www.payam.nu

 

دهست درێژی بۆ سهر ژنان له دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی دا

 

رۆژی 17ی خهزهڵوهر بابهتێكی دڵتهزێن له ژێر ناوی " ئێوهش كهوتنه لهرزین یان نا ؟" له رۆژنامهی "ئافتابی یهزد" دا چاپ و بڵاو كرایهوه. لهم بابهتهدا ههواڵێكی دڵتهزێن كهوتۆته‌‌ بهر باس كه رۆژی 13ی خهزهڵوهر رووی داووه. ئهم ههواڵه كه له قهولی ههوالنێری ئیسناوه راگهیهندراوه، بهمجۆرهیه: گهشتی ئینتزامی ناوچهی "قیام دهشت" له كاتی گهشت لێدان لهم ناوچهیه، چاویان به 3 ماشێن دهكهوێت كه له كهنار جادهكه وهستاون، لێیان به گومان دهبن و كاتێك مهئمورهكان دهچنه پێشهوه، دهبینن كه 6 كهس خهریكن دهست درێژی دهكهنه سهر ژنێك. نووسهری سهر وتاری "ئافتابی یهزد" به سهرنجدان بهم جینایهتهی كه‌‌ له رۆژی 13ی ئابان دا رووی داوه، پرسیارێك دێنێته گوڕێ كه بهمجۆرهیه: 13ی ئابانیش رۆژێكه وهك ههموو رۆژهكانی ساڵ و تهنیا جیاوازی 13ی ئابانی 88 له چاو باقی رۆژهكان، جۆری تهوسیفی نوێنهرێكی ئوسولگهرای تارانه سهبارهت بهم رۆژه. ئهم نوێنهرهی مهجلیس له وڵام بهو كهسانهی كه پرسیاریان كردبوو بۆچی له سهروبهندی 13ی ئابان دا كهش و ههوایهكی ئهمنییهتی بهسهر شاردا زاڵ بووه؟ دهڵێت: ئهمنیهتی بوونی فهزای شاری تاران، به مهبهستی پاراستنی گیانی خهڵكه.  پاراستنی گیانی خهڵك له كۆماری ئیسلامی دا تهنیا بهو شێوهیه نییه كه له شهقامهكانی تاران و باقی شارهكان له 13ی ئابان دا رووی دا، بهڵكوو بهو جۆرهشه كه ههواڵنێری "ئیسنا" باسی كردووه. بێگومان بكهرانی ئهو كردهوه دزێو و نامرۆڤانهیه، چ ئهوهیكه راستهوخۆ مهئمورانی رژیم بووبێتن یان ههر كهسێكی دیكه، تاوانبارن و دهبێت به سزای كردهوهی خۆیان بگهن. بهڵام جارێ له بهدواداچوون و لێكۆڵینهوهی ئهم تاوانه قورس و دژی ئینسانیه دهگوزهرێین و ئهوه وهبیر دێنینهوه كه دهست درێژی بۆ سهر ژنان له كۆماری ئیسلامی دا ئهمرێكی ههر رۆژه و بهردهوامه و بهرپرسی سهرهكی تهواوی ئهم جینایهتانه و لهوانه دهست درێژی بۆسهر ئهم ژنه بێ دیفاعهش، رژیمی كۆماری ئیسلامی دهسهڵاتدار له ئێرانه. ئهم ههواڵانهی كه دیوارهكانی سانسۆر تێپهڕ دهكهن و له راگهیهنهرهكان دارهنگ دهدهنهوه، دهربڕی ئهو راستییهن كه ئاستی تاوان له دژی ژنان له كۆمهڵگادا بهربڵاو و روو له زیاد بوونه. یهكێك له تایبهتمهندیه سهركیه‌‌كانی كۆماری ئیسلامی، بریتیه له دژی ژن بوونی ئهو رژیمه، ئیسلامی سیاسی به چهندین هۆكار و لهوانهش