|
به‌یانییه‌ی كانوونی داكۆكیكارانی مافه‌كانی
كرێكاران له دژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی
"عه‌لیڕه‌زا
سه‌قه‌فی"
كانوونی داكۆكیكارانی مافه‌كانی كرێكاران رۆژی
یه‌كشه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان به ده‌ركردنی
به‌یانییه‌ك درێژه‌ی گوشار و پێكهێنانی فه‌زای
ترس و خۆف له كۆمه‌ڵگا له‌وانه ده‌ستبه‌سه‌ر
كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری "عه‌لیڕه‌زا
سه‌قه‌فی" مه‌حكوم كرد.
له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه، ناكۆكی نێوان
باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ده‌ست هێنانی هێزی
سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری ئابووری، گوشاری
سه‌ر خه‌ڵكی بێبه‌ش و ئازادیخوازی زیاتر
كردووه و وه‌ك هه‌میشه كرێكاران به تایبه‌ت
كرێكارانی كه‌م داهات و بێكار و بێ ته‌شه‌كول
زۆرترین هه‌زینه ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی به‌یانییه‌ی كانوونی داكۆكیكارانی
مافه‌كانی كرێكاران جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ئێمه
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كانی ئه‌م دواییانه به
ناڕه‌وا ده‌زانین و خوازیاری ئازادی
ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی "عه‌لیڕه‌زا
سه‌قه‌فی" و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و
هه‌روه‌ها زیندانیانی سیاسی و ده‌ستبه‌سه‌ر
كراوانی ئه‌م دواییانه‌ین.
دوو شه‌ممه
19ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
08
فێڤریه
2010 |