|
كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بۆ چه‌نده‌مین
شه‌وی به‌رده‌وام له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و جه‌ماوه‌ری
ناڕازی شاری تاران بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی
به‌رده‌وام له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین
كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی
زیندانیانی سیاسی و كۆتایی هێنان به ده‌ركردن
و به‌كردوه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام بوون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری تارانه‌وه
رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان، وه‌ك چه‌ند
شه‌وی رابردوو سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و ژماره‌یه‌كی
زۆر له خه‌ڵكی تاران له به‌رده‌م زیندانی
ئێڤین كۆبوونه‌وه. به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و
قه‌زایی رژیم له ژێر ناڕه‌زایه‌تی و گوشاری
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به ناچار
ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسیان ئازاد كرد.
یه‌كێك له ئازاد كراوان "په‌روانه مه‌داح
راد" له پشتیوانانی دایكانی پڕسه‌گێڕه بوو
كه، زیاتر له ٤٠ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر
كرابوو.
دوو شه‌ممه
19ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
08
فێڤریه
2010 |