|
به‌هره‌مه‌ند
بوون له
مههسكهنی
گونجاو مافی هه‌ر
تاك و بنه‌ماڵه‌یه‌كه
وه‌زیری
مه‌سكه‌ن
و شارسازی، رۆژی یه‌كشه‌ممه
٢٢ی سه‌رماوه‌ز،
له
سوخهنڕانیهك
دا وتی كه،
ده‌وڵه‌ت
نه‌یتوانیوه
له
ده‌یا
یه‌كه‌كانی
خواره‌وه
واتا خوارترین توێژی كۆمه‌ڵگا
بكاته
خاوه‌نی
مه‌سكه‌ن.
ناوبراو جه‌ختی
كرده‌وه
كه،
یاسای بنه‌ڕه‌تی
ئه‌م
ئه‌ركه‌ی
ناوه‌ته
ئه‌ستۆی
ده‌وڵه‌ت
و وتیشی: پێویسته
له‌م
پێناوه‌دا
كارێكی به‌په‌له
ئه‌نجام
بدرێت. رۆژنامه‌ی
"جیهانی سه‌نعه‌ت"
وێڕای بڵاو كردنه‌وه‌ی
ئه‌م
راپۆرته،
ئاماژه‌ی
به
بهڵێنییهكی
سه‌رخه‌رمانی
وه‌زیری
ته‌عاونیش
كردووه.
به
پێی ئه‌م
راپۆرته
وه‌زیری
ته‌عاون
له‌م
رێوڕه‌سمه‌دا
موژده‌ی
به
پتر له
یه‌ك
ملیۆن كه‌س
داوه
كه،
له
داهاتوودا ده‌بنه
خاوه‌نی
ماڵ و مه‌سكه‌ن.
ناوبراو مزگێنیهكهی
هه‌ندێك
به
تام و چێژێكی زیاتره‌وه
باس كردووه
و وتوویه،
له
ماوه‌ی
٧ مانگی داهاتوودا یه‌ك
ملیۆن كه‌س
ده‌بنه
خاوه‌نی
ماڵ. نه‌بوونی
مه‌سكه‌ن
و سه‌رپه‌نا
له
پاڵ بێكاری و ته‌وه‌ڕوم،
یه‌كێكه
له
گرفته
ئهساسییهكانی
خه‌ڵك
و به
تایبه‌ت
كرێكاران و كۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تكێش.
ئه‌م
گرفته
له
سه‌رده‌می
حكومه‌تی
پێشووتر و سه‌رده‌می
شۆڕشی ٥٧یش دا گه‌لێك
به‌رچاو
بوو. پاش رووخانی بنه‌ماڵه‌ی
په‌هله‌وی،
ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه
یاسای بنه‌ڕه‌تییان
داڕشت ناچار بوون له
پێوه‌ند
له‌گه‌ڵ
مافی مه‌سكه‌ن
دا به‌ندێك
به
به‌نده‌كانی
یاساكه‌وه
زیاد بكه‌ن
كه
ده‌كرێت
به
شێوازی جۆراجۆر ته‌فسیر
بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری
راپه‌ڕیو
له
چاوه‌ڕوانی
به‌ناو
عه‌داڵه‌تی
ئیسلامی دا رابگرێت.
ئه‌سڵی
٣١ی یاسای بنه‌ڕه‌تی
كه
تایبه‌ته
به‌م
مه‌سه‌له‌یه
به‌مجۆره‌ی
خواره‌وه‌یه:
"بوونی مه‌سكه‌نی
گونجاو، مافی هه‌ر
تاك و بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ئێرانییه.
پێویسته
ده‌وڵه‌ت
به
له
به‌رچاو
گرتنی ئه‌وله‌ویه‌ت
بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه
پێویستی زیاتریان به
مه‌سكه‌ن
هه‌یه
به
تایبه‌ت
كرێكاران و گوندنشینه‌كان،
زه‌مینه‌كانی
به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م
ئه‌سڵه
فه‌راهه‌م
بكات".
له‌م
به‌نده‌دا
ده‌وڵه‌ت
له
ئاست دابین كردنی مه‌سكه‌ن
هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌كی
له
ئه‌ستۆ
نییه،
به‌ڵكوو
ته‌نیا
ده‌بێت
زه‌مینه‌ی
پیاده
كردنی ئه‌م
ئه‌سڵه
فه‌راهه‌م
بكات. جگه
له‌وه
بڕیار نییه
مه‌سكه‌ن
"ئه‌من
و بێهداشتی و خاوه‌ن
فه‌زا
و رووبه‌رێكی
پێویست بێت"، به‌ڵكوو
ته‌نیا
چوار دیواریهكی
له‌سه‌ریه‌ك
دانراو به
ناوی مه‌سكه‌ن
له
قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن.
