په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شكۆداری مانگرتنی گشتی له كوردستان
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر!
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی گۆلانی 1389 لاپه‌ره‌یه‌كی دیكه له مێژووی دره‌وشاوه‌ی خه‌باتی حه‌قخوازانه و شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵدرایه‌وه. خه‌ڵكی سه‌راسه‌ری كوردستان له شوماله‌وه هه‌تا جنوب به‌ره‌و پیری بانگه‌وازی مانگرتنی گشتییه‌وه هاتن و له حه‌ره‌كه‌تێكی هاوئاهه‌نگ و لێبراوانه‌دا كوردستان یه‌كپارچه ته‌عتیل كرا.
كرێكارانی كارگاكانی ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌م هێنان مانیان گرت، بازاریه‌كان دوكانه‌كانیان داخست، فه‌رمانبه‌رانی ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌چونه‌وه شوێنی كاری خۆیان، خوێندكاران و دانشجوه‌كان و موعه‌لیمان و ئوستاده‌كان كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌عتیل كرد.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م مانگرتنه گشتیه‌دا به‌شدارییان كرد له زومره‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی ده‌سته‌نگ و كه‌م داهات بوون كه ته‌نانه‌ت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی یه‌ك رۆژی بنه ماڵه‌كه‌شیان پاشه‌كه‌وتێكیان نیه، به‌م حاله‌شه‌وه به شوور و شه‌وقێكی زۆره‌وه له‌م مانگرتنه‌دا به‌شدارییان كرد و به‌سه‌ركه‌وتنیان گه‌یاند.
كۆمه‌ڵه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و یادی ئازیزی گیانبه‌خت كردووان كه گیانی خۆیان له پێناوی رزگاری ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌مه‌گ ناسه‌دا فیداكرد، به‌رز و به‌رێز راده‌گرێ و درود ده‌نێری بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
خروشی خه‌ڵكی كوردستان له رێگه‌ی ئه‌م مانگرتنه یه‌كپارچه و لێبراوانه‌یه به گوێ خه‌ڵكی ئێران و جیهان گه‌یشت. بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌م مانگرتنه‌وه پێی نایه قۆناغێكی تره‌وه. پێناسه‌ی ئه‌م قۆناغه نوێیه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م، به‌م حه‌ره‌كه‌ته بزووتنه‌وه‌ی كوردستان نه ته‌نیا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل خه‌باتی سه‌راسه‌ری كرێكاران، ژنان، خوێندكاران و هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران پته‌وتر كرد به‌لكو له پێناوی خێراتر كردنی ره‌وتی به‌دی هێنانی ریبه‌رایه‌تێكی رادیكال و شورشگیر بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئیران ده‌ورێكی گرینگ ده‌بینێ. خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری یه‌كساڵی رابردوو له ئێران له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی پێویستیه‌كی حه‌یاتی به هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی كوردستان هه‌یه. هه‌بوون كه‌سانێك كه له رووی بێ باوه‌ڕی به زه‌رفیه‌ته‌كانی شاراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان لایان وابوو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دامركاوه‌ته‌وه و یان دره‌نگ یا زوو ده‌چێته ژێر ئاڵای كه‌سانێك كه ئامانجیان ئیسلاح كردنی رژیمی ئیسلامیه. به‌لام ئه‌م پێوه‌ندیه له‌هه‌لومه‌رجێكدا پته‌وتر ده‌بێت كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان پێشتر پرۆژه‌ی ریفورم خۆازه‌كانیان بۆ به‌لارێدا بردن و به‌تاڵ كردنی ناوه‌رۆكی دیموكراتیك و شورشگیرانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پوچه‌ل كردبوه‌وه و هه‌رگیز نه‌بوون به ئامرازی حیساب لێكده‌ركردنی باڵه‌كانی ناوخۆی رژیم و یان هه‌موو رژیم و ئۆپۆزیسیونه ره‌سمیه‌كه‌ی.
دوه‌م، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به دوژمنی نیشاندا كه له ناو چ ده‌ریایه‌ك له نه‌فره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا گرفتاره. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له هه‌مان كاتدا كه نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له ئیعدامی 5 لاوی تێكۆشه‌ر ده‌ربڕی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو و هه‌رچه‌شنه حوكمێك بوون كه له دژی زیندانیانی سیاسی ده‌رچوه و خوازیاری ئازادی هه‌موویان بوون. خه‌ڵكی كوردستان به‌م مانگرتنه لێبڕاوانه‌یه نیشانیاندا كه هێز و ئیراده و ووشیاری پێویستیان بۆ دابینكردنی داخوازیه‌كانی خۆیان هه‌یه. ئه‌وان به كۆماری ئیسلامیان نیشاندا كه به موقاومه‌ت به‌رانبه‌ر به ئه‌م ویسته سه‌ره‌تاییه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان چ باجێكی قورس ده‌بێ بدات.
