|
قه‌یرانی ئابووریی جیهانی و
كاردانه‌وه‌ی كرێكاران
"بێن
بێرنانكه" سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له رۆژه‌كانی 20 و
21ی ئوت، له سه‌مپۆزیۆمی بانكداران و سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی
جیهان دا سوخه‌نڕانی
كرد. ناوبراو دانی به تریلیۆن دۆلار به بانكداران و دامه‌زراوه
ماڵیه‌كانی به كرده‌وه‌یه‌كی دروست زانی و ئیدیعای كرد كه له
ژێر سێبه‌ری ئه‌م یارمه‌تیانه‌دا ئابووری ئا‌مریكا له حالی چوونه
ده‌ر له داشكان دایه و ئابووریی جیهانیش به‌ره‌و باشتر بوونێكی
به‌شینیه‌یی، به‌ڵام زۆر به هێواشی هه‌نگاوی ناوه. ئه‌و به
ناچار ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌م باشتربوونه، له گه‌ل
بێكاریی به‌رده‌وام روو له زیاد بوونیشی به‌شوێنه‌وه بووه.
هه‌واڵنێری یه‌كان پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه ئابووریی ئاڵمان و
فه‌رانسه له مانگه‌كانی ژوئه‌نه‌وه هه‌تا ئوت گه‌شه‌ی كردووه و
به‌م پێیه قۆناغی داته‌پینیان تێپه‌ڕكردووه. ئابووریی ئینگلیسیش
تاراده‌یه‌ك باشتربوونی له به‌شی ماڵ و مه‌سكه‌ن دا پێوه دیاره
و ئه‌و بانكانه‌ی كه زیانیان پێگه‌یشتبوو، ئێستا پێیان ناوه‌ته
قۆناغی قازانج به‌ده‌ست هێنان. به‌ڵام ئه‌م ئابوورییه هێشتا به
ته‌واوی له قۆناغی داشكان تێپه‌ڕ نه‌بووه. به پێی راپۆرتی هه‌ر
ئه‌م هه‌واڵنێریانه، ژاپۆنیش له تارمایی قه‌یران رزگاری بووه و
به‌ره‌و گه‌شه كردن هه‌نگاوی ناوه. سیستمی سه‌رمایه‌داریی،
به‌ینابه‌ین تووشی قه‌یرانگه‌لێكی كاولكار ده‌بێت و به هه‌ڵ
لووشینی سه‌رمایه چكۆله‌كان له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كان
و ماڵویران بوونی ده‌یان میلیۆن كرێكار، رێگای درباز بوون بۆ خۆی
ده‌دۆزێته‌وه. به پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان له كۆتایی ساڵی
2008، 190 میلیۆن كرێكار له سه‌رتاسه‌رى جیهان بێكار كراون، به
گوێره‌ى پێش بینییه‌كانی رێكخراوی جیهانی كار، له كۆتایی ساڵی
دا2009، ژوماره‌ی بێكاران ده‌گاته نزیكه‌ی 220 تا 230 ملیۆن كه.
به پێی دوایین ئاماری ره‌سمی، له بریتانیا 2 ملیۆن و پێنج سه‌د
هه‌زار كه‌س بێكاری ناونووسكراو هه‌ن، مانگی جولای ئاماری بێكاران
له ئه‌مریكا گه‌یشته چارده ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س، واتا
9 و چوار ده‌هومی له سه‌دی هێزی كاری ئه‌و وڵاته. له مانگی
ئاوریل 3 ملیۆن و 300 هه‌زار كرێكاری فه‌رانسه‌وی وه‌ك بێكار
ناویان تۆمار كرابوو. مانگی ئوت ئاماری بێكاران له ئاڵمان به پێی
ئاماره ره‌سمیه‌كان، به‌رێژه‌ى 3 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س
مه‌زه‌نده كرا. به‌ڵام ئه‌م ئامارانه‌ش به‌یانگه‌ری ته‌واوی
راستییه‌كان نین. له راستیدا ئاماری ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به پێی
یاسا بورژواییه‌كانی ولاته‌كان به نایاسایی دێنه‌ه ئه‌ژمار، له‌و
ئامارانه‌دا ئاماژه‌یان پێ ناكرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی
ئیداره‌ی بیمه و ئیداره‌ی كار ناكه‌ن، له لیستی بێكاره‌كان دا
تۆمار ناكرێن. یه‌كێك له كارناسان به له‌به‌ر چاوگرتنی سه‌رجه‌می
راستیه‌كان، ئاماری راسته‌قینه‌ی بیكارانی له ئالمان به 6 ملیۆن
كه‌س مه‌زه‌نده كردووه. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه "بێر نانكه"
ئاماژه‌ی پێده‌كات و ته‌واوی تۆیژینه‌وه ئابووری یه‌كانیش ته‌ئیدی
ده‌كه‌ن، چوونه ده‌رێی ئابووریی سه‌رمایه‌داریی له‌م قه‌یرانه‌ی
ئێستا، هاوڕێ ده‌بێت له گه‌ڵ چوونه‌سه‌رێی رێژه‌ى بێكاریی و
په‌ره‌سه‌ندنی رۆژره‌شی و نه‌هامه‌تی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان.