به هه‌ر
حاڵ وه‌زیری
مه‌سكه‌ن
شه‌خسی
خۆی دانی به‌وه
داناوه
كه
له
٣٠ ساڵی رابردوودا عه‌داڵه‌تی
ئیسلامی له
بابه‌ت
مهسكهنهوه
ته‌نانه‌ت
هه‌ر
له‌م
ئاسته‌ش
دا به‌ڕێوه
نه‌چووه.
هه‌ڵبه‌ت
مه‌سكه‌ن
كالایه
و له
كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری
دا كه‌س
یان كه‌سانێك
ده‌توانن
ببنه
خاوه‌نی
مهسكهنێكی
ئه‌من
و گونجاو كه
توانایی دابین كردنی نرخه‌كه‌ی
هه‌بێت.
كۆماری ئیسلامی وه‌ك
ده‌وڵه‌تێكی
خزمه‌تگوزاری
سه‌رمایه
به
پێی ماهییه‌تی
خۆی، ته‌نیا
پشتگیری له
خاوه‌نانی
پوڵ و سروه‌ت
كردووه
تا ببنه
خاوه‌نی
مه‌سكه‌ن.
به‌ڵام
لێره‌دا
پرسیار ئه‌وه‌یه
كه،
وه‌زیری
مه‌سكه‌ن
بۆچی له‌م
هه‌ل
و مه‌رجه
دیاری كراوه‌دا
ئه‌ركه‌كانی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
وه‌بیر
ده‌هێنێته‌وه
و وه‌عده
و به‌ڵێنی
ناڕۆشن له
بابه‌ت
دانی مه‌سكه‌ن
به
كرێكاران و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش
ده‌دات؟
وه‌زیری
مه‌سكه‌ن
بۆچی له
سه‌رده‌مێك
دا كه
ده‌وڵه‌ت
له‌باری
ماڵییه‌وه
له‌وپه‌ڕی
لاوازی دایه
به‌ڵێنێكی
ئه‌وتۆ
ده‌دات،
به‌ڵام
ئه‌و
كاته‌ی
كه
داهاتی نه‌وتیان
له
ماوه‌ی
ته‌نیا
٤ ساڵ دا بڕی ٢١١ ملیارد دۆلار راگه‌یه‌ندرا،
بواره‌كانی
به‌كرده‌وه
دههاتنی
ماده‌ی
٣١ی فه‌راهه‌م
نه‌كرد؟
وه‌زیری
ته‌عاون
بۆچی وه‌عده‌ی
ئه‌وه
ده‌دات
كه
له
ماوه‌ی
ته‌نیا
٧ مانگ دا پتر له
یه‌ك
ملیۆن كه‌س
ماڵ و مه‌سكه‌نیان
پێده‌درێت؟
وڵامه‌كه‌ی
روونه.
له
ماوه‌ی
ساڵه‌كانی
رابردوودا ده‌نگ
و هاواره‌كانی
"مه‌رگ
بۆ خامنه‌یی"
و "مه‌رگ
بۆ كۆماری ئیسلامی" هێشتا له قه‌فه‌سی
سینه‌كان
دا قه‌تیس
مابوون و نه‌هاتبوونه
سه‌ر
زمان. دانی ئه‌م
به‌ڵێنیانه
ئێستا پێویسته،
له‌مه‌ڕ
ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی
خه‌باتكار
نه‌ته‌نیا
دروشمی "مه‌رگ
بۆ خامنه‌ی"یان
گه‌لێك
جار پڕ به
گه‌روو
هاوار كرده‌وه،
به‌ڵكوو
وێنه‌ی
ئه‌و
و "خومه‌ینی"شیان
ئاگر تێبه‌ردا
هه‌تا
نیشانی بده‌ن
كه،
ئامانجی ئه‌سڵی
خه‌باتی
دژی ئیستبداد و سه‌ره‌ڕۆیی
ئێستا، هه‌ڵپێچانی
دام و ده‌زگای
ده‌سه‌ڵاتی
رژیمی داماوی كۆماری ئیسلامییه.
پێ به
پێی هاواری "مه‌رگ
بۆ خامنه‌یی"
كه
به
تایبه‌ت
له
ئاكسیۆنه‌كانی
رۆژی قودس و ١٣ ئابان و ١٦ی ئازه‌ر
له
شه‌قامه‌كانی
تاران و شاره‌كانی
دیكه‌ی
ئێران ده‌نگی
دایه‌وه،
رژیم هه‌رچی
زیاتر كه‌وتووه‌ته
ژێر گوشاری خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری
و ده‌وڵه‌ته‌كانی
ناوچه‌كه
و ده‌سه‌ڵاته
سه‌رمایه‌دارییه‌كانی
دیكه.
ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
كه‌لێنه‌كانی
ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتیشی
به‌رینتر
كردۆته‌وه
و رژیمی لاوازتر كردووه.
له
هه‌ل
و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆدا
ئه‌وه‌ی
كه
ترسی مه‌رگی
خستۆته
جه‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه،
په‌یوه‌ست
بوونی كۆمه‌ڵانی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
له
ئاستێكی ملیۆنی و ده‌یان
ملیۆنی دایه
به
ریزی خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
ئێستا.
یه‌كێك
له
ئامرازه‌كانی
ئه‌وان
بۆ پێش‌گرتن له
چاره‌نووسێكی
ئه‌وتۆ
بریتییه
له:
دانی وه‌عده
و به‌ڵێنی
جۆراوجۆر به
جه‌ماوه‌ری
موحتاج، به‌ڵام
به‌رپرسانی
رژیم خه‌یاڵیان
خاوه.
ئێستا له‌ناو
هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاریی ژماره‌یه‌كی
زۆر شیكار و تهحلیلگهری
بواره
جۆراوجۆره‌كان
و له‌ناو
كۆمه‌ڵانی
به‌رینی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
دا، ملیۆنها بینه‌ری
وردبین هه‌ن.
ئه‌مانه
هه‌ر
وه‌عده
و بهڵێنییهكی
پووچ و بێ بنه‌ما
ده‌ناسن
و وه‌ك
هێمایه‌ك
له
لاوازی و درۆ و ده‌له‌سه‌ی
به‌رپرسانی
له
قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن.
ئه‌وان
باشتر له
هه‌ر
كه‌سێك
ده‌زانن
كه،
كه‌لێنی
چینایه‌تی
له
ئێران له
ده‌وره‌ی
كۆماری ئیسلامی دا به
شێوه‌یه‌كی
وه‌حشه‌تناك
په‌ره‌ی
سه‌ندووه.
ئایا رژیمێك كه
بۆ خۆی به‌رده‌وام
هۆكاری قووڵ بوونه‌وه‌ی
كه‌لێنه
چینایه‌تییه‌كان
بووه
و ئێستاكه‌ش
هه‌یه،
ده‌توانێت
بۆ ئه‌م
توێژه
ده‌ست
كورته‌ی
كه
به‌شی
هه‌ره
زۆریان له
فه‌قری
موتڵه‌ق
دا ده‌ژین،
ماڵ و سه‌رپه‌نا
دابین بكات؟ ئه‌م
خه‌ڵكه
له
خۆیان ده‌پرسن
ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستی
خاوه‌نانی
ده‌سه‌ڵات
كه
٣٠ ساڵی ره‌به‌قه
فوو به
شه‌یپووری
عه‌داڵه‌تی
ئیسلامی دا ده‌كه‌ن،
دابین كردنی ماڵ و سه‌رپه‌نا
بۆ خه‌ڵك
بوایه،
تا ئێستا ده‌یانكرد.
جه‌ماوه‌ری
بێبه‌شی
ئێران ئه‌مڕۆكه
باشتر له
هه‌ر
سه‌رده‌مێك
ده‌زانن
كه
تاقمێكی درۆزن و چهواشهگهر
به‌سه‌ر
ئه‌م
وڵاته‌دا
حوكمڕانی ده‌كه‌ن
كه
بۆ پاراستن و راگرتنی كۆماری ئیسلامی هاوكات هه‌م
له
ئامرازی هه‌ڕه‌شه
و كوشتار، ئه‌شكه‌نجه
و زیندان زیاتر كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن
و هه‌م
وه‌عده
و به‌لێنی
پووچ و بێ ناوه‌رۆكی
بێ ئه‌ژماریش
به
خه‌ڵك
ده‌ده‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یكه
له
باری درۆ كردنه‌وه
گه‌لێك
شاره‌زا
و به‌توانان،
به‌ڵام
به‌م
حاڵه‌شه‌وه
رسواتر و بێ ئابڕۆتر له‌وه‌ن
كه،
هیچ كه‌س
به
وه‌عده
و بهڵێنییهكانیان
فریو بخوات. ئامانجی له
گۆڕنانی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكه
بێته
دی. پێویسته
ئێستا بیر له
به‌دیل
و حكومه‌تێك
بكرێته‌وه
كه
جێگای كۆماری ئیسلامی بگرێته‌وه.
