|
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بنه‌ماڵه‌ی "مه‌حمود
ساڵحی" به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست دانی
"یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی"
بنه‌ماڵه‌ی "مه‌حمود ساڵحی" له رێبه‌رانی
ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران و
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی به ده‌ركردنی
به‌یانییه‌یه‌ك، به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست
دانی "یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی" په‌یامی
سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی
ناوبراو و كرێكارانی ئێران كرد.
له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه ئێمه وێڕای گرینگی
دان و رێزگرتن له هه‌وڵه‌كانی ئه‌و مرۆڤه
شۆڕشگێڕه له پێناوی رزگاری چینی كرێكار،
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دۆستانی و بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئێران ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی
خه‌می له ده‌ست دانی ئه‌و ئینسانه شه‌ریف و
خه‌باتكاره كه پشتیوانی ماندوویی نه‌ناسی
چینی كرێكار بوو، ده‌زانین.
شه‌ممه
17ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
06
فێڤریه
2010 |