www.payam.nu

 

خەباتی جەماوەری لە ئێران هێڵی سوری نیە

 

كۆماری ئیسلامی له ماوهی چهند رۆژی رابردوو دا، پلانێکی تەبلیغاتی بەربلاوی سهبارهت به یهكێك له دیمهنهكانی خۆپیشاندانی 16ی ئازهر له زانكۆی تاران كه تێیدا وێنهی خومهینی لهپاڵ وێنهكانی خامنهیی دا دهخرێته ژێر پێ یان ئاگریان تێ بهردهدرێ، وهرێ خستووه. ئیمام جومعهكان ههرله تارانهوه بگره ههتا شنۆ، به‌‌ شیعه و سونیهوه راسپێردرابوون كه بهو بۆنهیهوه هاواری وای “ئیمام” بهرز بكهنهوه و ئهو رووداوه وهك زهربهیهكی هاوتای ئهو روداوهی كه 1400 ساڵ لهمهوبهر له سهحرای كهربهلا له پهیكهرهی ئیسلام درا، له قهڵهم بدهن. ئاخوند و تهلهبهكانی حهوزهی علمیهی قوم و بهسیجیهكانی جێگیر له زانكۆی سهنعهتی شهریف، خۆپیشاندانیان وهرێخست  و به بۆنهوی مهزڵومییهتی ئیمامه لهدهست چووهكهیان له سهر و سینهی خۆیان دا. “ئیرنا” ههواڵنێری رهسمی كۆماری ئیسلامی، ههوڵێكی بهربڵاوی سهبارهت به رهنگ دانهوهی ئهم هات و هاواره تهبلیغاتیه بهكار هێنا و سپاس و دهست خۆشانهی له دهنگ و رهنگی رژیم كرد، سهبارهت به وشیاری و خستنهڕووی ئهو مهترسییهی كه ههڕهشه له رژیم و ئیسلام دهكات. بهڵام ئهمه كۆتایی كار نهبوو، دوای ئهم حهرهكهته رێكخراوه، ههڕهشه و خهت و نیشان كێشانی سهرانی سپا و دادستانی تاران و وەزیری ئیتلاعات و رەئیسی قووەی قەزایی دهستی پێكرد و ئهوانیش بۆ هێور كردنهوهی بهناو ههستی برینداری لایهنگرانی سینه چاكی ئیمام، بهڵێنییان دا كه بهبێ هیچ چاوپۆشییهك لهگهڵ نهیارانی رژیم بهرخوردی جیدی دهكهن. ئهم  هەرەشانە رێبهرانی ریفورمخوازی حەرەکەتی سەوزیشی ناچار كرد كه بهرامبهر بهم رووداوه‌‌ ههڵوێست بگرن. “میرحسهین موسهوی”، ئەو قسانەی کە كه له مانگهكانی رابردوو دا دهیان جار دووپاتی كردبۆوه و جهماوهری نارازی گوێی بیستنی نهبوو، سهرلهنوێ بهم بۆنهیهوه دووپاتی كردهوه. لهیهكچوونی لێدوانهكانی موسهوی لهم بابهتهوه لهگهڵ لێدوانی ئاخوندهكان و بهرپرسانی دهسهڵاتداری رژیم، گهلێك سهرنج راکێشە. بۆ نموونه: وتهكانی موسهوی لهگهڵ قسهكانی “قوربانعهلی دوڕی نهجهف ئابادی” یهكێك له ئینسان كوژه ناو زڕاوهكانی رژیم و نوێنهری ویلایهتی فهقیه له ئوستانی مهركهزی، ههڵبسهنگێنن، تا ریشهی هاوبهشی بیرو بۆچون و كردهوهكانی ئهوان ههست پێ بكهن. موسهوی له وڵام به پرسیارێك سهبارهت به دڕاندنی وێنهی خومهینی دهڵێت: حهزرهتی ئیمام پهرهپێدهر و بوژێنهرهوهی دین لهم سهدهیه دا بووه و ههقێكی زۆری بهسهر ههموو میلهتان و به تایبهت موسوڵمانانی جیهان و خهڵكی ئێرانهوه ههیه و به دڵنیایهوه هیچ ئینسانێكی بهئینساف ئیزنی ئهوه به خۆی نادات كه سوكایهتیهكی ئهوتۆ به وێنهی ئیمام بكات. ههروهها “دوڕی نهجهف ئابادی” له وتوێژێك دا لهگهڵ تهلهویزیۆنی كۆماری ئیسلامی دهڵێت: ئیمام له دڵی ههموو میلهتانی ئیسلامی و ئازادیخوازرانی جیهان دایه و ههقێكی زۆری به سهر خهڵكی ئێرانهوه ههیه و نابێت ئیزن بدرێت سوكایهتیان پێ بكرێت. مهبهست لهم ههڵسهنگاندنه ئهوه نییه كه رهخنه له موسهوی بگرین