|
به‌یانییه‌ی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
پشتیوانی له كرێكارانی ئێران به بۆنه‌ی گیان
له ده‌ست دانی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی"
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هاوڕێ "یه‌دوڵڵا
خوسره‌و شاهی" رۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی
رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٨ به‌رابه‌ری ٤ی فێوریه‌ی
٢٠١٠ی زایینی بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لێكردین.
"یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی" یه‌كێك له
هه‌ڵسووڕاوان و رێبه‌رانی ناسراو و
زه‌حمه‌تكێشی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران بوو
كه، به‌هۆی هه‌ڵسووڕانی كرێكاری ساڵانێكی زۆر
له زیندانه‌كانی رژیمی سه‌ڵه‌ته‌نه‌تی و
كۆماری ئیسلامی دا ده‌ستبه‌سه‌ر بووه.
ناوبراو له زوومره‌ی نوێنه‌رانی كرێكارانی
سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران و شورای كرێكارانی
سه‌نایعی نه‌وت بوو كه، دوابه‌دوای سه‌ركوتی
شورا و ته‌شه‌كوله سه‌ربه‌خۆكانی كرێكارانی
سه‌نعه‌تی نه‌وت له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه و پاش تێپه‌ڕ كردنی ساڵانێكی
دیكه له زیندان، به ناچار ئێرانی
به‌جێهێشت، به‌ڵام بۆ ساتێكیش ده‌ستی له
هه‌وڵدان بۆ پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
ئێران هه‌ڵنه‌گرت.
هاوڕێ "یه‌دوڵڵا" له ١٠ ساڵی رابردوودا
هاوكاری نزیك و زۆر چالاكی كارزاری یه‌كیه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی
ئێران بوو و تا دوایین چركه‌كانی ژیانی
سه‌رقاڵی چالاكی كرێكاری و هه‌وڵدان بۆ
به‌ده‌ست هێنانی هاوپشتی كرێكاری بۆ چینی
كرێكاری ئێران بوو. به‌ڕێز بێت یادی
خۆشه‌ویستی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی"! جێگای
خاڵی له نێو ئێمه و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به توندی هه‌ست
پێده‌كرێت!
جومعه
16ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
05
فێڤریه
2010 |