|
به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێشڕه‌وی
ته‌بعیدی له سوئیس به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست
دانی "یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی"
"یه‌دوڵڵا خوسره‌و شاهی" هاوڕێی هێژامان
به‌جێی هێشتین. له‌و په‌ڕی ناباوه‌ڕی دا هاوڕێ
"یه‌دوڵڵا" رۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندان
به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٤ی فێوریه‌ی ٢٠١٠ بۆ
هه‌میشه ماڵئاوایی لێكردین.
هاوڕێ "یه‌دوڵڵا" به دڵێكی پڕاوپڕ له
خۆشه‌ویستی به كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و
نفره‌ت و بێزارییه‌كی قووڵ له نیزامی
سه‌رمایه‌داری و رژیمی فاشیستی كۆماری
ئیسلامی، ددانی تۆڕه‌یی به جه‌رگی ماندووی
خۆی داگرت و به‌جێی هێشتین. "یه‌دوڵڵا خوسره‌و
شاهی" یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوان و رێبه‌رانی
ناسراو و زه‌حمه‌تكێشی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
ئێران بوو كه، به‌هۆی چالاكی كرێكاری
ساڵانێكی زۆر له زیندانه‌كانی رژیمی
سه‌ڵته‌نه‌تی و كۆماری ئیسلامی دا
ده‌ستبه‌سه‌ر بوو. هاوڕێ "یه‌دوڵڵا" له ساڵی
١٣٤٩ له لایه‌ن كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت
وه‌ك نوێنه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه‌ی تاران
هه‌ڵبژێردرا. له ساڵی ١٣٥١ به هه‌وڵی
كرێكاران، سه‌ندیكای كرێكارانی پاڵاوگه‌ی
تاران پێكهات كه، ئه‌و بوو به ده‌بیری ئه‌م
سه‌ندیكایه. له ساڵی ١٣٥٣ پاش هه‌فته‌یه‌ك
مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه كه به‌شێك له
خواستی كورت ماوه‌ی كرێكارانی وه‌دیهێنا،
ناوبراو له‌لایه‌ن ساواكه‌وه ده‌ستگیر و پاش
محاكه‌مه به تاوانی" پێكهێنانی ئاژاوه له
سه‌نعه‌تی نه‌وت" و "چاپی كتێبه‌كانی زاڵڵه"
به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. ناوبراو ساڵی
١٣٥٧ وێڕای باقی زیندانیانی سیاسی ئازاد كرا.
"یه‌دوڵڵا" به هاوكاری به‌شێك له
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری سه‌نعه‌تی نه‌وت،
سه‌ره‌تا كومیته‌ی نه‌هێنی مانگرتنه‌كانی
رێكخست. پاشان شوراكانی كرێكاری له موحیتی
نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی شكڵیان گرت كه، به
په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م شورایانه به یه‌كتری،
شواری سه‌راسه‌ری كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت
رێكخرا و، ئه‌و یه‌كێك له نوێنه‌رانی
هه‌ڵبژێردراوی كرێكارانی ئه‌م ئۆرگانه بوو.
ساڵی ١٣٦١ به ده‌ستوری "ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی"
وه‌زیری كار و "غه‌ره‌زی" وه‌زیری نه‌وت،
شوراكانی نه‌وت هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ناوبراو
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی شوراكان
ده‌ستگیر و كه‌وته زیندانه‌وه.
هه‌ر چه‌ند "یه‌دوڵڵا"ی ئازیز له ناومان
نه‌ماوه، به‌ڵام یادی ئه‌و بۆ هه‌میشه
له‌گه‌ڵمانه. هاوڕێیه‌كی بێ ئیدیعا و دڵسۆز
كه ته‌واوی ته‌مه‌نی له خزمه‌ت به
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری دا تێپه‌ڕاند. ئێمه
كاره‌ساتی گه‌وره و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی
فه‌وتی هاوڕێ یه‌دوڵڵا به بنه‌ماڵه‌ی
موحته‌ره‌میان و سه‌رجه‌م دۆستان و ئاشنایان و
هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران
ته‌سلیه‌ت ده‌ڵێین و له‌سه‌ر درێژه‌دانی
رێگاكه‌ی پێداگری ده‌كه‌ین.
جومعه
16ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
05
فێڤریه
2010 |