www.payam.nu

 

بیانوی دڕاندنی وێنهی خومهینی بۆ گوشار خستنه سهر ریفورم خوازهكان

 

به تێپهڕ بوونی 6 مانگ له كودهتای ههڵبژاردنی دهورهی دهیهمی سهرۆك كۆماری، سهرانی باڵی دهسهڵاتدار ئهمجار دڕاندنی وێنهی خومهینی له نارهزایهتیهكانی رۆژی 16ی ئازهریان كردۆته بیانوویهك بۆ گوشار خستنه سهر رێبهرانی باڵی دوور خراوه له دهسهڵات و توند كردنهوهی كهش و ههوای سهركوت له گومهڵگا. "خامنهیی" وهلی فهقیهی رژیم، رۆژی یهكشهممه ٢٢ی سهرماوهز له لێدوانێك دا ، دڕاندنی وێنهی خومهینی به ئاكامی خهتای پاڵێوراوانی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری وهسف كرد و داوای له ئیسلاح خوازانی حكومهتی كرد كه به خۆیان دا بچنهوه. ناوبراو روو له نهیارانی ناوخۆی رژیم وتی: دهبینن كه دوژمنانی نیزامی ئیسلامی چۆن خۆیان ئاماده كردووه، ریزیان بهستووه و خۆشحاڵن و بزهیان كهوتۆته سهرلێو، به بینینی ئهم شتانه بهخۆتان دا بچنهوه و ئهوه بزانن كه ئێوه دۆستانی پێشووی ئێمهن. دوای لێدوانه ههڕهشه ئامێزهكهی خامنهیی، "سادق لاریجانی" سهرۆكی دهزگای قهزایی رژیمی ئیسلامیش هوشداری به‌‌ ڕێبهرانی ئیسلاح خوازانی حكومهتی دا و وێڕای ئهوهی كه ئهوانی وهك سهرانی فیتنه ناو لێبرد برد وتی: دهزگای قهزایی بهڕادهی پێویست پهروهندهی لهوان لهبهردهست دا ههیه و تێبینی و چاوپۆشی كردن لێیان به واتای ئهوه نییه كه بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی دهركی واقیعهكه ناكهن. ههروهها "محهممهد یهزدی" ئهندامی شورای نیگههبان، "حهیدهر موسلهحی" وهزیری و ژمارهیهك له كاربهدهستانی ئیتلاعاتی و ئهمنیهتی رژیمیش روو له "رهفسهنجانی"، "موسهوی" و "كهڕوبی" لێدوانی توندیان بهیان كردووه و هوشداریان پێداون. "هاوكات "مونتهزری" جێگری پێشووی خومهینی و "موحسن رهزایی" فهرماندهی پێشووی سپای پاسداران له ماوهی رۆژانی رابردوو دا سهربارهت به قووڵ بوونهوهی قهیرانی سیاسی له ئێران نیگهرانیان دهربڕیوه.  ئهمه لهحاڵێكدایه كه دامودهزگای تهبلیغاتی و ئهمنیهتی رژیمی ئیسلامی، دڕاندن و ئاگر تێبهردانی وێنهی خومهینی و خامنهیی له رۆژی 16ی ئازهریان كردۆته بیانوویهك بۆ توند كردنهوهی سهركوت له دژی نهیارانی ناوخۆ و دهرهوهی و رژیم و له ماوهی رۆژانی رابردوو دا شهپۆلێكی تهبلیغاتی بهربڵاویان لهسهر ئهم مهسهلهیه وهڕێخستووه. له راستی دا ئهوهیكه بهشێوهیهكی گشتی له لێدوانی بهرپرسان و ئاخونده گهوره و چكۆله‌‌كانی باڵی دهسهڵاتدار دا دهردهكهوێت، به ڕهسمی و راشكاوانه نكۆڵی كردنه له سهرچاوه و ریشهكانی ئهو قهیرانه سیاسیهی ئێستا و ناڕهزایهتی جهماوهری خهڵك. ئهوان هێشتا وا نیشانی دهدهن كه هۆكاری درێژهی نارهزایهتیه جهماوهریهكانی ئهم