|
به‌یانییه‌ی شورای ژنان به بۆنه‌ی گیان له
ده‌ست دانی "یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی"
شورای ژنان به ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك، خه‌م و
په‌ژاره‌ی خۆی سه‌باره‌ت به گیان له ده‌ست
دانی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری "یه‌دوڵا خوسره‌و
شاهی" ده‌ربڕی.
له به‌یانییه‌ی شورای ژنان دا هاتووه،
هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی كرێكاری ئاگاه و
هاوڕێی خه‌باتكار و رێبه‌ری ماندوویی نه‌ناس،
ئێمه‌ی شڵه‌ژاند به‌ڵام هاوڕێ "یه‌دۆڵا" یادی
و بیره‌وه‌رییه‌كانی له ناو ئێمه‌دا هه‌ر
زیندووه و به‌خۆڕاگری بێ وێنه‌ی له
زیندانه‌كانی ٢ حكومه‌تی سه‌رمایه‌داری
پاشایه‌تی و ئیسلامی یادی خۆی هه‌تاهه‌تایی
كرد.
تا كاتێك كه سته‌می چینایه‌تی له ئارادا بێ
تا ئاپارتایدی جنسی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و تا
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مالكیه‌تی خسوسی، له هه‌ر
ناڕه‌زایه‌تییه‌ك و خۆپیشاندان و میتینگێك دا
ئێمه ئه‌و رێبه‌ره چینایه‌تییه‌ی كرێكاران
له ناو خۆمان دا هه‌ست پێده‌كه‌ین. ئه‌مرۆ و
له داهاتووی ئازادی چینی كرێكار بۆ هه‌میشه
یادوبیره‌وه‌ری ناوبراو و باقی گیان
به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری
به‌رز راده‌گرین.
ئێمه ئه‌ندامانی شورای ژنان په‌یامی
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی
به‌ڕێزی "یه‌دوڵا خوسره‌و شاهی" و سه‌رجه‌م
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مرۆڤه
ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین.
دوو شه‌ممه
19ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
08
فێڤریه
2010 |