|
توند بونه‌وه‌ی
كه‌ش
و هه‌وای
سانسور له
ئێران
دوای كوده‌تای
هه‌ڵبژاردن
له
رۆژی 22ی جۆزردان و په‌ره‌سه‌ندنی
ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری
له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كان،
راگه‌یه‌نه‌ره‌كان،
رۆژنامه‌نووسان
و هه‌ڵسووڕاوانی
بواری راگه‌یاندن
له
زومڕه‌ی
ئه‌و
توێژانه
بوون كه
كه‌وتنه
به‌ر
په‌لاماری
هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
رژیمی ئیسلامی. رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی
هه‌واڵنێرانی
بێ سنوور له
دوایین راپۆرتی خۆیدا گوزارشتی له
سانسۆڕی به‌ربڵاو،
سه‌ركوت
و ده‌ستبه‌سه‌ر
كردنی رۆژنامه‌نووسان
و هه‌ڵسووڕاوانی
به‌شی
راگه‌یاندن
و قه‌ده‌غه
كردنی چاپی گۆڤاره‌كان
و داخستنی سایته
ئینترنتیهكان
له
ئێران كردووه.
به
پێی ئه‌و
راپۆرته
له‌ماوه‌ی
6 مانگی رابردوودا، زیاتر له
100 رۆژنامه
نووس له
لایه‌ن
دام و ده‌زگای
ئه‌منیه‌تی
رژیمه‌وه
ده‌ست
به
سه‌ر
كراون، زیاتر له
50 رۆژنامه
نووس ناچار بوون ئێران به‌جێ
بهێڵن و چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی
12 رۆژنامه
و گۆڤار راگیراوه
و هه‌زاران
سایتی ئینترنێتیش داخراون. هه‌واڵنێرانی
بێ سنوور له
به‌شێك
له
راپۆرته‌كه‌ی
دا ده‌ڵێت:
ته‌نیا
چه‌ند
كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی
كه
راگه‌یاندرا
"ئه‌حمه‌دی
نژاد" سه‌ر
له‌نوێ
بۆ سه‌رۆك
كۆماری هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه،
ده‌ستبه‌سه‌ر
كردنی رۆژنامه
نووسان له
لایه‌ن
وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات، سپای پاسداران و هه‌واڵگری
هێزی ئینتزامیه‌وه
ده‌ستی
پێكرد و گیراوه‌كان
گواسترانه‌وه
بۆ به‌نده
جۆراوجۆره‌كانی
زیندانی ئێڤین. هاو شێوه‌ی
مه‌یدانی
وه‌رزشی
سانتیاگۆ له
شیلی دوای كوده‌تای
ساڵی 1975، زیندانی ئێڤینیش بووه
به
زیندانێكی خوێناوی ئه‌وتۆ
كه
سه‌ره‌ڕۆیی
به‌سه‌ردا
زاڵه
و زۆرێك له
رۆژنامه‌نووسانی
زیندانی له‌ژێر
زه‌خت
و گوشاری توندی ده‌رونی
دا بوون و كه‌وتنه
به‌ر
هه‌ڵسوكه‌وتی
خراپ و دژی ئینسانی. دوای تێپه‌ربوونی
6 مانگ هێشتا ژماره‌یه‌ك
له
رۆژنامه‌نووسان
به
دانانی وه‌سیقه‌ی
قورس به
شێوه‌ی
كاتی ئازاد كراون و له
چاوه‌ڕوانی
دادگایی كردن دان و هه‌ندێكیشیان
له
نێوان 5 تا 9 ساڵ حوكمی زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها
له
ئاكامی ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئه‌م
دوایانه
دا رۆژنامه
نووسێك به
ناوی "عه‌لی
ره‌زا
ئیفتخاری" و وبلاگ نووسێك به
ناوی " ئومیدڕهزا
میرسیافی" له
زیندانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی دا كوژران. ئه‌مه
لهحاڵێك
دایه
كه
بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی
به‌رده‌وام
له
رۆژنامه‌نووسان
هه‌روا
درێژه‌ی
هه‌یه.
كۆماری ئیسلامی به‌م
كارنامه
خوێناویه‌وه
ئێستا له
رووی ئازادی راگه‌یاندن
و راگه‌یه‌نه‌ره
گشتیه‌كان
له
ناو 175 وڵاتی جیهان دا، هه‌ل
و مه‌رجێكی
گه‌لێك
ناله‌باری
هه‌یه
و له
ریزی 172هه‌مین
وڵات دایه.
