|
دانپێدانان
به جینایه‌ت له ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك
رێكخراوی قه‌زایی هێزه چه‌كداره‌كانی رژیمی ئیسلامی سه‌ره‌نجام
دوای چه‌ند مانگ، رۆژی شه‌ممه 28ی سه‌رماوه‌ز به ده‌ركردنی
راگه‌یاندنێك مه‌رگی 3 كه‌س له گیراوه‌كانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌ی كه‌هریزه‌ك
ته‌ئید كرد.
به‌پێی به‌یانیه‌ی رێكخراوی قه‌زایی هێزه چه‌كداره‌كانی رژیم،
پزیشكی قانونی مه‌رگی "موحسن روح الامینی"، "ئه‌میر جه‌وادی فه‌ر"
و "محه‌ممه‌د كامرانی" به‌هۆی نه‌خۆشی مننژیت ره‌ت كردۆته و
رایگه‌یاندووه كه ناوبراوان به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه گیانیان
له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه له‌حاڵێك دایه كه زۆریه‌ك له
كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتی رژیم، نكۆڵییان له به‌ڕێوه چوونی
ئه‌شكه‌نجه له‌دژی گیراوه‌كان له گرتووخانه‌ی كه‌هریزه‌ك ده‌كرد.
به‌پێی ئه‌م به‌یانیه‌یه له نێوان رۆژه‌كانی 25ی جۆزردان تا 19ی
پووشپه‌ڕ 168 كه‌س له گیراوه‌كان به فه‌رمانی به‌رپرسانی قه‌زایی
رژیم ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی كه‌هریزه‌ك ده‌كرێن و 98 كه‌سیان له
ناڕه‌زاه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زییه‌ت و ئازار له لایه‌ن
مائمورانی ئه‌م زیندانه‌وه سكاڵایان كردووه. له به‌شێكی دیكه‌ی
ئه‌م بیانیه‌یه دا هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ژیان، خراپ بوونی باری
بێهداشت و خۆراك، كه‌م ته‌رخه‌می و پێ رانه‌گه‌یشتنی پزیشكی، شوێنی
به‌رته‌سك و دژوار و ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌ی كه‌هریزه‌ك
ته‌ئید كراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی
به‌شدار له‌م جینایه‌تانه 22 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه و 12 كه‌سیان
وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی و 3 كه‌سیان به قه‌تڵی عه‌مد تۆمه‌تبارن،
به‌ڵام ناو و پله و پایه‌ی هیچكام له‌و تۆمه‌تبارانه ئاشكرا
نه‌كراوه.
دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم سه‌باره‌ت به روودانی جینایه‌ت
له گرتووخانه‌ی كه‌هریزه‌ك له حاڵێكدایه كه هه‌واڵی مه‌رگی
گوماناوی دوكتور "رامین پوور ئه‌نده‌رجانی" كه خه‌ریكی
تێپه‌ڕاندنی ده‌وره‌ی سه‌ربازی له‌م گرتووخانه‌یه دا بوو له
مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دا بڵاو بۆ‌وه. به‌ڵام به‌رپرسانی رژیم
سه‌باره‌ت به مه‌رگی ناوبراو لێدوانی جۆراوجۆریان داوه و تا
ئێستا هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی روون نه‌بووته‌وه.
رسواییه‌كانی دوای له‌قاودرانی گۆشه‌یه‌ك له جینایه‌ته ئاشكرا و
حاشا هه‌ڵنه‌گره‌كانی به‌كرێگیراوانی رژیمی ئیسلامی له
ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك كه سه‌ره‌نجام بووه هۆی دانپێدانانی
فریوكارانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی هێزه چه‌كداره‌كانی رژیم به
هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه و كوژرانی لانیكه‌م 3 كه‌س له گیراوه‌كانی
مانگه‌كانی رابردوو، هێمایه‌كی ئاشكرای دیكه‌یه له ماهیه‌تی
جینایتكارانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی.
ئه‌گه‌رچی گرتن، زیندان، ئه‌شكه‌نجه و كوشتاری زیندانیانی سیاسی
به‌رده‌وام به‌شێكی جیا نه‌كراوه بووه له ئه‌ركانی ده‌سه‌ڵاتی
رژیمی ئیسلامی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو دا، سه‌ڕای ئه‌وه‌ش
به‌رپرسانی رژیم هیچكات حازر نه‌بوون له‌م باره‌یه‌وه هیچ
روونكردنه‌ویه‌ك بده‌ن، به‌ڵام رژیم ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر گوشاری
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی گیراوه‌كان و
گیانبه‌ختكردوانی ئه‌م ده‌وره‌یه و گوشاری بیروڕای گشتی جیهان،
سه‌ره‌تا ناچار بوو ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك دابخات و له
هه‌نگاوی دواتر دا دان به هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه و كوشتاری سه‌ر
زیندانیانی سیاسی له‌و شوێنه دا بنێت.
