|
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری له
نه‌غه‌ده
هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری "ئه‌سعه‌د مه‌ولود
زاده"، ئه‌ندامی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ
پێكهێنانی ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان، رۆژی
پێنج شه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندان له لایه‌ن
مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر
كراوه.
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی رۆژی
پێنج شه‌ممه مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی
شاری نه‌غه‌ده رژاونه‌ته ماڵی "ئه‌سعه‌د
مه‌ولود زاده" له ئاوایی "قه‌ڵاتان" و
ناوبراویان ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی
ئیتلاعاتی شاری ورمێ كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، تا ئێستا هیچ
زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و شوێنی
راگرتنی ناوبراو له به‌رده‌ست دا نییه.
یه‌ك
شه‌ممه
18ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
07
فێڤریه
2010 |