|
بۆچی سۆسیالیزم ؟
.....
ن: ئاڵبێرت ئه‌نیشتاین
و: هیوا ئه‌مانی
ئایا، بۆ كه‌سانێكی كه له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دا
شاره‌زاییان نییه، ئاساییه كه سه‌باره‌ت به سۆسیالیزم بۆچوونی
خۆیان ده‌ربڕن؟ من بڕوام وایه كه ده‌توانن.
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك. لێگه‌رێن سه‌ره‌تا بابه‌ته‌كه له
ڕوانگه‌ی زانستیه‌وه تاوتوێ بكه‌ین. وا ده‌رده‌كه‌وێ كه جیاوازی
بنه‌ڕه‌تی شێوه‌یی له نێوان ئه‌ستێره ناسی و زانستی ئابووری دا
بوونی نه‌بێ. هه‌ریه‌ك له‌وان له سنووری خۆیدا خه‌ریكی شیكاری
یاسای گشتی په‌سند كرا‌و بۆ كۆمه‌ڵێكی دیاری كرا‌و له ڕووداوه‌كانن
تا پێوه‌ندی نێوان ئه‌م ڕووداوانه تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌كرێ
ڕوون بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام له ڕاستی دا جیاوازیه شێوهییهكان بوونیان هه‌یه.
دۆزینه‌وه‌ی یاسا گشتیه‌كان له بواری ئابووری دا، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ڕووداوه ئابووریه‌كان به گشتی له ژێر كاریگه‌ری
هۆكار گه‌لێكی زۆردان كه لێكدانه‌وه‌یان به جیا دژواره ،
ده‌بێته كێشه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌زمونی كه‌ڵه‌كه بووی
سه‌رده‌می "به‌ناو"
شارستانیه‌تی مێژووی مرۆڤایه‌تی- هه‌روه‌ك هه‌مووان ده‌زانن- له
ژێر كاریگه‌ری هۆكار گه‌لێكی زۆر دابوون كه ناكرێ هه‌موو ئه‌و
هۆكارانه به هۆكاری ئابووری بزاندرێ. بۆ نمونه، زۆربه‌ی زل
هێزه‌كان له مێژوودا بوونیان له سایه‌ی جیهان گوشایی دا بووه.
له وڵاتانی داگیر كرا‌و دا، خه‌ڵكی براوه له بواری ماف و ئابووری
دا له بارودۆخێكی تایبه‌تی دا ده‌بن. ئه‌وان خاوه‌نداریه‌تی
زه‌ویان گرته ده‌ست و پێشه‌وایانی ئایینیان له نێوان خۆیان دا
هه‌ڵبژارد. پێشه‌وا ئایینیه‌كانیش، كه به‌رێوه بردنی
په‌روه‌رده‌یان له ده‌ست دا بوو، ئه‌م دابه‌شبوونه
چینایهتیهیان به دروست كراوێكی ئه‌زه‌ڵی له قه‌ڵه‌م دا و به
بڵاو كردنه‌وه‌ی سیستمێكی به‌های "ئه‌رزشی" له كۆمه‌ڵگا دا بوونه
هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك له‌مه‌ولا، بێ ئاگایانه، له هه‌ڵسووكه‌وتی
كۆمه‌ڵایه‌تی دا، به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویست بوو، هیدایه‌ت بكرێن.
سونه‌تی مێژوویی، به به‌یانێك، هی دوێنێیه.
به‌ڵام، ئێمه له هیچ شوێنێك توانای ده‌رباز بوون له‌م قۆناغه
تاڵان كارییه‌ی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه نه‌بووین. لێكۆلینه‌وه و
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه هی ئه‌م قۆناغه‌یه. یاسا ئابووریه‌كانیش،
له‌م ده‌ستكه‌وتانه وه‌رده‌گیران، ئه‌م لایه‌نه له تاڵانكاری
یه له قۆناغه‌كانی دواتردا به‌كار نایه‌ت. وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئامانجی بنه‌ڕه‌تی سۆسیالیزم زاڵ بوون و تێپه‌ر بوون به‌م
"لایه‌نه تاڵانكاریه"
له ئاراسته‌ی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی دایه، زانستی ئابووری، له
حاڵه‌تی ئێستا دا، توانای ڕوون كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی
داهاتووی نییه.
