|
ئیعدام به
تاوانی بیر‌و باوه‌ری
جیاواز له
كۆماری ئیسلامی دا
وتووێژی گۆڤاری رێگا له‌گه‌ڵ
هاوڕێ ئیبراهیم عه‌لیزاده
پرسیار: هه‌ر
وه‌ك
ئاگادارن ئێران له
ماوه‌ی
چه‌ند
ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام
له
پله‌كانی
پێشه‌وه‌ی
به‌رێوه‌بردنی
حوكمی ئیعدام دا بووه
له
جیهان به
بروای ئێوه
ئه‌و
رێژه‌یه
تا چه‌ند
راسته؟
وه‌لام:
له
رووی به‌رێوه‌چوونی
حوكمی ئیعدام 30 ساڵی رابردووی حكومه‌تی
كۆماری ئیسلامی ده‌توانین
به
3 ده‌وره
دابه‌ش
بكه‌ین.
ده‌وره‌ی
یه‌كه‌م
ئه‌و
ئیعدامانهن
كه
له
چه‌ند
مانگی ئه‌وه‌لی
هاتنه
سه‌ر
كاری رژیمی ئیسلامی‌دا به‌رێوه‌چوون
كه
كاربه‌ده‌ستانی
رژیمی پێشوو و بههائیهكانی
ده‌گرته‌به‌ر.
ئه‌مانه
ژوماره‌یان
به
نزیكه‌ی
600 كه‌س
به
ناو و نیشان تۆمار كراوه.
ده‌وره‌ی
دووه‌هه‌م
ده
سالی دواتریه‌تی
كه
به
به‌رده‌وامی
حوكمی ئیعدام له
دژی نه‌یارانی
سیاسی ئه‌و
رژیمه
به‌رێوه‌چوه،
كه
له‌مانگه‌كانی
ژوئه‌ن
و جولای سالی 1988 به
لوتكه‌ی
خۆی گه‌یشت.
له‌م
دوومانگه‌دا
به
هه‌زاران
كه‌س
له
زیندانیه
سیاسیه‌كان
له
تاران و له
شاره‌كانی
دیكه‌ی
ئێران ئیعدام كران، ناو و نیشانی 4880 كه‌س
له‌وانه‌ی
وا له‌و
2مانگه‌دا
ئیعدام كراون تۆمار كراوه،
به‌ڵام
بۆ سه‌رجه‌می
ئیعدامیهكانی
ئه‌و
10 ساڵه
باس له
رێژه‌ی
10000 هه‌زار
كه‌س
ده‌كرێ.
ده‌وره‌ی
سێهه‌م
20 سالی دواترێتى تاكو ئێستا. له‌م
20 ساله‌دا
له
گه‌ڵ
ئه‌وه‌یشدا
كه
حوكمی ئیعدام له
دژی نه‌یارانی
سیاسی به‌رده‌وام
به‌رێوه‌چووه،
به‌ڵام
رێژه‌كه‌ی
له
ئاستی ده‌یه‌ی
پێشوودا نه‌بووه.
له‌م
ده‌وره‌یه‌دا
رژیمی ئێران هاوكات شێوه‌یه‌كی
دیكه‌ی
له
كوشتنی نه‌یارانی
سیاسی خۆی به
كار هێناوه
كه
له
ناوه‌وه‌ی
وه‌لات
به
" كوشتنی زنجیره‌یی"
ناسراوه
كه
كوشتنی به‌رنامه
بۆدارێژراو و یه‌ك
له‌دوای
یه‌كی
سیاسه‌تمه‌دارانی
ناسراو و رۆشنبیرانی غه‌یره
مه‌زهه‌بی
بوو. له
ده‌ره‌وه‌ی
وه‌ڵاتیشدا
به
شێوه‌ی
تێرۆر په‌لامار
بردراوه‌ته
سه‌ر
نه‌یارانی
سیاسی كه
ژوماره‌ی
ئه‌مانه
له
ئوروپا و ئه‌مریكا
ده‌گاته
نزیكه‌ی
100 كه‌س
و له
كوردستانی عێراقیش نزیك به
200 كه‌س.