خهسڵهتی دژی ژن بوونی، جێگای پهسهندی سهرمایهدرانی ناوچهی ئێمهیه. به پێی ئوسوول و بنهماكانی ئهم مهزههبه، ژن گێلگهی پیاوه و بۆ لهزهت بردنی ئهو خهڵق كراوه. ئهمانه له زومڕهی ئهو ئوسول و بنهمایانهن كه له سیستمی ئاموزشی، تهبلیغی و راگهیهنهرهكانی ئهم رژیمهدا بهردهوام ئاموزش دهدرێن و وهبیر دههێندرێنهوه. رژیمی ئیسلامی كه یهكێك له پایه سهرهكیهكانی دهسهڵاتهكهی پیاومهزنیه، ئهم باوهڕهی بردۆته ناو ههر سووچ و قوژبنێكی فهرههنگی رابردوو و ئێستای ئهم وڵاته و ههر چهشنه خهبات و دژایهتیهكی لهگهڵ ئهم بۆچونه به ئهشكهنجه، زیندان و زۆر جاریش به كوشتار و ئێعدام وڵام داوهتهوه. ئهو كهسانهی كه دهست درێژیان كردۆته سهر ئهم ژنه بێ دیفاعه، ههر لهم فهرههنگهدا پهروهرده بوون. ئهوان له دوو توێی ئهم فهرههنگهدا بینیویانه و خوێندویانهتهوه كه تهنانهت له سیاچاڵهكانی كۆماری ئیسلامی دا، به فهرمانی خومهینی و ئاخوونده ورد و درشتهكانی تر دهست درێژی كراوهته سهر ژنانی شۆڕشگێر و خهباتكار و تهنانهت له رووداوهكانی ئهم دواییانهدا پیاوانیش دهستدرێژیان كرایه‌‌ سهر. كاتێك ئهوان خوێندویانهتهوه‌‌، بینیویانه و بیستویانه كه مهئمورانی رژیم ههر له پۆلیس و پاسدار و بهسیجیهوه بگره ههتا كاربهدهسته ئاخوند و غهیره ئاخوندهكان له زیندان و دهرهوهی زیندانهكانیش بهردهوام ههوڵ دهدهن تا زهمینهی دهست درێژی بۆسهر ژنان خۆش بكهن. زۆر ئاساییه كه ئهم تاوانبارانهش له خۆیان بپرسن ئهوان بۆچی ئهم كاره نهكهن. بهڵام له پهنای ئهم پرسیارهدا پرسیارێكی بنهڕهتی تر دێته ئاراوه، ئهویش ئهوهیه كه چ شتێك كۆمهڵێك لاو یان رهنگه مهئمورانی كۆماری ئیسلامی ناچار دهكات بۆ وڵام دانهوه به پێویستیهكی سروشتی خۆیان، لهبری بهرقهراركردنی پێوهندیهكی ئازادی دوولایهنه و لێواولێو له حهز و پێخۆش بوون لهگهڵ ژن، پهنا ببهنه بهر شێوازێكی وهحشی سفهتانهی دهست درێژی جنسی؟. بۆچی ئهوان وادهكهن كه لهوانهیه ئازادی و تهنانهت دوارۆژی خۆشیان بخهنه مهترسیهوه و له رێگای رووخاندنی باری جهستهیی و دهروونی ژنێكی بێ دیفاعهوه وڵامی پێویستیه‌‌ سروشتیهكانی خۆیان بدهنهوه؟... وڵامی ئهم پرسیاره تهنیا لهم واقعیهتهدا نییه كه له كۆمهڵگای ژێر دهسهڵاتی رژیمێكی ئیسلامی كه سهرچاوه و پهرهپێدهری درۆ و ریاكاریه له نێو خهڵك دا، له راستی دا نهك ههر هیچ دهرفهتێك بۆ بهرقهرار كردنی پێوهندیهكی ئازادانه و به رهزایهتی ههر دوولا بۆ خهڵك بوونی نییه، بهڵكوو