|
مانۆری بێ ناوه‌رۆك
له
كێشه‌ی
ئه‌تۆمی
دا
كابینه‌ی
ده‌وڵه‌تی
رژیمی ئیسلامی له
كۆبوونه‌وه‌ی
رۆژی یه‌ك
شه‌ممه
8ی سه‌رماوه‌زدا،
بڕیاری دا كه
10پڕۆژه‌ی
نوێی پیتاندنی ئوران‌یۆم هاوشێوه‌ی
ناوه‌ندی
نه‌ته‌نز
له
ئێران دروست بكرێت. ئه‌م
بڕیاره‌ی
كابینه‌ی
ده‌وڵه‌ت
كاردانه‌وه‌یه‌ك
بوو
به‌رانبه‌ر
به
محكوم كرانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن
شوڕای حوكامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی
ئه‌تۆمیه‌وه.
زۆرینه‌ی
35ی ئه‌ندامی
شورای حوكامی ئاژانس له‌وانه
روسیه و چین رۆژی جومعه
6ی سه‌رماوه‌ز
حكومه‌تی
ئێرانیان به
بۆنه‌ی
شاردنه‌وه‌ی
راستیه‌كان
سه‌باره‌ت
به
ناوه‌ندی
پیتاندنی ئوران‌یۆمی "فۆردۆ" محكوم كرد. به‌پێی
راپۆرتی هه‌واڵنێری
فارس، به‌رپرسی
رێكخراوی وزه‌ی
ئه‌تۆمی
ئێران له
په‌راوێزی
كۆبوونه‌وه‌ی
كابینه‌ی
ده‌وڵه‌ت
دا وتی: هه‌ر
كام له‌م
پڕۆژانه
زه‌رفییه‌تی
دابین كردنی سوته‌مه‌نی
وێزگهێكی
به
قه‌ده‌ر
وێزگه‌ی
بوشێهریان ده‌بێت.
كاتێك ئه‌م
رژیمه
به
زه‌بری
سه‌ركوتی
خوێناوی شۆڕشی ساڵی 57 بناغه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كی
قایم كرد،
٧٥ له‌سه‌د
له
پرۆژه‌ی
دورست كردنی واحیدی یه‌ك
و 60 له
سه‌دی
واحیدی دووهه‌می
وێزگه‌ی
بوشێهر كۆتایی پێ هاتبوو. نزیكه‌ی
15 ساڵه
كه
روسیه
بۆ ته‌كمیل
كردنی پرۆژه‌یه‌ك
كه
بڕیار بوو له
ماوه‌ی
4 ساڵدا ته‌واو
ببێت، هه‌رجاره
و به
هۆكاری جۆراوجۆری سیاسی رژیم له‌سه‌ركار
داده‌نێت
و هێشتاش رۆشن نییه
كه
ئه‌م
وێزگه‌یه
كه‌ی
ده‌كه‌وێته
گه‌ڕ.
به
له
به‌رچاو
گرتنی چاره‌نووسی
نادیاری وێزگه‌ی
بوشێهر و بێ توانایی ده‌وڵه‌ت
له‌باری
فه‌ننیه‌وه
بۆ دروست كردنی وێزگه‌ی
ئه‌تۆمی،
ده‌كرێت
بوترێت كه ئه‌م
بڕیاره‌ی
ده‌وڵه‌ت
هیچ پاڵپشتێكی ئیجرایی نییه
و ته‌نیا
ده‌توانێت
هات و هاوارێكی بێ ناوه‌رۆكی
ته‌بلیغاتی
بێت.
په‌سه‌ند
كراوه‌كه‌ی
8ی سه‌رماوه‌زی
ده‌وڵه‌تی
ده‌یه‌م
ئه‌گه‌رچی
له
هیچ پاڵپشتێكی ئیجرایی به‌هره‌مه‌ند
نییه،
به‌ڵام
ئامانجی سیاسی دیاری كراوی له
پشته.
بۆ نموونه
ئه‌م
په‌سه‌ند
كراوه‌یه
جگه
له به‌ده‌سته‌وه
دانی
بیانوو به
وڵاتانی ملهوڕی سه‌رمایه‌داری
بۆ به‌رجه‌سته
كردنه‌وه
و گه‌وره
نیشان دانی توانایی هه‌سته‌یی
رژیم، هیچ كاریگه‌ریه‌كی
ده‌ره‌كی
نییه،
به‌ڵكوو
ئامانجه
سه‌ره‌كیه‌كانی
ئه‌م
په‌سه‌ند
كراوه‌یه،
ناوخۆییه.
