|
په‌ره‌سه‌ندنی گوشاره‌كان بۆ توند كردنه‌وه‌ی
ته‌حریمه‌كان له دژی رژیمی ئیسلامی
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی رژیمی ئیسلامی
سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی
هه‌سته‌یی خۆی، گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
بۆ به‌كارهێنانی ته‌حریمی نوێ له لایه‌ن
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه زیادی
كردووه.
پاش ئه‌وه‌یكه رژیمی كۆماری ئیسلامی
رایگه‌یاند كه، ده‌یهه‌وێت به‌رهه‌مهێنانی
سوته‌مه‌نی هه‌سته‌یی "زۆر پیتێنراو" ده‌ست
پێ‌بكا و تا ساڵی داهاتوو ١٠ ناوه‌ندی نوێی
پیتاندنی ئۆران‌یۆم به ناوه‌نده‌كانی خۆی زیاد
بكات، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه و وه‌زیری
دیفاعی ئا‌مریكا له دانیشتنێكدا له پاریس
له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه، ده‌بێت
ته‌حریمێكی زیاتر بكه‌وێته سه‌ر ئێران.
سێ شه‌ممه
20ی
رێبه‌ندان
١٣٨٨ _
09
فێڤریه
2010 |