|
٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی ئاشكرابونی
جه‌مسه‌رێكی نوێی رادیكاڵ و كومونیست له كۆمه‌ڵگای كوردستان
ن: سیروان په‌رته‌ونوری
و: ئاسۆ سه‌هامی
بیست و شه‌شی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه به‌رێوه‌یه. كۆمه‌له له
ساڵی ١٣٤٨ هه‌ڵسورانی نهێنی و رێكخراوه‌یی خۆی به باوه‌ڕێكی پته‌و
به كومۆنیسم و رزگاڕی كرێكاران و به‌ش مه‌ینه‌تان ده‌ست پێكرد و
له ٢٦ی رێبه‌ندانی سالی ١٣٥٧ كه هاوكات بو له‌گه‌ڵ گیانبه‌خت
كردنی هاورێ حه‌مه‌حسێنی كه‌ریمی (یه‌كێك له بونیادنێرانی
كۆمه‌ڵه) هه‌ڵسورانی ئاشكرای خۆی راگه‌یاند.
كۆمه‌ڵه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشكرابوونیه‌وه، زۆر خێرا له
رێكخراوه‌یه‌كی نهێنی و ژێرزه‌وینی بوو به رێكخراوه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری و له ماوه‌ی ٦ مانگ دا یانی له رێبه‌ندانی ٥٧وه تا
گه‌لاوێژی ٥٨ رۆژی له‌شكه‌ركێشی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان،
له بارودۆخی سیاسی و خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان
دا به شێوه‌یه‌ك مۆری خۆی كوتا كه تا ئێستاش له
بیره‌وه‌ریه‌كاندا زیندوه.
ئاشكرا بوونی هه‌ڵسورانی كۆمه‌له، راگه‌یاندنی جه‌مسه‌رێكی نوێی
رادیكال و كۆمونیست له كۆمه‌ڵگای كوردوستان بو كه تا ئه‌و كات
رووی نه‌دابو. سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌نگ دانه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و به‌ش مه‌ینه‌تانێ بو كه هاتبونه
مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ رزگار بوون له كۆت و به‌نده‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا.
ئه‌رۆ پاش ٤٠ سال له دامه‌زراندنی ئه‌م ره‌وته سۆسیالیستیه و
پاش ٣١ ساڵ له هه‌ڵسورانی ئاشكرای، ئه‌م ره‌وته له نێوان
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و له نێوان سه‌رجه‌م ئینسانه
خه‌باتكار و ئازادیخوازه‌كان كه ئامانجی هاوبه‌شیان رزگاری و
به‌رابه‌ری ئینسانه‌كانه، خاوه‌ن ئیعتبار و كاریگه‌ریه‌كی
به‌رچاوه.
كۆمه‌ڵه ده‌ورونه‌خشێكی زه‌قی له ژیانی سیاسی و خه‌باتی
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان گێڕاوه. كۆمه‌ڵه توانی به
شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بهێنێته
مه‌یدانی خه‌بات و هه‌ڵسورانی سیاسی و رێگای خوش كرد كه سیاسه‌ت و
حیزبایه‌تی له چنگ رێبه‌رانی ره‌وتی ناسیۆنالیستی كورد، مه‌لا ،
شێخ و حیزبه سونه‌تیه‌كان بێته ده‌ره‌وه و كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ببنه جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی
رادیكاڵ له به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌یل و بۆچوونانه‌دا.
كۆمه‌ڵه كۆمه‌لگای كوردستانی نه‌ك هه‌نگاوێك، به‌ڵكو چه‌ندین
هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و رادیكالیسمی شۆرشگێر پاڵ پێوه‌نا. به بێ
هه‌بونی كۆمه‌ڵه، سیاسه‌ت له كوردستان، سیاسه‌تێكی راست و
بورژوایی و كۆنه‌په‌ره‌ستانه بو. خه‌بات له دژی سونه‌ته
عه‌شیره‌ییه‌كان و فئودالیزم، كه‌م كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری مه‌زهه‌ب،
بانگه‌شه و په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی پێشره‌و و سۆسیالیستی،
هێنانه مه‌یدانی ژنان وه‌ك هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره،
بانگه‌شه بۆ پێكهێنانی شۆراكان، رێگا گرتن له ساخت و ساز له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی، سازمان دان و رێكخستنی هێزی چه‌كداری نوێ كه
په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵكی ره‌نج كێشاودا گرت،
رادیكاڵ كردنی سیاسه‌ت له كوردستان و هه‌روه‌ها ئاشنا كردنی چینی
كرێكاری كوردستان (كه له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردودا شكڵی
گرتوه) به سۆسیالیسم و بیروبۆچونی سۆسیالیستی و به‌دی هێنانی
سه‌مپات و لایه‌نگری گشتی كرێكاران به‌ره‌و سۆسیالیزم و
بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئیعتبار و كاریگه‌ری كۆمونیسم له كۆمه‌ڵگا و
ته‌نانه‌ت له ئاستێكی به‌رچاویش دا هێژمونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌رجه‌م ئه‌مانه به‌رهه‌م گه‌لێكی پڕ بایه‌خن كه كۆمه‌ڵه به
وشیاری خۆی له كوردستان به كرده‌وه‌ی ده‌رهێنا. ئه‌مانه
به‌رهه‌می ساڵانێك له هه‌ڵسوران، ماندووبون، باوه‌ڕی پته‌و به
ئارمانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و پابه‌ند بوون به كۆمونیسم و
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سونه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه بوه و ئێستاش به
شێوه‌یه‌كی نه‌پچڕاو مێژوی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێژوی خه‌باتی
حه‌قخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ماوه‌ی سێ
ده‌یه‌ی رابردودا گرێی خواردوه و له‌گه‌ڵ ئاواتی زۆرینه‌ی
كۆمه‌ڵگا بۆ دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ یه‌كی گرتوه.