له
هیچ كه‌س
شاراوه
نییه
كه
سانسۆڕ و گوشار بۆسه‌ر
راگه‌یه‌نه‌ره‌كان
و سه‌ركوتی
خوێناوی نه‌یارانی
سیاسی، ئاوه‌ڵدوانه‌ی
رژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌شێكی
جیانه‌كراوه
بووه
له
مه‌وجودیه‌تی
ئه‌م
رژیمه
له
ماوه‌ی
سێ ده‌یه‌ی
رابردوو دا.
رژیم له‌م
ره‌وته
دا پاش كوشتاره‌كانی
یه‌كه‌م
ساڵه‌كانی
دوای شۆڕش، ده‌ستی
دایه
نه‌سل
كوژی هاوینی ساڵی 1367 كه
نموونه‌ی
ئه‌م
جینایه‌ته
دڕندانه‌یه
ته‌نیا
له‌گه‌ڵ
ره‌شترین
ده‌ورانی
ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆره‌كانی
سه‌رده‌م
شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندنه.
سه‌ره‌ڕای
هه‌مووی
ئه‌مانه،
رژیم
ئه‌گه‌رچی
توانیویه‌تی
كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی
زۆر دروست بكات و فه‌زاكه
به‌رته‌سكتر
بكاته‌وه،
به‌ڵام
هیچكات نه‌یتوانیووه
وره‌ی
خه‌باتكارانه‌ی
خه‌ڵك
له
دژی مه‌وجودیه‌تی
خۆی تێك بشكێنێت. رژیمێك كه
به‌پێی
ماهییه‌تی
دوواكهوتوانهی
خۆی نه‌یتوانیووه
به‌چه‌كی
ره‌خنه
به‌ره‌وڕووی
نه‌یارانی
خۆی ببێته‌وه،
په‌نای
بردۆته‌به‌ر
چه‌كی
سانسۆڕ و گرتن و زیندانی كردن و كوشتاری نه‌یارانی
خۆی. ئێستا كۆماری ئیسلامی له
هه‌ل
و مه‌رجێك
دا زه‌خت
و گوشاری سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی
بۆسه‌ر
راگه‌یه‌نه‌ره‌كان،
رۆژنامه‌نووسان
و نه‌یارانی
سیاسی خۆی له
كۆمه‌ڵگا
په‌ره
پێداوه
كه
زه‌رووره‌تی
بوونی
راگه‌یاندنی
ئازاد و ئازادیه
دیمكراتیكهكان
له
كۆمه‌ڵگا
دا زیاتر له‌هه‌ر
كاتێكی دیكه
بۆته
پێویستی و داخوازییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌مڕۆكه
خه‌بات
له‌دژی
سانسۆڕ، خه‌بات
بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئازادیه
دیمكراتیكهكان،
زیاتر له‌هه‌ر
كاتێكی دیكه
له
پشتگیری و پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌هره‌مه‌نده.
له‌م
هه‌ل
و مه‌رجه‌ی
ئێستا
دا خه‌بات
بۆ تێك شكاندنی دیواری خه‌فه‌قانی
سیاسی و ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئازادیه
دیمكراتیكهكان
له‌گه‌ڵ
خه‌بات
بۆ وه‌دی
هاتنی داخوازیه ماددیه‌كانی
چینی كرێكار و كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی
سته‌م
دیتووی ئێران به‌ته‌واوی
مانا لێك ههڵپێكراون.
هه‌ر
به‌و
جۆره‌ی
كه
بێكاری، ئاوسان و گرانی و لابردنی یارانه‌كان
له‌سه‌ر
شانی چینی كرێكار قورسایی ده‌كات،
خه‌فه‌قانی
سیاسی و نه‌بوونی
ئازادیه
دیمكراتیكهكانیش
ئه‌م
چینه‌ی
خستووته
ژێر گوشاره‌وه،
خه‌بات
و تێكۆشانی رۆژانه
بۆ باشتركردنی ژیانی مادی له‌گه‌ڵ
زه‌رووره‌تی
ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئازادیه
سیاسیه‌كان
ئاوێته
بووه،
نیاز و پێویستیه
مادیه‌كان
ژیانی كرێكارانی به
ئاراسته‌ی
خه‌بات
بۆ وه‌رگرتنی
حه‌قده‌ستی
وه‌دواكه‌وتوو،
خه‌بات
بۆ پێشگری له
له‌سه‌ركار
ده‌ركرانی
هاوكاره‌كانیان
و خه‌بات
بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی
حه‌قده‌سته‌كان
دا ده‌بات،
به‌ڵام
كرێكاران له
یه‌كه‌م
هه‌نگاو
دا له‌گه‌ڵ
به‌ربه‌ست
هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
رژیم به‌ره‌وڕوو
ده‌بنه‌وه.