ئه‌م
كاره
له
راستی دا وڵامێكه
به
نه‌یارانی
ناوخۆی وڵات و نه‌یارانی
ناو ده‌سه‌ڵات،
به‌ڵام
ئه‌مه،
ئامانجی سه‌ره‌كی
نییه.
په‌سه‌ند
كردنی ئه‌م
بڕیاره
بێ ناوه‌رۆكه
له
ئه‌ساس
دا وه‌ڕێخستنی
هه‌را
و زه‌نایه‌كی
ته‌بلیغاتی
فریوكارانه
و هێز نواندنێكی پووشاڵیه
به‌رانبه‌ر
به
جه‌ماوه‌ری
ناڕازیی ئێران.
ئامانجی سه‌ركی
ئه‌ندامانی
كابینه‌ی
ده‌وڵه‌ت
كه
زۆربه‌یان
سپایی، بازجۆ و ئه‌شكه‌نجه
گه‌رن،
رزگار بوون له
ده‌ست
خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری
له
ناوخۆی وڵات و بێ هیوا كردنی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی
ناڕازی به
درێژه‌ی
ئه‌م
خه‌باته‌یه.
ئه‌وان
به‌باشی
له‌بیریانه
كه
رۆژی 13ی ئابان خه‌ڵك
له
دورشمهكانیان
دا سه‌باره‌ت
به
ته‌سلیم
بوون له
دانیشتنهكی
ژنێڤ و رێكه‌وتن
له‌سه‌ر
ناردنی ئوران‌یۆم بۆ روسیه،
گاڵته‌یان
به
رژیم كرد. ئه‌وان
دوای 13ی ئابان به
مانۆڕی جۆراوجۆر و وه‌رێ
خستنی حه‌وتووی
به‌سیج،
هه‌موو
هه‌وڵ
و توانایه‌كانی
خۆیان خسته
گه‌ڕ
تا ئه‌م
خه‌ڵكه
بوێر و خه‌باتكاره
چاوترسێن بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژیمی ئیسلامی له
هه‌ل
و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆ
دا و له
سه‌روبه‌ندی
16ی ئازار، نایانه‌وێت
خۆیان لاواز نیشان بده‌ن.
ئه‌وان
له
هه‌مان
حاڵ‌دا چاو نه‌ترسی
و جه‌ساره‌تی
خه‌ڵكیان
به
كرده‌وه
هه‌ست
پێ كردووه،
له‌م
رووه‌وه
ناچار بوون درۆیه‌كی
به
بارستایی
دورست كردنی 10 پڕۆژه‌ی
پیتاندنی ئوران‌یۆم ساز بكه‌ن
به‌و
هیوایه‌ی
كه
ره‌نگه
كاریگه‌ری
له‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ری
خه‌باتكار
دابنێت. به‌ڵام
ئه‌م
بانده
نیزامی و ئیتلاعاتیه،
شعوور و وشیاری خه‌ڵكی
خه‌باتكاریان
به‌كه‌م
گرتووه.
بێخهبهر
له‌وه‌ی
كه
خه‌ڵك
ده‌ستی
ئه‌م
رژیمه‌یان
خوێندۆته‌وه
و ته‌نانه‌ت
له
روداوه‌كانی
پشتی په‌رده‌ش
ئاگادارن. به‌ڵام
ئێمه
ده‌زانین
كه
گرفتی سه‌ره‌كی
و به‌ربه‌ستی
عه‌زیمی
به‌رده‌م
حكومه‌تی
ئیسلامی، نه‌ك
دڵنیا نه‌بوون
له
ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاوا، به‌ڵكوو
خه‌ڵكی
خهباتكارن.
بۆ مانه‌وه
و درێژه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌م
رژیمه،
پێویسته
خه‌ڵك
نه
ته‌نیا
هه‌ست
به
به‌هێز
بوون نه‌كه‌ن،
به‌ڵكوو
خۆیان به
نیازمه‌ندی
ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته
یان لاوازتر و بێ ده‌سه‌ڵات
تر له‌و
هه‌ست
پێبكه‌ن.
وزه‌ی
ئه‌تۆمی
و به‌رانبه‌ركێ
له‌گه‌ڵ
رۆژئاوا له
لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
تا ئاستی مه‌سه‌له‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی
به‌رجه‌سته
كراوه‌ته‌وه.
