|
به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی ئا‌مریكا و یه‌كیه‌تی
ئوروپا بۆ مه‌حكوم كردنی سه‌ركوته‌كان له
ئێران
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا و
ئا‌مریكا به ده‌ركردنی به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌ش
داوایان له رژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه
كه، كۆتایی به توندوتیژی و سه‌ركوتی
شارۆمه‌ندانی ئێرانی بهێنێت.
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له به‌یانییه‌كه‌یاندا
وێڕای پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
دادگای به‌كۆمه‌ڵ و كۆتایی هێنان به
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كانی پاش شانۆگه‌ری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری رژیم،
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی
توندوتیژی و سه‌ركوت له رۆژانی داهاتوو دا و
به تایبه‌ت له ساڵڕۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن
نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.
سێ شه‌ممه
20ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
09
فێڤریه
2010 |