|
وڵامی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران
به بێدادگاكانی رژیم
چواره‌مین دانیشتنی دادگایی ناڕازیان به ئاكامی هه‌لبژاردنی
فه‌رمایشی سه‌رۆك كۆماری و گیراوه‌كانی ناره‌زایه‌تی و
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه، رۆژی سێ شه‌ممه 3ی خه‌رمانان
له موجته‌مه‌عی خومه‌ینی له تاران به رێوه چوو.
له سێ دانیشتنی پێشووی ئه‌م دادگایه‌دا ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م
له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی سه‌ر به ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی به‌شدار
بوون، به‌ڵام له چواره‌مین دانیشتن دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م
ته‌یفه له‌وانه: سه‌عید حه‌جاریان، موسته‌فا تاج زاده، بێهزاد
نه‌به‌وی، مو‌حسێن میردامادی، مو‌حسێن ئه‌مین زاده،
عه‌بده‌ڵاره‌مه‌زانزاده و مو‌حسێن سه‌فایی فه‌راهانی له
ئه‌ندامانی پله به‌رزی حیزبه‌كانی موشاركه‌تی ئێرانی ئیسلامی و
رێكخراوی موجاهدینی ئینقلابی ئیسلامی وه‌ك تۆمه‌تبار له دادگا
ئاماده بوون.
له ناو تۆمه‌تبارانی چواره‌مین جه‌له‌سه‌ی ئه‌م بێدادگایه،
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش له رۆژنامه‌نووسانی زیندانی، له‌وانه:
مه‌سعود باستانی، محه‌مه‌د قوچانی و سه‌عید له‌یلاز، حوزوریان
هه‌بوو.
چالاكی ته‌بلیغی له دژی نیزام، پێوه‌ندی به راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی
خاریجی، كرده‌وه له دژی ئه‌منیه‌تی وڵات، بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرت
و هه‌واڵی ناراست به مه‌به‌ستی تێك دانی بیروڕای گشتی، به‌شداری
له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی بۆ پێك هێنانی شك و گومان سه‌بارت
به ئاكامی هه‌ڵبژاردن و دورست كردنی ترس و خۆف له ناو خه‌ڵك دا،
ئاژاوه گێڕی و سیخوری بۆ وڵاتانی بێگانه، له زومره‌ی ئه‌و
تۆمه‌تانه بوون كه له دژی ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تبارانی به‌شدار
له دادگاكه راگه‌یاندران.
به‌رێوه به‌رانی ئه‌م دادگایه‌ش هاوشێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی پێشوو،
كۆمه‌لێك دانپێدانانی زۆره‌ملی هێندێك له تۆمه‌تبارانیان له
ته‌له‌ویزیۆنی ده‌وڵه‌تیه‌وه بڵاو كرده‌وه كه له‌واندا
ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباره‌كان، له بابه‌ت كرده‌وه‌كانی خۆیان
په‌شیمانییان ده‌ربڕی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م بێ دادگایه دا به‌شدار بوون هه‌موویان
له رابردوو دا، له پۆسته سه‌ره‌كیه حكومه‌تیه‌كان دا بوون، یان
رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی بوون كه له
دژی هێزه چه‌پ و رادیكاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگا شتیان ده‌نووسی.
خه‌ڵكی ئێران هه‌تا ئێستاش له ئاست ئه‌م بێدادگا فه‌رمایشیانه
هه‌ڵسوكه‌وتێكی له سه‌ر خۆ، عادڵانه و یه‌كگرتوانه‌یان له خۆیان
نیشان داوه. ئه‌وان به گرینگی نه‌دان به‌و شته‌ی كه زیندانیانی
ئه‌شكه‌نجه كرا‌و به‌ێانی ده‌كه‌ن، نه‌خشه و پیلانه‌كانی رژیمی
ئیسلامیان كردۆته بڵقی سه‌ر ئاو و نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له
دژی رێكخه‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م بێدادگایانه ده‌رده‌بڕن و
دڵسۆزی خۆشیان بۆ قوربانیه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام ره‌چاو كردنی ئینساف و عه‌داڵه‌ت له‌م بواره دا، به مانای
ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك له‌م بابه‌ته ده‌رس وه‌رناگرن، نه ئه‌و
كاته‌ی كه ئه‌م جه‌نابانه له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان بوون و
سه‌باره‌ت به جیدی نه‌بوونی رژیم له به‌رانبه‌ر ره‌وته چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كان كه له دانشگا و ناوه‌نده كرێكاریه‌كان دا نفوزیان
په‌یدا كردبوو، سكاڵایان به‌رز ده‌كرده‌وه، نه ئه‌و كاته‌ی كه
بۆ رزگار كردنی كۆماری ئیسلامی له قه‌یران هه‌وڵیان ده‌دا و
خه‌ڵكیان له ژێر ئاڵای سه‌وز به‌م ئاراسته‌یه دا هیدایه‌ت
ده‌كرد، نه ئه‌و كاته‌ش كه دورشمی "یا زه‌ینه‌ب و ئه‌الله و
ئه‌كبه‌ر"ی شه‌وانه له سه‌ر بانه‌كان و ئاواتی هاتنی ئیمامی
زه‌مانیان كردبووه ستراتێژی خۆیان و ره‌نگی سه‌وزیان نیشانه‌یه‌ك
بوو له پێوه‌ندی ئه‌وان به كه‌ربه‌لا و عاشوراوه و نه ئه‌مڕۆ
كه له به‌رانبه‌ر گوشاری ئه‌و دام و ده‌زگا ئیتلاعاتی و
ئه‌منیه‌تییانه‌ی كه سه‌ر‌ده‌مێك له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دورست
ببوون، به چۆك دا هاتوون، له هیچكام له‌م هه‌ل و مه‌رجانه دا
له جێگا و شوێنی رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوانه و عادڵانه‌ی
خه‌ڵكی ئێران دا نه‌بوون.