دووه‌م، سۆسیالیزم چاوی له داهاتوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی-
ئه‌خلاقیه. به‌ڵام زانست مه‌به‌ستێك به‌دی ناهێنێ و له خه‌ڵك دا
ئامانج دروست ناكا. زانست، به‌لایه‌نی زۆره‌وه، ده‌توانێ
كه‌ره‌سته‌ی گه‌یشتن به هه‌ندێك له ئامانجه‌كان به‌دی بێنێ.
به‌ڵام خودی ئامانجه‌كان مرۆڤه ئاڕمانخوازهكان به‌دییان دێنن-
وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجانه زیندوو بن- له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
قه‌بووڵ ده‌كرێن و به‌ره و پێش ده‌بردرێن. خه‌ڵكانێك كه، نیوه
وشیار، كامڵ بوونی به‌شێنه‌ی كۆمه‌ڵگا له ڕاستیه‌وه نزیك ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌بێ ئاگادار بین كه له بابه‌ته
ئینسانیه‌كاندا نابێ ڕۆڵی زانست و شێوه‌كانی زانست له
ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رجه‌سته بكرێ. نابێ وابیر بكه‌ینه‌وه كه ته‌نیا
نوخبهكانن كه ده‌توانن له‌و بابه‌تانه‌ی كه پێوه‌ندیان به
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌یه بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن.
ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌لێن كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی
به سه‌رده‌مێكی پڕ ئه‌زمه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، كه كۆمه‌ڵگا
یهكنهواختی خۆی له ده‌ست ده‌دا. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی هه‌ل و
مه‌رجێكی وایه كه له‌و دا تاكه‌كان نیسبه‌ت به‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه
پێوه‌ندیان پێوه‌ی هه‌یه، بچوك یان گه‌وره، هه‌ست به بێ
لێپرسراویه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕقیش بكه‌ن. بۆ ڕوونتر بوونی
مه‌به‌سته‌كه‌م، ته‌جرووبه‌ی شه‌خسی خۆمتان بۆ ده‌گێرمه‌وه. له‌م
ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی باسه‌واد و رووناكبیر دا سه‌باره‌ت
به ترسی شه‌رێكی تر قسه‌م ده‌كرد، كه به بڕوای من ده‌توانێ
ژیانی مرۆڤایه‌تی بخاته مه‌ترسیه‌وه. من پێم وابوو كه ته‌نیا
رێكخراوه‌یه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌ی ده‌توانێ ببێته له‌مپه‌ر
له‌به‌رده‌م ئه‌م ترسه‌دا. ئه‌م هاورێیه له دوای قسه‌كانی من به
هێمنیه‌وه وتی: "بۆچی ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ له‌ناو چوونی نه‌ژادی
مرۆڤ دا موخالیفی؟" دڵنیام كه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هیچ كه‌سێك
به‌م ساده‌ییه شتێكی وه‌های نه‌ده‌وت. ئه‌م بۆچوونه تاكه
كهسیهیه كه به هه‌وڵێكی بێ سوود ده‌یهه‌وێ ئه‌و ئارامی و
باڵانسه ده‌روونیه بهێلێته‌وه له حاڵه‌تێكدا كه هیوای له
ده‌ست داوه. به‌یانی ته‌نیای و گۆشه گیریه كه ئه‌مرۆكانه
زۆربه‌ی خه‌ڵك به ده‌ستیه‌وه ئازار ده‌كێشن. هۆكاره‌كه‌ی چیه؟
رێگای ده‌ربازبوون كامه‌یه؟ ده‌ربڕینی ئه‌م شێوه پرسیارانه
هاسانه و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێك كه قه‌ناعه‌تمان پێ بێنێ گرانه.
