|
وت و وێژی گۆڤاری ئاره‌ش له‌گه‌ڵ
هاوڕێ سه‌لاح مازوجی سه‌باره‌ت به‌هه‌ل ومه‌رجی سیاسی ئه‌م
دواییانه‌ی ئێران
ئاره‌ش:ئێوه
سه‌ربه‌كام به‌ره بوون؟ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن یان گه‌مارۆ؟
بۆچی؟
سه‌لاح مازوچی:
ئه‌و به‌شه له‌حیزب وهێزه‌كان وكه‌سانێك كه‌بانگه‌وازیان كرد
خه‌ڵك به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ڕژیم دا بكات،له‌ڕاستی دابه‌م
سیاسه‌ته‌ی خۆیان به‌كرده‌وه مۆری مه‌شرووعیه‌تیان له‌ڕژێمی
كۆماری ئیسلامی وهه‌ڵبژاردنه كه‌ی دا.ئه‌م لایه‌نانه له‌م هه‌ل
ومه‌رجه قه‌یراناوییه‌ی كه‌ڕژێم بۆ مانه‌وه‌ی خۆی زیاتر
له‌هه‌ركاتێك پێویستیان به‌په‌لكێش كردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر
سندوقه‌كانی ده‌نگدان وده‌سته‌به‌ر بوونی مه‌شرووعیه‌تی خۆیان
هه‌یانبوو، به‌هانای كۆماری ئیسلامیه‌وه چوون.كۆماری ئیسلامی
كه‌ده‌مێكه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌سه‌ربنه‌مای
سه‌ركوت پێناسه‌كردوه، بۆ چڕتركردنه‌وه‌ی ماشێنی سه‌ركوتگه‌ری، بۆ
متمانه‌دان به‌هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی و درێژه‌دان به‌سه‌ركوتی
هه‌وسارپچڕاو،پێویستی به‌هێنانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی
ده‌نگدان هه‌بوو، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌بانگه‌وازی به‌شداریكردن
له‌هه‌ڵبژاردنیان ده‌ركرد،به كرده‌وه یارمه‌تیان به‌ده‌مه‌زه‌رد
كردنه‌وه‌ی دام وده‌زگای سه‌ركوتگه‌ریی ڕژیم له‌دژی خه‌ڵك دا.
ڕوانگه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه له‌حیزب ولایه‌نه‌كان ڕوون و
ئاشكرایه،هه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستێكی
ئیرتجاعیه،ئه‌م لایه‌نانه‌ش به‌ئیرتجاعی ده‌ناسین. به‌ڵام
هه‌ڵویستی ئێمه زیاتر له‌گه‌مارۆی هه‌ڵبژاردن بوو. ئێمه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی یه‌وه، له‌گه‌ڵ
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕژێمه سیاسیه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیه‌كه‌ی دژایه‌تیمان هه‌یه،هه‌ربۆیه هه‌ر
هه‌ڵوێست و سیاسه‌تێك
كه‌به‌جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌شرووعیه‌ت دان به‌نیزامی كۆماری
ئیسلامی بێ، به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانین. له‌م لایه‌نه‌وه سیاسه‌ت و
هه‌ڵوێستی گه‌مارۆی هه‌ڵبژاردن له‌جێی خۆی دانیه‌و به‌ته‌واوی
هه‌ڵوێستی ئێمه نیشان نادات. سیاسه‌تی گه‌مارۆ هه‌رچه‌ند
مه‌شررووعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌نیزامی كۆماری ئیسلامی ویان
هه‌ڵبژاردنێكی دیاریكراو حاشالێده‌كات، به‌ڵام ژێربه‌ژێر مۆری
ڕه‌وا بوون له‌نیزام وپێكهاته‌كانی ده‌دا، یان لانیكه‌م
ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م مانایه ده‌بێ. ڕێكخراو یان حیزبێك كه
هه‌ڵبژاردن ته‌حریم ده‌كات،به‌شێوه‌یه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو پێش
مه‌رجێك ده‌خاته به‌رده‌م كۆماری ئیسلامی كه‌ئه‌گه‌ر كۆماری
ئیسلامی به‌م مه‌رجانه ڕازی بێ، بێگومان ئه‌و حیزب ولایه‌نه
له‌هه‌ڵوێستی گه‌مارۆ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. له‌كاتێكدا بۆ ئێمه
پێش مه‌رجی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو ئازاد ڕووخانی كۆماری ئیسلامیه.
