|
لە بیرەوەری گیانبەختکردوانی
کۆمەلکوژی سالی ١٣٦٧لە سیاچاڵەکانی رژیمی ئیسلامی دا
هەموو
تەمەنی رژیمی ئیسلامی لە ئیران پڕه لە دوژمنایەتی لە گەل ئازادی و
پێشکەوتنخوازی و ئینسانیەت. لەگەڵ ئەوەشدا سالەکانی دەیەی شەستی
هەتاوی تایبه‌تمەندی خۆی هەیە. لەم دەیەدا جینایەت و ئینسانکوژی
سنوورێکی نیە و لە هاوینی سالی ١٣٦٧دا بە لوتکەی خۆی دەگات. تا ئەو
ساڵە کوشتاری زیندانیانی سیاسی ئەگەر چی بە هەزاران گەیشت بەلام بە
تاک تاک و یان لە کۆمەلی بچوک بەرێوە دەچوو. لەو سالەدا و لە
مانگەکانی گەلاوێژ و خەرماناندا کۆمەلکوژی بە واتەی دەقیقی ئەو
وشەیە بوو کە بەرێوە چوو. 21ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌مانگه‌كانی
گه‌ڵاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی 67دا بوو کە بە فەرمان و فتوای
راستەوخۆی خومەینی داسی مەرگ لە زیندانەکانی ئێران کەوتە کار و لە
ماوەیەکی کورت‌دا بە هەزاران زیندانی سیاسی بە کۆمەل کوژران.
پرۆژه‌ی كوشتنی بە کۆمەڵی زیندانی سیاسی له‌زیندانه‌كانی ئێران،
له‌رۆژی جومعه 28ی پوشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٧ و ته‌نیا یه‌ك رۆژ دوای
خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری قه‌بووڵ كردنی ئاگربه‌س لە شه‌ڕی ئێران
و عێراق و به‌پێی فه‌رمانی خومه‌ینی رێبه‌ری رژیمی ئیسلامی ده‌ستی
پێكرد، له‌م رۆژه‌دا پێوه‌ندی زیندانه‌سه‌ره‌كیه‌كانی ئێران
له‌گه‌ل دونیای ده‌ره‌وه‌پچڕاو و له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 مانگ دا
جینایه‌تێك روویدا كه‌كۆمه‌ڵگای ئێران هەرگیز لەبیری نابەتەوە.
به‌فه‌رمانی خومه‌ینی، كومیسیۆنێكی تایبه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی "ئایت
الله ئه‌شراقی" پێكهاتوو له‌نوێنه‌رانی خومه‌ینی، سه‌رۆك كۆمار،
دادستانی گشتی، دادگاكانی به‌ناو ئینقلاب، وه‌زاره‌تخانه‌كانی
دادگوسته‌ری و ئیتلاعات و به‌رپرسانی زیندانه‌سه‌ره‌كیه‌كانی
شوێنی راگرتنی زیندانیانی سیاسی واته‌ئێڤین و گه‌وهه‌رده‌شتی
كه‌ره‌ج، دامه‌زرا و به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌ی كوشتاری زیندانیانی
سیاسیان پێ سپێردرا. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە ئاشکرا بوون
له‌نێوان 5 تا 6 هه‌زار ئینسانی خه‌باتكار له‌م
جینایه‌ته‌دڵته‌زێنه‌دا ته‌نیا به‌هۆی سوور بوون له‌سه‌ر
بیروباوه‌ڕیان، تیرەباران کران. رژیم دوای رۆژی 4ی مانگی
سه‌رماوه‌زی هه‌ر ئه‌و ساڵه، وردە وردە بنه‌ماڵه‌ی‌قوربانیانی
له‌ئێعدام كرانی ئازیزه‌كانیان ئاگادار كرد. دوای ئه‌م رۆژه‌بوو
كه‌خه‌ڵكی ئێران له‌روودانی ئه‌م جینایه‌ته‌دژی
ئینسانیه‌له‌زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئاگادار بوون. رژیم
ته‌رمی هه‌زاران كه‌س له‌ئێعدام كراوەکانی له‌گۆڕستانی خاوه‌ران و
لە گۆری بە کۆمەلدا به‌خاك سپارد. به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه‌هاوكات
