|
ده‌وره‌یه‌كی
تری ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه
سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی هات
رۆژی 26ی به‌فرانبار به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ئاموزشگای
پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه رێوره‌سمێك به به‌شداری هاوڕێیانی
پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كان و كۆمه‌ڵێك له لايه‌نگران
و دۆستانی كۆمه‌له له مقه‌ڕی ناوه‌ندی به‌رێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی
چینی كرێكار و راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی
ئازیز و خۆشه‌ویستی گیانبه‌ختكردوانی رێبازی ئازادی و سوسیالیزم
ده‌ستی پێكرد. هاوڕێ خه‌بات دێهدار یه‌كێك له به‌رپرسانی
ئاموزشگاه به‌م بۆنه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به به‌شداربوان كرد.
هاورێیانی تازه پێشمه‌رگه پاش وه‌رگرتنی كارت و چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی له‌ده‌ستی به‌رپرسانی ئاموزشگاه وتارێكیان
خوێنده‌وه. له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا هاوڕێیانی خوازیاری
پێشمه‌رگایه‌تی له به‌شی په‌زیرش به‌م بۆنه‌وه په‌یامێكیان
خوێنده‌وه. رێوره‌سمه‌كه له نێو شادی و خۆشی و هه‌ڵپه‌ركێی
به‌شداربوان كۆتایی پێهات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنه‌وه ده‌قی
وته‌كانی هاوڕێ خه‌بات دێهدار له رێوره‌سمه‌كه‌دایه.
هاوریانی تازه پێشمه‌رگه:
ئه‌مرۆ ئێوه به‌ریزی هیزیك په‌یوه‌ست ده‌بن كه هه‌ڵقوڵاوی ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی شورشگیرانه‌ی كوردستانه وله 30 سالی رابردوودا
میوانی ئاشنا و خۆشه‌ویستی سه‌ر سفره‌ی خالی هه‌ژاران بووه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ته‌مه‌نێكی چه‌ندین ساڵه‌ی پر له ده‌رس
و ئه‌زموونی گه‌وره و گه‌لێك سووننه‌تی پێشكه‌وتوانه‌ی له
خه‌باتی سیاسی و نیزامی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا جێگیر
كردوه. نه‌سلێكی نوێ له تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست له ژێر ته‌ئسیری
سوننه‌ت و رێبازی سیاسی ئه‌و هێزه له كوردستان په‌روه‌رده بوون.
گرینگترینی ئه‌و سوننه‌ته پێشره‌وانه‌ی كه هه‌ڵقوڵاوی رێبازی
سیاسی و چینایه‌تی كۆمۆنیستین،جه‌سووری و كۆڵنه‌ده‌ری له
به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌دار و كۆنه‌په‌ره‌ستیدا، خه‌بات له پێناوی
ئامانجی به‌رزی سوسیالیستی و دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به
ده‌ستی ئینسان، دیفاع له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش
له كرده‌وه‌ی رۆژانه‌یدا، موبارزه له پێناوی ریشه‌كه‌ن كردنی
نابه‌رابه‌ری سه‌پێنراو به‌سه‌ر ژناندا، بڵاو كردنه‌وه‌ی بیری نوێ
و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتنخوازانه له ناو جه‌ماوه‌ردا، هاوبه‌شی
خه‌م وشادی و ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تی یه‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه بوون و
ته‌بدیل بوون به به‌شێكی جیا نه‌كراوه له ژیان و گوزه‌رانیان.
