|
قه‌یرانی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی و
هەلوێستی میانەرەوەکانی ئەمرۆ
هاشمی ره‌فسه‌نجانی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه 31ی گه‌لاوێژی
مه‌جمه‌عی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نیزام خوازیاری
په‌یڕه‌وی كردن له رێنوێنیه‌كانی تاكجه‌مسه‌ریی خامنه‌یی، به پشت
به‌ستن به عه‌قڵانیه‌ت و لاواندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
خه‌ساره‌تیان به‌ركه‌وتوه، له پێناو پاراستنی كۆماری ئیسلامی دا
بوو. ئه‌و پێشتر له رێ و ره‌سمی ناساندنی سه‌رۆكی به‌شی قه‌زاییدا
سڵاوی نیزامیانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژادی به شێوه‌ی ئاخونده‌كان وه‌ڵام
دابۆوه. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا یه‌دوڵڵا جه‌وانی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی
سیاسی سپای پاسداران، له "ئیڕنا" دا نووسی كه سه‌رانی نه‌یاران
تووشی كه‌م به‌سیره‌تی بوون و له رێبازی ویلایه‌ت هه‌ڵه بوون.
ئه‌و وتی: تێگه‌یشتن كارێكی دژوار نییه، پێویسته ته‌نیا له
ده‌مارگژی و خۆبه‌ستنه‌وه به باڵه‌كان دوور بكه‌وییه‌وه و
راستیه‌كان به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه، ببینی. ئه‌م كه‌سه هه‌ر
ئه‌وه‌یه كه پێشتر له وتارێكدا له حه‌وتوونامه‌ی "سوبحی سادق"
دا خوازیاری موحاكمه‌ی خاته‌می، مووسه‌وی، خووئه‌ینیه‌كان و
كه‌ڕووبی ببوو به تاوانی ده‌ست تێدابوون له شۆڕشی مه‌خمه‌لی.
سه‌رۆكی تازه‌ی قوه‌ی قه‌زاییه‌ش به راگرتنی چه‌ند ئیعدامێك و
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و بكوژ و جه‌نایه‌تكارێكی وه‌ك
سه‌عیدی مورته‌زه‌وی دادستانی پێشووی تاران، به جۆرێك رواڵه‌تی
ئاشتیخوازی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی دا به‌خۆوه گرتووه.
ئیڕنا رۆژی ٢ی خه‌رمانان نووسی: وته‌ی دوایی ئه‌وه‌یه، نوخبه‌كانی
دوورخراوه و حاشالێكراو، كه هه‌تا سنووری په‌ڕاوێزخستنی یه‌كجاری
سیاسی، سه‌رپێچی و سه‌ربزێوییان كردبوو، ده‌بێ ئه‌مه‌گناسی، سۆز و
مێهره‌بانی و چاوپۆشیه‌كانی نیزام به‌رانبه‌ر به خۆیان بن و
لانیكه‌م له‌و هه‌له تازه‌یه‌ی كه بۆیان ره‌خساوه، له پێناو
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ساره‌تانه‌ی كه له‌خه‌ڵك و نیزام
دراوه، تێبكۆشن. چونكه خه‌ڵك به ئیعتباری بڕیاری نیزام و به
متمانه به رێبه‌رایه‌تی له دژی ئه‌م كه‌سانه‌نه‌خورۆشان و
ئه‌وانیان سه‌ركۆنه نه‌كرد.
هه‌ركه‌س ئه‌م چه‌ند هه‌واڵه به یه‌كه‌وه بلكێنێ، ده‌بینێ كه
له‌سه‌ره‌وه هێندێك سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ یه‌ك جه‌مسه‌ریی
ویلایه‌تی "فه‌قیه" و له پێناو دڵدانه‌وه‌ی رووحانییه‌ت دا
كراوه. به‌ڵام هێندێك هه‌واڵیش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نیشان ده‌دات
نه‌یارانی دژ به سازش، له نێو كه‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ن.
