|
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی كومیته‌ی هه‌وئاهه‌نگی به
بۆنه‌ی گیان له ده‌ستدانی "یه‌دوڵا خوسره‌و
شاهی"
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به
پێكهێنانی ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان، به
بۆنه‌ی گیان له ده‌ستدانی ناوه‌ختی "یه‌دوڵا
خوسره‌و شاهی"، دۆستی وه‌فاداری كرێكاران و
هه‌ڵسووڕاوی ماندوویی نه‌ناسی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خوی ئاراسته‌ی
چینی كرێكار و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی كرد.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه،
هاوڕێ "یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی" كرێكاری ئاگا و
ماندوویی نه‌ناسی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری بوو
كه، زیاتر له ٤ ده‌یه له ته‌مه‌نی پڕ
بایه‌خی خۆی له پێناو به‌دیهێنانی ئاوات و
ئامانجه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سه‌رف كرد.
ئه‌و له جه‌ریانی خه‌باتی كرێكارانی شیركه‌تی
نه‌وت و مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی تاران
له ساڵی ١٣٥٣ ده‌ستگیر و به ١٠ ساڵ زیندان
مه‌حكوم كرا و پاش تێپه‌ڕ كردنی چه‌ند ساڵ
زیندان، هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی شكۆداری
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران، له ساڵی ١٣٥٧ دا
ئازاد كرا و سه‌ر له نوێ چالاكییه‌كانی خۆی
ده‌ستپێكرده‌وه و بۆ ئه‌ندام بوون له شورا
سه‌راسه‌ریه‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندانی
سه‌نعه‌تی نه‌وت هه‌ڵبژێردرا.
"خوسره‌و شاهی" دوای ئینقلابیش له زومره‌ی
نوێنه‌رانی شورا كرێكارییه‌كانی سه‌نعه‌تی
نه‌وت بوو كه له جه‌ریانی سه‌ركوتی ئه‌و
شورایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
سه‌رمایه‌وه، كه‌وته زیندان و پاش ئازاد
بوون، ئێرانی به‌جێهێشت.
ناوبراو ساڵانێكی زۆر له ته‌مه‌نی پڕ بایه‌خی
خۆی سه‌رفی خه‌بات له دژی سته‌می سه‌رمایه و
رزگاری كرێكاران كرد و له‌و پێناوه‌دا له هیچ
هه‌وڵێك كۆتایی نه‌كرد. "خوسره شاهی" له
دژوارترین و ناله‌بارترین هه‌ل و مه‌رج دا،
سه‌نگه‌ری خه‌باتی به‌جێ نه‌هێشت و ده‌ستی له
چالاكی و خه‌باتی چینایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت.
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به
پێكهێنانی ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كا،ن وێڕای
رێزگرتن و بایه‌خ دان بۆ زه‌حمه‌ت و
هه‌وڵه‌كانی ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه هێژا
كرێكارییه، به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست دانی
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی
ده‌كات و خۆی به شه‌ریكی خه‌می ئه‌وان
ده‌زانێت. به‌رز و به‌ڕێز بێت یاد و
بیره‌وه‌رییه‌كانی.
شه‌ممه
17ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
06
فێڤریه
2010 |