به‌ڵام من هه‌وڵ ده‌ده‌م، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌توانم، وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه، هه‌رچه‌ند كه ده‌زانم هه‌وڵ و
هه‌سته‌كانی ئێمه زۆربه‌ی كات له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا دژن و ناتواندرێ
ئه‌وان به یاسای ساده لێكبدهینهو
.مرۆڤ
بوونه‌وه‌رێكی تاك و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵایه‌تیه. وه‌ك
تاك، هه‌وڵ ده‌دا
ئاگاداری له بوونی خۆی و نزیكانی بكا، مه‌یله شه‌خسیه‌كانی خۆی
به‌راوه‌رده بكا، وه توانا ده‌رونیه‌كانی په‌روه‌رده بكا. وه‌ك
بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵ ده‌دا كه خۆشه‌ویستی و دڵخوازی
مرۆڤه‌كانی تر وه‌ده‌ست بێنێ، له خۆشیه‌كانیان دا به‌شدار بێ و
هاورێی ناخۆشیه‌كانیان بێ، وه له باشتر كردنی ژیانیان دا
یارمه‌تیان بدا. كه‌سایه‌تی تایبه‌تی هه‌ر تاكێك له‌گه‌ڵ ئه‌و
مه‌یله جۆراوجۆرانه هه‌ندێ كات پێچه‌وانه نهشو نه‌ما ده‌كا و
تێكه‌ڵی تایبه‌تی ئه‌وانه كه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر تاكێك له
وه‌ده‌ست هێنانی ئارامی ده‌روونی و به‌شدار بوونی له باشتر بوونی
كۆمه‌ڵگا دا ڕوون ده‌كاته‌وه. له‌وانه‌یه كه هێزی پێوانه‌یی
ئه‌م دوو مه‌یله، له بنه‌ڕه‌ته‌وه، له گواستنه‌وه‌ی سیفه‌تی
باوانه‌وه دیاری بكرێ. به‌ڵام كه‌سایه‌تیه‌ك كه له كۆتایی دا
پێك دێ، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و سروشته دایه
كه تاك خۆی له‌وێ دا ده‌بینێته‌وه. پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه
له‌وێ دا گه‌وره ده‌بێ، سونه‌ته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، و سیستمی
به‌هاداری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، چه‌مكی ڕووتینی "كۆمه‌ڵگا" كۆمه‌ڵیك
پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تری
كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها ته‌واوی نه‌سڵه‌كانی ڕابردوو. تاك به
ته‌نهای ده‌توانێ بیر بكاته‌وه، هه‌وڵ بدا، بۆ خۆی كار بكا.
به‌ڵام بۆ جه‌سته‌ی فیزیكی، ئه‌ندێشه‌ی، وه ههستیهكهی پێویستی
به كۆمه‌ڵگایه و پێوه‌ی په‌یوه‌سته. "كۆمه‌ڵگا"یه كه
به‌دیهێنه‌ری خواردن، جلوبه‌رگ، ماڵ، كه‌ره‌سته‌ی كار، شێوه و
ناوه‌رۆكی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌كانه. ژیانی مرۆڤ به كار و
ده‌ستكه‌وتی به ملێون مرۆڤی ڕابردوو و ئێستایه كه به‌دی دێ.
ملیۆنها مرۆڤ كه له پشت په‌رده‌ی "كۆمه‌ڵگا" دا شاراوه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه، ئاشكرایه كه په‌یوه‌ست بوونی تاك به
كۆمه‌ڵگاوه ڕاستیه‌كی سروشتیه كه ناتواندرێ له ناوبچێ هه‌ر
وه‌ك زه‌رده‌واڵه و مێروله‌كان. به‌ڵام، له حاڵه‌تێكدا كه
پرۆسه‌ی ژیانی مێروله یان زه‌رده‌واڵه‌كان تا بچوكترین
پێكهاته‌كانیان له لایه‌ن غه‌ریزه‌یه‌كی ئێرسی و متافیزیكیهوه
دیاری ده‌كرێ، نمونه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ
گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێ. بیره‌وه‌ری، توانای به‌دیهێنانی شتی
تازه، توانای قسه كردن، مه‌جالی پێشكه‌وتن له ڕاستای پێویستیه
بیۆلۆژیكیهكان بۆ مرۆڤه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێ. ئه‌م شێوه
پێشكه‌وتنانه خۆی له سوونه‌ته‌كان، پێكهاته‌كان، و رێكخراوه‌كان،
له ئه‌ده‌بیات، له پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی و ئه‌ندازیاری، له
به‌دیهێنانه هونهریهكاندا وه‌ك مرواری لێهاتووه. ده‌توانین
به‌و ئاكامه بگه‌ین كه مرۆڤ به هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌توانێ، به
شێوه‌یه‌ك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خۆی هه‌بێ، له‌م پرۆسه‌یه‌دا
ئه‌ندێشه‌ی وشیارانه و خواستن ده‌توانێ به‌دیهێنه‌ری رۆڵ بێ.