خه‌كی ئێران نه هیچ نه‌فره‌ت و بێزاریه‌كیان له قوربانیانی ئه‌م
ئازار و ئه‌شكه‌نجانه هه‌یه و نه هه‌ڵبه‌ت سه‌مپاتیشیان به لای
ئه‌وان دا هه‌یه. بیروڕای گشتی نه هیچ بایه‌خێك به دانپێدانانی
ئه‌وان ده‌دات و نه ئه‌وانیش به رێبه‌ری خۆی ده‌زانێت. ئه‌وان
خۆیان له زومره‌ی مۆره سه‌ره‌كیه‌كانی نیزامێك بوون و ئێستاكه‌ش
هه‌ن كه له‌و دا ته‌عزیر واته (شئه‌شكه‌نجه)، شه‌لاق لێدان،
قه‌ساس، سه‌نگسار و كۆمه‌ڵێك یاسا و رێسای شه‌رعی تری له‌و
چه‌شنه، له زومره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌شی هه‌ر دوولا واته هه‌م
زیندانیان و هه‌م زیندانوانه‌كانن.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه به بۆنه‌ی
دانپێدانانه‌كانیان لۆمه ناكه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا رێز
ده‌گرین له خۆراگری و سه‌رسه‌ختی كۆمۆنیسته‌كان و ئه‌و
شورشگێرانه‌ی كه له دژوارترین هه‌ل و مه‌رجی زیندانه‌كان دا و
له ژێر دڕندانه ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان دا سه‌ریان له ئاست دوژمان
دانه‌نه‌واند. ئه‌وانه رێبه‌رانی به‌رجه‌سته و خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن
كه ئه‌گه‌ر به هۆی سوور بوون له سه‌ر باوه‌ره‌كانیان گیانیان
له ده‌ست دا، به‌ڵام سومبولی ژیان و خه‌بانی ئێمه‌ن و ئه‌گه‌ریش
به سه‌ر به‌رزی سه‌رفه‌رازانه‌ش ماون و ده‌ژین، گوڵی سه‌ر تۆپی
كۆمه‌ڵگان و رێبه‌رانێكن كه سه‌ركه‌وتوانه و سه‌ربه‌رزانه
كوانووی ئه‌زمونێكی دژواریان تێپه‌ڕ كردووه.
ئه‌م كه‌سانه زیندانی سیاسین و نابێت هیچ كه‌سێك به بۆنه‌ی
باوه‌ڕ و هه‌ڵسورانی سیاسیه‌وه زیندانی بكرێت. ئازادی هه‌ڵسورانی
سیاسی مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر ئینسانێكه. له دورارۆژی
به‌رپا بوونی حكومه‌تی كرێكاری و بنیات نانی كۆمه‌ڵگای سوسیالیستی
دا، ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی ده‌كه‌وێته سه‌ره‌وی یاساكانی
كۆمه‌لگا. سه‌رمایه داره‌كان و بورژواكان، نه‌ك له مافی
راده‌ربرین و هه‌ڵسورانی سیاسی، به‌ڵكوو ته‌نیا له مافی
چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران بێ به‌ش ده‌كرێن. ئه‌وان له‌و شته‌ی كه
له حاسڵی ره‌نج و كاری كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش به
ده‌ستیان هێناوه، به ناچاری ده‌ست هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام له مافی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و هه‌ڵسورانی سیاسی له دژی نیزامی
ده‌سه‌ڵاتدار بێ به‌ش ناكرێن. سه‌رنجی كرێكاران له به‌رانبه‌ر
چینی سه‌رمایه‌داران، به‌ره‌و لای كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌روه‌ت و سامان
و زه‌وت كردنی حاسڵی ره‌نج و كار راده‌كێشرێت، نه‌ك بێ به‌ش كردنی
ئه‌وان له مافی هه‌ڵسورانی سیاسی. به‌ڵام هه‌ر له ئێستاوه و
له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه هێشتا سه‌رمایه‌داران و ته‌نانه‌ت رژیمی
ئیسلامی ئه‌وان ده‌سه‌ڵات داره، ده‌بێت بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌م
ئازادیانه و سه‌پاندنیان به سه‌ر هێزی ده‌سه‌ڵاتدار دا تێ‌بكۆشین.
ته‌واوی زیندانیانی سیاسیش به‌بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك ده‌بێت ئازاد
بكرێن. نابێت هیچ كه‌سێك به تاوانی حه‌ق خوازی و ناره‌زایه‌تی
ده‌ربرین له دژی هه‌ل و مه‌رجی مه‌وجود و به تاوانی بیر‌و باوه‌ر
و هه‌ڵسورانی سیاسی ده‌ستگیر و زیندانی بكرێت. مافی مانگرتن،
خۆپیشاندان، پێك هێنانی ته‌شه‌كولی پیشه‌یی و سیاسی، مافی چاپ و
بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆڤار و كتێب، له زومره‌ی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی
هه‌ر تاكێكن له كۆمه‌ڵگا دا، با هه‌ل و مه‌رجی ئێستا بكه‌ین به
ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌پاندنی ئه‌م مافه سه‌ره‌تایانه به سه‌ر رژیمی
قین له‌دڵ و سه‌رلێشیواوی كۆماری ئیسلامی دا.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|