كۆماری ئیسلامی بۆ سات و سه‌ودا
له‌م
بواره
دا ده‌بێت
مانۆری جۆراوجۆر ئه‌نجام
بدات و له‌م
مه‌یدانه
دا به
ته‌واوی
پاشه‌كشه
به
خه‌ڵك
بكات. له‌راستی
دا هۆكاری به
شێنه‌یی
به‌ره‌وپێش
چوونی ره‌وتی
سازشی رژیم له
گه‌ڵ
هێزه‌كانی
رۆژئاوا هه‌ر
ئه‌م
واقعیه‌ته‌یه.
ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا
و هێزه‌كانی
رۆژئاواش سه‌ره‌ڕای
گیروگرفتێكی زۆر كه
هه‌یانه،
ناچارن له
پێناو چاره‌سه‌ر
كردنی مه‌سه‌له‌ی
هه‌سته‌یی
رژیم و به
چۆك دا هێنانی كۆماری ئیسلامی له
رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست،
گیروگرفته‌كانی
ئه‌م
رژیمه‌ش
له
به‌رچاو
بگرن. ئه‌وه‌یه
كه
رژیمی ئێران ده‌بێ
ده‌ست
له
پشتگیری و هاندانی شیعه‌كان
له
عه‌ره‌بستان
هه‌ڵبگرێت،
پشتێوانی له
گروپێ ئه‌لحوسی
له
یه‌مه‌ن،
حیزب الله له
لوبنان، حه‌ماس
له
فه‌له‌ستین،
نه‌یارانی
رۆژئاوا له
ئه‌فغانستان
و هه‌روه‌ها
سه‌دریه‌كان
له
عێراق نه‌كات،
به‌ڵكوو
پێچه‌وانه
له
چاره‌سه‌ری
گیروگرفتی وڵاته
ئه‌مپریالیسته‌كان
له
ناوچه‌كه
دا له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاوا هاوكاری بكات، بۆ ده‌وڵه‌ته
سه‌رمایه‌داریه‌كانی
رۆژئاوا ئه‌مرێكی
خێرا و پێویسته.
هه‌وڵدان
بۆ ده‌ربازبوون
له
ته‌ریك
كه‌وتنه‌وه
به
دیپلۆماسییه‌كی
شكست خواردوو
"مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی
نژاد"
سه‌فه‌رێكی
5 رۆژه‌ی
بۆ چه‌ند
وڵاتێكی ئه‌فریقایی
و ئه‌مریكای
لاتین ئه‌نجام
دا، نابراو سه‌ره‌تا
چووه
گامبیا و پاشان سه‌ردانی
وڵاتانی برزیل، بولیوی و ونێزۆئیلای كرد و دواتر چوو بۆ وڵاتی
سینیگاڵ له
رۆژئاوای ئه‌فریقا
و پاشان گه‌رایه‌وه
بۆ تاران. "ئه‌حمه‌دی
نژاد" له‌م
سه‌فه‌ره‌دا
چاوی به
رێبه‌رانی
وڵاتانی بریزیل، بولیوی و ونیزۆئیلا كه‌وت،
ئه‌م
سه‌فه‌ره
له
حاڵێكدا ئه‌نجام
درا كه
ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاوا و له
سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه
ئه‌مریكا
نه‌خشه‌ی
گوشارێكی تازه‌ی
دیپلۆماتیكیان بۆ سه‌ر
كۆماری ئیسلامی داڕشتووه
و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش
ره‌زامه‌ندی
ده‌وڵه‌تانی
چین و روسییهیان
تا راده‌یه‌كی
زۆر به
ده‌ست
هێناوه.
له
ناو ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاوادا باس له
گه‌مارۆی
ئابووری زیاتر بۆ سه‌ر
ئێرانه،
به‌ڵام
ئه‌م
سه‌فه‌ره
هیچ جۆره
ئامانجێكی راسته‌وخۆی
ئابووری كه
بتوانێت له‌م
باره‌یه‌وه
بارێك له‌سه‌ر
شانی كۆماری ئیسلامی سووك بكات، دابین نه‌كردووه
و ئه‌و
شته‌ی
كه
ده‌ست
ئه‌حمه‌دی
نژاد كه‌وتووه،
شتێك نییه
جگه
له
كۆمه‌ڵێك
ئاسه‌واری
ره‌وانی
و ته‌بلیغاتیه‌كانی
ئه‌م
سه‌فه‌رانه،
كه ئه‌ویش
هه‌ر
وه‌ك
مانۆڕه
نیزامی و تاقیكردنه‌وه
موشه‌كیه‌كان،
ته‌نیا
ئامانجی ناوخۆیی هه‌یه.