ده‌توانین بیبینین كه‌هه‌ركام له پێش مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، یه‌كێك له بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی
كۆماری ئیسلامی وێران ده‌كات. به‌م لێكدلانه‌وه ده‌مهه‌وێ بڵێم
كه‌سیاسه‌تی ته‌حریم، هه‌ڵوێستی ئێمه به‌ته‌واوی ڕوون وئاشكرا
ده‌رنابڕێ.به‌هه‌مووی ئه‌وانه‌وه ئێمه له‌ته‌بلیخدا سه‌باره‌ت
به‌م مه‌سه‌له‌یه تیریه تاریكیه‌وه نانێین چونكه ده‌زانین
به‌شێك له‌هێزه چه‌په‌كان كه‌هه‌ڵوێستی گه‌مارۆیان گرته‌به‌ر،
به‌رانبه‌ر به‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕژیمه ته‌وه‌هوومیان نیه، ڕه‌نگه
بۆ ئه‌م به‌شه له‌هێزه‌كان، سیاسه‌ت و یان واژه‌ی((ته‌حریم))
به‌تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌وان دا
جێكه‌وتوه. ئێمه ئه‌وكاته كه‌شانۆی هه‌ڵبژاردن له‌گۆڕێ دابوو،
ناوه‌ڕۆكی كۆماری ئیسلامی، پێناسه‌ی واقعیعی شه‌ڕی باڵه‌كانی نێو
ڕژێم وپێگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نیزامی كۆماری ئیسلامیمان دا له‌قاوداو
بانگه‌وازی خه‌ڵكمان كرد كه‌بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌ڕۆن.
داوامان له‌پێشڕه‌وانی سوسیالیستی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
كرد كه‌له‌م هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرن و ڕێگای ده‌ربازبوون له‌هه‌موو
به‌ڵاونه‌هامه‌تی و بێ به‌شیه‌كان، ڕێگای ڕێكخراو بوون و ڕزگار
بوون له‌شه‌ڕی كۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵك ده‌ست نیشان بكه‌ن. له‌م
هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرن وتێگه‌یشتن له‌پێویستی ڕێكخستنی شۆڕشی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سوسیالیزم بۆ نێو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگا بگوازنه‌وه.
پرسیار: به‌شێك له‌هێزو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردنیان كرد(له‌نێو خۆی وڵات دا)، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن
كه‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌نێو باڵه‌كانی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
دا_به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی ئابووری له‌كۆمه‌ڵگادا_ ڕووله‌په‌ره‌گرتن
بوو و ڕه‌وته‌كه نیشانی ده‌دا كه‌باڵی نیزامی_ئه‌منیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌گه‌ر به‌ته‌زویریش بێ، دووباره سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێ. به‌م پێ یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون به‌ڕازی كردنی
خه‌ڵك به‌هه‌ڵبژاردن، به‌بیانووی په‌راوێز خستنی ئه‌حمه‌دی نژاد،
ده‌كرا له‌ڕه‌هه‌ندی نێو ده‌سه‌ڵات كه‌ڵك وه‌ربگرێ، هه‌تا
په‌ره‌به داخوازیه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌بریتی بوو
له‌ئازادی_ دیموكراسی وجیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت، وسه‌ره‌نجام
له‌سه‌ركار لابردنی كۆماری ئیسلامیه، بدرێ. ئه‌وان حه‌ره‌كه‌تی
ناڕازیانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پاش هه‌ڵبژاردن به‌نیشانه‌ی
تاكتیكی دروستی خۆیان ده‌زانن. ڕوانگه‌ی ئێوه چیه؟
وڵام: چڕبوونه‌وه‌ی دژایه‌تی نێوان باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی
ئاكامی گه‌لێك ڕه‌وتی بنه‌ڕه‌تی تری كۆمه‌ڵگا بوون. قوڵایی
وهه‌مه‌لایه‌نه نه‌بوونی قه‌یرانی ئابوری وسیاسی كه‌داوێنگیری
سه‌رمایه‌داری ئێران ونیزامی كۆماری ئیسلامی بوه‌و ترس
له‌وه‌رچه‌رخانی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه به‌قه‌یرانێكی شۆڕشگێڕانه
