|
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسووڕاوی
خوێندكاریی دانیشگای پۆلی تێكنیكی تاران
له درێژه‌ی گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌تی و
ئیتلاعاتییه‌كان له سه‌روبه‌ندی رۆژی ٢٢ی
به‌همه‌ن بۆ سه‌ر خوێندكارانی دانیشگاكانی
ئێران، ١٤ كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی
دانیشگای ئه‌میر كه‌بیر له‌م رۆژانه‌ی دواییدا
ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئیسلامی رژیم له
شاری تاران ١٠ خوێندكاری ئه‌و دانیشگایه‌ی بۆ
دادسه‌را بانگ كردووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه
كه ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییه‌كان
پێوه‌ندییان به ده‌یان خوێندكار گرتووه و
هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه، له خۆپێشاندانه
دژه حكومه‌تییه‌كان رۆژانی داهاتوودا،
به‌شداری نه‌كه‌ن.
سێ شه‌ممه
20ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
09
فێڤریه
2010 |