له‌باقی شوێنه‌كانی ئێران و له‌وانه‌له‌كوردستانیش به‌رێوه‌چوو،
به‌جورێك كه‌ئه‌مڕۆ له‌راستیدا نه‌ك هه‌ر له‌یه‌ك گۆڕستانی
خاوەران، به‌ڵكوو ده‌بێت قسه‌له‌دەیان گۆرستانی هاوچەشنی خاوەران
له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران بكه‌ین. سه‌رانی جینایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی
ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت ریگە نادەن دایکانی دڵ بریندار لەم رۆژانەدا و
سالهاتی گیانبەختکردنی رۆلەکانیان دا بچنە سەر گۆڕی ئازیزانیان و
بیانلاوێننەوە. ده‌وراندەوری گوڵزاری خاوه‌رانیان،
به‌مه‌ئمووری‌لیباس شه‌خسی ته‌نیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك دایكێكی
جگه‌ر سووتاو خۆ بگەیەنێتە ئەو شوینە. ته‌كلیفی خه‌ڵكی ئێران
له‌گه‌ڵ بریاردەران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌ته‌كه‌ئێستا
له‌ده‌سه‌ڵاتدان روونه، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌رانی به‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیش بپرسین كه‌له‌و رۆژانه‌دا کە ئەو جینایەتە
رووی دا ئه‌وان له‌كوێ بوون و له‌م كاره‌سات باره‌دا چ ده‌ورێکیان
لە ئه‌ستۆ بووه. كاتێك له‌جه‌ره‌یانی پروپاگەندەی هه‌ڵبژاردنی
فه‌رمایشی ئەمسال دا ، خوێندكارانی زانكۆی نه‌وشیروانی بابل، ئەو
پرسیارەیان لە موسەوی کرد، ناوبراو به‌جێگای ئه‌وه‌ی 20 ساڵ پاش
ئه‌م رووداووه، لانیکەم مه‌حكومی بکات لە وەلامدا دەلێت من لەو
کاتەدا سەرۆکی قووەی موجریە بووم و ئەو کارانه لە ژێرچاوەدێری قوەی
قەزائیە بەرێوە دەچێ و ئەو دوو قووە لێک جیاوازن. هەر ئەم چەند
ووشەیە باشترین نمونەن بۆ ئەوەی ناوەرۆکی راستەقینەی کەسێک کە
ئەمرۆکە جلی ریفورمخوازی پۆشیوە بناسین. موسه‌وی كاتێك كه‌ئه‌م
وتانه‌دێنێته‌سه‌ر زمان، نابێ لەبیرى چوبێتەوە كه‌ئه‌م
جینایه‌ته‌به‌دستوری خومه‌ینی بەڵام به‌وه‌سیله‌ی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات کە له‌ژێر چاوه‌دێری راسته‌وخۆی سەرۆک وەزیران دابوو
رێکخرا و بەرێوەچوو.. ئێستا با سه‌رنج بده‌ینه‌لێدوانه‌كانی
كه‌ڕوبی، كه‌سێك كه‌ئه‌مڕۆكه‌به‌ردی دیفاع له‌مافی مرۆڤ له‌سنگی
خۆی ده‌دات. ئه‌م لێدوانه‌پاش تێپه‌ڕ بوونی 10 ساڵ له‌و
رووداوه‌واته‌له‌ساڵی 1377، به‌یانكراوه. ناوبراو له‌نامەیەکی
سەرئاولەدا بۆ كوڕه‌كه‌ی مونته‌زری، ده‌نوسێت: ئه‌حمه‌دی به‌رێز،
هه‌ڵوێستی ئێوه‌سه‌باره‌ت به‌زیندانیانی مونافق، ئه‌وانه‌ی
كه‌له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان پێیان داگراتووە و به‌سزای
تاوانه‌كانیان گه‌یشتون جێگای سه‌رسوڕمانه. ئەمانە نەک هەر لە سەر
هەڵوێستی خۆیان ماونەوە بەڵکو له‌نێو زیندانه‌كانیشدا
ئاژاوه‌دنێنه‌وه‌و ئه‌و به‌شه‌له‌زیندانیه‌كان كه‌وه‌فاداری خۆیان
به‌نیزامی ئیسلامی ده‌ربڕیوه ئەدەنە بەر لێدان، ئێوە بە
سزاگەیاندنی ئەو کەسانەتان ناو ناوە "خوێنی به‌ناحه‌ق رژاو".