كه‌ده‌توانێ سه‌رجه‌م نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ڕووبه
ڕووبكات، ڕژیمی هێنایه سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه‌هه‌وڵدان بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌و پێش‌گرتن له‌گۆڕانی قه‌یرانی سیاسی
ئێستا به‌قه‌یرانێكی شۆڕشگێڕانه‌ی له‌ده‌ستووری ئه‌وله‌وییه‌تی
ئیستراتیژیكی خۆی دانا. له‌ڕوانگه‌ی باڵی سپای پاسداران و خامنه‌یی
((هه‌ڵبژاردن))ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و مكانیزامه بوو كه‌له‌ڕێگای
ئه‌وه‌وه بتوانن ئارایشی سیاسی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانیان
واته پته‌وتركردنی هه‌ل ومه‌رجی خۆیان ولایه‌نی شه‌رعی ویاسایی
به‌داپڵوسینی وباڵی نه‌یار ببه‌خشن. ئه‌حمه‌دی نژاد به‌پاڵپشتی
سه‌رجه‌م ئیمكاناتی ده‌وڵه‌تی، دام و ده‌زگای ته‌بلیغاتی ڕادیوو
ته‌له‌ویزیون وحیزبی سپای پاسداران پێی نایه مه‌یدانی ململانێی
هه‌ڵبژاردنه‌كان. سه‌فه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئوستانیه‌كانی ئه‌حمه‌دی
نژاد، چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌ویزیونیه‌كانی كه‌نه‌ته‌نیا به‌ره‌ی
ئیسلاح خوازانی به‌ڵكو ڕه‌فسه‌نجانیش هێرشی كرایه سه‌ر،
هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌هه‌ر
هه‌وڵێك بۆ ڕێكخستنی شۆڕشی مه‌خمه‌لی هه‌رله جێ دا كپ
ده‌كه‌ن،وسناریۆكانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن وژماردنی ده‌نگه‌كان
به‌ئاشكرا ده‌ریخست كه‌سپای پاسداران نه‌ته‌نیا بڕیاری داوه‌كه
به‌ره‌ی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی وتێكڕای ئه‌و ڕووحانیانه‌ی
كه‌دژبه یه‌كاڵابوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی
سپادان،له‌ده‌سه‌ڵات دووربخاته‌وه. جیاوازییه‌ك كه‌ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خاته‌می
هه‌یبوو،ئه‌وه بووكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا باڵێك كه‌سپای پاسداران
بێ، ته‌سمیمی گرتبوو كه‌ده‌ستی باڵی نه‌یار له‌ناوه‌نده‌كانی
ده‌سه‌ڵات كورت بكاته‌وه‌و به‌گشتی له‌حاكمییه‌ت دووریان
بخاته‌وه. هه‌ربۆیه كه شه‌ڕی نێوان باڵه‌كانی شه‌قامه‌كانی
گرته‌وه. ئه‌وه فاكته‌رێكی گرینگ بوو كه‌هێزه‌كانی لایه‌نگری
به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن،له‌وانه ئه‌و هێزانه‌ی كه‌تۆ ئاماژه‌ت
پێكردن، سه‌رنجیان پێنه‌دا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیدیعایانه،
سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئوپوزیسیۆنی لایه‌نگری ڕژیم له‌نێو خۆ‌و
ده‌ره‌وه كه‌به‌لایه‌نگری له‌موسه‌وی وكه‌ڕوبی بانگه‌وازی
به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنیان دا، به‌یارمه‌تی ناوه‌نده‌كانی
ته‌بلیغاتی وه‌ك بی.بی.سی و ده‌نگی ئا‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتیه‌كی
به‌كرده‌وه‌و هاو ئاهه‌نگ، له‌ته‌بلیغاتی خۆیاندا به‌جۆرێك به‌سه‌ر
بیروڕای گشتی دا سه‌پاندیان كه‌ته‌نیا به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك
له‌هه‌ڵبژاردن دایه كه‌بواری قه‌زویر كه‌م ده‌كاته‌وه‌و یان
ئاكامه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری نابێ.به‌ڵام
به‌گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێك له‌هێزه‌كانی نێو خۆ،
به‌ئاگاداربوون له‌وه‌ی كه‌ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ته‌زویریش بووبێ،
سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، داوایان له‌خه‌ڵك كرد كه‌به‌شداری هه‌ڵبژاردن
بكه‌ن، ئیتر ئه‌وه ڕیا كاری و فریودانێكی به‌ئاشكرابوو. گوایا