له
رووی به‌رێوه‌چوونی
ژوماره‌ی
حوكمی ئیعدام به
گشتی له
چه‌ند
سالی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران دوای چین زۆرترین سزای
ئیعدامی تێیدا به‌رێوه
چووه،
هه‌لبه‌ت
ئه‌گه‌ر
به
پێی جه‌معیه‌تی
ئه‌و
دوو ولاته‌وه
بهرئاوهردی
بكه‌ین،
ئێران ده‌كه‌وێته
ریزی یه‌كه‌مه‌وه.
ئه‌و
ریژه‌یه
بۆ نموونه
بۆ سالی 2008 زاینی 346 مه‌وردی
تومار كراوه.
پرسیار: ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه‌حوكمی
ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه
چ كه‌سانێكن؟
وه‌لام:
ئه‌وانه‌ی
حوكمی ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه
به
سێ ده‌سته
دابه‌ش
ده‌كرێن:
ده‌سته‌ی
یه‌كه‌میان،
نه‌یارانی
سیاسی رژیمن، ئه‌وانه
مه‌یل
و بۆچوونی سیاسی جۆراوجۆریان هه‌یه،
موجاهیدینی خه‌لق
و كۆمۆنیسته‌كان
له
سه‌رووی
هه‌مووان
دان كه
له
دادگاكانی تایبه‌تدا
حوكمی ئیعدامیان به
سه‌ردا
سه‌پاوه.
ده‌سته‌ی
دووهه‌م،
تاوانبارانی ئاسایین به
پێی حوكمی دادگاكانی عادی رژیم سزای ئیعدام
دراون، ئه‌و
دادگایانه‌ی
كه
یاساكانیان به
پێی شه‌ریعه‌تی
ئیسلام دارێژراوه
و بێ به‌زییانه
و به
بێ هیچ چه‌شنه
چاوپۆشێك ئه‌و
یاسایانه
له‌وانه
حوكمی "قه‌ساس"
و " سه‌نگه‌سار"
به
رێوه
ده‌چن.
ده‌سته‌ی
سیهه‌م،
بههائیهكانن
ئه‌وانه‌ی
كه
به
هۆی جیاوازی ئایینی له
سێداره
دراون. دادگاكان به
شێوه‌ی
نه‌هێنی
و به‌بێ
حوزوری پارێزه‌ری
سه‌ربه‌خۆ
به‌رێوه
ده‌چن.
بۆ زۆربه‌ی
هه‌ره
زۆری نه‌یارانی
سیاسی كه
حوكمی ئیعدامیان بۆ ده‌رده‌چێ،
دادگاكانیان چه‌ند
ده‌قیقه
زیاتر درێژه‌ی
نی یه.
له
هاوینی ساڵی 1988دا، هه‌زاران
زیندانی ئیعدام كران له
حاڵێكدا، كه
پێشتر حوكمی زیندانیان بۆ ده‌ره‌چوو
بوو و زۆربه‌یان
خه‌ریك
بوو ماوه‌ی
زیندانه‌كه‌یان
ته‌واو
ده‌بوو.
كۆماری ئیسلامی له
رووی ئیعدامی مێر مندالانی كه‌متر
له
18 ساڵیش‌دا له
ریزی یه‌كه‌می
جیهاندایه.
پرسیار: ئێران به
شێوازێكی زۆر نامرۆڤانه
و له
رێگای جه‌ره‌سه‌قیل
و كوشتاری خه‌یابانی
ئه‌م
حوكمانه
به‌رێوه‌ده‌بات
رای به‌رێزتان
سه‌باره‌ت
به‌م
حوكمانه
چۆنه؟
وه‌لام:
ئیعدام كردن به
به‌رچاوی
خه‌لك
سیاسه‌تێكه
كه
به
مه‌به‌ستی
تۆقاندن و چاوترسێن كردنی خه‌لك
به‌رێوه
ده‌چێ.
رژیم ده‌یهه‌وێ
به
خولقاندنی كه‌ش
و هه‌وای
ترس و خۆف به
سه‌ر
ئه‌و
كۆمهلگایهداحكومهت
بكات.
