|
ئاسۆی گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی خوێندكاری و
نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مڕۆی رژیم
قسه‌وباسه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی
رابردوو دا به تایبه‌ت وته‌كانی "خامنه‌یی"، نیشانی ده‌دا كه
سه‌رانی رژیم له سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه‌ی زانكۆكان له‌بابه‌ت
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تی خۆێنداكاری و په‌ره‌سه‌ندنی
له كۆمه‌لگا دا زۆر نیگه‌رانن.
"خامنه‌یی" كه حه‌وتووی رابردووش سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تی له
زانكۆكان هوشداری دابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی خه‌رمانان له وتارێك
دا له ناو ماموستایان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستی و به‌رپرسانی
زانكۆكان، وێرای نیگه‌رانی ده‌ربڕین له خوێندنی 2 ملیۆن خوێندكار
له رشته‌كانی علومی ئینسانی، وتی: فێركردنی علومی ئینسانی له
زانكۆكان ده‌بێته هۆی دروست بوونی شك و گومان له بنه‌ماكانی دینی
و ئایینی دا.
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، وتی: زۆریه‌ك له ده‌رسه‌كانی علومی
ئینسانی له سه‌ر ئه‌ساسی بێ باوه‌ری به زانستی ئیلاهی و ئیسلامی
دانراون و فێركردنی ئه‌م زانستانه ده‌بێته هۆی سست بوونی باوه‌ر
به بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام.
"خامنه‌یی" هه‌روه‌ها داوای له ده‌وڵه‌تی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"،
مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و شورای باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی كرد تا
به وته‌ی ئه‌و، سه‌رنجێكی زۆرتر بده‌نه ئه‌م بابه‌ته.
نیگه‌رانی ئه‌م دواییانه‌ی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی
زانكۆكان، له حالێك دایه كه ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی رژیم
له‌وانه: فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی
رابردوو دا چه‌ند جار سه‌باره‌ت به كرانه‌وه‌ی زانكۆكان و
سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تی خوێندكاری هوشداریان داوه.
به پێ هێندێك له هه‌واڵه‌كان كومیته‌كانی ئینزباتی له
ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان له‌وانه زانكۆی مازه‌نده‌ران، هه‌مه‌دان
و عیلم و سه‌نعه‌تی تاران چالاكی خۆیان ده‌ست پێكردۆته‌وه. زیاتر
له 60 خوێندكاری زانكۆی تاران له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوو دا
بانگهێشتی دادگای رژیم كراون و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوبۆته‌وه كه
لسیتی 100 كه‌س له هه‌ڵسوراوانی خوێندكاری زانكۆی تاران به
مه‌به‌ستی ده‌ركردنیان ئاماده كراوه. فه‌رمانده‌یی هێزی ئینتزامی
رژیمیش رایگه‌ێاندووه كه گه‌ڵاڵه‌ی به ناو نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی
له ناوچه‌ی 6ی تاران واته ده‌وروبه‌ری زانكۆی تاران، ئینقلاب،
كارگه‌ر، ئه‌میر ئاباد، یوسف ئاباد و عه‌باس ئاباد به‌رێوه
ده‌چێت.
ئه‌م كرده‌وانه له حاڵێك داێه كه له ماوه‌ی 2 مانگ و نیوی
رابردودا زیاتر له 36 خوێندكار له ئاكامی ناره‌زایه‌تیه
جه‌ماوه‌ریه‌كان دا ده‌ستگیر و ژماره‌كیشیان هێشتا له
زیندانه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رن و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووداش
ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆكانی سه‌راسه‌ری ئێران به
بیانووی جۆراوجۆر له سه‌ر كاره‌كانیان لابراون.
نزیكه‌ی 3 حه‌وتووی دیكه زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا له
ئێران ده‌كرێنه‌وه . رژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر دوو ڕێیانی
داخستنی زانكۆكان، یان خۆئاماده كردن بۆ سه‌ركوتی حه‌ره‌كه‌ته
خوێندكاریه‌كان دا قه‌راری گرتووه. خوێندكارانی خه‌باتكار له
ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان، هاوینێكی پڕ جۆش و خرۆشیان تێپه‌ر كرد.
به‌شداری به‌ربڵاوی لاوان له خۆپیشاندان و ناره‌زاێه‌تیه‌كانی
ئه‌م دواییانه، كه به‌شێكی زۆریان خۆێندكارانی زانكۆكان بوون،
ده‌ور و نه‌خشی خوێندكاران له رادیكاڵ كردنه‌وه‌ی دورشمی
بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و دوور كه‌وتنه‌وه له جه‌ره‌یاناتی
سازشكار و ئیسلاح خوازی حكومه‌تی و هیتر، هه‌مووی ئه‌مانه
زه‌نگێكی هوشداریده‌رن بۆ رژیم بۆ روبه‌رووبونه‌وه له گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له مانگه‌كانی داهاتوو دا.
بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوو دا،
بزوتنه‌وه‌یه‌كی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. زۆرترین پێشڕه‌ۆانی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستی ئێران له زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی
خوێندنی باڵا سه‌ریان هه‌ڵداوه. سه‌رچاوه‌ی شكڵ گرتنی سه‌ره‌تایی
رێكخراوه چه‌پ و رادیكاله‌كانی ئێران هه‌ر ئه‌م ناوه‌ندانه بوون.