ئه‌م فریوكارییه به‌بیانوی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ڕه‌هه‌ندی نێوان
ده‌سه‌ڵاتداران كراوه. گریمان ئه‌م ئیدیعایه ڕاست بێ، به‌ڵام
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كه‌له‌به‌رو شه‌ڕی باڵه‌كانی حكومه‌تی پێویستی
به فریوكاری نیه. بۆ خه‌ڵك، بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وهه‌ر
حیزب و یان ڕێكخراوێكی سیاسی ڕه‌وایه كه‌له شه‌ڕو ململانێی
باڵه‌كانی حكومه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كانی
كه‌ڵك وه‌ربگرێ، به‌ڵام له‌ڕاستی دا ته‌نیا ئه‌م هێزه ده‌توانێ
له‌دژایه‌تی نێوان باڵه‌كانی حكومه‌تی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی خه‌ڵك یابزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو كه‌ڵك
وه‌ربگرێ كه ئیستراتژی سیاسی ڕوون وبنه‌مای تاكتیكی دروست وبه‌جێی
هه‌بێ، بێجگه له‌م حاڵه‌ته ده‌بێته پاشكۆو هێزی پاشه‌كه‌وتی
یه‌كێك له باڵه‌كانی حكومه‌تی. ناكرێ به‌بیانوی په‌راوێز خستنی
ئه‌حمه‌دی نژاد، بكه‌وینه شوێن موسه‌وی و له‌م ڕێبازه‌دا
په‌ره‌به داخوازی خه‌ڵك و ویستی ڕووخانی ڕژیم بدرێ. ئه‌وه‌ی
كه‌جه‌ریاناتی لایه‌نگری به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن،
ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌نیشانه‌ی
دروستی تاكتیكی خۆیان ده‌زانن،به‌جیددی له‌هه‌ڵه‌دان. به‌بڕوای من
ده‌بێ حیسابی خه‌ڵك له‌م لایه‌نانه جیا بكرێته‌وه. له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا بێجگه له چینی نێوه‌نجی لایه‌نگری موسه‌وی یان
كه‌ڕوبی كه‌هه‌وڵ بۆ هێندێك گۆڕان له‌یاساكانی كۆماری ئیسلامی
ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شێكی به‌رینی خه‌ڵك به‌ئامانجی لاوازكردنی ڕژیم
به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان كرد‌و یان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه
بوون كه‌له‌هاوسه‌نگی هێزی ئێستادا ڕووخانی ڕژبیم له‌م ڕێڕه‌وه
تێپه‌ڕ ده‌بێ. خه‌ڵك له‌ڕێڕه‌وی خه‌باتی خۆیان گه‌لێك جاران ئه‌م
جۆره هه‌ڵه سیاسی وتاكتیكیانه‌یان تاقی كردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌و
لایه‌نه سیاسیه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌بانگه‌وازی بۆ به‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردن دا، به‌م كاره‌ی خۆی مه‌شروعیه‌تی نیزامی كۆماری
ئیسلامی به‌ڕه‌سمی ناسیوه‌و خه‌یانه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك
كردوه. ئه‌ركی هێزێكی شۆڕشگێڕ كه‌هه‌ڵسوڕانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی
یارمه‌تیدان به‌ڕێكخستنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌كردوه
ئه‌وه‌یه كه‌ڕاستیه سیاسیه‌كان به‌خه‌ڵك بڵێ. هه‌ربۆیه كه‌له‌م
ده‌وره‌یه‌دا به‌شێكی زۆر له‌كاری ته‌بلیغی و وشیاری ده‌رانه‌ی
ئێمه‌و زۆربه‌ی هێزه كومونیست وشۆڕشگێڕه‌كان بۆ له‌قاودانی
ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌ڕی نێوان باڵه‌كانی ڕژێم وپێگه‌ی شانۆی
هه‌ڵبژاردن له‌پێناو مانه‌وه‌ی ڕژیم ته‌رخان كرابوو. هه‌روه‌ها
ئێمه نابێ فریوی ته‌بلیخاتی درۆینه‌و خروقاتی ڕژیم سه‌باره‌ت
به‌به‌شداری له‌سه‌دا ٨٥ی خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردن، بخۆین. زۆربه‌ی
لاوان وئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌به‌شداری جم وجۆڵه‌كان وكۆڕو
كۆبونه‌وه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن وناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دوای
هه‌ڵبژاردنیان كرد، ئه‌وانه نین كه بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان
ڕۆیشتبوون.
