|
پیرۆز بێت
١١ی
خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
یازده‌ی خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێرانه. ٢٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،
یه‌كێك له رووداوه گرینگه‌كانی مێژووی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ
و كۆمۆنیستیی ئێران هاته ئاراوه. پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیست
له‌وكاته‌دا وه‌ڵامێكی گونجاو و به‌جێ به زه‌رووره‌تێكی سیاسی و
خه‌باتكارانه بوو و جێگاوشوێنی ئه‌مڕۆشی دووره‌دیمه‌نێكه بۆ
یه‌كخستنی ریزی پرژوبڵاوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
ئه‌و حیزبه له هه‌لومه‌رجێكدا پێكهات كه شۆڕشی ئێران له ژێر
گوشاری دژی شۆڕشی ئیسلامی‌دا دوایین هه‌ناسه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌كێشا.
هێزه چه‌پ و رادیكاڵه‌كان به تووندی تووشی ئاڵۆزی له بۆچوون و
سه‌رلێشێواوی له كرده‌وه‌دا بوون.
چاره‌نووسی شۆڕشی ئێران گورزێكی تووندی له خه‌ڵك گه‌رایی واته
پۆپۆلیزم كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌په بوو،
وه‌شاند. ده‌ستگیریه‌كان، ئیعدام و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه، به
كرده‌وه به‌شێك له رێكخراوه چه‌په‌كانی هه‌ڵوه‌شاندبوه‌وه.
پێكهاتنی حیزب له لایه‌ن به‌شێك له هێزه چه‌پ و رادیكاڵه‌كانی
ئێران، وه‌ڵامێكی شۆڕشگێڕانه به هه‌لومه‌رجێكی ناله‌بار بوو و
ئاسۆیه‌كی نوێی به رووی هێزه چه‌پ و رادیكاڵه‌كانی ئێران‌دا
كرده‌وه و هه‌وه‌ها شوروشه‌وقێكی شۆڕشگێڕانه‌ی زۆری له نێو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا پێكهێنا و رێگای نه‌دا كه پاشه‌كشه‌ی
چه‌كداریی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، ئاسۆ سیاسییه‌كه‌ی لێ لێڵ و
تاریك بكات و بۆ تێپه‌ڕكردنی قۆناغێكی دژوار و چاره‌نوسساز، هێز و
توانای به كۆمه‌ڵه به‌خشی.
له مێژووی ژیانی سیاسی تا ئێستای ئه‌و حیزبه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و
سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌ندوله‌نده‌كانی سه‌ر رێگای، بێجگه له خزمه‌ت
به ئامانجه مرۆیی و سۆسیالیستیه‌كان شتێكی دیكه نابیندرێت.
به‌و هیوایه رێز له ده‌ست پێكردنی بیست و پێنجه‌مین ساڵی
هه‌ڵسووڕانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌گرین كه ریزی خه‌باتی
چینایه‌تی بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی هه‌رچی پته‌وتر
بێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|