|
جێ گۆڕكێی ده‌یان كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر
كراوانی زیندانی ئێڤین
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری "هێرانا"
ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی
ناڕه‌زایه‌تییه دژه حكومه‌تییه‌كانی رۆژی
یه‌كشه‌ممه ٦ی به‌رفرانبار له سلوله
تاكه‌كه‌سییه‌كانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ
به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین.
به گوێره ئه‌و راپۆرته، ٣٠ كه‌س له
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان پاش كۆتایی هاتنی
لێپرسینه‌وه‌كانیان، له به‌نده داخراوه‌كان
و سلوله تاكه كه‌سییه‌كانی شوێنه
جیاجیاكانی زیندانی ئێڤینه‌وه گواستراونه‌وه
بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی ٣٥٠.
شایانی باسه كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه
جه‌ماوه‌رییه‌كانی پاش شانۆگه‌ری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری رژیم، هه‌روا
له ژێر هه‌لومه‌رجێكی دژوار دا
لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كرێت.
یه‌ك
شه‌ممه
18ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
07
فێڤریه
2010 |