www.payam.nu

 

ئاسۆی بزوتنهوهی رادیكاڵی ژنان له ئێران

 

حزوری بهربڵاوی ژنان كه یهكێك بوو له تایبهتمهندیه ههره‌‌ بهرچاوهكانی نارهزایهتی جهماوهری له مانگهكانی رابردوودا، جارێكی دیكه كاریگهری و دهور و نهخشی ژنانی لهسهر ههر چهشنه ئاڵ و گۆڕێكی سیاسی و كۆمهڵایهتی زیاتر له جاران ئاشكرا كرد. ژنانی ئازادیخوازی ئێران دهمێكه‌‌ رێگای بهشداری سیاسی خۆیان له مهسیری خهباتی لێبڕاوانه له گهڵ تهواوهتی ئهم رژیمه دواكهوتووه دا دۆزیوهتهوه. ئهمڕۆ ژنانی ئێران له ریزی چینی كرێكار، له ریزی خوێندكارانی خهباتكار و بهرابهری تهڵهب، له ریزی حهرهكهته نارهزایهتیهكانی سهر شهقام و له بواره جۆراوجۆرهكانی بزوتنهوهی شۆڕشگێرانهی كوردستان دا و بهگشتی له ههموو مهیدانێك دا له ریزی پێشهوهی خهبات دان و هێمای جهسارهتی شۆڕشگێرانه و نمونهی سهرسهختی و لێبڕاوین له پێناو گهیشتن به داخوازییه رهواكانی خۆیان دا. رژیمی كۆماری ئیسلامی كه حوزوری بهربڵاو و پڕ شور و شهوقی ژنانی مافخوازی له نارهزایهتیه جهماوهریهكانی ئهم دواییانه دا بینی، ئهوپهڕی كردهوه دژی ئینسانی و جینایتكارانهكانی خۆی هێنایه سهر شانۆ و به دهست درێژی جنسی بۆسهر ژمارهیهك له ژنانی دهستگیر كراو و بڵاو كردنهوهی دهنگ و باسی ئهم جینایهتانه،  ههوڵی دا ژنانی خهباتكار و ئازادایخواز چاوترسێن بكات، بهڵام حزوری بهربڵاو و جهماوهری ژنان نیشانی دا كه ژنانی ئێران وهك باقی چین و توێژهكانی كۆمهڵگا بۆ دهستهبهر كردنی داخوازیه ئینسانیهكانی خۆیان هاتوونهته مهیدانی خهباتێكی سهنگهر به سهنگهر و كردهوهی جینایهتكارانهی رژیم كاریگهری ناكاته سهر وره و ئیرادهی ئهوان.  گومانێك لهوه دا نییه كه له ئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی دا لایهنهكانی بێ مافی ژنان ئهوهنده بهربڵاوه و سوكایهتی بهردهوام و ههر رۆژه به ژنان به جۆرێك جێگیر بووه كه حوزوری ژنان له نارهزایهتیه جهماوهریهكان و ههر راده پاشهكشه كردن بهم رژیمه دهتوانێت دیواری سهركوت و خهفهقان بنكۆڵ بكات و رێگا خۆشكهری كرانهوهیهك له ژیانی سیاسی و كۆمهڵایهتی ژنان له كۆمهڵگا دا بێت. بهڵام بۆ ئهوهی بزوتنهوهی ژنان دهستهبهر بوونی ماف و پێشڕهویهكانی خۆی زهمانهت بكات و دهور و نهخشی شیاوی خۆی له بزوتنهوهی ئازادیخوازانهی خهڵكی ئێران دا بنوێنیت، خاڵی گرینگ ئهوهیه كه ئهم بزوتنهوهیه له مهتنی قهیرانی سیاسی ئێستا دا كام ستراتێژی سیاسی دهگرێته بهر.  ئێستا قهیرانی سیاسی و رهوتی ههل و مهرجهكه نه تهنیا بزوتنهوهی ژنان، بهڵكوو كۆمهڵگای به گشتی لهگهڵ دوو رێگا چاره و دوو ئاسۆی جیاواز دا بهرهوڕوو كردۆتهوه. یان ئاسۆ و رێگا چارهی سهرمایهدارانه، واته به لارێ دا بردنی نارهزایهتی خهڵك و بهرتهسك كردنهوهی له چوارچێوهی نارهزایهتی به شێوهی بهرێوه چوونی ههڵبژاردن و ئیسلاحی كۆماری ئیسلامی و یان رووخاندنی نهرم و مهخمهلی و سهرلهنوێ بنیات نانهوهی نیزامی كۆیلهیی سهرمایهداری و درێژهی بێ مافی و نیزامی كویلهیی سهرچاو گرتوو لهو، یان رێگا چارهی رادیكاڵ و دهست بردن بۆ رهگ و ریشهی دهرد و رهنجهكان، رێگا چارهی شۆڕشی كرێكاری و سوسیالیسم و كۆتایی هێنان به ههرچهشنه نابهرابهریهكی سیاسی، كۆمهڵایهتی و ئابوری. ئهم واقعیهته كه رهنگ دانهوهی قۆناغی ئێستای خهباتی چینایهتی له ئاستی كۆمهڵگا دایه، بزوتنهوهی ژنانی ههر وهك بزوتنهوهی خوێندكاری لهبهردهم ههڵبژاردنی  دوو ئاسۆی جیاواز، دوو گوزینهی سیاسی سهر به دوو چینی سهرهكی كۆمهڵگای ئێران واته، بورژوازی یان چینی كرێكار، بهواتیهكی