ره‌وتی
ئه‌م
خه‌بات
و زه‌رووره‌تی
پێشڕه‌وی
له‌م
بواره
دا كرێكاران به‌ره‌و
رێكخراو بوونی هه‌رچی
زیاتر هان ده‌دات،
به‌ڵام
تێكۆشانی كرێكاران و هه‌ڵسوراوانی
ئه‌م
چینه
بۆ رێكخستنی كرێكاران سه‌رله‌نوێ
و له‌م
زه‌مینه‌یه‌ش
دا له‌گه‌ڵ
دیواری خه‌فه‌قانی
سیاسی و سه‌ركوت
به‌ره‌وڕوو
ده‌بێته‌وه
له‌مه‌ڕ
ئه‌وه‌یكه
كرێكاران له
ئێران له
سه‌ره‌تایی
ترین مافه‌كانی
خۆیان واتها مافی مانگرتن و خۆرێكخستن بێ به‌شن،
له‌م
رووه‌وه
له
هه‌ل
و مه‌رجی
ئێستا دا خه‌بات
بۆ دابین كردنی بژیوی ژیان و باشتر كردنی باری ئابوری چینی كرێكار
به
خه‌بات
بۆ ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئازادیه
سیاسیه‌كانی
له
گۆمه‌ڵگا
و مافی مانگرتن و پێك هێنانی ته‌شه‌كولی
سه‌ربه‌خۆی
كرێكاریه‌وه
گرێدراوه.
له
راستی دا هه‌ر
ئه‌م
تێكه‌ڵاوی
و لێك ههڵپێكراوییهی
زه‌رووره‌تی
وه‌ده‌ست
هێنانی ئازادی سیاسی له
كۆمه‌ڵگا
له‌گه‌ڵ
خه‌باتی
چینی كرێكار و توێژه
ده‌ست
كورت و هه‌ژاره‌كان
له‌پێناو
باشتر كردنی ژیانی مادی دایه
كه
بووته
خاڵی لاوازی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی
راگه‌یه‌نه‌ره‌كان
له
رێگای گرتن و زیندانی كردنی هه‌واڵنێرانه‌وه.
كۆماری ئیسلامی ئه‌م
جاره‌یان
بۆ سه‌ركوت
و زاڵ كردنی كه‌ش
و هه‌وای
پۆلیسی به‌سه‌ر
بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵگا،
ته‌نیا
له‌گه‌ڵ
توێژی هه‌واڵنێران
به‌ره‌وڕوو
نییه،
به‌ڵكوو
له‌گه‌ڵ
ئه‌و
جه‌ماوه‌ره
به‌رینه
سته‌م
لێكراوه‌ی
ئێران و چینی كرێكارێك به‌ره‌وڕوویه
كه
بارودۆخی عه‌ینی
سه‌رچاوه
گرتوو له
قه‌یرانی
ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئێستای كۆمه‌ڵگا،
ئه‌وانی
بۆ به‌ده‌ست
هێنانی ویست و داخوازیه ئابوریه‌كانی
خۆیان كێشاوه‌ته
مه‌یدانی
خه‌بات.
كرێكاران له
رێڕه‌وی
به‌ره‌وپێش
بردنی خه‌باتی
خۆیان دا به‌پێی
ته‌جره‌به
به‌و
واقعییه‌ته
دگه‌ن
كه
مسۆگه‌ر
بوونی ویست و
داخوازیه‌كانیان
كه
ریشه‌ی
له
ژیانی رۆژانه‌یان
دایه،
تا چ راده‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ
خه‌بات
بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی ئازادی سیاسی لێك هه‌ڵپێكراوه.
هه‌ر
ئه‌م
ره‌وته‌ی
خه‌باته
كه
كرێكاران له
ئاستی جه‌ماوه‌ری
دا به‌ره‌و
گرتنه‌پێشی
شێوازی رادیكاڵتری خه‌بات
بۆ باشتر كردنی ژیانی رۆژانه
و وه‌ده‌ست
هێنانی ئازادیه
سیاسیه‌كان
پاڵ پێه‌وه
ده‌نێت.
ئازادی راگه‌یه‌نه‌ره‌كان
و سه‌رجه‌م
ئازادیه
دیمكراتیكهكان
له
كۆمه‌ڵگا،
ته‌نیا
به
پێك هێنانی ته‌شه‌كولی
چینایه‌تی
و جه‌ماوه‌ری
كرێكاران، بواری جێگیر بوونیان بۆ دهڕهخسێێت.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧٥ |