|
درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زه‌خت و گوشار بۆ
سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری له سه‌روبه‌ندی
رۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن
ده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمی
ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه له
رۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن ساڵڕۆژی ئینقلابی دژه
سه‌ڵته‌نه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران، زه‌خت و
گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر خوێندكاران په‌ره
پێداوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات رۆژی شه‌ممه ١٧ی رێبه‌ندان
"ئه‌لبورز مه‌حبوب خاه" خوێندكاری دانیشگای
خاجه نه‌سیری تارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و
ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردووه. ئه‌مه له
حاڵێكدایه كه "میلاد ئه‌سه‌دی، سوهه‌یل
محه‌ممه‌دی و عه‌لی په‌رویز" ٣ خوێندكاری
دیكه‌ی ئه‌م دانیشگایه كه له جه‌ریانی
ناڕه‌زایه‌تییه خوێندكارییه‌كانی مانگه‌كانی
خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ
ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هه‌روا له زیندان
راگیراون. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای
قه‌زایی رژیم له شاری "بابۆل"، "ئه‌شكان
زه‌هابیان" له هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی به
تۆمه‌تی كرده‌وه له دژی ئه‌منیه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی و ته‌بلیغ له دژی نیزام به ٦
مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كردووه.
یه‌ك
شه‌ممه
18ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
07
فێڤریه
2010 |