رژیمی ئیسلامی یه‌كێكه
له
ته‌ریك
كهوتووترین
رژیمه‌كانی
جیهان، ئه‌م
رژیمه
له
پله‌ی
یه‌كه‌م
دا له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی
ئێران بێگانه‌یه
و له‌م
خه‌ڵكه
ته‌ریك
كه‌وتۆته‌وه،
پاشان له
نێو بیروڕای گشتی خه‌ڵكی
جیهانیش دا یه‌كێكه
له
ناوزڕاوترین رژیمه‌كانی
جیهان و ئێستا باس له
ته‌ریك
خستنه‌وه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ئه‌و
له
نێو بلۆك به‌ندیه‌كانی
ده‌وڵه‌تانی
جیهان دا ده‌كرێت.
كۆماری ئیسلامی كه‌وتۆته
هه‌ل
و مه‌رجێكه‌وه
كه
له
هیچكام له‌و
بوارانه‌دا،
توانایی خۆده‌رباز
كردن له‌م
ته‌ریك
كهوتووییهی
نییه
و هه‌وڵه‌كانی
له‌م
پێناوه
دا بێ ئاكامه
و زۆرتر وه‌ك
په‌له‌قاژه‌ی
كه‌سێك
ده‌چێت
كه
له‌حاڵی
نووقم بوون دایه
و بۆ رزگار كردنی خۆی په‌نا
ده‌باته
به‌ر
هه‌ر
چڵه
پووشێك. ئه‌م
رژیمه
له
بواری وه‌ده‌ست
هێنانی مه‌شروعیه‌ت
له
نێوخۆی وڵات و به‌لاڕێدا
بردنی خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵك
هیچ كارێكی له
ده‌ست
نایه
و هه‌ر
په‌له‌قاژه‌یه‌ك
له‌م
زه‌مینه‌یه‌دا،
پتر نوقمی ئه‌و
زه‌لكاوه‌ی
ده‌كات
كه
تێیدا گرفتار بووه.
پێوه‌ندی
ئه‌م
رژیمه
له‌گه‌ڵ
زۆربه‌ی
هه‌ره
زۆری خه‌ڵكی
ئێران زیاتر له
سێ ده‌یه‌یه
كه
به
زه‌بری
سه‌ركوت
و زیندان و ئه‌شكه‌نجه
و ئێعدام ته‌نزیم
كراوه
و كۆماری ئیسلامی ته‌نیا
به
پاڵپشتی ئه‌و
ئامرازانه
توانیویه‌تی
درێژه
به
ده‌سه‌ڵاتی
خۆی بدات. هه‌ر
له‌م
چه‌ند
مانگه‌ی
دواییدا هه‌ڵبژاردنێك
كه
بڕیار بوو ببێته
شانۆی مه‌شروعیه‌تی
رژیم له
نێو بیروڕای گشتی خه‌ڵك
له
ئێران و جیهان، بوو به
به‌ڵگه‌ی
ته‌ریك
كه‌وتنه‌وه‌ی
هه‌رچی
زیاتری رژیم و ئامرازێك بۆ سه‌لماندنی
ئه‌و
راستییه‌ی
كه
كۆماری ئیسلامی ته‌نیا
به
ته‌قه‌لوب
و درۆ و سه‌ركوتی
له‌ڕاده
به‌ده‌ر
له‌سه‌ر
كاره.
په‌راوێز
كه‌وتنی
كۆماری ئیسلامی له
نێو بیروڕای گشتی خه‌ڵكی
جیهانیش دا شتێكی روون و ئاشكرایه،
رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م
باره‌یه‌وه
ناوزڕاوترین رژیمی جیهانه،
ئه‌مڕۆكه
هه‌ر
ده‌وڵه‌تێك
بیهه‌وێ
به
پێی به‌رژه‌وه‌ندی
ئابوری و سیاسی له‌گه‌ڵ
ئه‌م
رژیمه
رێك بكه‌وێ،
ناچاره
ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی
له
به‌سته‌ی
جۆراوجۆر و فریوكارانهدا
بشارێته‌وه
هه‌تا
خۆی له
نه‌فره‌تی
خه‌ڵكی
وڵاته‌كه‌ی
خۆی بپارێزێت. ئێستا كه، هه‌ر
سات و سه‌ودا
و
مامه‌ڵه‌یه‌كی
دۆستانه
له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی، بۆ هه‌ر
ده‌وڵه‌تێك
سه‌ر
له
رسوایی ده‌دات
و
به
هاسانی ناتوانێت خۆی له
ده‌رئه‌نجامه‌كانی
بپارێزێت، ناچارن ئه‌مجۆره
پێوه‌ندییانه
له‌ژێر
ناوی
نیازه
ئابووریه‌كه‌ی
دا پاساو بكه‌ن.