به رای هێندێك له ئابووریزانان، ئه‌م قه‌یرانه بنه‌ڕه‌تیه و
تێپه‌ڕ بوون له‌م قه‌یرانه، به مانای به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه
له‌گه‌ڵ داشكانێكی هه‌مه‌لایه‌نه و دریژماوه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش
ده‌رد و ئازارێكی زۆرتر بۆ كرێكاران به دیاری ده‌هێنێت. به‌ڵام
ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ته‌نیا به سه‌پاندنی ره‌نج و ئازاری له
راده‌به‌ده‌ر به سه‌ر كرێكاراندا قه‌ناعه‌تی نه‌كردووه.
نۆێنه‌ره سیاسییه‌كانی سه‌رمایه به ده‌یان تریلیۆن دۆلار له
پووڵی ماڵیاتده‌رانی ئێستا و داهاتووه‌وه، به هانای ئه‌و بانكدار
و سه‌رمایه‌دارانه‌وه چوون كه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن نوێنه‌رانی
بۆرژوازیشه‌وه به دز و ده‌غه‌ڵ ناوزه‌د كراون. ئه‌م پووڵانه
ئه‌گه‌ر چی توانی یارمه‌تی سه‌رمایه چه‌وسێنه‌ره‌كان بدات بۆ
ده‌رباز بوون یان لانیكه‌م كه‌م كردنه‌وه‌ی كابیكه‌رییه‌كانی ئه‌و
قه‌یرانه، به‌ڵام له سه‌ر رۆح و جه‌سته‌ی كرێكارانی ئێستا
وداهاتووی وڵات بوو به بارێكی گران. ده‌وڵه‌ته‌كان به دانی به
تریلیۆن دۆلار به چه‌وسینه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كان، زۆر قه‌رزدار بوون
و بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان ده‌بێت هه‌تا چه‌ند نه‌وه‌ی دیكه
خوێنی ماڵیاتده‌رانی ئێستا و داهاتوو بمژن. به‌ڵام ئایا خه‌باتی
چینایه‌تی ئه‌و ده‌رفه‌ته به ده‌وڵه‌تان ده‌دات تا به رده‌وام
به قازانجی سه‌رمایه‌داران، چه‌ندین نه‌وه‌ى دیكه له كرێكاران
بكه‌نه قوربانی؟ چینی كرێكاری جیهانی له دژی قه‌یران و ده‌رد و
مه‌ینه‌ته‌یه‌كانی چاوه گرتوو له‌و قه‌یرانه، گه‌لێك خۆپیشاندان
و ریپیۆانی ملیۆنی خسته‌ڕێ، مانگرتنی كورت ماوه و درێژ ماوه‌ی
به‌رێوه برد، كارخانه‌كانی داگیر كرد، سه‌رمایه‌دارانی زیندانی
كرد و چه‌ندین جار به‌ره‌نگارى پۆلیس بۆوه. له‌م ململانێ یانه‌دا
كار گه‌یشته ئه‌و جێگایه‌ی كه كرێكاران له فه‌رانسه مه‌وادی
ته‌قه‌مه‌نی یان له ئامێر و كه‌ل و په‌لی به‌رهه‌م هاتووی
كارخانه‌كان دا دانایه‌وه و له‌م رێگایه‌وه به داخوازی
یه‌كانیان گه‌یشتن. له‌م خه‌باته‌دا زۆریه‌ك له كرێكاران له گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌كانی خۆیان ئاشنا بوون و له هێندێك
حاڵه‌تیشدا ریكخراوتر بوون. به‌ڵام ئه‌م خه‌باتانه بۆ له گۆڕنانی
سیستمی سه‌رمایه‌داریی و دامه‌زراندنی سیستمێكی سۆسیالیستی له
جێگای ئه‌و، ده‌بێت رێگایه‌كی دوور و درێژ بپێوێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|