هه‌ر بۆیه جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ئه‌م هێزه‌یان وه‌كو
باسكی چه‌كداری خۆیان ده‌ناسن، خۆشیان ده‌وێ و به هه‌موو تواناوه
پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
هاورێیان: كاری ئێوه له فیر بوون و بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی و
چینایه‌تی خۆتان به ته‌واو بوونی ئه‌م ده‌وره‌یه نه‌ك هه‌ر
ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكوو ده‌توانێم بڵێم كه تازه ده‌ستی
پێكردوه و پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه به زانستی رزگاری به‌خشی
زه‌مانه‌ی خۆمان، واته ماركسیزم و ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی زیاتر
شاره‌زا بین. پێویستمان به‌وه هه‌یه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
ده‌رسه‌كانی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌موو هه‌ڵس و
كه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی له ئێران به‌ری
دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بگرین و رێگای دوارۆژی خه‌باتی
رزگاریده‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش رۆشنتر كه‌ینه‌وه و ئه‌مانه
پێویستی به هه‌ڵسوورانێكی ماندوو نه‌ناسانه و به حه‌وسه‌له له
بوراری فێر بوون و فێر كردنیدا هه‌یه . هیوادارم كه موحیتی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی جێگایه‌كی موناسب بێ بۆ ئه‌و تێكۆشانه
به‌رده‌وامه‌مان. به‌ره‌وپێش بردن و رێكخستنی موبارزه‌ی كرێكاران و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پێویستی به ئینسانی به‌رچاو روون و وشیار و
تێكۆشه‌ر هه‌یه. ئێمه نه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌كداری رێگای
تێكۆشانی نیزامی، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا هه‌ڵسووراوێكی
كۆمۆنیستین كه ئه‌بێ نیشانی بده‌ین له هه‌موو بواره‌كانی شۆرشی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به پێوانی هه‌موو ئه‌و
ئه‌زمونانه پشت ئه‌ستوورین. هاوریانی پیشمه‌رگه:
رژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌تاپشتی به‌خۆش خه‌یاڵیی جه‌ماوه‌رێكی
به‌رینه‌وه‌به‌ستبوو، وه‌ده‌یتوانی مه‌به‌ستی كۆنه په‌ره‌ستانه‌ی
خۆی بخاته‌جێگای ئامانج و ئاره‌زووی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ڕیو،
ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو گه‌لێك تراویلكه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیان
بخاته‌به‌رچاو، ئێستا رژیمێكی ریسوا و نه‌فره‌ت لێكراوه. رژیمێك
كه‌ئه‌و كات له‌ئه‌نجامی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا هاتبۆ سه‌ركار،
ئێستا راپه‌ڕین له‌دژی خۆی ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره تای هاتنه سه رکاری رژیمیدا، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان به‌رانبه‌ر به‌هێرشێكی چه‌كدارانه، ده‌ستیان دایه‌چه‌ك و
دیمه‌نێكی ناروونیان له‌ماف و ئازادییه‌كانی خۆیان له‌به‌ر چاو
بوو، به‌درێژایی ئه‌م ٣٠ ساڵه‌به‌رچاویان روون بۆته‌وه. كارایی و
ده‌ورو نه‌قشی رێكخراوه‌كانی خۆیانیان تاقیكردۆته‌وه، شوڕای
گه‌ڕه‌كه‌كان، یه‌كێتی جوتیاران، بنكه‌ی زه‌حمه‌تكێشان،
كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، شوڕای كرێكاری و سه‌ندیكا وئیتحادییه‌كانیان
ته‌جره‌به‌كردوه‌و مانگرتنی گشتی، رێپێوانی به‌كۆمه‌ڵ و خه‌باتی
هاوبه‌شی ژنان و پیاوانیان له‌گه‌لێك مه‌یداندا به‌ڕێوه‌بردوه.
ئێستا ئه‌وه‌ی پاش ٣٠ ساڵ له‌له‌شكری كێشی بۆ كۆماری ئیسلامی
ماوه‌ته‌وه‌ته‌جره‌به‌ی چه‌ندین شكستی سه‌رشۆڕانه، ریسوایی به‌لای
هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌فره‌ت و بێزاری له‌رژیم و
حكومه‌تێكی ناسه‌قامگیره‌له‌سه‌ر بوركانی رق و قینی خه‌ڵكێكی زۆر
لێكراو و وه‌گیان هاتووه.
هاوریان: چه‌كدار بوونی ئیوه له‌و هه ل و مه رجه دا له هه‌موو
كه‌س زیاتر ئه‌ركی حیزبی بوون، پاراستنی سوننه‌ت وریبازه‌كه‌ی
وفیداكاری له‌پیناوی ئامانجه‌كانی دا ده‌خاته سه‌رشانتان و گرینگی
خۆی هه‌یه. وه‌ك دوا وته روو له ئیوه هاوریانی ئازیزم ده‌لیم :
به كۆتایی هاتنی ئاموزشگا و په‌یوه‌ست بوونتان به ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه كاری سیاسی و زانستیی ئێوه نه‌ك هه‌ر ته‌واو
نابێت، به‌ڵكو تازه ده‌ست پێده‌كات. ویرای به خێرهاتنی دووباره
تان بۆ ناو ریزی هێزی پێشمه‌رگی كۆمه‌ڵه هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ
ده‌خوازم.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
276 |