ئه‌و
رژیمه
نه
له
رێگای ریفۆرم و هێنانی خێر وخۆشی بۆ خه‌ڵكی
ئێران و نه
له
رێگای خه‌رفاندن
نیه
كه
توانیوه‌تی
به‌رده‌وام
بێ ، ته‌نیا
هۆكاری مانه‌وه‌ی
ئه‌و
رژیمه
به‌كار
هێنانی توندوتیژی و سه‌ركوت
و كوشت و بڕ بووه
له
دژی خه‌لكی
نارازی. كه‌م
نه‌بوون
ژوماره‌ی
ئه‌و
ئیعدام كراوانهكه
پێش ئیعدام كردنیان هه‌ر
به
به‌ر
چاوی خه‌لكه‌وه
شه‌لاق
كاریش كراون.
پرسیار: كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان
تا چ راده‌یه‌ك
تووشی ئه‌م
حوكمانه
بوونه‌ته‌وه؟
وه‌لام:
ئیعدامی نه‌یارانی
رژیم له
ناو كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان
دا هه‌ر
له
سه‌ره‌تای
هاتنه
سه‌ركاری
رژیمه‌وه
ده‌ستی
پێكرد. له‌كوردستان
خه‌لخالی
به
ده‌ستووری
راسته‌وخۆی
خومه‌ینی
له
سه‌فه‌رێكدا
بۆ ئه‌و
ناوچه‌یه
حوكمی ئیعدامی 58كه‌سی
له
شاره‌كانی
پاوه،
سنه،
سه‌قز،
بۆكان ومه‌هاباد
به‌رێوه‌برد.
هه‌ر
له‌و
ساله‌دا
بوو كه
سێ كه‌س
له
رێبه‌رانی
خه‌لكی
توركهمهن
سهحرایان
له
باكوری ئێران ئیعدام كرد. له
ساڵانی دواتردا و تا به
ئه‌مرۆ
ئیعدام له
كوردستان له
خۆزستان له
به‌لوچستان
به‌رده‌وام
به‌رێوه
چووه.
به‌ڵام
ده‌توانم
بلێم له
كوردستان سه‌رجه‌م
ژوماره‌ی
ئیعدامیه‌كان
له
چاو ئه‌و
ئیعدامانه‌ی
كه
له
خه‌لكی
فارس زمان كراوه
گه‌لێك
كه‌متر
بووه،
كه
ئه‌مه‌ش
هۆكاره‌كه‌ی
ئه‌ساسه‌ن
هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه
بۆ بوونی بهرهنگاربوونهوهێكی
به‌رده‌وام
له
كوردستان.
پرسیار: كورده‌كان
چۆن تووشی ئه‌م
حوكمانه
بوونه‌ته‌وه؟
وه‌لام:
به‌شی
زۆری ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه
له
كوردستان ئیعدام كراون، هه‌ڵسووراوی
سیاسی و مه‌ده‌نی
بوون. ژومارهێكیش
پێشمه‌رگه
كه
له
مه‌یدانی
شه‌ردا
به
دیل ده‌گیران،
كه
ده‌بوایه
وه‌كوو
دیلی مه‌یدانی
شه‌ڕ
هه‌ڵس
وكه‌وتیان
له
گه‌ڵ
بكرێ، رژیمی ئیسلامی كه
ئیلتیزامی به
هیچ یاسایه‌كی
نێونه‌ته‌وه‌یی
نییه،
هه‌م
ئهشهكهنجهی
داون و هه‌م
ئیعدامی كردون. بۆ نمونه
له
سالی 1360 هه‌تاوی
59 كه‌سیان
له
شاری مه‌هاباد
به
ره‌شبگیری
لێره‌و
له‌وێ
گرت و به
بێ هیچ موحاكهمهیهك
ئیعدامیان كردن و له
گۆری بێ‌ناو نیشاندا دفنیان كردن.
پرسیار: هۆكاری ئیعدامی كورده‌كان
چیه؟
وه‌لام:
به
گشتی هه‌ر
ئه‌و
هۆكاره‌یه
كه
بۆ هه‌موو
نه‌یارانی
سیاسی و هه‌موو
ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه
به‌رانبه‌ر
به
دیكتاتۆری رژیمی كۆماری ئیسلامی موقاوه‌مه‌ت
ده‌كه‌ن.