جه‌نایه‌ته‌كانی
ئه‌م
رژیمه
له
نێوخۆی وڵات و ره‌نگدانه‌وه‌ی
له
ئاستی جیهان دا، تیرۆری نه‌یارانی
سیاسی له
وڵاتانی دیكه،
فه‌توای
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
وه‌ك
فه‌توای
كوشتنی سه‌لمان
رۆشدی، سیمایه‌كی
ئه‌وه‌نده
ره‌شی
له‌م
رژیمه
نیشان داوه
كه
ته‌نیا
له‌گه‌ڵ
دژی خه‌ڵكی
ترین رژیمه‌كانی
یه‌ك
سه‌ده‌یی
رابردوودا شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندنه.
كۆماری ئیسلامی تا كاتێك كه
له
سه‌ر
كاره
له‌م
باره‌یه‌وه
به
هیچ ئامرازێك ناتوانێت خۆی له
ته‌ریك
كه‌وتنه‌وه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی
رزگار بكات. له هه‌ل
و مه‌رجێكی
ئه‌وتۆ
دایه
كه
ئه‌حمه‌دی
نژاد كوێره
رێگایه‌كی
به‌ره‌و
ئامریكای لاتین به
مه‌به‌ستی
داشكاندنی ده‌ره‌نجامه
سیاسی و رهوانییهكانی
ته‌ریك
كه‌وتنه‌وه‌ی
خۆی كه
له
بنه‌ماوه
ئامانجی ناوخۆیی هه‌یه،
دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یكه
ده‌وترێت
گۆیا كۆماری ئیسلامی له‌م
رێگایه‌وه
هه‌وڵ
ده‌دات
رێگایه‌ك
بۆ شكاندنی ئه‌گه‌ری
گه‌مارۆی
ئابووریی له
داهاتوودا بكاته‌وه،
شتێكی زۆر باوه‌ڕ
پێكراو نییه.
نه
مه‌وداكه
مه‌جال
ده‌دات
كه
له‌مبابه‌ته‌وه
ئاسۆیه‌ك
به‌ڕووی
كۆماری ئیسلامی دا بكرێته‌وه
و نه
ئه‌م
ده‌وڵه‌تانه‌ش
حازر ده‌بن
له‌م
بارودۆخه‌دا
كه
فه‌زا
له
كۆماری ئیسلامی به‌رته‌سك
بۆته‌وه،
ببنه
شه‌ریك
و هاوده‌می
ته‌نیایی
كۆماری ئیسلامی. له
ناوخۆی وڵاتیش مه‌یدان
بۆ ئه‌حمه‌دی
نژاد و رژیمه‌كه‌ی
به‌جۆرێك
به‌رته‌سك
بووه‌ته‌وه
كه
ئه‌و
هه‌وڵانه‌شی
زیاتر له
مانۆڕه
نیزامییه‌كانی،
كاریگه‌ری
ناكاته
سه‌ر
خه‌ڵكێك
كه
بۆ به
ده‌ستهێنانی
مافه
ئینسانییهكانیان
قۆڵی هیممه‌تیان
هه‌ڵماڵیوه
و هاتوونه‌ته
مه‌یدان.
چاره‌نووسی
ئه‌م
رژیمه
سه‌ره‌نجام
له
خه‌باتی
رزگاری به‌خش
و پێشڕه‌وی
ناو كۆمه‌ڵگای
ئێران دا دیاری ده‌كرێت
كه
له
لایه‌ن
بیروڕای پێشكه‌وتووی
جیهانیشه‌وه
پشتیوانی لێ ده‌كرێت.
واقعیه‌ته‌كانی
ئه‌م
خه‌باته‌یه
كه
سات و سه‌ودا
له‌گه‌ڵ
ئه‌م
یان ئه‌و
ده‌وڵه‌ت
بۆ چوونه
ده‌ره‌وه
له
ته‌ریك
كه‌وتنه‌وه‌یه‌كی
قووڵ كه
رژیم تووشی هاتووه، دژوارتر و ته‌نانه‌ت
نامومكین ده‌كات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧٥ |