|
په‌لامارو
هه‌ڕه‌شه‌ی
رژیمی ئێران خه‌ڵكی
پێ چاوترسێن ناكرێ
ده‌زگای
قه‌زایی
رژیمی كۆماری ئیسلامی له
ماوه‌ی
رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك
له
ده‌ستبه‌سه‌ر
كراوانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئه‌م
دواییانه
له‌وانه
هه‌ڵسوراوانی
سیاسی، به
زیندانی درێژ ماوه
مه‌حكوم
كردووه.
هاوكات له
سه‌روبه‌ندی
16ی ئازه‌ر
رۆژی خوێندكار، دام و ده‌زگای
ئه‌منیه‌تی
رژیمی ئیسلامی، ده‌یان
كه‌س
له
هه‌ڵسوڕاوانی
خوێندكاری ده‌ستگیر
كردووه
كه
چاره‌نووسی
ژماره‌یه‌كیان
تا ئێستا نادیاره
و سه‌دان
خوێندكاریش له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات و كومیته‌كانی
ئینزباتیه‌وه
بانگ كراون و هێندیكیان سزای بێ به‌ش
بوون له
خوێندنیان بۆ ده‌ركراوه.
په‌ره
سه‌ندنی
كرده‌وه
سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی
رژیم له
حاڵێك دایه
كه
له
دوای سه‌رهه‌ڵدانی
ناره‌زایه‌تی
به‌ربڵاوی
جه‌ماوه‌ری
له
دژی رژیم له
مانگی جۆزردانه‌وه
تا ئێستا، هه‌زاران
كه‌س
ده‌ستبه‌سه‌ر
كراون و گه‌لێك
جنایه‌تی
دڵته‌زێن
و دژی ئینسانی له
زیندانه‌كانی
ئێران رووی داوه
كه هه‌ر
ویژدانێكی وشیار و وه‌خه‌به‌ر
هاتووی هه‌ژاندووه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها
تا ئێستا له
وڵام دانه‌وه
به
كۆبونه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی
بنه‌ماڵه
و كه‌س
و كاری گیانبه‌خت
كردووانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئه‌م
دواییانه
و بنه‌ماڵه‌ی
زیندانیانی سیاسی كه
وه‌ك
ئه‌مرێكی
رووتینی لێهاتووه،
خۆی پاراستووه
و
ناره‌زایه‌تی
سه‌دان
رێكخراو و ته‌شه‌كولی
كرێكاری و لایه‌نگرانی
مافه‌كانی
مرۆڤی له
ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی، پشت گوێ خستووه.
به‌رپرسانی
رژیمی كۆماری ئیسلامی كه
ئه‌م
رۆژانه
سیاسه‌تی
چاوترسێن كردن و سه‌ركوتیان
له
دژی خه‌ڵك
له‌گه‌ڵ
شكست رووبه‌ڕوو
بۆته‌وه،
به
مه‌به‌ستی
تۆڵه
سه‌ندنه‌وه
له
جه‌ماوه‌ری
خه‌باتكار
و قه‌ره‌بوو
كردنه‌وه‌ی
شكسته‌كانی،
گوشار بۆسه‌ر
زیندانیانی سیاسی په‌ره
پێداوه
و به
خه‌یاڵی
خاوی خۆی ده‌یهه‌وێت
له‌م
رێگایه‌وه
به‌ر
به
درێژه‌ی
ناره‌زایه‌تی
خه‌ڵك
بگرێت. درێژه‌ی
قه‌یرانی
سیاسی، قووڵ بوونه‌وه‌ی
قه‌یرانی
ئابوری، بێ توانایی رژیم بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
گیروگرفتێكی زۆر له‌م
بوارانه‌دا،
گوشاری ده‌ره‌كی
له‌زه‌مینه‌ی
قه‌یرانی
ئه‌تۆمی،
په‌ره‌سه‌ندنی
ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری
و رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی
دروشم و داخوازی بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
و هیتر، به
گشتی سه‌رانی
رژیمی ئیسلامی‌یان خستۆته
هه‌ل
و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆوه
كه
بۆ پێش‌گرتن به‌م
ره‌وته،
په‌نا
ده‌به‌نه‌به‌ر
هه‌ر
جینایه‌ت
و كرده‌وه‌یه‌كی
دژی ئینسانی، به‌ڵام
ته‌واوی
واقعیه‌ته
عه‌ینیه‌كانی
كۆمه‌ڵگا
نیشانی ده‌ده‌ن
كه
ئه‌م
سیاسه‌ته
به
كرده‌وه
ده‌ره‌نجامی
به
پێچه‌وانه‌ی
بووه
و خه‌ڵك
و هه‌ڵسوڕاوانی
بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
نه‌ته‌نیا
چاوترسێن نه‌بوون،
به‌ڵكوو
له‌هه‌ر
و بۆنه و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
دا كه
بتوانن له
ده‌وری
یه‌ك
كۆببنه‌وه،
ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی
خۆیان له‌دژی
رژیم به
هێز و ته‌وژمێكی
زۆرتر له
جاران به‌رز
ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆكه
و له
هه‌ل
و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆ
دا، ته‌نیا
به
خه‌باتی
یه‌كگرتووانه
و ناڕه‌زایه‌تی
به‌ربڵاوی
جه‌ماوه‌ری،
ده‌كرێت
به‌ر
به
ماشێنی سه‌ركوت
و جینایه‌تی
رژیم بگیردرێت. ئه‌گه‌ر
رژیم سیاسه‌تی
گوشار بۆسه‌ر
زیندانیانی به
ئامانجی چاۆترسێن كردنی خه‌ڵك
له
ده‌ره‌وه‌ی
زیندانه‌كان
خستۆته
ده‌ستووری
كاری خۆیه‌وه،
پێویستی دیفاع له
زیندانیانی سیاسی و ناچار كردنی رژیم به
پاشه‌كشه
له‌م
مه‌یدانه
دا به
چه‌ند
قات زیاد ده‌بێت.
له‌م
رووه‌وه
ده‌بێت
دورشمی "زیندانی سیاسی ده‌بێت
ئازاد بكرێت"، له
هه‌موو
شوێنێك به‌رز
بكرێته‌وه.
نابێت ئیزن بدرێت ئه‌و
ئینسانانه‌ی
كه
به
تاوانی دیفاع له
به‌رانامه‌ی
سیاسی و دیفاع له
بیر و باوه‌ڕی
خۆیان، بۆ ناره‌زایه‌تی
له‌دژی
سته‌م
و سه‌ركوت،
چه‌وساندنه‌وه،
نابه‌رابه‌ری
و هه‌ڵاواردن
و ناره‌زایه‌تی
له
دژی دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتدار
كه‌وتوونه‌ته
زیندانه‌كان،
خۆیان به
ته‌نیا
هه‌ست
پێ بكه‌ن،
زاێهڵهی
ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی
خه‌ڵك
له
ده‌ره‌وه‌ی
زیندانه‌كان،
هێزی خۆڕاگری و ئیراده‌ی
زیندانیه‌كان
له
پشت میله‌كانی
زندانهوهبههێزتر
و پته‌و
تر ده‌كات.
رژیمی دیكتاتۆری ئیسلامی، ئێستا كه
هه‌ست
به
گوشاری هێزی خه‌باتی
كرێكاران و كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك
له‌سه‌ر
خۆی ده‌كات،
كاتێك ده‌بینێت
كه
هه‌ڵسوڕاوان
و پێشڕه‌وانی
بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایته‌كان
به‌رد
له
سه‌ر
به‌رد
داده‌نێن،
خۆیان گرد و كۆ ده‌كه‌ن
و په‌یمان
ده‌به‌ستن
و ده‌یانهه‌وێت
كۆتایی به
پڕش و بڵاوی ریزه‌كانیان
بێنن، ده‌ست
ده‌داته
هه‌ر
كرده‌وه‌یه‌كی
دڕندانه
و به
ده‌ستبه‌سه‌ر
كردن و زیندان و ئه‌شكه‌نجه
و ئێعدام، هه‌وڵ
ده‌دات
خه‌ڵك
چاوترسێن بكات و كۆتایی به
هه‌وڵ
و تێكۆشانی خه‌باتكارانی
بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
بێنێت. ده‌بێ
وشیار بین و نه‌هێڵین،
حكومه‌تێك
كه
ناتوانێت وڵامی سه‌ره‌تایی
ترین داخوازیه‌كانی
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك
بداته‌وه
و له‌وپه‌ڕی
داماوی و سه‌رلێشێواوی
دایه،
سه‌ر
له‌نوێ
ده‌رفه‌تی
ئه‌وه
به
ده‌ست
بێنێته‌وه
كه
به
چه‌كی
زیندان و ئه‌شكه‌نجه
و ئێعدام، ریزه‌كانمان
تووشی له
به‌ریه‌ك
ترازان و پاشه‌كشه
بكات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧٥ |