|
به‌یانییه‌ی ناوه‌نده‌كانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ
كرێكارانی ئێران سه‌باره‌ت به گیان له ده‌ست
دانی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی"
به داخه‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ست دانی
"یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی"مان بیست و زۆر
خه‌مبار بووین. ناوبراو به كۆڵه‌بارێك ئاواتی
له‌مێژینه بۆ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران
ئێمه‌ی به‌جێهێشت.
"یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی" له هه‌ڵسووڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و یاری زه‌حمه‌تكێشان و
كرێكارانی ئێران، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی
لێكردین. باری گران و پڕ زه‌جر و ئازاری
زیندانه‌كانی رژیمی شا و كۆماری ئیسلامی
له‌سه‌ر شان بوو و به‌جێهێشتین. ئێمه
ناوه‌نده‌كانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ كرێكارانی
ئێران یادی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی" رێز
لێده‌گرین و وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره،
به بۆنه‌ی له ده‌ست دانی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و
شاهی"، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی دۆستان و
به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی موحته‌ره‌می ناوبراو
ده‌كه‌ین.
جومعه
16ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
05
فێڤریه
2010 |