به
پێی ره‌واڵ
و یاسامهندییهكانی
كۆمه‌ڵگایه‌ك،
ئێران ئێستا پێی ناوه‌ته
قۆناغێك كه،
خه‌ڵك
ده‌توانن
بیر له
گۆڕانكارییه‌كی
شۆڕشگێڕانه‌ی
ئه‌وتۆ
بكه‌نه‌وه
كه
له
گۆڕنانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا
یه‌كێكه
له
قۆناغه‌كانی.
رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی
خه‌باتی
جه‌ماوه‌ر
ئه‌و
ئیمكانه‌ی
پێكهێناوه
كه،
ویست و داخوازییه‌كانی
جه‌ماوه‌ری
بێبه‌ش
و سته‌م
دیتوو له ئاكسیۆنه‌كان
دا به
شێوه‌یه‌كی
به‌رفراوانتر
له
رابردوو گه‌ڵاڵه
بكرێن. له
هه‌ل
و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆدا
بواری عه‌ینی
بۆ هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاری و بزووتنه‌وه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
دیكه
خۆش بووه
تا له‌گه‌ڵ
رێبه‌رانی
ژن و پیاوی به‌رجه‌سته
و بارهاتووی خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
ئه‌م
دواییانه،
یه‌ك
بگرن و ئاكسیۆنه‌كانی
داهاتوو به
شێوه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری
تر و دروشمه‌كانیش
رادیكاڵتر له
جاران ببه‌نه
ناو خه‌باتكاران.
ئێستا له
پاڵ دروشمی "مه‌رگ
بۆ خامنه‌یی"
و "مه‌رگ
بۆ كۆماری ئیسلامی" ده‌بێ
دروشمی دامه‌زراندنی
حكومه‌تی
سوسیالیستی و شورایش بێته‌گۆڕێ.
ئه‌مه
حكومه‌تێكی
غه‌یره
حیزبی، غه‌یره
ئیدئۆلۆژیك و له
ژێر رێبه‌ری
و هیدایه‌تی
راسته‌وخۆی
سۆسیالیزمی پرۆلتێری و بیر و ئه‌ندێشه‌ی
دژی چه‌وسانه‌وه
دا ده‌بێت.
له
حكومه‌تێكی
ئه‌وتۆدایه
كه
شوراكانی خه‌ڵكی
چه‌كدار
ته‌واوی
كاروباری كۆمه‌ڵگا
به
ده‌سته‌وه
ده‌گرن
و گیر و گرفتی خه‌ڵك
و له‌وانه:
گرفتی مه‌سكه‌ن
چاره‌سه‌ر
ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
بڕیار بێت رژیم به‌رله
رووخانی، ناچار بكرێت ئه‌و
پووڵ و سه‌رمایه‌ی
كه
بۆ مه‌سه‌له‌ی
هه‌سته‌یی
و سه‌ركوت
و خوڕافاتی مه‌زهه‌بی
ته‌رخان
كردووه،
له
بواره‌كانی
هاوشێوه‌ی
مه‌سكه‌ن
دا بیخاته
گه‌ڕ،
ده‌بێت
به
شێوه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری
تر و به
ده‌سته‌وه
گرتنی دروشمی رادیكاڵتر ئه‌م
خه‌باته‌ی
ئێستا به‌ره‌و
پێش بچێت. ئه‌گه‌ر
سووتاندنی وێنه‌ی
خومه‌ینی
ئه‌م
هێمای وه‌حشیگه‌ری
و كۆنهپهرهستییهی
رژیم وه‌زیری
مه‌سكه‌نی
ناچار كردووه
كه،
به‌ڵێنی
دابین كردنی مه‌سكه‌ن
به
كۆمه‌ڵانی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
بدات، هێنانه
ئارای
دروشمی "حكومه‌تی
سۆسیالیستی و شورایی" ده‌توانێت
ئه‌وان
ناچار بكات كه،
له‌م
بابه‌ته‌وه
بهڵێنییهكانیان
ته‌نانه‌ت
به‌كرده‌وه‌ش
ده‌ربێنن.
داهاته‌كانی
سه‌رچاوه‌گرتوو
له
فرۆشی نه‌وت
و ماڵیاتهكان
ده‌بێ
له
پێناو ریفاه
و خۆشگوزه‌رانی
خه‌ڵك
دا سه‌رف
بكرێت، به‌ڵام
ئه‌م
پێویستییه
ته‌نیا
به
هێزێكی رێكخرا و خه‌باتكارانه
ده‌كرێت
به
سه‌ر
رژیمێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی
وه‌ك
كۆماری ئیسلامی دا بسه‌پێنرێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧٥ |