|
راگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به
چاوپێكه‌وتنی هه‌یئه‌ته‌كانی رێبه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
ئێران و
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به ئاگاداری ده‌گه‌یه‌نین كه له وڵام به پێویستییه‌كانی
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێستا له ئێران و بۆ به‌هێز كردنی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستی، رۆژی ١٠ی رێبه‌ندانی ١٣٨٨ به‌رابه‌ر
له‌گه‌ڵ ٣٠ ژانویه‌ی ٢٠١٠ هه‌یئه‌تێك پێكهاتوو له هاوڕێیان
"حه‌مید ته‌قوایی، ئه‌سغه‌ر كه‌ریمی و محه‌ممه‌د ئاسنگه‌ران" له
لایه‌ن رێبه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و هاوڕێیان "سروه ناسری،
ئیبراهیم عه‌لیزاده و هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌د"یان له لایه‌ن رێبه‌ری
حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، چاویان به یه‌كتر كه‌وت.
له‌م دانیشتنه‌دا دوو لایه‌ن له فه‌زایه‌كی گه‌رم و سه‌میمانه‌دا
به وردی سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئێستا
هێنایه ئاراوه و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان، خاڵه هاوبه‌شه‌كان و
جیازییه‌كانیان روون كرده‌وه. به‌م پێیه هه‌ر دوو لایه‌ن
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌ندێك جیاوازی نه‌زه‌ری و ته‌حلیلی دیاریكراو
له‌سه‌ر باوردۆخی ئێستا، له‌سه‌ر زه‌روره‌تی هاوكاری له بواره
جۆراوجۆره‌كان پێداگریان كرد و رێككه‌وتن كه، ئه‌م چه‌شنه
دانیشتنانه به ئامانجی پێكهێنانی هاونه‌زه‌ری و هاوكاری زیاتر
درێژه پێبده‌ن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌ش دا له‌سه‌ر هه‌ندێك
هاوكاری عه‌مه‌لی هاوبه‌ش رێككه‌وتن.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران
١٢ی رێبه‌ندانی ١٣٨٨
ئه‌وه‌ڵی فێوریه‌ی ٢٠١٠
|