پرسیار: له‌هه‌ل ومه‌رجێكدا كه‌خۆتان ئاماژه‌تان پێدا(....به‌شێكی
به‌رین له‌خه‌ڵك به‌ئامانجی لاوازكردنی ڕژیم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
به‌شداریان كرد‌و یان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه‌له‌هاوسه‌نگی
هێزی ئێستادا ڕووخانی ڕژیم له‌م مه‌سیره‌وه تێپه‌ڕده‌بێ.)) ئه‌و
هێزانه‌ی كه‌لایه‌نگری ئازادی وعه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و
هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵدان له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگا
ڕۆڵیان هه‌بێ، له‌هه‌ل ومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا چۆن ده‌توانن ڕیزه‌كانی
خه‌ڵك ڕێك بخه‌ن؟؛ له‌كاتێكدا كه‌فه‌زای پۆلیس، ئه‌منیه‌تی_ نیزامی
دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتدار، بواری كه‌مترین حه‌ره‌كه‌تی له‌وان زه‌وت
كردوه؟
وڵام: پێش ئه‌وه‌ی باس له‌مه‌سه‌له‌ی ڕێكخستنی خه‌ڵك له‌م هه‌ل
ومه‌رجه‌داو گرتنه‌به‌ری تاكتیكی گونجاو له‌و فه‌زاو پۆلیس و
ئه‌منیه‌تیه‌دا بكه‌م، پێویسته له‌سه‌ر زه‌روو ڕه‌تێك وكارێكی
بنه‌ڕه‌تی پێ داگری بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه‌بزوتنه‌وه‌ی
ناڕازیانه‌ی خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی خۆی پێش هه‌موو شتێك
پێویسته له‌ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ڕه‌وتی موسه‌وی ، كه‌ڕوبی وتێكڵای
به‌ره‌ی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی بكێشرێته ده‌ره‌وه، پێش مه‌رجی
هه‌ر جۆره پێشڕه‌ویه‌كی ئه‌م بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه له‌گره‌وی
ئه‌وه‌دایه كه‌خه‌ڵك ڕیزی خۆیان له‌ڕیز به‌ستنی ئه‌وان
جیابكه‌نه‌وه . ده‌بێ به‌لێبردویی و سه‌بره‌وه بۆ خه‌ڵك شی
بكرێته‌وه كه‌له‌ڕێگای موسه‌وییه‌وه كۆماری ئیسلامی ناڕوخێ،
ده‌بێ یارمه‌تی بدرێن هه‌تا متمانه به‌خۆی پێویست وه‌ده‌ست بێنن.
موسه‌وی كه‌ڕوبی خۆیان به‌شێك له‌حكومه‌تی كۆماری ئیسلامین.
ئه‌وانه هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا له‌چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كدا
كه‌ده‌ریان كرد گه‌لێك جاران پابه‌ند بوونی خۆیان به‌قانوونی
بنه‌ڕه‌تی، ویلایه‌تی((فقیه)) و تێكڕای پێكهاته‌كانی كۆماری
ئیسلامی ڕابگه‌ێنن. ئه‌وانه له‌ژێر ناوی درێژه‌كێشانی خه‌بات
به‌شێوه‌ی یاسایی ئاڵای ته‌سلیم بوونیان هه‌ڵكردو فه‌رمانی ته‌سلیم
بوونیان دا. خۆپیشاندان ومانگرتن له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی كۆماری
ئیسلامی ناگونجێ. ٣٠ساڵه‌و له‌سه‌رده‌می خودی ئه‌م كه‌سانه‌ش دا
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌چه‌ك، زیندان وئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدام وه‌ڵامی
وه‌رگرتۆته‌وه. خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌و دروشم و داخوازیانه‌ی
كه‌سه‌رچاوه‌ی له‌ڕه‌نج و ئازاری ٣٠ساڵی ڕابردوو وكارو ژیانی
ئه‌مڕۆی ئه‌واندایه، بیكاته به‌یداخی خه‌باتی خۆی، ویست
وداخوازییه‌كانی كه‌سه‌ركه‌وتن وپێشڕه‌وی له‌خه‌بات دا بۆ خه‌ڵك
پێناسه ده‌كات. ده‌بێ ئاسۆیه‌كی ڕوون له هه‌ل ومه‌رجی هاتنه‌دی
ئه‌م داخوازیانه‌و چۆنیه‌تی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بخاته
به‌رده‌م خه‌ڵكه‌وه. هه‌رله‌م پێناوه‌دا ڕێكخراو بوون وڕێكخستنی
خه‌ڵك گرنیگی په‌یدا ده‌كات. له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كاری ڕێكخستن
ده‌بێ بوترێ كه‌ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ شكڵ وقه‌واره
ڕووبه‌ڕوونین. كۆمه‌ڵگای ئێران، كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تیه
به‌هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانیه‌وه‌و پاڵنه‌ری حه‌ره‌كه‌تی خۆی هه‌یه.