له جه‌ره‌یانی شۆرشی ساڵی 1357، زانكۆكان بوون به سه‌نگه‌ری
خۆراگری هێزه چه‌په‌كان له به‌رانبه‌ر دوواكه‌وتووی ئیسلامی دا،
دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو، كاتێك كه رژیم نه‌یتوانی ئه‌م
خۆراگریه سه‌ركوت بكات، به یارمه‌تی حیزبوڵڵاییه‌كان و
ئه‌نجمه‌نه‌كانی ئیسلامی و سه‌رانی ئیسلاح خوازی ئه‌مڕۆ، له ژێر
ناوی ئینقلابی فه‌رهه‌نگی دا ده‌ستیان دایه ته‌سفیه‌ی خۆێناوی
زانكۆكان و سه‌ره‌نجام هه‌موویانی داخست. رژیم دوای ئه‌وه‌ش ساڵها
هه‌وڵی دا، له ژێر ناوی هاوكاری حه‌وزه و دانشگا، زانكۆكان
بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه و بیانكات به سه‌رچاوه‌ی بارهێنانی
كادر بۆ دام و ده‌زگای سه‌ركوت و داسه‌پاندنی دوواكه‌وتووی به
سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگا دا. رژیم به دانانی شه‌رت و مه‌رجی دژوار
بۆ وه‌رگرتنی خوێنگار له زانكۆكان و دانی سهمیه‌ی بێ حیساب و
كیتاب به به‌سیجی، سپایی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كانی
شه‌ڕ، هه‌وڵی دا پێكهاته‌ی ئینسانی زانكۆكان به پێی نه‌خشه‌كانی
خۆی دیاری بكات.
به‌ڵام ته‌واوی ئه‌م گه‌ڵاڵانه له گه‌ل شكست به‌ره‌وروو
بوونه‌وه. دوای یه‌ك ده‌وره راوه‌ستان و ده‌وره‌یه زاڵ كردنی
ده‌سه‌ڵاتی نارازیانی ناو حكومه‌ت به سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسی و
فه‌رهه‌نگی زانكۆكان، سه‌ره‌نجام له پوشپه‌ڕی ساڵی 1378وه به
شێنه‌ی گه‌رایشاتی رادیكاڵ و سوسیالیست جێگای خۆیانیان له
زانكۆكان كرده‌وه. گۆڤاره چه‌پكان سه‌ریان هه‌ڵدا، دورشمه
رادیكاڵه‌كان دیوار و تابلۆكانیان رازانده‌وه، بۆنه مێژوییه‌كانی
وه‌ك 16ی ئازه‌ر، 8ی مارس و ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، بوون به
مه‌یدانی خۆ نواندنی جه‌ریاناتی چه‌پ و زانكۆكان نه ته‌نیا
نه‌كه‌وتنه ژێر كونترۆڵی رژیمه‌وه، به‌ڵكوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ
بوون به خاڵی جێگای ئومێد بۆ روداوه رادیكاڵه‌كان له كۆمه‌ڵگا
دا.
له مانگه‌كانی رابردوو دا هه‌ڵسوراوان و رێبه‌رانی رادیكاڵ و
پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی خۆێندكاری له گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
ئاوێته بوون و له‌م رێگایه‌وه ته‌جره‌به‌ی به‌نرخیان وبه‌ده‌ست
هێنا. ئێستا چ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و چ له بواری
هاوسه‌نگی هێزی خه‌باتكارانه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه پێك هاتووه
كه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر جۆره پێوندیه‌كی خۆی له‌گه‌ل
جه‌ریانی ئیسلاح خوازی حكومه‌تی، كه پێویستی به بزوتنه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له ئاستێكی به‌رته‌سك دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌ك په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی خۆی بۆ
ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت، ببچڕێت. ساڵی
خۆێندنی داهاتوو ده‌توانێت ساڵی هێزنواندنی سه‌رله نوێی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و رادیكاڵی خۆێندكاریی له ئێران بێت. هه‌ر ئه‌م
واقعیه‌ته‌یه كه سه‌رانی رژیمی به‌و ئاكامه گه‌یاندووه كه
ته‌نیا سه‌ركوتی راسته‌وخۆ ناتوانێت به‌س بێت بۆ به‌رانبه‌ركێ
له‌گه‌ل ئه‌م شه‌پۆله روو له گه‌شه‌یه، به‌ڵكوو هێرشێكی
دواكه‌وتوانه بۆ سه‌ر ناوه‌رۆكی ده‌رسه‌كانی زانكۆش پێویسته.
ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی له‌م چه‌شنه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
مه‌حكوم به شكستن و رژیم به دڵنیاییه‌وه له‌م رێگایه‌وه به
ئاكامێك ناگات، به‌ڵام جه‌وهه‌ری گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی گاڵته‌جارانه‌ی
وه‌ك كۆنتڕۆڵی ناوه‌رۆكی ده‌رسه‌كان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی رشته
جۆراوجۆره‌كانی علومی ئینسانی، ئه‌ویش له سه‌رده‌می ئینترنێت،
ماهواره و ته‌قینه‌وه‌ی زانیاری دا، نیشانه‌ی ئه‌و‌په‌ڕی
سه‌رلێشێواوی و داماوی رژیمه.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|