یه‌كێك له روداوه گرینگه‌كان كه له مێژوی كۆمه‌ڵه‌دا روویداوه
پێكهاتنی حیزبی كۆمونیستی ئێران و ده‌ورونه‌خشی كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌له له‌م ره‌وته‌دا بو. حیزبی كۆمونیستی ئێران له بارودۆخێكی
دژوار و ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌ت دا پێك هات. ئه‌و ده‌ورانه كه
ده‌سه‌لاتی ره‌شی رژیمی ئیسلامی باڵی به سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی
خه‌ڵك دا كێشابوو و سیسته‌مێكی حكومه‌تی وه‌حشیانه‌ی به سه‌ر
ئێران‌دا سه‌پاندبو. شۆرشی ساڵی ٥٧ی ئێران كه له‌گه‌ل هاتنه
مه‌یدانی چینی كرێكار به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاو هاورێ ببو و
هه‌روه‌ها قه‌یرانێكی فكری و سیاسی هێزه چه‌په‌كانی داگرتبو.
له راستی دا شۆرشی ساڵی ٥٧ پێویستی پێكهێنانی حیزبێكی كۆمونیستی
كه ریشه‌ی له ژیان و خه‌باتی چینی كرێكاردا هه‌بێت زیاتر له
هه‌ر كاتێكی تر نیشان دا. به‌شێك له حیزبه چه‌په‌كان له‌و
سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لایه‌نگری كۆمونیسم و چینی
كرێكار بون، هێشتا نه‌یان تونی بو كه خۆیان له‌م قه‌یرانه فكریه
رزگار بكه‌ن. قه‌یرانێك كه تووشی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ ببو، تایبه‌ت
به ئێران و چه‌پی ئێران نه‌بو به‌ڵكو قه‌یرانی فكری و
كۆمه‌ڵایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهانی بو كه ده‌یان ساڵ به چه‌پ و
كۆمونیسم ده‌ناسرا. ئه‌م قه‌یرانه سۆسیالیزمی بورژوایی به
سه‌ركرده‌یی شۆره‌وه‌ی (یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت) بوو كه له ئێران دا
خۆی نیشان ئه‌دا و بۆ ده‌یان ساڵ بو كه رێكخراوه و حیزبه
چه‌په‌كانی داگرتبو.
حیزبی كۆمونیستی ئێران له دڵی ئاوه‌ها بارودۆخێك دا پێك هات .
حیزبی كۆمونیستی ئێران كه به‌شێكی زۆری له كۆمه‌ڵه پێك ده‌هات،
به‌ڵێنی دا كه له رێگای به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی كرێكاران دڵ
قایم و به بێ ڕاڕایی هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
حیزبی كۆمونیستی ئێران به‌م باوه‌ڕه‌وه پێك هات كه سه‌ربه‌خۆیی
سیاسی چینایه‌تی كرێكاران له هه‌مو روداوه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بپارێزێت و چینی كرێكار به‌ره‌و شوێنێك ببات كه
ببێته موده‌عیه‌كی به‌هێزی سیاسی له ئێران.
حیزبی كۆمونیستی ئێران په‌یمانی دا كه رێگا و به‌رژه‌وه‌ندی
كرێكاران وون نه‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی چینی كرێكار
پارێزگاری بكات و هه‌وڵی داوه كه جه‌مسه‌رێكی سۆسیالیستی كرێكاری
له ئێران دا پێك بهێنێت . هه‌ر بۆیه ئه‌م حیزبه به‌رهه‌می به
نرخی چینی كرێكاری ئێران و به‌رهه‌مێكه كه كۆمه‌ڵه و سه‌رجه‌م
بزوتنه‌وه‌ی كۆمونیستی ئێران به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌بێ بی
پارێزێت و گه‌شه بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی حیزبی كۆمونیستی
ئێران به‌رانبه‌ر به‌و به‌ڵێنیانه پابه‌ند نه‌مانه‌وه و
ژماره‌یه‌ك له كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌یان له‌م ئامانجانه
دور خسته‌وه و ئه‌و حیزبه‌یان به‌جێ هێشت، به‌ڵام بنه‌ماسه‌ره‌كی
و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی حیزبی كۆمونیستی ئێران هه‌روا له جێگای خۆی
ماوه‌ته‌وه .
