|
ته‌عاونیه‌كان و كه‌لێنی چینایه‌تی
له ئێران
وه‌زیری
ته‌عاونی ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م، كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌وی سه‌ر له
نوێ بۆ به‌دسته‌وه گرتنی ئه‌م پۆسته له ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌میش دا
هه‌ڵبژاردووه، رۆژی شه‌ممه 31ی گه‌لاوێژ له وتووێژێك دا له‌گه‌ل
"ئیڕنا" وتی: 150 هه‌زار ته‌عاونی به 25 ملیۆن ئه‌ندامه‌وه له
ئێران چالاكن و سه‌رجه‌م 3 ملیۆن كه‌س كاریان تێدا ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئیدیعای كرد كه به‌شی ته‌عاون له مه‌سه‌له‌ی عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی نیزامی ئابوری وڵات‌دا رۆلی به‌رچاوی گێرا و ده‌وڵه‌تی
نۆهمه‌یش به له‌به‌رچاو گرتنی ناوچه مه‌حروم وخوارترینه‌كان،
هۆكار بوو بۆ په‌ره‌پێش چوونی كاروباره‌كان له‌م بوراده‌دا. ئه‌و
وتیشی گه‌شه‌ی ته‌عاونیه‌كان كه‌لێنی چینایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ل رووخانی رژیمی په‌هله‌وی له رێبه‌ندانی 1357 دا و
له كه‌ش و هه‌وای شۆرشگێرانه‌ی ئه‌وكاتدا، ته‌عاونیه‌كان وه‌ك
روكنێكی ئابووری هاته ناو یاسای بنه‌ره‌تی كۆماری ئیسلامی. ئه‌و
كات وا ئیدیعا ده‌كرا كه گۆیا ته‌عاونیه‌كان له هه‌موو
بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و دابه‌شكردن دا كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان
به‌جۆریك رێك ده‌خه‌ن كه كه‌لێنی چینایه‌تی كه‌متر ببێته‌وه و
عه‌داڵه‌تێكی ئیسلامی له كۆمه‌ڵگه‌دا پێك بێت. ئه‌م ئیدیعایه له
ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا گه‌لێك جار له لایه‌ن به‌ر پرسه ورد و
درشته‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه دووپات كراوه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستاش
جه‌نابی وه‌زیری ته‌عاون دووپاتی ده‌كاته‌وه. واقعییه‌ته‌كان
ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه به ده‌رهاویشتنی ته‌عاونیه‌كان له
بواری وه‌به‌رهێنان و به‌ر ته‌سك بوونه‌وه‌یان به ته‌نیا بۆ بواری
دا به‌شكردن، ئه‌وان به كرده‌وه چوونه‌ته خزمه‌ت ئه‌و به‌شه
له سه‌رمایه، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت دایه. له ئاكامی
ئه‌م كرداره‌دا، نه‌ك هه‌ر هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵنه‌گیراوه، به‌ڵكوو كه‌لێنی چینایه‌تی له‌و سی
ساڵه‌دا به‌هه‌مان ئاراسته‌ی روو له‌زیادبوونی حكومه‌تی پێشووتردا
تێپه‌ربووه. له‌م بابه‌ته‌وه بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده ناله‌باره
كه هێندێك له مۆره‌كانی رژیم نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه. بۆ
نموونه: یه‌كێك له‌م مۆرانه‌ی رژیم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به
هه‌واڵنێری "مێهری" وت: له‌حاڵی حازردا جیاوازی نێوان داهاتی
"ده‌یه‌كی" سه‌ره‌وه له گه‌ل "له ده‌یا یه‌كی خواره‌وه"
نزیكه‌ی حه‌ڤده و پێنج ده‌هوم تا هه‌ژده به‌رابه‌ره. له
حاڵێكدا ئه‌م ره‌قه‌مه له وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیه و
پاكستان، نزیكه‌ی هه‌شت تا نۆ به‌رابه‌ره. ئه‌و له درێژه‌ی
قسه‌كانی دا ده‌ڵێ: هه‌ر ئێستا په‌نجا له‌سه‌دی داهاتی كۆمه‌ڵگا
بۆ "دوو له ده‌یا یه‌كی سه‌ره‌وه" و ئه‌ویتر بۆ "هه‌شت له ده‌یا
یه‌كی خواره‌وه"ی داهاته. به واتایه‌كی تر په‌نجا له سه‌دی كۆی
داهاتی وڵات بۆ ته‌نیا 20 له سه‌دی دانیشتوانی وڵاته و 80 له
سه‌دی دانیشتوانی وڵاتیش له سه‌ر یه‌ك ته‌نیا له په‌نجا له
سه‌دی كۆی داهاتی وڵات به‌هره‌مه‌ندن. بانكى جیهانی له دوایین
راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به كه‌لێنی چینایه‌تی له ئێران ده‌ڵێ:
نزیكه‌ی نیوه‌ی ته‌واوی مه‌سره‌ف و داهاتی ئێران بۆ "دوو له‌ده‌یا
یه‌كی سه‌ره‌وه‌ی" ئه‌و وڵاته‌یه كه چینی سه‌ره‌وتمه‌ند له‌خۆ
ده‌گیرێت. "له دیه‌ایه‌كی سه‌ره‌وه‌ی" داهاتی ئیران كه 10 له
سه‌د چینی سه‌روه‌تمه‌ندی ئیران له‌خۆ ده‌گیریت، پتر له 33 و
حه‌وت ده‌هومی له سه‌د داهات و مه‌سره‌فی وڵات به خۆی ته‌رخان
ده‌كات. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه یه‌كه‌مین "له ده‌یایه‌كی
خواره‌وه" كه 10 له سه‌د له هه‌ژارترین دانیشتوانی ئێران له‌خۆ
ده‌گرێت، ته‌نیا 2 له سه‌دی مه‌سره‌فی وڵات به خۆیان ته‌رخان
ده‌ده‌ن. له ئاكامی ئه‌م بارودۆخه‌دا به‌شی هه‌ره زۆری
دانیشتوانی وڵات له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین كه بێگومان چینی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی شار و گونده‌كانن. له‌و رووه‌وه كه له
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاشكرای
ئاماره‌كانی پێوه‌ندیدار به رێژه‌ی هه‌ژاری قه‌ده‌غه كراوه،
رێژه‌ی واقیعی ئه‌و كرێكار و زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه به‌ره‌و هه‌ژاری
پاڵ پێوه‌نراون له ئاماره ره‌سمیه‌كاندا ده‌ر ناكه‌ویت. به‌ڵام
هه‌ندێك له توێژه‌ران و رێكخراوه ناحكومیه‌كان ده‌ڵێن له نێوان
14 بۆ 20 ملیۆن كه‌س له ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.
كۆمه‌ڵێكیش له توێژه‌ران به له‌به‌رچاو گرتنی داهاتی زۆر و
زه‌به‌ندی نه‌وت و چاوه‌روانیه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌م ئاماره‌یان
بردۆته ژێر پرسیار. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ژار واتا ده‌ست
پێرِانه‌گه‌یشتن به مه‌سكه‌ن، جل و به‌رگ، بێهداشت و ئاموزشی
گونجاو و ئاستی ئه‌وه‌ش له‌وڵاتیكی وه‌ك ئێران‌دا كه له سه‌ر
ده‌ریای نه‌وت قه‌راری گرتووه، زۆر له سه‌روه‌یه. به بروای
ئه‌وان و به له‌به‌رچاو گرتنی ئاستی فه‌رهه‌نگ و چاوه‌روانیه‌كان،
25 ملیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاری دان و له‌م رێژه‌یه‌ش دوازده
ملیۆن كه‌سیان له ژێر هێڵی هه‌ژاری موتله‌ق دا به‌سه‌رده‌به‌ن.
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران 75 ملیۆن
كه‌سه، به‌م پێیه یه‌ك له سه‌ر سێی دانیشتوانی وڵات له ژێر
هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. به سه‌رنجدان به‌و واقعییه‌ته‌ی كه
ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م بریاره یارانه‌كان بكاته نه‌غدینه‌گی و كالاو
پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیش به نرخی تێچوو له بازاردا بنێته
ئیختیار مشته‌ریه‌كانه‌وه، ئاماری هه‌ژاری سه‌ر له نۆی و به
خێراییه‌كی هه‌ر چی زیاتر په‌ره ده‌ستینێت. جه‌نابی وه‌زیری
ته‌عاون، له هه‌ل و مه‌رجێك دا به درۆ باس له كه‌مبوونه‌وه‌ی
كه‌لێنی چینایه‌تی ده‌كات كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له دژی
رژیم له ئارادایه. ئه‌م جه‌ماوه‌ره به قه‌سه‌ی پڕوپووچ و درۆ و
ده‌له‌سه فریوناخۆن و ناچنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان. پێكهێنانی
ته‌عاونیه‌كانی وه‌به‌رهێنان و دابه‌شكردن كه كۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێری
كردنیان له ژێر ده‌ستی كرێكاران دا بێت و كه‌لێنی چینایه‌تی
به‌ره‌و نه‌هێشتن و له‌ناو چوون ببات، ته‌نیا به له‌گۆڕنانی
كۆماری ئیسلامی و هه‌نگاونان به‌ره‌و سوسیالیسم مسۆگه‌ر ده‌بێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|