مرۆڤ له كاتی له دایك بووندا خوخدهیهكی بیۆلۆژیك له ڕێگای
وهراسهتهوه وه‌ده‌ست دێنێ كه متافیزیكیه و گۆڕانكاری
به‌سه‌ردا نایه‌ت
.ئه‌م
خوخدهیه پێك هاتووه له مه‌یله سروشتیه‌كان كه تایبه‌ته به
جۆری مرۆڤ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌درێژای ژیان، مرۆڤ خوخدهیهكی
فه‌رهه‌نگیش له كۆمه‌ڵگاوه، له لایه‌ن پێوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ
هاوڕه‌گه‌زانی و باقی كاریگه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌رده‌گرێ.
ئه‌م خوخده فه‌رهه‌نگیه‌یه كه به تێپه‌ر بوونی كات گۆڕانكاری
به‌سه‌ر دادێ و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پردی په‌یوه‌ندی نێوان تاك و
كۆمه‌ڵگایه. مرۆڤ ناسی مۆدێرن، به لێكدانه‌وه‌یه‌كی پێك
گرتنیانه له نێوان فه‌رهه‌نگ گه‌لێكی به ناو سه‌ره‌تایی، نیشانی
داوه كه هه‌ڵسووكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان جیاواز و
په‌یوه‌سته به نمونه فهرههنگیهكان و پێكهاته
دهسهڵاتداركانهوه. لێره‌دایه كه هیوای ئه‌وان كه بۆ باشتر
بوونی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌وڵ ده‌دا، شاراوه‌یه:
مرۆڤه‌كان له‌به‌ر خوخده بیۆلۆژیكیهكهیان مه‌حكوم به له‌ناو
بردنی یه‌كتر و چاره‌نوسێكی بێرهحم كه خۆیان دروستیان كردوه نین.
ئه‌گه‌ر له خۆمان بپرسین كه چۆن ده‌توانین پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا و
خوو و ڕه‌فتاری فه‌رهه‌نگی مرۆڤ بگۆرین تا ژیانی تا ئه‌و جێگایه‌ی
كه مومكینه خۆش ببێ، نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ كه ناتواندرێ
ریفۆرم له هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی دیاریكراو دا بكرێ. هه‌روه‌ك چۆن
پێشتر وترا، سروشتی ژیان ناسانه‌ی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌كی كرداری،
گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا نایه‌ت. هه‌روه‌ها، پێشكه‌وتنه
تێكنۆلۆژیكیهكان و ئاڵوگۆره جه‌معیه‌تی- ژیاری له چه‌ند سه‌ده‌ی
ڕابردوودا هه‌لومه‌رجێكیان خوڵقاندووه كه به‌رده‌وامن و
ده‌مێننه‌وه. له هه‌ندێ شوێن به دانیشتوانێكی پڕژ و بڵاوه‌وه،
بۆ به‌دیهێنانی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان، رێژه‌یه‌كی زۆر له
دابه‌ش كردنی كار و پێكهاته‌ی به‌دیهێنانی كۆكراوه پێویسته و
حه‌یاتیه. ئه‌و سه‌رده‌مه خهیاڵاویهی كه تاكه‌كان یان
كۆمه‌ڵه بچوكه‌كان له توانایان دابوو كه خودكهفا بن ماوه‌یه‌كی
زۆره به‌سه‌ر چووه. هه‌ڵه نیه ئه‌گه‌ر بڵێن كه هێشتاكانهش
مرۆڤه كه پێكهاته‌ی جیهانی به‌دیهێنان و به‌كارهێنان ده‌خوڵقێنێ.
به هێنانه گۆرێی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، ئێستا به‌وه
گه‌یشتووم كه، به كورتی، ده‌توانم ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی منه‌وه،
جه‌وهه‌ری ئه‌زمه‌ی سه‌رده‌می ئێمه‌یه باس بكه‌م. كێشه‌كه
پێوه‌ندی تاك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه. تاك له هه‌موو كات زیاتر
ئاگاداری په‌یوه‌ستی خۆی به كۆمه‌ڵگاوه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ئه‌م
په‌یوه‌ست بوونه وه‌ك تێشوویهكی پۆزه‌تیڤ، پێوه‌ندی ئۆرگانیك،
هێزی پارێزه‌ر لێك ناداته‌وه. به‌ڵكو ئه‌و وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بۆ
سه‌ر ئازادیه سروشتیه‌كانی و ته‌نانه‌ت بوونه ئابووریهكهشی
ده‌زانێ.