جه‌ننه‌تی ئیمام جومعه‌ی كاتی تاران رۆژی جومعه ٣٠ ی گه‌لاوێژ
داوای له قوه‌ی قه‌زاییه كرد هه‌تا به قه‌ولی ئه‌و ((سه‌رانی
ئاژاوه‌گێر و فریوده‌رانی گێره شێوێن)) ده‌ستگیر بكات . رۆژی ٢ی
خه‌رمانان جێگری فه‌رهه‌نگی و ته‌بلیغاتی به‌رگری ناوه‌ندی گشتی
هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وتی، بیرورای گشتی به خێرایی
چاوه‌روانی شێوه‌ی به‌رخوردی قوه‌ی قه‌زاییه‌یه به
((خه‌یانه‌تكاران)) ی دژ به شۆرش و كه‌سانێك كه له وه‌رێخستنی
((كوده‌تای نه‌رم)) رۆڵیان هه‌بووه. ئه‌و به‌رانبه‌ر به به
هێزبوونی بزووتنه‌وه‌ی خباتگێرانه‌ی خه‌ڵك هوشداری دا. "كه‌یهان"یش
رۆژی ٤ ی خه‌رمانان داواكاری ده‌ست به سه‌ركرانی مۆره
سه‌ركیه‌كانی دووپات كرده‌وه. وه‌رێخستنی سه‌رله‌نوێی شانۆی
تراژیدی دادگایی كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی ئیسلاح خواز له رۆژی ٣ ی
خه‌رمانان، وێرای ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا،
نیشان ده‌دات كه نه‌یاران به‌هێزتر له‌وه‌ن كه به‌ئاسانی سات و
سه‌ودا بكه‌ن.
ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی له ئارادایه كه هه‌وڵده‌دات
رێگای خۆی له بزووتنه‌وه‌ی بورژوایی سه‌وز جیا بكاته‌وه، ئه‌م
بواره‌ی هه‌یه، هه‌تا به به‌شداری رێكخراو بوونی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و كومونیزمی پرۆلتێری په‌ره بستێنێ و رژیم به‌ره‌و
هه‌ڵه‌ێژگه‌ی نه‌مان به‌رێت. هه‌ر ئه‌م كاره بواری سازش
له‌سه‌ره‌وه و كاریگه‌ریی ئه‌وی به ته‌واوی دژواركردوه.ئه‌و
هێزه نیزامیانه‌ی كه زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ه‌ڵات دا به‌ده‌ست هێناوه، ده‌یانهه‌وێ به یه‌كالایی كردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و سه‌ركوتگه‌ریی، به‌گژ ئه‌م بارودۆخه‌دا بچنه‌وه.
ئه‌وه واته سه‌پاندنی حكومه‌تێكی نیزامی و كوده‌تای ره‌سمی له
ئێران. به‌ڵام نیزامیه‌كان نایانهه‌وێ راسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی
ئه‌و جینایه‌تانه له ئه‌ستۆ بگرن كه به‌رێوه‌یان بردووه و له
داهاتووش دا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو
سه‌رقاڵی زاڵ بوون به‌سه‌ر ئامرازه‌كانی حكومه‌تی دان. ئه‌م
پرۆژه‌یه ته‌كمیل نه‌بوه‌و هه‌ربه‌م پێیه ئه‌وان هه‌رئێستا
ناتوانن راسته‌وخۆ ئیداره‌ی وڵاتێكی ٧٥ میلیۆنی به‌ده‌سته‌وه بگرن
، واتا كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و
نیزامی سه‌رمایه‌داری دا تووشی قه‌یرانی قووڵی ئابووری و سیاسی
بووه. له هه‌ل و مه‌رجی ئیستادا ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌كی بن و به‌رپرسایه‌تی راسته‌وخۆ له ئه‌ستۆ
بگرن. هه‌رئه‌م كاره ره‌هه‌ند و سه‌رلێشێواوی له نێو
ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ره‌پێداوه، ئاڵۆزی و سه‌رلێ شێواه‌ییه‌كی كه
خه‌باتی خه‌ڵكی خه‌باتگێر دووبه‌رابه‌ر زیاتری كردووه. له
هه‌لومه‌رجێكی ئه‌و تۆدا هیچ سات و سه‌ودایه‌ك گارانتی و ته‌زمینی
مانه‌وه‌ی نییه، سارێژ كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژیم و بنه‌ما
چینایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ دژواریه‌كی زۆر رووبه‌روو بۆته‌وه و
زیاتر له هه‌میشه لاواز بووه.
