|
رژیمی ئیسلامی له بواری سه‌ركوتی
رۆژنامه‌نووسان له جیهان له پله‌ی یه‌كه‌م
دایه
رۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندان، "كومیته‌ی
پشتیوانی له رۆژنامه‌نووسان به ده‌ركردنی
به‌یانییه‌یه‌ك رایگه‌یاند، رژیمی ئیسلامی له
ساڵی ١٩٩٦ه‌وه تا ئێستا له بواری سه‌ركوتی
رۆژنامه‌نووسان له ناو باقی وڵاتانی جیهان
له پله‌ی یه‌كه‌م دایه.
ئه‌م كومیته‌یه كه مقه‌ڕه‌كه‌ی له
نیویۆركه له به‌یانییه‌كه‌ی دا هاتووه،
هه‌ر ئێستا ٤٧ رۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كانی
رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌رن و ئه‌م
رێژه‌یه له ساڵی ١٩٩٦ه‌وه تا ئێستا له
هیچ وڵاتێك دا رووی نه‌داوه.
شایانی باسه كه، پێشتر وڵاتی توركیه له
بواری سه‌ركوتی رۆژنامه‌نووسان له پله‌ی
یه‌كه‌م دا بوو.
پێنج شه‌ممه
15ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
04
فێڤریه
2010 |