هه‌روه‌ها، هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كه كه مه‌یله
خۆپهرهستانهكانی زه‌ق ده‌بنه‌وه، له حاڵه‌تێك دا كه
تایبه‌تمه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و، كه له بنچینه‌وه
لاوازن، كاڵ و كاڵتر ده‌بنه‌وه. هه‌موو مرۆڤه‌كان، جیا له
هه‌لومه‌رجیان له كۆمه‌ڵگادا، له‌م پرۆسه شیكاریه‌ی
تایبه‌تمه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ئازار ده‌كێشن. ئه‌و
كه‌سانه‌ی بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌سیری خودخاهی خۆیانن، مرۆڤه‌كان
هه‌ست به ئاسایش ناكه‌ن و هه‌ست ده‌كه‌ن ته‌نیان و له‌م هه‌سته
سه‌ره‌تاییه‌ی چێژ له ژیان وه‌رگرتن بێبه‌ش ده‌بن. مرۆڤه‌كان
ته‌نیا به ته‌رخانكردنی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگایه كه به ژیانیان (
هه‌رچه‌ند كورت و پڕ له ترس
)
مانا ده‌به‌خشن
.له
ڕوانگه‌ی منه‌وه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌زمه‌یه، شپرزه‌یی
ئابووری كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ( وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ هه‌یه
) یه. ئێمه شایه‌دی كۆمه‌ڵێكی گه‌وره له بهدیهێنهرانین كه
هه‌ر كام له ئه‌ندامانی له هه‌وڵێكی بێ ماندووبوون دایه بۆ
ئه‌وه‌ی باقی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له ئه‌نجامی
كاره‌كه‌یان بێ به‌ش بكا. ئه‌م كاره پێویستی به هێز نییه به‌ڵكو
به پێی شێوه‌گه‌لێكی ته‌واو یاسای ململانه‌ی ئازاد به‌رێوه ده‌چێ.
له‌م پێوه‌نده‌دا، ده‌بێ وه‌بیر بهێنمه‌وه كه كه‌ره‌سته‌ی
به‌دیهێنان یانی ته‌واوی زه‌رفیه‌تی به‌دیهێنه‌ری پێویست بۆ
به‌دیهێنانی كاڵای به‌كار هاتوو و كاڵای ژێر به‌نایی- به پێی یاسا
ده‌توانێ له موڵكایه‌تی تاكه كه‌س دابێ. ( وه به شێوه‌یه‌كی
زۆر به‌ربڵاو به‌و شێوه‌یه‌یه.
)
من له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه به‌شیان له
خاوه‌نداری كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هاتوودا نییه به "كرێكار"
داده‌نێم- هه‌رچه‌ند كه ئه‌م پێناسه‌یه له‌گه‌ڵ مانا باوه‌كه‌ی
ئه‌م وشه‌یه به ته‌واوه‌تی یه‌ك ناگرنه‌وه. خاوه‌نانی
كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هاتوو له هه‌لوومه‌رجێك دان كه ده‌توانن
هێزی كاری كرێكاران بكڕن. به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م،
كرێكار كاڵا گه‌لێكی تازه به‌رهه‌م ده‌هێنێ كه ده‌بێته موڵكی
سه‌رمایه‌دار. به‌شی هه‌ره گرنگی ئه‌م پرۆسه‌یه پێوه‌ندی نێوان
ئه‌وه‌ی كرێكار ده‌یخوڵقێنێ و ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كرێ
وهریدهگرێیه. هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌م پێوه‌ندیه له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌های ڕاسته‌قینه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. له‌و ڕوانگه‌وه
كه گرێبه‌ستی كار "ئازاد"ه، كرێیه‌ك كه كرێكار وه‌ریده‌گرێ
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های ڕاسته‌قینه‌ی كاڵایه‌ك نییه كه به‌رهه‌می
ده‌هێنێ. داهاتی كرێكار له‌سه‌ر ئه‌ساسی كه‌مترین پێداویستیه‌كانی
و له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی سه‌رمایه‌دار به هێزی كار و ژماره‌ی
ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی كار ململانێ ده‌كه‌ن دیاری
ده‌كرێ. ده‌رك كردنی ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه كه ته‌نانه‌ت له
تیئۆری یش دا مافی كرێكار به‌های ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیاری ناكا كه
به‌رهه‌می ده‌هێنێ. سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی مایله كۆببێته‌وه له
ده‌ست گه‌لێكی كه‌متر دا وه ئه‌وه به هۆی كێبه‌ركێی نێوان
سه‌رمایه‌داران و هه‌روه‌ها به هۆی پێشكه‌وتن له تێكنۆلۆژی و
دابه‌ش كردنی كاره‌وه‌یه. تێكنۆلۆژی و دووباره دابه‌ش كردنه‌وه‌ی
كار به‌شه گه‌وره ئابووریه‌كان له جیاتی به‌شه بچوكه‌كان هان
ده‌دات. ئاكامی ئه‌م پرۆسه‌یه ئهلیگراشیهكی تێكه‌ڵه له
سه‌رماییه‌ی تایبه‌تی كه هێزه گه‌وره‌كه‌ی ناتواندرێ به شێوه‌ی
كاریگه‌ر ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن پێكهاته دیموكراته‌كانی كۆمه‌ڵگاوه
ده‌ستی به‌سه‌ر دا بگیرێ و لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێ. ئه‌مه له‌و
ڕووه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی یاسا دانه‌ر له‌لایه‌ن
حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن وه ئه‌م حیزبانه، به
نۆبه‌ی خۆیان، له لایه‌نی ماڵیه‌وه یان لایه‌نه‌كانی تره‌وه،
له ژێر كاریگه‌ری سه‌رمایه‌داره تایبهتیهكاندان، كه له ڕاستی
دا، ده‌نگده‌ران له یاسا دانه‌ران جیا ده‌كه‌نه‌وه. ئاكامی
ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی خه‌ڵك به پێی پێویست له
به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا پشتیوانی ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ئاشكرایه كه سه‌رمایه‌داره
تایبه‌تیه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاستوخۆ سه‌رچاوه‌ی
زانیاریه‌كان ( چاپه‌مه‌نی، ڕادیۆ، په‌روه‌رده )هیان له‌ژێر
ده‌سه‌ڵات دایه. كه‌واته بۆ هاوڵاتی كۆمه‌ڵگاكانی ئێستا زۆر
گرانه، وه له هه‌ندێ كات دا نامومكینه، كه به ئاكامێكی
عه‌ینی بگا و له مافی سیاسی خۆی وشیارانه كه‌ڵك وه‌رگرێ. به‌م
شێوه‌یه، له ئابووری پشت به‌ستوو به خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی
سه‌رمایه، بارودۆخی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر دوو بنه‌ما وه‌ستاوه،
یه‌كه‌م:
كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م ( سه‌رمایه ) له موڵكایه‌تی تایبه‌ت دایه
و خاوهنانیان چۆن پێیان خۆش بێ به‌و شێوه‌یه به‌كاریان ده‌هێنن.
دووه‌م: گرێ به‌ستی كار ئازاده. هه‌ڵبه‌ته، كۆمه‌ڵگایه‌كی
سه‌رمایه‌داری خالیس بوونی نییه. به تایبه‌تی، كرێكاران،
له‌ماوه‌ی خه‌باتی درێژماوه‌ی سه‌خت دا، توانیویانه كه له
هه‌ندێ به‌ش دا شێوه‌گه‌لێكی باشتر له "گرێبه‌ستی ئازادی كار" بۆ
خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. به‌ڵام به گشتی، ئابووری ئه‌مرۆ
جیاوازیه‌كی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری خالیس دا نییه. له
سه‌رمایه‌داری دا، به‌رهه‌م بۆ سووده نه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن.
هه‌ولێك نه‌دراوه كه ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه توانا و مه‌یلیان به
كار هه‌یه كار بكه‌ن. "سپای بێكار" ده‌بێ هه‌میشه بوونی هه‌بێ.
