|
تراژیدیای ئه‌وسا و كومێدیای ئێستا
له‌م
رۆژانه‌دا میر حوسین موسه‌وی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ورانی شه‌ری 8
ساله _ كه ده‌ستی رۆژاگار پالی پێوه ناوه خستویه‌ته ناو ریزی
ئوپوزسیۆنی قانونی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه _ ، گه‌لێك جار
ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه ئه‌و خوازیاری زیندووكردنه‌وه‌ی
"میراتی خومه‌ینی" و بایه‌خه‌كانی ده‌ورانی ده‌سه‌لاتی ئه‌وه.
"بایه‌خی " ئه‌و ده‌ورانه زۆر بوون ته‌نیا یه‌ك نمونه‌یان بریتیه
له ناوی تۆماركراوی 14 هه‌زار نه‌یاری سیاسی كه خومه‌ینی به
یاوه‌ری كه‌س گه‌لێكی وه‌كوو موسه‌وی "قه‌بزی روحی" كردن. كاتێك
هه‌ر له‌م سالدا كه موسه‌وی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنی به‌رێوه
ده‌برد خوێندكارانێك سه‌باره‌ت به به‌رپرسایه‌تی ئه‌و له‌و كۆمه‌ل
كۆژیه‌دا پرسیاری لێده‌كه‌ن ، خۆی بێده‌نگ ده‌بێ و هاوكاره‌كه‌ی
پاڵ ده‌ستی به هێواشی وه‌لام ده‌داته‌وه كه "له‌وانه‌یه حه‌قی
خۆیان بوبێ" و موسه‌وى دیسانیش هه‌ر بێده‌نگ ده‌بێ. یه‌كێكی تر
له‌و بایه‌خانه بریتی بوو له سیاسه‌تێك كه پێیان ده‌گوت
"مه‌كته‌بی كردنی زانكۆكان ": میر حوسینی موسه‌وی له 27ی
خه‌رمانانی سالی 1363 له وتوێژكدا له گه‌ل رۆژنامه‌ی كه‌یهان
ده‌لێ:" من وه‌كوو هاوولاتێكی جمهوری ئیسلامی له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕم كه دانیشگا جێگای كه‌سی موته‌خه‌سیس نیه به‌لكو جێگه‌ی
كه‌سی مه‌كته‌بیه. واته جێگه‌ی كه‌سی باوه‌ردار به ئیسلامه.
ئیمه ده‌بێ وریا بین ، نابێ به هۆی ئه‌وه‌ی كه موته‌خه‌سیسمان
له‌و ولاته‌دا كه‌مه یان ئه‌سله‌ن نیمانه، ئه‌رزیشه‌كانی غه‌ربی
زیندوو كه‌ینه‌وه."له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و سیاسه‌ته بوو كه
میرحوسین موسه‌وی خۆی ته‌سفیه‌ی زانكۆكانی ئێرانی له سه‌دان
ئوستادی شاره‌زا و لێهاتوو به‌رێوه برد و هه‌مویانی یا خسته
گۆشه‌ی زیندان یان خانه نشینی كردن یان ئاواره‌ی هه‌نده‌ران. بۆ
وه‌رگرتنی خوێندكاریش "ته‌وزیحولمه‌سائلی خومینی"، كرد به مه‌بنا
بۆ هه‌لسه‌نگاندنی راده‌ی مه‌كتبی بوونی خوازیارانی چوون بۆ زانكۆ
، بابه‌ته‌كانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و كتێبه ده‌توانێ به
كه‌لك بێ بۆ ده‌رونناسی نووسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌وانی تری وه‌كوو ئه‌و.
هه‌لبه‌ت موسه‌وی ئێستا ده‌یتوانی پێمان بڵێ" به‌شه‌ر له
گۆراندایه و منیش گۆراوم" . به‌لام ئه‌و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه نالێت
به‌لكوو قه‌ت له‌وه ماندوو نابێت كه ئاواتی گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و
ده‌ورانمان بۆ بخوازێ. بۆ نمونه له راگه‌یاندنی ژوماره 13ی دا
كه له 7ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌و سال دا بلاو بۆوه پێمان ده‌لێ :
"ئێمه خۆازیاری گه‌رانه‌وه‌ی بێكه‌م و كه‌سر به‌ره‌و
ره‌سه‌نایه‌تی سه‌ره‌تاكانی كۆماری ئیسلامین و هه‌ر كه‌س غه‌یری
ئه‌وه‌ی بوێ به ئاژاوه‌گێری ده‌زانین." _ هه‌لبه‌ت ئه‌گه‌ر
هاته‌وه سه‌ر ده‌سه‌لات "موفسید فی ئه‌رز"_،
له شوێنێكی دیكه‌ش دوای 16 ی ئازاری ئه‌و ساڵ پێمان ده‌ڵێ "
دڵنیام كه خوێندكارانمان ساختار شكینی ناكه‌ن و ئه‌وان عاشقی
ئیمامن و ئاماده‌ن گیانیان له پێناوی دا بده‌ن". ئه‌و وشانه‌ی كه
موسه‌وی له سالی 1363 دا ده‌ریبریون ئه‌وكات تراژیدیا بوون و ئه‌و
قسانه‌ی ئێستای له سالی 1388دا كومێدیان.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
276 |