سه‌رانی جینایه‌تكاری رژیم، ئێستا كه زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه
كه‌وتوونه‌ته به‌ر توڕه‌یی و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری، به داخستنی
ئه‌شكه‌نجه‌گای كه‌هریزه‌ك و دانپێدانان به هه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه
و واده و به‌ڵێنی سه‌باره‌ت به سزادانی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م
جینایه‌تانه، ده‌یانهه‌وێت حاشا له ئه‌شكه‌نجه و جینایه‌تی
سیستماتیك له نیزامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار دا بكه‌ن و تاقمێك
مه‌ئموور و به‌كرێگیراوی ئه‌م قه‌تڵگایه وه‌ك تۆمه‌تبار بناسێنن.
ده‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به جینایه‌ته‌كانی رژیم له
گرتووخانه‌ی كه‌هریزه‌ك، وه‌ها نه‌فره‌ت و بێزاریه‌كی گشتی
به‌دواوه بوو كه ته‌نانه‌ت "ئایه‌توڵڵا مونته‌زری" مه‌سه‌له‌ی
داخستنی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌گایه و به‌ڵێنی به‌رپرسانی رژیمی
به‌رانبه‌ر به داخوازی ناساندنی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م
جینایه‌تانه‌ی به‌گاڵته گرت. مونته‌زری كه وه‌ك جێگر و راوێژكاری
نزیكی خومه‌ینی، له ته‌واوی ده‌وره‌ی 10 ساڵه‌ی دوای راپڕینی
رێبه‌ندانی 57، ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاوی له هێرش بۆسه‌ر
ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش، داڕشتنی یاسای بنه‌ره‌تی دواكه‌وتوانه و
نهادینه كردنی سوكایه‌تی و بێ مافی له‌دژی ژنان و پته‌و كردنی
پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا هه‌بوو، گاڵته‌ی به
داخستنی گرتووخانه‌ی كه‌هریزك كرد و رایگه‌یاند كه به داخستنی
ئه‌م ناوه‌نده ناكرێت تاوانی ئه‌و جینایه‌تانه بخرێته ئه‌ستۆی
بیانیه‌ك.
لایه‌نی به‌ربڵاوی كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی گه‌یشتبووه
ئه‌و جێگایه‌ی كه ته‌نانه‌ت مونته‌زری، یه‌كێك له
دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی پێش له مردنی له تاریكستانی
زه‌ینی خۆیدا به‌و ئاكامه گه‌یشتبوو كه بۆ هێشتنه‌وه و درێژه‌ی
ته‌مه‌نی رژیمی ئیسلامی ده‌بێت هه‌ندێك ته‌عدیل یان به واتایه‌كی
دیكه هاوسنگ كردن و ریفۆرم له رێوشوێنه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دا
له پێناو خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی سه‌رمایه‌داری
سه‌رده‌م دا ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڵام ته‌واوی نیشانه‌كان و به‌تایبه‌ت جه‌ساره‌ت و چاو نه‌ترسی
جه‌ماوه‌ر له ناره‌زایه‌تیه‌كانی 13ی ئابان و 16ی ئازه‌ر
به‌یانگه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه رژیم نه‌یتوانیووه به نیشان دانی
چه‌نگ و ددانی خوێناوی و هێزی چه‌كداری خۆی، خه‌ڵك به چۆكدا
بێنێت. ئه‌گه‌ر له رابردوو دا رژیم توانیبووی كه‌ش و هه‌وای
ترساندن و تۆقاندن و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی ناو زیندانه‌كان
بگوازیێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك تووشی ترس دڵه‌ڕاوكێ بكات،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ شوور و شه‌وقی خه‌باتی سته‌م لێكراوانی كۆمه‌ڵگایه
كه گواستراوه‌ته‌وه بۆناو زیندانه‌كان و وره‌ی خۆڕاگری له‌ئاست
وه‌حشیگه‌ریه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌د قات به‌رزتر كردۆته‌وه
و وه‌لی فه‌قیه ناچار ده‌كات كه فه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ساتی
كه‌هریزه‌ك ده‌ربكات و سپای پاسدارانیش ناچار به دانپێدانان به
بوونی ئه‌شكه‌نجه و كوشتار له ئه‌شكه‌نجه‌گاكان دا ده‌كات.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
276 |