تهنانهت زۆریهك له خهڵك دهرفهت و ئیمكانی زهواجیشیان نییه‌‌. پێویسته‌‌ بۆ وڵامدانهوه بهم پرسیاره، ئهم واقعیهتهش له بهرچاو بگیرێت كه خاوهنانی دهسهڵات و سهرمایه و مهئمورانی پایهبهرزی رژیم كه خۆیان له رێگای سیغه و زهواجی بهناو ئیسلامیهوه مهسهلهی فهحشایان یاسامهند كردووه و رهسمیهتیان پێداوه و بهردهوام ئیمكانی دهست پێڕاگهیشتن به چهندین ژنیان ههیه، به پهره پێدانی نههامهتیگهلێكی وهك ههژاری، سهرهرۆیی و ئعتیاد و هیتر، ههل و مهرجێكیان خوڵقاندووه كه تێیدا تاوانبارانێكی لهم چهشنه پهروهده دهبن و بهردهوام پهره دستێنن.ههر ئێستا له زوربهی وڵاتهكان، خهڵك فهرههنگێكیان بارهێناوه كه تێیدا دهرفهتی بهرقهرار كردنی پێوهندیهكی ئازادانه و به پێی رهزایهتی دوو لایهنه وجودی ههیه. ئهوهی كه لهم جۆره وڵاتانه له كاروباری پێوهندی ئینسانهكان دا دهخالهت دهكات راگهیهنهرهكان، شێوهی ئاموزش و ناوهنده مهزههبیهكانن. ئهوان به پێی پێویستی سهرمایهداران و حكومهتهكانیان به ئینسانهایهكی گۆشهگیر، ههراسان و بێ متمانه، بهردهوام ئینسانهكان له یهكتر دهترسێنن و تۆوی بێ باوهڕی و بێ متمانهیی له نێو كۆمهڵگادا دهچێنن. بهڵام سهرهڕای تهواوی ئهم واقعیهتانهش، فهرههنگی چینی كرێكار، كه له سهر بنهمای هاوپشتی گهرای بهستووه و ههوڵ و خهباتی سوسیالیستهكان و خهباتكارانی ئازادیخواز و پێشڕهو، كهش و ههوایهكی ئهوتۆی لهم كۆمهڵگایانه دا خوڵقاندووه كه، بارودۆخهكه گهلێك له فهزای سهپێندراوی زاڵ له لایهن دین و باوك سالاری له وڵاتێكی وهك ئێران باشتره‌‌.  خهباتێكی ریشهیی و بهردهوام له دژی دهست درێژی جنسی، بهشێكه له خهبات بۆ رزگاری ژن و پیاو له دهست سیستمی سهرمایهداری و دهسهڵاته‌‌ مهزههبی و غیره مهزههبیهكانی خزمهتكاری ئهم نیزامه‌‌. ئهمه خهباتێكه كه بهردهوام له ئارادا بووه و دهبێت. به شێوهیهكی دیاریكراوتر پێویسته خهباتی ئهم دهورهیه بۆ رزگاری ژن و وهدی هاتنی سوسیالیسم به هێزتر بكرێت. له ههل و مهرجێكی ئهوتۆدایه كه دهبێت خهبات له دژی مهزههب و رژیمی كۆماری ئیسلامی بێ وچان بهرهو پێش بچێت. حوزوری ههرچی زیاتری ژنان شان به شانی كرێكارانی پێشڕهو و سوسیالیست له ریزی خهبات له دژی كۆماری ئیسلامی، كه نمونهگهلێكی بهرجهسته و بهنرخمان له خهبات و ناڕهزایهتیهكانی ئهم دواییانه دا بینی، دهتوانێت ئیمكانی روودانی ئهم چهشنه تاوانانه و لهوانه دهست درێژی جنسی، گهلێك بهرتهسك تر بكاتهوه.

 

٭٭٭

پێشره‌و ژماره‌ ٢٧٥