|
به‌به‌ڕێوه‌چوونی رێ و
ره‌سمی ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی كومونیستی ئێران
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان رێ و ره‌سمێك بۆ رێزگرتن
له بیست و شه‌شه‌مین ساڵرۆژی پێكهاتنی حیزبی كومونیستی ئێران به
به‌شداری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، ئه‌ندامانی حیزبی كومونیستی
ئێران و دۆستان و لایه‌نگرانی حیزب له كوردستانی عێراق له مقه‌ڕی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له نیزیك شاری سوله‌یمانیه به‌ڕێوه‌چوو.
رێوره‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی
چینی كرێكار له لایه‌ن كۆڕی سروودی كۆمه‌ڵه و ده‌قیقه‌یه‌ك
بێده‌نگی بۆ یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردوانی
رێبازی ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. له درێژه‌ی
مه‌رسیمه‌كه‌دا هاوڕێ ئیبراهیمی عه‌لیزاده ئه‌ندامی كومیته‌ی
ئیجڕایی حیزبی كومونیستی ئێران له قسه‌وباسێكداسه‌باره‌ت پرۆسه‌ی
شكڵ گرتن و پێكهاتنی حیزب، بنه‌مای به‌رنامه و هه‌ڵوێستی سیاسی
كورت ماوه و ئیستراتژی حیزب، هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب سه‌باره‌ت به
گۆڕانكاریه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه، سه‌رهه‌ڵدان و هۆكاره‌كانی
جیایی و دابڕان له حیزب و به‌شێك له خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی
حیزبی كومونیستی ئێرانی بۆ به‌شداران شیكرده‌وه. له‌درێژه‌ی رێ و
ره‌سمه‌كه‌دا هاوڕێ پویا محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی كومونیستی ئێران له وتارێكدا باسی له به‌شێك له مێژووی
پڕله هه‌ورازو نشێوی حیزب كرد. خوێندنه‌وه‌ی شێعری شۆڕشگێڕانه و
سروود به‌شێكی تری به‌رنامه‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌ی به خۆی ته‌رخان
كردبوو. هه‌روه‌ها دوایین به‌شی رێ و ره‌سمه‌كه به شادی و خۆشی
به‌شداربوان هه‌تا دره‌نگانێ درێژه‌ی كێشا و كۆتایی پێهات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|