كرێكار هه‌میشه ترسی له ده‌ست دانی كاره‌كه‌ی هه‌یه. له‌و
ڕووه‌وه‌ی كه بێكاری یان كارێك كه كرێكه‌ی كه‌م بێ بنه‌مایه‌كی
باش بۆ بازاری سوود هێن نییه، به‌رهه‌می كاڵا كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان
كه‌مه، وه ئاكامه‌كه‌ی كه‌م ده‌رامه‌تی و سه‌ختیه. پێشكه‌وتن
له تێكنۆلۆژی دا له جیاتی ئه‌وه‌ی كه له قورسی كار كه‌م
بكاته‌وه، به زۆری ده‌بێته هۆی بێكاری. ئه‌نگیزه‌ی سوود،
له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانێی نێوان سه‌رمایه‌داران، ده‌بێته هۆی
ناسه‌قامگیری له كه‌ڵه‌كه‌بوون و به‌هره‌وه‌ری له‌سه‌رمایه كه
ئاكامه‌كه‌ی دابه‌زینی به‌رچاو و به‌رده‌وامه. ئاكامی كێبه‌ركێی
هه‌وسار پچڕا‌و له به‌ین چوونی هێزی كار و فه‌له‌ج بوونی وشیاری
كۆمه‌لایه‌تی تاكه‌كانه كه پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر كرد. ئه‌م
فه‌له‌ج بوونه به گه‌وره‌ترین زیانی سه‌رمایه‌داری ده‌زانم. وه
ته‌واوی سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵینێ.
فه‌رهه‌نگی كێبه‌ركێی زیاد له پێویست فێری خویندكاران ده‌كه‌ن،
ئه‌و بۆ ژیانی داهاتووی به شێوه‌یه‌ك باردێنن كه ستایشی
"سه‌روه‌ت"
بكات
.من
دڵنیام كه ته‌نیا یه‌ك رێگا بۆ له‌به‌ین بردنی ئه‌م كرژیه ڕه‌گ و
رێشهدارانه بوونی هه‌یه و ئه‌ویش دامه‌زراندنی ئابووریه‌كی
سۆسیالیستیه، له‌گه‌ڵ سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی كه ئامانجی
مه‌به‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێ. له ئابووریه‌كی وه‌ها دا،
كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م به ده‌ست خودی كۆمه‌ڵگاوه‌یه و به دانانی
پلانێك كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ. ئابووری به‌رنامه بۆ دارێژراو، كه
به‌رهه‌م له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بنیات ده‌نێ، كار
له نێوان ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه توانای كاریان هه‌یه دابه‌ش
ده‌كا و بۆ هه‌مووان هه‌لومه‌رجی ژیان به‌رهه‌م ده‌هێنێ. سیستمی
په‌روه‌رده‌یی، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی تواناییه ده‌روونیه‌كانی هه‌ر
تاكێك، هه‌وڵ ده‌دا كه له‌و دا هه‌ست به لێپرسراویه‌تی
به‌رامبه‌ر به هاوڕه‌گه‌زانی جێنشینی پیاهه‌ڵدان و شان و شكۆدان
به هێز و سه‌ركه‌وتن ( كه له كۆمه‌ڵگای ئێستا دا شایه‌دین )
بكا. هه‌روه‌ها، ده‌بێ له‌بیرمان بێ كه ته‌نیا ئابووریه‌كی
به‌رنامه بۆ دارێژراو سۆسیالیزم نییه. وه‌ها ئابووریه‌ك
ده‌توانێ هاوته‌ریبی كۆیلایه‌تی بێ. گه‌یشتن به سۆسیالیزم
پێویستی به چاره‌سه‌ری گه‌لێك كێشه‌ی دژواری سیاسی-
كۆمه‌ڵایه‌تیه. به له‌به‌ر چاو گرتنی زیاد بوونی ڕاده‌ی
سه‌قامگیربوونی هێزی سیاسی ئابووری، چۆن ده‌تواندرێ به‌رده‌م هێزی
گشت لایه‌نه‌ی برۆكراسی بگیرێ؟ چۆن ده‌تواندرێ له مافی
تاكه‌كه‌سه‌كان پشتیوانی بكرێ و به‌و شێوه‌یه هاوسه‌نگی
دیموكراتیك له به‌رامبه‌ر هێزی برۆكراسی دا دابین بكرێ؟ ڕوون و بێ
په‌رده بوون سه‌باره‌ت به مه‌به‌ست و كێشه‌كانی به‌رده‌م
سۆسیالیزم، له‌م سه‌رده‌می تێپه‌رینه دا، گرنگیه‌كی تایبه‌تی
هه‌یه. له‌و ڕووه‌وه‌ی كه، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، قسه و باس
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ژێر نیشانه‌یه‌كی پرسیاری گه‌لێك قورس
دا دانراوه، من دامه‌زراندنی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه به خزمه‌تێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێم.
٭٭٭
پێشره‌و ژماره
276 |