|
له یادی سێ ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی
بزووتنه‌وه‌ی كومونیستی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی
كوردستان
فوئاد مسته‌فا سوڵتانی
فوئاد
مسته‌فا سوڵتانی كه له شه‌ڕی خۆیناوی نه‌ورۆزی سنه، له
پێكهێنان و رێبه‌ریكردنی كۆڕوكۆمه‌ڵه دیموكراتیكه‌كانی شاره‌كانی
كوردستان، له رێكخستنی جووتیاران و چه‌كداركردنیان، له كۆچی
مێژوویی شاری مه‌ریوان و له سازماندانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
و له سه‌رجه‌م بواره‌كانیتری خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
كوردستان، وه‌ك رێبه‌رێكی جه‌سوور و ئازا و زانا و ئاشنا به
تاكتیكی شۆڕشگێرانه هاته مه‌یدان و له ده‌روازه‌ی بڕوا به هێزی
جه‌ماوه‌ره‌وه، له‌هه‌ست كردن به پێویستی خه‌باتی لێبراوانه و
شۆڕشگێرانه له‌دژی هه‌رجۆره سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك
مه‌سه‌له‌كانی لێك ده‌دایه‌وه و به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بوو كه
ریزی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان رێك بخات و وشیاریان بكاته‌وه.
به‌رێنوێنی و كرده‌وه، به‌تێروانینی كۆمۆنیستىیانه و
لێبراوانه‌وه به‌شداری له ریزه‌كانی موبارزه‌ی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستاندا كرد
.هاوڕێ
فوئاد مسته‌فا سۆڵتانی سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات و مقاومه‌ت به‌رانبه‌ر
به په‌لاماری رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، هاورێی
دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه، له ڕۆژی 9ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی
هه‌تاویدا له رێگای ئاوایی بستام له نێوان شاره‌كانی سه‌قز و
بانه و مه‌ریوان دا كه‌وته كه‌مینی تاقمێك له چه‌كداره‌كانی
رژیمی ئیسلامی و دوای مقاومه‌تێكی دلێرانه دڵی گه‌وره‌ی له لێدان
كه‌وت و داستانی ژیان و خه‌باتی چووه ناو مێژوه‌وه.
ئێمه یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هاوڕێ فوئاد به ئه‌زموون وه‌رگرتن
له ئاموزشه كۆمۆنیستی یه‌كانی و له لێبراوی و جه‌سووری
شۆڕشگێرانه‌ی له پێناو هاتنه‌دی ئامانجی به‌رزی كۆمۆنیستی و
ئینسانیمان رێز لێده‌گرین و به‌زیندوو راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری
پڕله عه‌شق و ئه‌وینی به كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، ئاموزشه‌كانی
له ژیانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنین.
سدیق كه‌مانگه‌ر
كاك سدیق
كه له راپه‌ڕینی ساڵی 1357 له دژی رژیمی پاشایه‌تی یه‌كێك له
رێبه‌رانی لێهاتووی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بوو، له دوای
راپه‌ڕین و هاتنه سه‌ركاری رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامیش
هه‌روا درێژه‌ی به خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیدا و گه‌لێك
ئه‌زموون و بیره‌وه‌ری به‌نرخی له‌پاش خۆی به‌جێ هێشت كه بوونه
چرای روناكی به‌خشی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و دوژمنانی ئازادیی و
به‌رابه‌ریش چاویان به‌رایی دیتنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نه‌بوو.
له رووداوه‌كانی نه‌ورۆزی خوێناوی شاری سنه‌دا كه ئه‌وكات هاوڕێ
سدیق ره‌ئیسی شورای شار بوو، راپه‌ڕینی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازی له دژی هێزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری
ئیسلامی رابه‌ری ده‌كرد.
ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویسته كه یه‌كێك له رابه‌رانی لێهاتووی
موقاومه‌ت له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو،
هه‌روه‌ها وته‌بێژ و رێكخه‌ری مانگرتن و ته‌حه‌سونی یه‌ك مانگه‌ی
شاری سنه‌ش بوو. له ناوچه‌ی كامیارانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه
توانیبووی خه‌باتی زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و ناوچه‌یه له دژی
پاشماوه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی به وشیاری و لێزانیه‌وه
رێبه‌رایه‌تی بكات، بۆ هه‌تاهه‌تایه نێوی كاك سدیق ئاوێته‌ی
خه‌بات و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانه بوه و له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا
جێگای خۆی كردۆته‌وه. به داخه‌وه ساعه‌ت 2ی نیوه‌شه‌وی 13ی
خه‌رمانانی 1368 له لایه‌ن خه‌یانه‌تكارێكی ئاڵقه له‌گوێی كۆماری
ئیسلامىیه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و گیانی له ده‌ست ده‌دا. هه‌ر
چه‌ند هه‌واڵی مه‌رگی دڵته‌زێنی كاك سدیق كۆستێكی گه‌وره بوو بۆ
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه و بۆ جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی
ئێران و كوردستان، به‌ڵام كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رس و
ته‌جره‌به‌كانی كاك سدیق و سوور بوون له سه‌ر رێبازی كۆمۆنیستی
له‌و یادگاره به‌نرخانه‌ن كه بۆ هاوڕێیانی به‌جێ هێشتوون.
غوڵام كه‌شاوه‌رز
هاوڕێ
غوڵامی كشاوه‌رز ساڵی1352 به به‌شداریكردن له كۆڕكۆمه‌ڵه
ماركسیتییه‌كاندا هه‌ڵسوڕاونی سیاسیی خۆی ده‌ست پێكرد. ساڵی1354
چوه‌ناوڕیزی خه‌باتی خوێندكارانی زانكۆ و به هۆی هه‌ست و نه‌ستی
شۆڕشگێڕانه دووساڵ خرایه زیندانی رژیمی پاشایه‌تی. له شۆڕشی
ساڵی1357 دا بۆ روخانی رژیمی پاشایه‌تی پێی نایه ده‌ریای خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و تا كاتی گیانبه‌خت كردنی بێ ماندوویی و بێ پشوودان
هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوڕه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی سوور بوو.
هاوڕێ غوڵام یه‌كێك له پێشڕه‌وانی خه‌باتی كۆمۆنیستی بوو. ئه‌و
به ساڵانێك موبارزه‌ی شۆڕشگێرانه، به‌خۆراگری له سیاچاڵه‌كانی
رژیمی پاشایه‌تی و قیمه‌تی فه‌رسووده‌یی رۆح و گیانی خۆی، به
هه‌ڵسووڕان له نێو كرێكاران و به خه‌باتی لێبراوانه‌ی خۆی له‌دژی
بیرورای بورژوازی، له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی موبارزه‌ی
كۆمۆنیستىدا هه‌نگاوی هه‌ڵگرت.
هاورێ غولام كه‌شاوه‌رز یه‌كێك له پێشره‌وانی بزووتنه‌وه‌ی
كۆمۆنیستی له ئێران، تێكۆشه‌رێكی ماندویی نه‌ناسی خه‌بات له دژی
دوو رژیمی پاشایه‌تی و ئیسلامی، خۆراگرێكی دلێری ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی
رژیمی په‌هله‌وی، له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،
شه‌وی 4ی خه‌رمانانی 1368ی هه‌تاوی به ده‌ستی تێروریسته‌كانی
رژیمی ئیسلامی له شاری لارناكای وڵاتی قێبرس دڵی پاكی له لێدان
كه‌وت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|