پێش له‌ئاخێزو ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ش ئێمه شاهیدی به‌شداری
بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێبڕاو وڕیزبه‌ستنی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراو
جۆر له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بووین. بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، بزوتنه‌وه‌ی
ژنان، بزوتنه‌وه‌ی خوپندكاری كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی
موعه‌لیمان. ئێمه له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا شاهیدی هه‌زاران مانگرتن
و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری بووین كه‌به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌وان به‌بێ
بوونی ڕێبه‌ری و ڕاده‌یه‌ك له‌ڕێكخستنێكی هه‌رچه‌ند ناسه‌قامگیریش،
مسۆگه‌ر نابێ. له‌نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا نه‌سلێك
له‌پێشڕه‌وان وهه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری په‌روه‌رده بوونز ئێمه
شاهیدی چه‌ندین ڕێكخراو‌و ناوه‌ندی كرێكارین كه‌هه‌ر له‌م ساڵ دا
له‌ڕێكخستنی ئاكسیونی یه‌ك مانگی مای و نووسینی داخوازیه‌كانی
كرێكاران ڕۆڵی گێڕاوه. بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئاخێزه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌دا نه‌كه‌وته شوێن موسه‌وی، وئه‌وش خاڵی لاوازنیه،
به‌ڵكو خاڵی به‌هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بوو. خاڵی لاوازی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌وه‌دایه كه‌له‌بواری ڕێكخستن
وڕێكخراوه‌ییه‌وه له‌بارودۆخێكدا نه‌بوو كه‌بتوانێ به‌ره‌ی
سێهه‌می خه‌بات بكاته‌وه‌و ببێته ته‌وه‌ره‌ی شكل گرتنی
ئاڵترناتیوێكی ڕادیكاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی. بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی
كوردستان سه‌ره‌ڕای پێشنیار‌و بانگه‌وازی به‌شێك له‌حیزب و لایه‌نه
ناسیونالیسته‌كانی دواكه‌وتوی كوردستان پشتی له‌ئه‌زمونه‌كانی
خه‌باتی خۆی نه‌كردوه‌و خه‌ڵكی كوردستان حازر نه‌بوون موسه‌وی
ودروشمه‌كانی بكه‌نه سه‌رپۆشی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان. هه‌ڵسوڕاوانی
كه‌مپه‌ینی ئیرتجاعی یه‌ك میلیون ئیمزا له بزوتنه‌وه‌ی ژنان
وده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری
توانیان چه‌ند به‌شێك له‌بزوتنه‌وه‌ی ژنان و خوێندكاری به‌شوێن
موسه‌وی دا په‌لكێش بكات به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه
كه‌هه‌ڵسوڕاوان وپێشڕه‌وانی سوسیالیست وئینسانه ئازادیخواز‌و
عه‌داله‌ت خوازه‌كان له‌نێو ئه‌م بزوتنه‌وانه له‌هه‌وڵ دا بۆ
ڕێكخستنی به‌ره‌ی ئازادیخوازانه‌و یه‌كسانیخوازی له نێو ئه‌م
بزوتنه‌وانه‌و له‌نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا غافڵ بوون. به‌م
قسه‌و باسانه هه‌وڵم دا جارێكی تر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداگری
بكه‌م كه‌كاتێك باس له ڕێكخستنی خه‌ڵك ده‌كه‌ین،ئه‌م جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكه له‌جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا به‌چین وبزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
وڕیز به‌ستنی جیاواز دابه‌ش ده‌بێ وئه‌م بزوتنه‌وانه مكانیزمی
ڕێكخستنی خۆیانیان هه‌یه. ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌و
په‌ره‌گرتنی قه‌یرانی سیاسی نیشانی داكه ئه‌م ئاسته له ڕێكخراو
بوون به‌هیچ جۆرێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه نیه،
كه‌وابوو هه‌وڵدان بۆ ڕێكخراوبوونی ئه‌م بزوتنه‌وانه‌و
له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویان ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ری وحیزبی كرێكاران
كه‌پێشتریش له‌ئارادابوه ئێستاكه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رینتر
به‌ره‌وپێش بروات. كاتێك باس له‌پێویستی تێكۆشان بۆ ڕێكخستنی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین، به‌م مانایه نیه‌كه
له‌هه‌رشوێنێك بوار بڕه‌خسێ شوراكانی خه‌ڵك له‌گه‌ڕه‌كه‌كان پێك
نه‌هێنین. به‌بڕوای من ئه‌م فه‌زا پولیسی ونیزامیه له‌تاران
وبه‌شێكی تر له‌شاره‌كان ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن
درێژه‌ی هه‌بێ، ڕژیم ناتوانێ به به‌ڕێوه‌بردنی ((حكومه‌تی نیزامی
ڕانه‌گه‌یه‌ندراو)) بۆ درێژماوه هات وچۆی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك كۆنترۆڵ
بكات و ژیانی خه‌ڵك فه‌له‌ج بكا. هه‌ڵسوڕاوان وڕێبه‌رانی
بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ش
به‌گرتنه به‌ری تاكتیكی گونجاو ڕێگای پێشڕه‌وی خۆی ده‌كاته‌وه.