دواییانه، فیتنهگهری و پیلانگێڕی پاڵێوراوه دوڕاوهكانی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماریه. لهم رووهوه بانده جۆراوجۆرهكانی باڵی دهسهڵاتدار به پهنا بردنهبهر ههڕهشه و هوشداری بهردهوام له ههوڵی دۆزینهوهی فۆرمۆلێك دان بۆ هاوكاری و لێك نزیك بوونهوه لهگهڵ سهرانی فیتنه و كهڵك وهرگرتن له دوایین زهرفیهتهكانی ئهوان بۆ دامركاندنهوهی نارهزایهتی جهماوهرین. ههر ئهوهی كه "موسهوی" "كهروبی" و باقی سهرانی ئیسلاحخوازی حكومهتی له یهكهم رۆژهكانی دوای ههڵبژاردن توانییان بهپشت بهستن به ئیمكاناتێكی بهربڵاوی مادی و تهبلیغاتی كه لهبهر دهستیاندا بوو، بۆ ماوهیهك سواری شهپۆلی توڕهیی كۆمهڵانی خهڵك ببن و ڕێبهریی نارهزایهتیهكان به دهستهوه بگرن، بوهته هۆی ئهوهیكه هێشتاش سهرانی باڵه جۆراوجۆرهكانی رژیم نكۆڵی له سهرچاوه و ریشهی ئابوری و كۆمهڵایهتی بزوتنهوهی جهماوهری خهڵك بكهن. بهرپرسانی باڵه جۆراوجۆرهكانی رژیم لهو رووهوه كه له روبهڕوو بوونهوه لهگهڵ قهیرانی سیاسی و درێژهی خهبات و نارهزایهتی جهماوهری تووشی داماوی و سهرلێشێواوی بوون، نایانههوێت دان به ریشهكانی قهیرانی ئهم دهورهیه دا بنێن. بهڵام ئێستا كه 6 مانگ له رووداوهكانی پێوهندیدار به ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری تێپهر دهبێت، بۆ ههر شایهت و چاوهدێرێكی دهرهوه روونه كه ئهو تووڕهیی و نهفرهته پهنگ خواردووهی خهڵك كه ههر دهم به بیانوویهك خۆی نیشان دهدات، ریشهی لهو ویست و داخوازییانه دایه كه پێك هاتهكانی رژیم دهكهنه ئامانج. نارهزایهتی جهماوهری خهڵك، ریشهی له 3 دهیه بێ بهشی ئابوری، كۆمهڵایهتی و سیاسی دایه، ریشهی له 30 ساڵ دهسهڵاتدارێتی دیكتاتۆری، زیندان و ئهشكهنجه و ئێعدام، بێ مافی و سوكایهتی بهردهوام به ژنان، زهوت كردنی مافی تاكهكهسی لاوان، فهلاكهتێكی ئابوری كه ژیانی به ملیۆن بنهماڵهی كرێكاریی لهگهڵ مهترسی جیدی بهرهوڕوو كردۆتهوه و دهیان بهڵا و نههامهتی دیكهی لهوچهشنه دایه. نیگهرانی له ئاكام و دهرهنجامهكانی قهیرانی ئابوری و بێ بهشیه كۆمهڵایهتیهكان و بوونی به قهیرانێكی سیاسی بوو كه باڵهكانی ناوخۆی رژیمی تا سنوری كێشمهكێش و ململانێی سهخت لهگهڵ یهكتر و سهرهنجام دوور خستنهوهی یهكێك له باڵهكان له بازنهی دهسهڵات پاڵ پێوهنا. ئێستا، بێ توانایی لهئاست بهرهوڕوو بوونهوه لهگهڵ ئهم قهیرانه و وڵام دانهوه به ویست و داخوازیهكانی كۆمهڵانی خهڵك، ههر دوو باڵی رژیم واته ههم باڵی دهسهڵاتدار و ههم باڵی دوورخراوه له دهسهڵاتی دوچاری داماوی و بێ دهرهتانی كردووه. ئهمجۆره قسه و باس و لێدوانانهی خامنهیی و بهرپرسانی دیكهی رژیم سهبارهت به جێگا و شوێن و دهور و نهخشی سهرانی فیتنه له درێژهی قهیرانی ئهم دهورهیه، رهنگ دانهوهی داماوی و سهرلێشێواوی ئهوانه له رووبهڕوو بونهووه له گهڵ ئهم قهیرانه.  ئێستا رێبهرانی ههر دوو باڵی رژیم بهباشی دهزانن كه وڵام دانهوه بهههر بهشێك له داخوازیهكانی خهڵك له بوارهی سیاسی و مافه كۆمهڵایهتیهكان و دابین كردنی ریفاهی ئابوری له كۆمهڵگا، لهگهڵ تهواوی پێكهاتهكانی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی و ستراتێژی سیاسی ههر دوو باڵی رژیم بۆ بهرانبهركێ لهگهڵ قهیرانی ئهم دهورهیه ناتهبایه. موسهوی و ئیسلاح خوازانی حكومهتی به باشی دهزانن كه وهدی هاتنی داخوازیه پێكهاته شكێنهكانی كۆمهڵانی خهڵك له چوارچێوهی بهرتهسكی ستراتێژی ئهوان و زهرفیهتهكانی یاسای بنهڕهتی كۆماری ئیسلامی دا ناگونجێت و باڵی دهسهڵاتدار كه گورزی بزوتنهوهی جهماوهریی وێكهوتووه، دهزانێت كه ههر چهشنه پاشهكشهیهك له بهرانبهر داخوازیه پێكهاته شكێنهكانی جههماوهری خهڵك، سهرهتایهك دهبێت بۆ ڕاماڵینی تهواوی دام و دهزگای دهسهڵاتی رژیم لهلایهن خهڵكێكهوه كه له ئاست درێژهی دهسهڵاتی ئهو رژیمه  وهگیان هاتوون. لهم ههل و مهرجه دا كه هیچكام له ئامرازهكانی سهركوت و تۆقاندن نهیانتوانیوه بهر به پهره سهندنی خهبات و نارهزایهتی جهماوهری بگرن، ههندێك له باندهكانی باڵی دهسهڵاتدار ههوڵ دهدهن تا به بانگهێشت كردنی سهرانی دوورخراوه له دهسهڵات بۆ وهحدهت و یهكگرتنهوه له دهوری ویلایهتی فهقیه، له دوایین زهرفیهتهكانی ئهوان له پێناو داشكاندن و كهم كردنهوهی قهیران كهڵك وهرگرن. بهڵام ئهمه له حاڵێك دایه كه باڵی سپای پاسداران كه ئامرازه سهرهكیهكانی دهسهڵاتی به دهستهوهیه، دیههوێت له رێگای سهركوت و نیزامی كردنی كهش و ههوای كۆمهڵگاوه لهگهڵ ئهو قهیرانه بهرانبهركێ بكات و حازر نییه هیچ ئیمتیازێك بدات به باڵی بهرانبهر.  نهبوونی سیاسهتێكی یهكدهست و قووڵبوونهوهی ناكۆكی نێوان سهران و بانده جۆراوجۆرهكانی ناو باڵی دهسهڵاتدار سهبارهت به بهرانبهركێ لهگهڵ ئهو قهیرانهی ئێستا، له ههل و مهرجێك دا كه رژیم سهرهڕای پهنا بردنهبهر ههر چهشنه كردهوهیهكی سهركوتگهرانه نهیتوانیووه خهڵكی خهباتكار و ئازادیخواز چاوترسێن بكات، بارودوخێكی لهبارتر بۆ پهره سهندن و قووڵ بوونهوهی نارهزایهتی جهماوهری دهخوڵقێنیت. ههڵسوراوانی بزوتنهوه كۆمهڵایتیهكان پێویسته به كهڵگ وهرگرتن لهم ههل و مهرجهی ئێستا و له پێناو ستراتێژی سیاسی روون و خهباتكارانه، ههوڵهكانی خۆیان بۆ رێكخستنی بزوتنهوهی كرێكاری و باقی بزوتنهوه كۆمهڵایتیهكان پهره پێبدهن و ههر له ئێستاوه له بیری بنیات نانی ناوهندهكانی دهسهڵاتی جهماوهری خهڵك له دوا رۆژی رووخانی رژیم دا بن.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٧٥