|
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسووڕاوی
كرێكاری به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست دانی
"یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی"
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری خه‌باتكارێكی به
ئه‌زمونی دیكه‌ی له ده‌ست دا. به داخ و
كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه ئاگادار بووین كه
"یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی" كرێكاری خه‌باتكار و
هه‌ڵگری ئه‌زمونی ده‌یان ساڵ خه‌بات له دژی
نیزامی سه‌رمایه‌داری و دوو رژیمی سه‌ره‌ڕۆی
سه‌ڵته‌نه‌تی و كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی،
فه‌وتی كردووه.
له ده‌ست دانی كه‌سانێكی كه به‌رژه‌وه‌ندی
تاكه‌كه‌سی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمه‌ڵگا گرێ ده‌ده‌ن و سه‌رزیندوویی و
به‌خته‌وه‌ری، به حزووری دایم له
سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات بۆ رزگاری بێبه‌شان
مانا ده‌كه‌نه‌وه، هه‌میشه قورس و گران
بووه. له هه‌مان كاتدا ئێمه ده‌بێ تێ‌بكۆشین
كه جێگای خاڵی هه‌ر خه‌باتكارێك، به
فیداكاری و هه‌وڵی زیاتر پڕ كه‌ینه‌وه.
كه‌سانێكی هه‌ر چی زیاتر به تایبه‌ت به‌ره‌ی
لاوی پڕشور و تامه‌زرۆیانی ئاگاهی ته‌به‌قاتی
– ئینقلابی بۆ ناو ریزه‌كانی خه‌بات له
مه‌یدانه‌كانی جیهانی و نه‌ته‌وه‌یی دا
رابكێشین و، یادی رۆژانی خۆش و ناخۆش كه
هاوشان له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانێك كه ئێستا له
ناومان دا نه‌ماون، بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی وره
و ئیلهام بۆ خه‌باتی به‌ره‌ڕوومان. رێز له
یادی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی" ده‌گرین و
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی یاران و كه‌س و
كارانی ده‌كه‌ین.
جومعه
16ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
05
فێڤریه
2010 |