بۆ وێنه مانگرتنی كرێكاری، مانگرتنی موعه‌لیمان و خوێندكاران ،
مانگرتنی گشتی، خۆپیشاندان له‌شاره‌گه‌وره‌كان، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی ومانگرتنی خوێندكاری، كۆبونه‌وه‌و مانگرتن
له‌به‌رده‌م گرتووخانه‌كان، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌توانێ نموونه‌كانی
ئه‌و تاكتیكه له‌خه‌بات له‌هه‌ل ومه‌رجی ئێستادابن.
پرسیار: به‌بڕوای من چینی كرێكار به‌ته‌نیایی ناتوانێ حكومه‌تی
كۆماری ئیسلامی بڕووخێنێ، هه‌ر بۆئه‌م كاره پێویستی به‌هاوكاری
چین وتوێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا هه‌یه هه‌تا له‌م ململانێ
چینایه‌تیه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ. كه‌وابوو بۆ گه‌یشتن به‌م
ئامانجه پێویستی به‌وه‌هه‌یه كه‌به‌گرتنه‌به‌ری تاكتیكی گونجاو
له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی وكاریگه‌ر، له‌قۆناغی یه‌كه‌م
دا متمانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك_هه‌ڵبه‌ته كه‌وه‌ك ئێمه
بیرناكه‌نه‌وه_به‌ره‌و به‌رنامه سیاسی وئابوریه‌كانی خۆی
ڕابكێشێ. له‌م حاڵه‌ته‌دایه‌كه ده‌توانێ به‌ره‌و ڕێكخستنی خه‌ڵك
له‌پێناو شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بڕوات . به‌بڕوای ئێوه
له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆدا كه‌پاش ڕاگه‌یاندنی ئاكامی
هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد، لایه‌نگرانی شۆڕش سوسیالیستی چۆن
ده‌یانتوانی به‌شداری ئه‌م بزووتنه‌وه‌و له‌قاوی بدات؟
وڵام: سه‌ره‌تا پێویسته بوترێ كه‌چه‌ندین ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی
نیزامی دیكتاتۆری وسه‌ركوتی سیاسی له‌ئێران، نه‌بوونی مافی ڕێكخراو
بوون ومانگرتن، نه‌بوونی ڕێكخراوه چینایه‌تیه‌كان وسه‌رتاسه‌ریی
كرێكاری، به‌تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی
هێزی ڕاسته‌قینه‌ی چینی كرێكار هێناوه‌ته ئاراوه، بێجگه له‌م
حاڵه‌ته دووره دیمه‌نی ئه‌وه‌ی كه‌چینی كرێكار ڕێكخراو
له‌ڕێكخراوه چینایه‌تی وسه‌رتاسه‌رییه‌كانی خۆی وخاوه‌ن حیزبی
كومونیستی به‌ئاسانی بتوانێ به‌چه‌ند ڕۆژ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی فه‌له‌ج بكات، به‌دوور نازاندرێ. له‌بیرمان
نه‌چێت كه‌له سه‌رده‌می شۆڕشی ١٣٥٧ئه‌وه مانگرتنی كرێكارانی
شیركه‌تی نه‌وت بوو كه‌پشتی ڕژیمی پاشایه‌تی شكاند. خاڵی دووهه‌م
ئه‌وه‌ی كه‌ڕووخانی كۆماری ئیسلامی نابێ له‌گه‌ڵ ڕوودانی شۆڕشێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌ك دابندرێ، ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه ده‌توانێ
له‌ڕێگای كوده‌تای نیزامی، له‌شكركێشی نیزامی ویان دارمانی ئابوری
له‌نێو خۆ‌و به‌ده‌ست بوونی ده‌وڵه‌ت له‌نێوان باڵه جۆراو
جۆره‌كانی بورژوایی بێته ئاراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی
كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووی دابێ. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه كۆماری ئیسلامی
له‌ڕێگای ئاخێزی جه‌ماوه‌ریه‌وه برووخێ به‌ڵام حیزب وهێزه
ناكرێكاریه‌كان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن وببنه كۆسپی سه‌ر
ڕێگای شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام له‌هیچكام له‌م ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م ڕه‌وتانه‌دا چینی
كرێكار له‌ئیستراتێژی سوسیالیستی ئێمه‌دا چاوه‌دێرێكی بێ لایه‌ن و
بێكرده‌وه نابێ، به‌ڵكو به‌ڕاده‌ی وشیاری وتوانای ڕێكخراو بوونی
خۆی هه‌وڵ ده‌دات كه‌مۆركی خۆی لێبدات و وشیارترو یه‌كگرتووتر
ده‌بێ. به‌ڵام هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی كه‌به‌رنامه‌ی ئێمه
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێمه خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامی له‌ڕێگای
شۆڕشێكی كرێكارییه‌وه‌یه‌و هه‌ر له‌پێناو ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا كار
ده‌كه‌ین.
