|
شه‌پۆلی نوێی سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ له
سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن
سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه ناوخۆییه‌كان
رایانگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی
رابردوودا مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمی
ئیسلامی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوووڕاوانی
"چه‌پ"یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و بۆ
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك دیكه‌ش
هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمی ئیسلامی له
راستای به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی درێژماوه‌ی
سه‌ركوتی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و
هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ له ئێران، "یاشار
دارولشه‌فا" خوێندكاری به‌شی كۆمه‌ڵناسی
دانیشگای تارانیان له‌گه‌ڵ براكه‌ی "كاوه
دارولشه‌فا" و دایكی "توران كه‌بیری" ده‌ستگیر
كردووه. هه‌روه‌ها "مازیار سه‌میعی"
هه‌ڵسووڕاوێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی
خوێندكاری له ماڵه‌كه‌ی دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
شیاوی باسه "مازیار سه‌میعی" و "یاشار
دارولشه‌فا" له هاوكارانی گۆڤاری چه‌پی
"سه‌رپیچ" بوون. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه
هه‌واڵنێرییه‌كان رایانگه‌یاند، په‌لاماری
چه‌ند رۆژی رابردووی مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی
بۆ سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌كی دیكه له
هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان،
بێ ئاكام بووه.
شه‌ممه
17ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
06
فێڤریه
2010 |