سێهه‌م، خه‌ڵكی كوردستان به‌م مانگرتنه به رژیمیان نیشاندا كه سیاسه‌تی ترساندن و تۆقاندن له هه‌لومه‌رجی ئێستادا سیاسه‌تێكی بێكه‌ڵكه. كوشتنی 5 لاوی زیندانی سیاسی نه‌ته‌نیا نه‌یتوانی خه‌ڵكی كوردستان چاوترسێن بكات، به‌ڵكوو ئاوری تووڕه‌یی ئه‌وانی بڵێسه‌دارتر كرد. ئه‌گه‌ر رێگایه‌ك بۆ نه‌جاتی گیانی ئازیزانی ئه‌سیرمان له چنگ كۆماری ئیسلامی وجوودی هه‌بێ هه‌م به‌م ئاراسته‌یه‌دا تێپه‌ر ده‌بێ.
چواره‌م، له حاڵێكدا كه خۆپیشاندانی خیابانی له به‌رانبه‌ر وه‌حشیگه‌ری رژیمیك دا كه ته‌وژمی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر جه‌سته‌ی بریندار كردۆه بۆته تاكتیكێكی پڕمه‌ترسی، مانگرتن وه‌كوو وێنه‌یه‌ك له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كه تێیدا شیعار و سیاسه‌ته‌كان له رێگه‌ی حه‌ره‌كه‌تی جه‌ماوه‌ریه‌وه ده‌بن به هێزی مادی، ده‌توانێ رژیم بكێشێته ناو نه‌به‌ردێكی فه‌رسایشیه‌وه، توانای سه‌ركوت كردنی به‌رته‌سك بكاته‌وه و هێزه‌كانی زه‌مینگیر بكات. به‌م جۆره پێویستیه‌كانی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی دوایی دابین ببێ. مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌م روه‌وه بۆ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی سه‌راسه‌ری له ئێران گه‌لێك ده‌رس و ئه‌زمونی تێدایه.
پێنجه‌م، لاوانی لیواو لێو له شورو شه‌وق بۆ خه‌بات ده‌ورێكی گرینگ‌یان له به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌و مانگرتنه شكۆداره دا بینی. نه‌وه‌ی نوێ بڕیاری داوه كه ته‌سلیمی هه‌لومه‌رجێك نه‌بێ وا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ی هه‌وێ به سه‌ریدا بسه‌پێنێ. ئه‌م نه‌وه‌یه له جه‌ریانی ته‌داروكی ئه‌و مانگرتنه دا په‌یوه‌ندێكی قووڵتری له‌گه‌ڵ میژووی پڕ له هه‌وراز و نشێوی بزوتنه‌وه‌ی شوڕشگیرانه‌ی كوردستان به‌رقه‌رار كرد.
له پال ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته سه‌ركه‌وتوانه‌یه‌ن پێویسته باسێكیش له ده‌ور و نه‌قشی تێكۆشه‌رانی سیاسی دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین. ئه‌م ئاكسیونانه‌ی كه به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له سێداره‌دانی پێنج هه‌ڵسوراوی سیاسی شكڵیان گرت و له رۆژی مانگرتنی گشتیشدا له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی جۆراوجۆر درێژه‌یان هه‌بوو، ده‌ورێكی گرینگ‌یان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی جینایه‌تی رژیم له زیندان و نه‌فره‌ت ده‌ربڕینی خه‌ڵكی كوردستان له مانگرتنی گشتیدا بینی. له مانگه‌كانی داهاتوودا و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تواناییه‌كانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پێشڕه‌و له ناوه‌وه‌ی ئێران ئه‌م جۆره حه‌ره‌كه‌ت و ئاكسیونانه به تایبه‌ت له بواری دیفاع له گیانی زیندانیانی سیاسی‌دا گرینگیه‌كی زۆرتریان ده‌بێ.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر!
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان رۆژێكی شكۆداری تێپه‌ڕ كرد. رؤژێك كه له مێژووی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه. جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له به‌دیهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا به‌شدار بوون. به‌م هیوایه‌وه كه هه‌نگاوی مه‌حكه‌متر به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر هه‌ڵگرین.
بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی گیانبه‌خت كردووان!
ئازیزانی ئێوه له ناو دڵی ملیونها ئینساندا جێگیر بوون. ئه‌وان ئیتر له زۆمره‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو ئینسانێكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراون كه ئێش و ئازاری هاوبه‌ش و ئاوات و ئاره‌زووی هاوبه‌ش به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه. غه‌می له‌ده‌ستدانی ئه‌وان رؤژی پێنجشه‌ممه 23ی گۆڵان بوو به هێزێك كه ده‌توانێ سه‌رئه‌نجام كۆشكی بێدادی سته‌مكاران وێران كات و له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی، دنیای ئازاد و به‌رابه‌ر و مورره‌فه بۆ هه‌مووان بونیاد بنێت. یادیان به‌رز و به‌ڕێز بێت.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
ریكخراوی كوردستانی حیزبی كمونیستی ئیران
23ی گوڵانی 1389