به‌پێی قسه‌ی ئێوه كه‌چینی كرێكار پێویسته كه‌متمانه‌ی زۆربه‌ی
خه‌ڵك به‌رنامه سیاسی و ئابووریه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنی،
له‌گه‌ڵی هاوده‌نگم له‌ئیستراتێژێكی سوسیالیستی دا هه‌وڵدان بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه
پێشڕه‌وه‌كان وتوێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر‌و وه‌گه‌ڕ خستنی توانای
خه‌باتی ئه‌وان له‌پێناو باشتركردنی هه‌ل ومه‌رجی ژیانیان و بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی داخوازیه‌كانیان گرنگی خۆی هه‌یه.
خه‌باتی چینی كرێكار ئه‌ركی ڕزگاری سه‌رجه‌م توێژه سته‌م
لێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه
له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆماندا هه‌وڵ بۆ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، بناغه‌یه‌كی ئیستراتیژی سوسیایستی
له‌بزوتنه‌وه‌ی ژنان، بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری و بزوتنه‌وه‌ی
كوردستان پێناسه كردوه‌و توێژه سته‌م لێكراوه‌كانی دیكه‌ش بۆ
په‌یوه‌ست بوون به‌خه‌باتی چینی كرێكار بانگه‌واز ده‌كه‌ین، ئه‌وه
به‌و مانایه نیه كه‌ده‌مانهه‌وێ له‌هێزی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌و
توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا وه‌ك په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی چینی كرێكار كه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌ڵكو زۆر ڕاستگۆیانه
بڵێین كه‌ئه‌وه به‌ئاسانترین ڕێگای ڕزگاری ئه‌م توێژانه‌و گه‌یشتن
به‌داخوازیه‌كانیان ده‌زانین.
له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌ی ئێوه واته چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی
سوسیالیستی سه‌باره‌ت به‌ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كانی پاش كوده‌تای
هه‌ڵبژاردن ده‌بێ بڵێم كه‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكی عه‌ینی له‌ڕه‌وتی
ڕووداوه‌كان، دروشمه‌كان و تاكتیكه له‌به‌ر گیراوه‌كانی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه، سه‌ره‌ڕای بوونی هێندێك نیشانه
له‌ڕادیكاڵبوونه‌وه‌ی دروشمه‌كان، نیشانه‌ی ئه‌م ڕاستیه بووكه
به‌نه‌بوونی ڕێبه‌رێكی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕ، ئه‌وه موسه‌وی و
به‌ره‌ی ئیسلاح خوازان بوون كه‌ڕێبه‌ری وكۆنتڕۆڵی ئه‌م لێوه‌ر
ده‌گرن، ئه‌وان پێویستیان به‌حزووری كۆنترۆڵ كراوی خه‌ڵك له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كان هه‌بوو. هه‌ر ئه‌وه خاڵی لاوازی ئه‌م ئاخێزانه‌بوو.
هه‌ڵسوڕاوانی سوسیالیستی بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌ده‌ستپێك
له‌م ڕاستیانه‌وه ده‌بوایه به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ململانێی
باڵه‌كانی نێو ڕژیم و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقیع بینانه له‌ڕه‌وتی
بارودۆخه‌كه‌و تێگه‌یشتن له‌پێش مه‌رجه‌كانی پێشڕه‌وی خه‌باتی
خه‌ڵك، سیاسه‌تی سۆسیالیستی یان له‌ئاست ناڕه‌زایه‌تیه
جه‌ماوه‌ریه‌كانیان به‌ره‌وپێش بردبا. ته‌وه‌ره‌ی سیاسه‌تی
سوسیالیستی له‌ئاست بارودۆخێك كه‌پێشهاتبوو هه‌وڵی چالاكانه بۆ
شكڵ پێدان به‌ئاڵترناتیوو به‌ره‌ی شۆڕشگێڕ‌و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی
سێهه‌می خه‌بات بوو. پێداگری له‌سه‌ر ئیستراتێژی سیاسی ڕوونی
خه‌بات، هێنانه گۆڕی دروشم وداخوازی ئاشكرا‌و گرتنه‌به‌ری تاكتیكی
خه‌باتی دروست ده‌توانێ له‌پێكهاته‌كانی سیاسه‌تێكی ئه‌وتۆبێ.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|