خه‌باتێكی كه به پاڵپشتی هێزی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له
ئارادایه، له درێژه‌دا خۆی رێك ده‌خات و تاكتیكی گونجاو
ده‌گرێته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێ تایبتمه‌ندی
سوسیالیستی به خۆیه‌وه بگرێ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین په‌ره
بستێنێ. به‌شداری رێكخراوانه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
پاڵپشتی ئه‌م كاره‌یه. بێگومان بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
توانا‌و زه‌رفیه‌تی جۆراوجۆریان هه‌یه. به‌واتایه‌كی تر به‌شداری
به‌رینی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و ژنان و په‌یوه‌ست بوونی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام به‌بێ دابین بوونی
رێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی به‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا،
رووخاندنی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی
شورایی به ئاسۆیه‌كی سوسیالیستی مسۆگه‌ر نابێت. هه‌ڵسوراوانی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری بۆ په‌یوه‌ست بوونێكی رێكخراوانه به‌م
بزووتنه‌وه‌یه و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی، ده‌بێ
كۆسپه‌كانی سه‌ررێگا به‌شێوه‌یه‌كی عه‌ینی هه‌ڵبسه‌نگێنن. ئه‌وان
پێویسته ئاستی توانایی سه‌ركوتگه‌ری رژیم و هێزو توانایی
به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، كاریگه‌ری هه‌ژاری و بێكاری له‌م
بواره‌دا، لاوازی نارێكخراو بوون و مه‌شغه‌ڵه فیكریه‌كانی خۆیان و
خه‌ڵك لێك بده‌نه‌وه و بۆ هه‌ر گیروگرفتێك رێگا چاره‌سه‌ری خۆیان
بدۆزنه‌وه. پێویسته لێك بدرێته‌وه كه ئایا ده‌توانن به
لانیكه‌می ئیمكانات له خه‌باتی داهاتوودا به‌شداری بكه‌ن و له‌نێو
جه‌رگه‌ی ململانێكه‌دا، خۆیان به‌هێز بكه‌ن؟ پێویسته ئه‌وه
وه‌بیر بێنینه‌وه كه‌هه‌ل و مه‌رجی ئێستا بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژخایه‌ن به‌رده‌وام نابێ. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری توانایی
و بواری چوونی رێكخراوبوونی بۆ نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی ئێستا
نه‌دۆزێته‌وه، ده‌بێ له چاوه‌ڕوانی سه‌رده‌مێكی گونجاو‌دا
بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه به‌م هۆیه نیه كه
هه‌ڵسووراوانی كرێكاری بخرێنه ژێرگوشار و ئه‌وان ناچار بكرێن كه
په‌نا بۆ كاری سه‌ره‌رۆیانه و بێ به‌رنامه به‌رن . پێویسته له‌م
رێبازه‌دا سه‌رجه‌م كه‌م و كوریه‌كان و بواره ره‌خساوه‌كان به
شێوه‌یه‌كی عه‌ینی لێك به‌داته‌وه و له به‌رنامه‌ی دوور له
راستی وگه‌ڵاله‌ی زه‌ینی و به‌په‌له خۆ بپارێزن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|