كه بۆچی ئاوا لهگهڵ دۆستانی دوێنی و نهیارانی ئهمڕۆی خۆی بۆته هاودهنگ، چونکە هەر ئەوەی لێ چاوەروان دەکرێ. ئهو بۆخوی یهكێكه لهو كهسانهی كه له مهكتهبی خومهینی دا پهروهرده بووه و  راسپاردەی خۆی بە گهڕاندنهوهی ئێران بۆ سهردهمی دهسهڵاتی خومهینی دەزانێ، بهڵكوو مهبهست نیشان دانی ئهو واقعیهتهیه كه ئهگهر موسهوی 6 مانگ لهمهوبهر و بههۆی ههل و مهرجی تایبهتی رۆژهكانی دوای ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری له ئێران، له سهرهوهی حهرهكهتی كۆمهڵانی خهڵكی ناڕازی دژ به كۆماری ئیسلامی دا قهراری گرت، كاتێك كه دروشمی خهڵكی نارازی له دروشمی “موسهوی دهنگی من وهربگرهوه“ بۆ “مهرگ بۆ دیكتاتۆر”، “مهرگ بۆ خامنهیی” و دواتر “مهرگ بۆ ئهسڵی ویلایهتی فهقیه“، كاتێك كه دروشمی خهڵكی نارازی له دروشمی "موسهوی دهنگی من وهربگرهوه" بۆ "مهرگ بۆ دیكتاتۆر"، "مهرگ بۆ خامنهیی" و دواتر "مهرگ بۆ ئهسڵی ویلایهتی فهقیه"، گۆڕدرا، ئیتر جێگایهك بۆ رێبهری ئهو بهسهر بزوتنهوهی جهماوهری دا نهمابۆوه. گرینگی وتهكانی ئهمڕۆی موسهوی لهوه دایه كه تهنانهت بۆخۆیشی لهبهرامبهر گوشاری باڵی نهیار دا دان به جێگا و شوێنی واقعی ئهمڕۆی خۆیدا دهنێت. ئامانجی كۆماری ئیسلامی له بهرنامه دارشتن بۆ ئهم هات و هاواره تهبلیغاتیه دوو شت بوو، یهكهم داخستنی ههموو دهرگاكان بهڕووی ئیسلاح خوازانی حكومهتی و ناچار كردنی ئهوان بە گرتنه پێشی ههڵوێستێكی دیفاعی و دووههم هوشداری دان و رێكخستنی ریزهكانی خۆیان لهئاست ئهو مهترسیانهی كه ههڕهشه له تهواوهتی نیزامهكهیان دهكات. كاردانهوهی چاوهڕوان كراوی موسهوی له بهرانبهر گوشاری تهبلیغاتی رژیم، نیشانی دهدات كه ئهم سیاسهته لانیكهم یهكێك له ئامانجهكانی خۆی پێكاوه. موسهوی و هاوپەیمانەکانی، دهمێكه هوشدار به خهڵكی ئێران دهدهن كه له دانی ئهو دروشمانهی كه پێكهاتهكانی نیزام دهكهنه ئامانج، خۆیان بپارێزن. ئهوان له زووهوه وهفاداری خۆیان به ئهسڵی ویلایهتی فهقیه و میراتی خومهینی راگهیاندووه و دام دهزگای دهسهڵات دار لهم بابهتهوه گرفتێكی ئهوتۆی لهگهڵ ئهوان نهبووه و ئێستاش نییهتی. بهڵام دوای روداوهكانی 16ی ئازهر و ئهو تهبلیغاتهی سهبارهت پێشێل کردنی وێنەی خومەینی  كهوتهڕێ، ریفورمخوازەکانیان خسته حالەتێکی دیفاعیەوە ههتا ناچار بن كه راشكاوانهتر ریزی خۆیان له ریزی ئهو خهڵكهی كه له هەموو رژیمی ئیسلامی بێزارن، جیا بكهنهوه. بهڵام تهبلیغات و گوشاری رژیم بۆ سهر تهیفێك لهو لیبراڵانهی كه ئهوانیش لهناو حهرهكهتی سهوز دا جێ پێیهكیان بۆ خۆیان بهدهست هێنابوو و به پارێزهوه دژ بە بنەماکانی رژیمی ئیسلامی دروشمیان دەدا کاریگەری خۆی دانا. له رۆژهكانی دوای 16ی ئازهرهوه له ویبلاگ و سایته ئینترنتیهكان و هیتر دا، له قهولی ئهوانهوه دهبیستین و دهخوێنینهوه كه بهخهڵك هوشدار دهدهن هێنانه ئارای دروشمی توندڕهوانه، رژیم له سهركوتی حهرهكهتی خهڵك گوستاخ تر دهكات. ئهم لیبراڵانه لهبیر خۆیان بردۆتهوه كه توندترین دهورانی سهركوتی رژیم له 6 مانگی رابردوو دا  