تر سهرمایهداری یان سوسیالیسم دا قهرار داووه. بزوتنهوهی ژنان ئهگهرچی گهلێك ریشهدارتر له بزوتنهوهی خوێندكاریه، بهڵام بۆ ئهوهی ئهو هێزه عهزیمه كۆمهڵایهتیهی نهبێته هێزی زهخیرهی لیبرالیسمی ئێران بۆ ئیسلاحی كۆماری ئیسلامی و داخوازیه بنهڕهتیهكانی نهبێته قوربانی سات و سهودای ئهم رهوتانه، رێگایهكی جگه له ههڵبژاردنی رێگای دووههم واته ستراتێژی سوسیالیستی و یهكگرتوویی لهگهڵ بزوتنهوهی كرێكاری نییه. بزوتنهوهی ژنان تهنیا به گرتنه بهری ستراتێژێكی سیاسی سوسیالیستی دهتوانێت  ههر رادهیهك له پاشهكشه به رژیمی ئیسلامی  و پێك هێنانی كرانهوهیهك له كهش و ههوای سیاسی كۆمهڵگا له پێناو خزمهت به پێشڕهوی و دهستهبهر بوونی مافه بنهڕهتیهكانی خۆی دا بهكار بێنێت. یهكێك له بنهما سهرهكیهكانی ستراتێژی سوسیالیستی له بزوتنهوهی ژنان كه له راستیدا یهكێكه له پێش مهرجهكانی پێشڕهوی ئهم بزووتنهوهیه، جهماوهری بوونهوه و كۆمهڵایهتی بوونێتی.  بۆ ئهوهی بزوتنهوهی ژنان ببێته بزوتنهوهیهكی جهماوهری و كۆمهڵایهتی، پێویسته جهماوهری ژنانی كرێكار و زحمهتكێش له ئاستی ملیۆنی دا بێنه مهیدان. ئێستا له كۆی گشتی كۆمهڵگای ژنانی ئێران تهنیا 17 لهسهدیان هاتوونهته بازاڕی كارهوه. به واتایهكی دیكه زۆرینهی ژنانی ئێران كه ژنانی كرێكار و زحمهتكێشن نهیان توانیوه بێنه ناو‌‌ بازاڕی كار. ئهم جهماوهره ملیۆنیهی ژنانی ئێران ئهسیری بێ ههق و بهراتی كاری ناوماڵن و یان له مهزراكان دا كار دهكهن. ئهم بهشه عهزیمهی ژنان ئهگهرچی یهكێك له پایهكانی دابین كردنی بژیوی ژیانی بنهماڵهن، بهڵام له سهرهتایی ترین مافهكانی خۆیان بێ بهشن، هیچ سهربهخۆییهكی ئابورییان نییه و ناتوانن له بواری ئابوری و دابین كردنی بژیوی ژیانی خۆیانهوه لهسهر پێی خۆیان رابوهستن. یاسا و رێسای دواكهوتوانهی مهزههبی دژ به ژنان به پشت بهستن به نهبوونی ئهم سهربهخۆییه ئابوریهیه كه زهمانهتی ئیجرایی به دهست هێناوه. بهكهم زانین و سوكایهتی ههر رۆژه به ژنان، فهرههنگی دواكهوتوانهی پیاو سالاری و یاساكانی پارێزهری ئهو، تهنیا به پشت بهستن بهم زهمینه مادیانهیه كه له كۆمهڵگا دا جێگیر بوون. لهم ڕووهوه بۆ هێنانه مهیدانی ژنانی كرێكار و زحمهتكێش له ئاستی ملیۆنی دا و ههوڵ و تێكۆشانی ریشهیی له دژی پهرهسهندنی فهرههنگی دواكهوتوانهی مهزههبی و پیاو سالاری له دژی ژن له كۆمهڵگا، دهبێت سهرسهختانه لهسهر پێویستی حهیاتی سهربهخۆی ئابوری ژنان و ویست و داخوازیه رفاهیهكانیان جهخت بكرێتهوه. دهبێت ههڵسوراوانی سوسیالیستی بزوتنهوهی ژنان له‌‌ ئێران، كار و چالاكی لهناو جهماوهری ملیۆنی ژنانی كرێكار و زحمهتكێش بكهن به مێحوهر و ئهولهوییهتی تێكۆشانی خۆیان. دهبێت رووی پهیامی ئهوان لهو جهماوره عهزیمه دهست و پێ قهڵهشاوه بێت كه سوسیالیسم بۆ ئهوان نه تهنیا قسهی پێیه، بهڵكوو عهمهلیترین رێگای وهدی هاتنی ویست و داخوازیهكانیشیان دهست نیشان دهكات. له راستیدا ئهم واقعیهته مادیهی كۆمهڵگای سهرمایهداریه كه بزوتنهوهی ژنان لهپێناو خهبات بۆ دهستهبهر كردنی ویست و داخوازیه رهواكانی و ههروهها دهست بردن بۆ ریشهی ستهم و بێ مافیهكان لهسهر ژنان، بهرهو یهكگرتووییهكی ستراتێژیك لهگهڵ بزوتنهوهی كرێكاری پاڵ پێوه دهنێت. بزوتنهوهیهك كه بهپێی جهوههر و ناوهرۆكی داخوازیهكانی، رێگایهكی جگه له خهبات و بهگژداچوونهوه لهدژی سهرمایهداری و سهرهنجام راماڵینی بهساتی گهندهڵ و زاڵمانهی ئهم نیزامه، لهبهردهم دا نییه.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٧٥