|
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ئیجرایی حیزبی كومونیستی ئێران به بۆنه‌ی
گیان له ده‌ست دانی "یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی" سیمای ناسراو و
خۆشناوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران.
به‌و په‌ڕی داخ و په‌ژاره‌وه ئاگادار كراین كه هاورێی خۆشه‌ویست،
"یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی" یه‌كێك له سیما ناسراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئێران پاش دوو جار سه‌كته‌ی مه‌غزی یه‌ك له دوای یه‌ك،
كاتژمێر ٥ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ی
رێبه‌ندانی ١٣٨٨ی هه‌تاوی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری له‌نده‌ن
ماڵئاوایی له ژیان كرد.
"یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی" یه‌كێك له رێبه‌رانی خۆشناوی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئێران بوو كه ساڵانێكی زۆر له ته‌مه‌نی پڕ بایه‌خی خۆی
له زیندانه‌كانی رژیمی شا و رژیمی كۆماری ئیسلامی تێپه‌ر كرد.
ئه‌و، له جه‌ریانی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ له ئێران له زومره‌ی
نوێنه‌رانی شورا كرێكارییه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران بوو.
دوای هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شوراكان و ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كان، "یه‌دوڵا" ده‌ستگیر كرا و له زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی دا كه‌وته ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و ئازار.
ناوبراو دوای ئازاد بوون له زیندان، به ناچار ئێرانی به جێهێشت
و چالاكییه‌كانی خۆی بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات شێلگیرانه درێژه پێدا.
بێ گومان له ده‌ست چوونی ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویسته خه‌سارێكی
گه‌وره‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی له حاڵی گه‌شه و به‌ره‌و
پێش چوون له ئێران.
زیان و خه‌سارێك كه قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌كه‌ی پێویستی به ده‌رس
وه‌رگرتن له وه‌فاداری و شێلگیر بوونی سیمایه‌كی وه‌ك "یه‌دوڵا
خوسره‌و شاهی" ده‌بێت.
ئێمه گیان له ده‌ست دانی ئه‌م هاوڕێ له مێژینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی ئێران به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و دۆستان و هاوڕێیانی، له
ناخی دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشی ده‌ڵێین و خۆمان له غه‌م و
په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریك و به‌شدار ده‌زانین.
كومیته‌ی ئیجرایی حیزبی كومونیستی ئێران
١٥ی رێبه‌ندانی ١٣٨٨ی هه‌تاوی
٤ی فیوریه‌ی ٢٠١٠ی زایینی
|