موقاوه‌مه‌تی
30 سالی رابردوو به‌رانبه‌ر
به
ده‌سه‌لاتی
كۆماری ئیسلامی و خه‌بات
بۆ رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی
و بۆ به‌ده‌ست
هێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس
له
كوردستان هه‌ل
و مهرجیكی
وه‌های
ره‌خساندووه
كه
ئه‌مرۆكه
هه‌ر
بهرهوروبونهوهێكی
لێره
و له‌وێى
خه‌لك
له
گه‌ڵ
رژیم به‌خێرایی
په‌ره
ده‌ستینێ
و جه‌ماوه‌ری
ده‌بێته‌وه.
لێره
به‌دیلی
رادیكاڵ هه‌یه
كه
رێگا نادات ئه‌و
خه‌باته
بچێته
خانه‌ی
لایه‌نگری
له‌م
باڵ یان ئه‌و
باڵی رژیم و ببێ به
پاشكۆی كێشه‌كانی
نێو خۆی رژیم. ئامانجی ئه‌و
حوكومانهی
كه
له
چه‌ند
مانگی رابوردودا ده‌رچون
پێشگرتنه
به
رادیكاڵ بوونه‌وه
و به
په‌ره‌گرتنی
خۆپێشاندان و حه‌ره‌كه‌ی
دیكه‌ی
جه‌ماوه‌رى.
ئه‌وه‌ی
كه
ژوماره‌یه‌ك
له
تێكۆشه‌رانی
كورد كه
ده‌كات
به
14 كه‌س
هه‌ر
ئێستا له
ژێر ئیعدامدا راگیراون، هه‌ره‌شه‌یه‌كه
بۆ سه‌ر
خه‌ڵك
له
ده‌ره‌وه‌ی
زیندان. رژیم به
ئیعدامی ئیحسانی فه‌تاحیان
نیشانی دا كه
ئاماده‌یی
هه‌یه
هه‌ر
كات به
پێویستی بزانێ ده‌ست
بداته
كوشتاری ئه‌وانیش.
پرسیار: رژیمی ئیران ده‌ڵێ
كه
ئه‌م
كه‌سانه
له
كاتی كرده‌وه‌ی
چه‌كدارانه
و تیرۆریستی داگیراون ئێوه
راتان چیه؟
وه‌لام:
ئه‌و
ئیدیعایه
راست نییه.
كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر
كات ویستبێتی به
هۆكاری سیاسی كه‌سێك
ئیعدام بكات یا شاردویه‌تیه‌وه
و یان بیانوێكی بۆ دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌زاران
ئینسانی كۆمۆنیستی ئیعدام كرد ته‌نیا
به
هۆی بیر و باوه‌ڕ
و عهقیدهیانهوه،
كه
له
هیچ حه‌ره‌كه‌یه‌كی
چه‌كداریشدا
به‌شدار
نه‌بوون.
هه‌ر
ئێستا له
تاران كه‌سانێك
هه‌ن
كه
ته‌نیا
به
تاوانی به‌شداری
كردن له
خۆپێشاندانی هێمنانه
گیراون و حوكمی ئیعدامیان به
سه‌ردا
سه‌پاوه.
ئه‌گه‌ر
كۆماری ئیسلامی راست ده‌كات
بۆ رێگا نادات پارێزه‌رانی
سه‌ر
به
خۆ ئاگاداری ورده‌كاریه‌كانی
په‌روه‌نده‌ی
مه‌حكوم
كراوه‌كان
بن؟ بۆ رێگا نادات مهحاكمهیان
به
ئاشكرا بێت؟ ئیحسانی فه‌تاحیان
ئیعدام كرا له
حاڵێكدا كه
پێشتر دادگا به
7 سال زیندان حوكمی دا بوو.
