|
درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندامانی
كومیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافه‌كانی مرۆڤ و
پارێزه‌ران
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، رۆژی
یه‌كشه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان "عه‌لی كه‌لایی"
ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافه‌كانی
مرۆڤ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌واڵنێرانی
مافه‌كانی مرۆڤ "عه‌لی كه‌لایی" كه ده‌ورانی
سه‌ربازی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت، سه‌ر له به‌یانی
رۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن مه‌ئمورانی
دادستانی نیزامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به ده‌ستگیری ناوبراو ژماره‌ی ئه‌ندامانی
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كومیته‌ی هه‌واڵنێرانی
مافه‌كانی مرۆڤ گه‌یشتۆته ٨ كه‌س.
له لایه‌كی دیكه‌وه
مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات سه‌ر له
به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ١٩ی رێبه‌ندان
رژاونه‌ته ماڵی "مریه‌م قه‌نبه‌ری" پارێزه‌ری
دادگوسته‌ری و له هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی
ژنان و ناوبراویان ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی
شوێنێكی نادیار كردووه.
دوو شه‌ممه
19ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
08
فێڤریه
2010 |