ئه‌مه‌یه‌سیمای واقعی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ئه‌مڕۆكه‌ده‌یهه‌وێت رێبه‌ری
ناڕه‌زایه‌تی حەقخۆازانەی خه‌ڵك به‌ده‌سته‌وه‌بگرێت و تەنانەت ١٠
ساڵ دواتریش ئەو جینایەتە سامناکە بەم شێوە رەزیلانەیە پاساو دەکات
و ئەمرۆکەش ئامادە نیە بۆ یه‌كجاریش له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی
ئه‌و کاتی خۆی په‌شیمانی ده‌رببرێت. ئێستا كه‌به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی
خه‌باتكارانی سیاسی و رزگاربووانی قه‌تڵگاكانی ئێڤین، رجایی شار،
عادڵ ئاباد، دیزل ئاباد و زیندانی سنه‌و هیتر، ئاستی ئه‌م
جینایه‌ته‌دژی به‌شه‌ریه‌ئاشكرا بووه، هه‌موو ساڵێك له‌مانگه‌كانی
گه‌ڵاوێژ و خه‌رمانان دا ده‌یان بۆنه‌و مه‌راسیم و ده‌یان
كه‌مپه‌ینی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاد و بیره‌وریه‌كان و به‌ڵگه‌و
دیكۆمێنێت له‌وڵاته‌جیاجیاكانی جیهان به‌رێوه‌ده‌چێت، بێده‌نگ
بوونی كه‌سانێكی وه‌ك كه‌روبی و موسه‌وی و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ی
ده‌ورو نه‌خشی خۆیان له‌روداوه‌كانی ده‌یه‌ی 60 كه‌كه‌روبی
ته‌نانه‌ت له‌ده‌یه‌ی 70ش دا دیفاعی لێ ده‌كات، رێگایەک بۆ
دەربازبوونیان لە مەسئولیەتێک کە ئەوکات بویانە ناهێلێتەوە. خه‌ڵكی
ئێران سه‌به‌بكارانی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، به‌رێوه‌به‌ران و
بڕیارده‌رانی ئه‌م جینایه‌ته،نه‌فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و نه‌لێیان خۆش
ده‌بن. به‌رپرسانی جینایه‌تكاری رژیمی ئیسلامی ئه‌مڕۆ
به‌به‌رپاكردنی كه‌هریزه‌كه‌كان و به‌خاك سپاردنی ته‌رمی نه‌یارانی
سیاسی له‌گۆڕه بێ‌ناو ونیشانه‌كان له‌به‌هه‌شتی زه‌هرا، دیسه‌لمێنن
كه‌بۆ حكومه‌ت كردن به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هه‌ر ئه‌و رێبازه
درێژه‌پێ ده‌ده‌ن كه‌خومه‌ینی به‌كوشتاره‌كانی ده‌یه‌ی 60 و
به‌لوتكه‌گه‌یاندنی له‌ساڵی 67 دا، نیشانی داون. له‌م رۆژانه‌دا
كه‌به‌هه‌زاران كه‌س به‌هۆی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ر و ئامانجی سیاسی
خۆیان له‌سیاچاڵه‌كانی رژیم دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و سه‌دان كه‌س
ته‌نیا به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و خۆراگری له‌به‌رانبه‌ر دیكتاتۆری
ده‌سه‌ڵاتداردا له‌خوێن گلاون، یاد و بیره‌وری ته‌واوی قوربانیانی
جینایه‌ته‌كانی رژیمی ئیسلامی به‌تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی ئیعدام
كراوی ساڵی 1367، دەکەینەوە و سڵاو و درود دەنێرین بۆ بنه‌ماڵه‌ی
سه‌ربه‌رزی ئه‌و ئازیزانه‌كه‌ساڵهایه‌به‌غه‌م و په‌ژاره‌ی له‌ده‌ست
دانی ئه‌وانه‌وه‌روژگار تێپه‌ر ده‌كه‌ن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|