|
بانگه‌وازی جیهانی بۆ دیفاع له ئازادی به‌یان
و خه‌ڵكی ئێران
زیاتر له ١٥٠ كه‌س له رووناكبیران و
ئوستادان و خوێندكارانی دانیشگا‌كانی ئێران و
جیهان، بۆدیفاع له ئازادی به‌یان و كۆتایی
هێنان به توندوتیژیی له دژی خه‌ڵك و
رووناكبیران و نوسه‌رانی ئێران،
بانگه‌شه‌یه‌كی جیهانیدا راگه‌یاندووه.
له‌م به‌یانییه دا هاتووه، ٨ مانگ پاش
راگه‌یاندنی ئاكامی نمایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له ئێران، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هێشتا درێژه
به ناڕه‌زایه‌تییه پڕ خرۆشه‌كانی خۆیان
ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی حكومه‌ت،
سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ڕژێنه سه‌ر
شه‌قامه‌كان تا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له دژی
ده‌زگای حكومه‌تی ده‌رببڕن. سه‌ره‌ڕای
زیندانیی كردنی چه‌ند هه‌زار كه‌س و بڵاو
كردنه‌وه‌ی ئێعترافه‌كانی ژێر گوشار و
ئه‌شكه‌نجه له راگه‌یه‌نه‌ره‌كاندا،
ناڕازییانی دژه حكومه‌تی له ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ست هه‌ڵناگرن و سه‌باره‌ت به باردۆخی
ئێستا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
له كۆتایی دا بانگه‌وازده‌ران وێڕای دیفاع
له ئازادی به‌یان و چاپه‌مه‌نی، خوازیاری
كۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌كان له دژی
خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌روه‌ها ئازادی سه‌رجه‌م
رۆژنامه‌نووسان و زیندانیانی سیاسی بوون.
دوو شه‌ممه
19ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
08
فێڤریه
2010 |