دهگهڕێتهوه بۆئهو كاتهی كه دروشمی سهرهكی خهڵكی نارازی نهك تێك شكاندنی پێك هاتهكانی حكومهتی ئیسلامی، بهڵكوو بریتی بوو له نارهزایهتی به ئاكامی ههڵبژاردن و هێنانه ئارای داخوازیهكی سهرهتایی وهك سهرلهنوێ ژماردنهوهی دهنگهكان. ئهوان لهبیر خۆیانی دهبهنهوه‌‌ كه چۆن ئهو بەشە لە هاوبیرانیان كه تهنانهت ناچاریان كردبوون له زیندان دا حاشا له رابردووی خۆشیان بكهن، به زیندانی درێژ ماوه مهحكوم كران. ههر بۆیه قسه لهسهر نهفسی رادیكاڵ بوونهوهی دروشمهكان نییه، بهڵكوو ئهوهی كه ئهوان نیگهران دهكات، جهماوهری بوونهوهی ئهو دروشمانهیه‌‌.  هیچ گومانێك لهوه دا نییه كه رژیمی ئیسلامی چیتر ناتوانێت لهگهڵ جهماوهری خهڵكی ناڕازی دا ههڵبكات، ههموو پێكهاته و تهنانهت روكنه پیرۆزهكانی كۆماری ئیسلامیش بوونهته ئامانج. دڕاندن و پێخوست كردنی وێنهكانی خومهینی، دژ كردهوهیهكی سروشتی ئهو جهماوهره وهگیانه هاتووهیه كه ناوبراو به سهبهبكاری تهواوی ئهو كارهساتانهی كه له ماوهی 3 دهیهی رابردوو دا بهسهر خهڵكی ئهم وڵاته دا هاتووه، دهزانن. لهم رووهوه هیچ پیلانێك ناتوانێت پێش به رهوتی رادیكاڵ بوونهوهی دروشم و داخوازیهكانی بزوتنهوهی ئازادیخوازانه و رزگاری بهخشی خهڵكی ئێران بگرێت. ئهگهر هێزی خهباتی یهكگرتوانهی جهماوهری نهتوانێت یهك ریزی هێزه سهركوتگهرهكان تێك بدات و هێزی سهركوتی ئهوان لاواز بكات، هیچ چهشنه تێبینی و خوپارێزییهك لهم بوارانهدا كارساز نابێت. لهوه دا كه دروشم و حهرهكهتی گونجاو دهبێت به دروستی و لهكاتی خۆیدا گهڵاڵه بكرێت، قسهیهك نییه، بهڵام هێنانه ئارای دروشمی دروست و لهكاتی خۆی و رهچاو كردنی تاكتیك و رێ و شوێنی خهباتكارانهی كهم زیان و كاریگهر، كاتێك دهتوانێت وڵامی گونجاو وهربگرێتهوه كه بهشێك بێت له ستراتێژێكی روونی خهبات. له راستی دا ئامانجی واقعی ئهو حهرهكهتهی كه 6 مانگ لهمهوبهر له ئێران دهستی پێكرد، رزگار بوون له چنگ رژیمی ئیسلامی به سهرجهم پێكهاته و دامهزراوهكانیهوه بوو. ئهگهر ئامانجی ئهم حهرهكهته له سهرهتاوه تارادهیهك لێڵ و نارۆشن بوو، بهڵام دوای تێپهڕ بوونی چهند مانگ و به شێنهیی خۆی له راڕایی و دوو دڵی دور خستۆتهوه‌‌ و رێگای خۆی دۆزیهوه. ئێستا گرینگ ئهوهیه كه بزوتنهوهی ئهمڕۆی خهڵكی ئێران بۆ ئازادی، نه تهنیا  پێكهاته شكێن بێت، بهڵكوو  له ههمان حاڵدا پێكهاته خوڵقێنیش بێت. واتا خهڵكێك كه ئهمڕۆ پێك هاتهكانی حكومهتی ئیسلامیان كردۆته ئامانج، دهبێ تهسویرێكی روونیان لهو شتانهی كه دهیانههوێت به دهستی بێنن، ببێت. واتا دهبێت ئهم خهڵكه بگهنه ئاستێكی بهرزتر له وشیاری و پێگهیشتۆیی سیاسی و بتوانن له بهرانبهر تهرح و پیلانه فریوكارانهكاندا دا خۆیان بپارێزن و ئهو جهماوهری كرێكار و زحمهتكێشهی كه سهرهنجام داهاتووی ئهم كۆمهڵگایه به دهستی بههێزی ئهوان سهرلهنوێ بنیات دهندرێتهوه، به ئهركی چارهنووس سازی خۆیان بگهن و بهههر ههنگاوێك له پێشڕهوی بزوتنهوهكه، یهكگرتوو تر و رێكخراوتر بن.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٧٥