|
شێعری په‌روین ئیعتسامی وگه‌ڕان به دووی كه‌سایه‌تی مرۆڤ
ن: عادله حسینی
په‌روین شاعیری ئه‌مرۆو دۆینێ نیه، ئه‌و شاعیری هه‌موو
نه‌سله‌كانه. شاعیرێكی ژنی تێگه‌یشتوو، وردبین، ئه‌وینداری زانست
و ئه‌ده‌ب وهونه‌ر.شاعیر به‌هێزی وشه شه‌ڕی نایه‌كسانی ده‌كات و
به‌جۆرێك ئاشكرا‌و روون راستیه‌كان ده‌ر ده‌خات كه سه‌رنجی ئینسان
راده‌كێشێ . خه‌مخۆری بێ به‌شان و ژێرده‌سته‌كانه و سه‌رجه‌م
بیروزه‌ینی له ده‌وری چه‌واشه‌كاری و كه‌م وكوڕییه‌كانی سه‌رده‌می
خۆی ده‌خوڵیته‌وه. ((حاكمی شه‌رعێك كه له پێناو به‌رتیل بریار
ده‌دات ، كه‌ی ئه‌توانێ رۆزیی هه‌ژاران دابین بكات ئه‌ی
ره‌نجده‌ر)) گه‌لێك جاران ره‌خنه‌ی له هه‌ژاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و
گه‌نده‌ڵی دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار گرتوه. شاعیرێكی بیرمه‌ند
به ده‌مزه‌دێكی دڵ‌نشین و سه‌رنج راكێش بووه. ئه‌و له نێو
شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی وه‌ك به‌هار و عارف و... سه‌ری هه‌ڵدا.
یه‌كه‌مجار دیوانه‌كه‌ی له ساڵی ١٣١٤ به پێشه‌كی به‌هاری شاعیر
چاپ و بڵاو كرایه‌وه، یه‌كێك له هاورێكانم چه‌پكه گولێكی تازه
پشكوتووی دایه ده‌ستم و شانازی پێوه ده‌كه‌م... چه‌ند تێ بینی
یه‌ك له سه‌ر ئه‌م دیوانه و بینینی شێوازێكی نوێ و لێبراوانه‌و
ده‌ربرینێكی ره‌وان و نه‌رم ونیان له مانادا به جۆرێك كه
سه‌رسامی كردم كه ته‌نیا ئه‌م كتێبه‌ی خستۆته به‌رده‌ممان...
هه‌مووی كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه چێژێكی له راده به‌ده‌رم
لێوه‌رگرت.)) په‌روین نیزیكه‌ی ٤ مانگ ژیانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ
كوڕه مامه‌كه‌ی تاقی ده‌كاته‌وه و پاشان له مانگی گه‌لاوێژی
١٣١٤ به ره‌سمی لێی جیا ده‌بێته‌وه. ئه‌م ژیانه كورت ماوه
به‌جۆرێك شاعیر ئازار ده‌دات كه ئۆقره‌ی لێ ده‌برێ . یه‌كێكی
ترله رووداوه تاڵه‌كان له ژیانی په‌روین كه ئازاری ده‌دات
مه‌رگی باوكیه‌تی و چه‌ند به‌یتێك شێعر به‌م بۆنه‌وه ده‌نووسێ.
دیكتاتوری و خه‌فه‌قان، سوننه‌ت گه‌رایی و ئه‌و زوڵم وزۆرانه‌ی كه
له‌سه‌ر چینه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگان و به‌تایبه‌ت ژنان،
سه‌رنجی په‌روین بۆ لای خۆیان راده‌كێشن و لێی بێده‌نگ نابێ و
ئه‌وه‌ی كه ده‌مێكه زوڵم و شه‌وه زه‌نگی دیكتاتوری به سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا ئیجازه‌ی پێشكه‌وتنی زانست و وشیاری نه‌داوه، به
توندی له دژییه‌تی و ئازاری ده‌دات." ژنانی ئێران بێجگه له
رۆژره‌شی و داماوی چی‌تریان پێنه‌بڕاوه. ژیان و مه‌رگیشی هه‌ر له
تاریكی دایه و به‌رده‌وام له زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن،
گرتووخانه‌ی ژیان، ژنان زیاتر له‌هه‌ر كه‌س چه‌ندین سه‌ده‌یه
رۆژڕه‌شن و ده‌بنه قوربانی."به بڕوای په‌روین یه‌كه‌م هه‌نگاوی
رزگاری ژنان له‌ده‌ست هه‌ڵاواردن و كۆیله‌تی، گه‌یشتن به زانست و
وشیارییه و ته‌نانه‌ت له‌م بواره‌دا ره‌خنه له ژنانیش ده‌گرێ
كه بۆچی زیاتر هه‌وڵ ناده‌ن. ئه‌و به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لاوازی و بێ هێزی ده‌كه‌نه پێناسه‌ی ژنان و
ئه‌م بیره به چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما ده‌زانێ و ده‌ڵێ: له هیچ
باس ودیباچه‌یه‌كدا نه‌نووسراوه كه ژن لاوازه و پیاو به‌هێز".
به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی هێندێك كه‌س و لایه‌ن كه ژن و پیاو به
نه‌یارو دژبه‌یه‌ك ده‌ناسێنێ، شاعیر دژایه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه
ده‌كات و ده‌ڵێ شان به شانی یه‌كتر ده‌توانن كۆمه‌ڵگا ته‌واو
بكه‌ن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. سه‌ره‌نجام په‌روینی ئیعتسامی شانازی
به ژن بوونی خۆی ده‌كات و داوا له سه‌رجه‌م ژنانی كۆمه‌ڵگا
ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانست و وشیاری بده‌ن.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧١
|