پرسیار: ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته
چه‌كداریانه‌ی
ئه‌م
دوایانه‌ی
هێزه
سیاسه‌كان
چۆن ده‌بینین؟
وه‌لام:
پێش هه‌موو
شتێك پێویسته
ئه‌وه
بڵێم كه
خه‌لكی
كورد به
هێزه
سیاسیهكانیشیهوه
مافی بێ ئه‌م
لاو ئه‌و
لای خۆیه‌تی
كه
به‌رانبه‌ر
به
كوشت و بڕ و توند وتیژی و سه‌ركوتی
رژیم، به‌رانبه‌ر
به
ده‌ستدرێژی
ئه‌و
رژیمه
بۆ سه‌ر
ئازادی و بۆ سه‌ر
مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی
ده‌ست
بداته
چه‌ك
و سیاسه‌تی
جه‌نگی
خۆشی دیاری بكات. به‌ڵام
ئایا له
هه‌ل
و مه‌رجی
ئێستادا به‌رێوه‌بردنی
به‌كرده‌وه‌ی
چالاكی چه‌كدارانه
سیاسه‌تێكی
دروست و گونجاوه؟
ئێمه
پێمان وایه
هه‌ل
و مه‌رجی
ئێستای كوردستان و ئێران به
جۆرێكه
كه
نابێ رێگا بدرێ رژیم پاساو بۆ میلتاریزه
كردنی زیاتری كوردستان بدۆزێته‌وه
و رێگه
له
گه‌شه
كردنی خه‌باتێكی
ئاشكرا و جه‌ماوه‌ری
كه
ریشه‌ی
داكوتاوه،
بگرێ. به‌لام
سه‌ره‌رای
ئه‌وه،
ئه‌و
جۆره
حهرهكهتانهی
كه
ئێستا هێندێك لایه‌ن
جار‌و بار ده‌یكه‌ن
پشتی به
ستراتیژێكی سیاسی روون نه‌به‌ستوه،
ئیدامه
كاریهكهی
وه‌كو
حه‌ره‌كه‌یه‌كی
چه‌كداری
زه‌مانه‌ت
ناكرێ. بۆ نمونه
روون نییه
ئه‌گه‌ر
رێگای سنووره‌كانیان
لێ بگیرێ چۆنی درێژه
پێ ده‌ده‌ن؟
30 ساڵ له
مه‌وبه‌ر
كه
خه‌باتی
چه‌كداری
له
كوردستانی ئێران هه‌لگیرساو
په‌ره‌ی
سه‌ند،
خه‌لكی
كورد له
توانای دا هه‌بوو
كه
سه‌ر
به
خۆ له‌وه‌ی
كه
ده‌وله‌تێكی
دراوسێ سنووره‌كانی
بۆ ده‌كاته‌وه
یان نا، درێژه
به
موقاوه‌مه‌تی
چه‌كدارانه‌ی
خۆی بدات، كاتكێش ناچار بوو سنووره‌كانی
تێبپه‌ڕێنێ
روی كرده
ناوچه
ئازاده‌كانی
كوردستانی عێراق، هیچ ده‌وله‌تێك
نه‌یتوانی
رێگری هاتووچونی بێ و دامه‌زراوه‌كانی
ناوه‌ندی
خۆی له‌و
ناوچانه
جێگیر كرد. پێ به
پێی ئه‌وه‌ی
كه
ئه‌و
سه‌ربه‌خۆییه
بۆ كه‌لك
وه‌رگرتن
له
سنووره‌كان
نه‌ما
و خه‌لكی
كوردیش له
ناوه‌وه‌ی
ولات به‌ره
به‌ره
رێگای دیكه‌ی
بۆ موقاوه‌مه‌ت
دۆزیه‌وه،
خه‌باتی
چه‌كداری
ئه‌وله‌ویه‌تی
خۆی له
ده‌ستدا.
ئه‌مرۆ
كه
هه‌ل
و مه‌رجه‌كه
گۆڕاوه،
سنووره‌كان
ده‌سه‌لاتی
حكوومه‌تی
هه‌رێم
و ئه‌رته‌شی
ئه‌مریكا
و حكومه‌تی
ناوه‌ندی
عێراقیان به
سه‌ره‌وه‌یه،
به
كار هێنانی ئه‌و
سنوورانه،
ئه‌گه‌ریش
بۆ ماوه‌یه‌ك
و له
روی مهسهلهحهتێكهوه
چاو پۆشێكی دیاری كراوی لێ بكرێ، ناكرێ ستراتیژی خه‌باتێكی
چه‌كداری
سه‌ربه‌خۆی
له‌سه‌ر
دابمه‌زرێ.
