|
په‌ره‌سه‌ندنی سیاسه‌تی سانسۆر له
سه‌روبه‌ندی ٢٢ی به‌همه‌ن
به پێی راپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی چه‌ند
رۆژی رابردوودا و پاش سنووردار كردنی چالاكی
راگه‌یه‌نه‌ره‌كان، كورته په‌یامی ئێران سێڵ
بڕا و زۆربه‌ی سایته‌كان فیلتر و هه‌ك كراون.
له رۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندانه‌وه تا
ئێستا به‌كار هێنه‌رانی ئێران سێڵ له تاران و
هه‌ندێك له شاره‌كانی ئێران نه‌یان توانییوه
له رێگای موبایله‌وه كورته په‌یام بنێرن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه "ئێس. ئێم. ئێس"ی تۆڕی
ئینترنێتیش له ئێران تووشی گیر و گرفت بووه
و له هه‌ندێ شوێن قه‌تع بووه. هاوكات وێب
سایته‌كانی پارلمان نیوز و خه‌به‌رنامه‌ی
"ئه‌میر كه‌بیر"یش هه‌ك كراون و
به‌كارهێنه‌رانی ناتوانن كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن.
شه‌ممه
17ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
06
فێڤریه
2010 |