ئه‌گه‌ر
به
هه‌لكه‌وت
یان به
شێوه‌یه‌كی
كاتی ئه‌و
فورسه‌ته
خوڵقابێ ئیدامهكار
نابێ و له
ئاكام دا زیان به
متمانه‌ی
خه‌لكێك
ده‌گه‌ینێ
كه
چاوه‌رێی
ئه‌وه‌ن
رێگای دروستیان پێ نیشان بدرێ، هه‌ر
بۆیه
ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته
هه‌م
له
روی هه‌ل
و مه‌رجی
بابه‌تی
ئێستای كوردستانی ئێران، هه‌م
له
روی هه‌ل
و مه‌رجی
عێراق، كرده‌وه‌یه‌كی
دروست نیه.
حه‌ره‌كه‌تی
له‌و
چه‌شنه‌ی
كه
له
ماوه‌ی
رابردوودا دیتومانه
راسته‌وخۆ
زیانی به
خه‌باتی
مه‌ده‌نی
له
كوردستان گه‌یاندووه.
پرسیار: هه‌ڵوێستی
حیزبه‌كانی
كوردستان له‌و
هه‌لومه‌رجه‌دا
چۆن بێت كه
قازانجی گشتی تێدا بێت و ببێته
هێزی گوشار بۆ سه‌ر
رژیمی ئێران؟
وه‌لام:
له‌م
په‌یوندیه
ده‌مه‌وێ
له
سه‌ر
دوو خاڵ ته‌ئكید
بكه‌م
: یه‌كه‌میان،
ریزی خه‌باتی
كرێكاران، ژنان و خوێندكاران و لاوان و هه‌روه‌ها
موقاوه‌مه‌تی
گشتی خه‌ڵك
به‌رانبه‌ر
به
رژیم له
ناوه‌وه‌ی
ولات پێویسته
یه‌كگرتوو
بێ. هێزێكی سیاسی مه‌سئول
كه
به‌ده‌ربه‌ستی
ئه‌و
بزووتنه‌وه
كۆمهلایهتیانهوه
بێ نابێ سیاسه‌تێك
رهچاوكات
كه
زیانی پێ بگه‌یه‌نێ.
ئێمه
نامانهه‌وێ
ریزی ئه‌و
بزووتنه‌وه
كۆمه‌لایه‌تیانه
به
هۆی جیاوازی حیزبه‌كانه‌وه
لاواز بێت و هه‌ر
بۆیه
له
ناویان دا به
پێی پره‌نسیپی
خۆمان سیاسه‌تێكی
وه‌حده‌ت
ته‌له‌بانه
ره‌چاو
ده‌كه‌ین.
دووهه‌م،
خه‌لكی
كوردستان له
خه‌باتی
خۆیدا له
دژی رژیمی ئیسلامی چه‌ند
قۆناغێكی سه‌ختی
بڕیوه
و ئه‌و
رژیمه‌ی
له
ناوه‌رۆكی
واقعی خۆیدا ناسیوه
و رێگه‌ی
نه‌داوه
خه‌باته‌كه‌ی
ببێ به
ئامرازی حیساب لێكده‌ركردنی
ئه‌م
باڵ و ئه‌و
باڵی رژیم، له‌م
ده‌وره‌یه‌دا
نه‌بوو
به
ئامرازی ده‌ستی
كه‌سانێك
كه
هه‌وڵده‌ده‌ن
رژیمی ئیسلامی له
قه‌یران
رزگار كه‌ن
و وه‌كوو
خۆیان ده‌لێن
میراتی خومه‌ینی
زیندوو كه‌نه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی
حه‌قخوازانه‌ی
خه‌ڵكی
پێویسته
له
ده‌ست
درێژی ئه‌وانه‌ش
بپارێزرێ. ئه‌گه‌ر
هێزێك له
كوردستان رێز له‌و
ئه‌زموونه‌ی
خه‌لكی
كورد وه‌رنه‌گرێ
و هه‌وڵبدات
بیكات به
پاشكۆی حهركهتێكی
ئیسلامی كه
بێگومان به‌رانبه‌ر
به
داخوازیه‌كانی
خه‌لكی
كورد راستگۆ نین دیاره
زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
٢٧٥ |