هه‌نوكه ژماره‌یه له رێبه‌ران و بونیادنێرانی كۆمه‌ڵه‌ش كه
ئه‌م ریزه‌یان به جێهێشتوه و باوه‌ر و خه‌تی سیاسی خۆیان
گۆڕیوه، به شێوه‌یه‌كی ئیراده‌گه‌رایانه جیابونه‌وه‌ی خۆیان له
كۆمه‌ڵه به حیزبی كۆمونیستی ئێران ده‌به‌ستنه‌وه و پێك هاتنی
حیزبی حیزبی كۆمونیستی ئێران و هه‌ڵسوران له‌م چوارچێوه‌دا به
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ناكۆكی و جیابونه‌وه‌كانی ناو
كۆمه‌ڵه ده‌زانن. به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه به پێی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌ورۆی خۆیان ئه‌وه‌یان له بیربردوه‌ته‌وه كه هه‌ر ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی كه به ئارمانی كۆمونیسم و شۆرشی ئوكتوبر و ئارمان و
كرده‌وه‌ی كاك فواد و دوكتور جه‌عفه‌ره‌كان ناوكی بڕدرا بوو، به
پێك هێنان و په‌یوه‌ست بون به حیزبی كۆمونیستی ئێران نه‌ك لاواز
نه‌بو به‌ڵكو گه‌شه‌ی كرد و شه‌فاف تر بو و عه‌زم و ئیراده‌ی به
چینی كرێكار
زیادی كرد و له به‌رانبه‌ر بۆرژوازی و ناسیۆنالیزم دا پته‌وتر
راوه‌ستا و ته‌وه‌هومی به پۆپۆلیزمی له سه‌ر خۆی لابرد.
حیزبی كۆمونیستی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی له سه‌رجه‌م ئه‌م بوارانه‌دا
پته‌وتر كرد و ئارمانخوازیه‌كه‌ی قایم تر كرد و به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و جۆره بۆچونه، هاوچاره‌نووسی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان كه له خه‌باتی په‌یگیر و رادیكاڵی كۆمه‌ڵه ره‌نگی
داوه‌ته‌وه له رێگای حیزبی كۆمونیستی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ
سه‌رجه‌م كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران یه‌كی گرتوه و
شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ر به خۆی گرتوه. هه‌ربۆیه به بیانوی
هه‌ڵسوران له چوارچێوه‌ی كوردستان ناكرێت و نابێ له حیزبی
كۆمونیستی ئێران ده‌ست هه‌ڵبگرین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م
هه‌ڵسورانه كرێكاری و كۆمونیستیش بێت. و ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخان و
هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی سیاسی ره‌وته جیابوه‌كان له كۆمه‌ڵه و حیزبی
كۆمونیستی ئێران ده‌رده‌خات.
ئه‌ورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆمه‌له و حیزبی كۆمونیستی ئێران
جیابونه‌ته‌وه به وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ینی ته‌بلیغی له دژی حیزبی
كۆمونیستی ئێران به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بۆچونه‌كانیان به
شێوه‌یه‌كی ئیراده‌گه‌رایانه ناتوانن كه مێژوی زیاتر له ٣
ده‌یه خه‌بات و هه‌ڵسورانی خه‌باتكارانه‌ی كۆمه‌ڵه چه‌واشه
بكه‌ن، له قسه‌وباسه‌كانیان دا، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناوی
كۆمه‌ڵه راستیه‌كانی ئه‌م جیابونه‌وه بشارنه‌وه و بی پێی
بیروبۆچونی ئه‌ورۆیان مێژوی كۆمه‌ڵه چه‌واشه بكه‌ن.
سیاسه‌تی راست و دژه سۆسیالیستی ئه‌و ره‌وتانه‌ی كه له كۆمه‌ڵه
جیابونه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له یه‌ك دابڕانیان
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌م ره‌وتانه و جیابونه‌وه‌كانیان
ئاسه‌وارێك له چه‌پ و رادیكاڵ بوون به‌ر چاو ناكه‌وێت.
ئه‌ورۆ له بارودۆخێك دا سالرۆژی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه رێز
لێده‌گرین كه قه‌یرانێكی ئابوری و سیاسی قوڵ، سه‌رجه‌م ئێرانی
داگرتوه. مه‌سه‌له‌ی روخانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، مه‌سه‌له
ده‌سه‌لاتی سیاسی له داهاتوی ئیران زیاتر له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كی
دیكه له ئارادایه. ژیانی كرێكاران و خه‌ڵكی زوڵم لێكراو رۆژانه
زیاتر به‌روه هه‌ژاری و رۆژ ره‌شی ده‌كێشرێت. زۆربه‌ی خه‌ڵكی
ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن. بێكاری
گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی، سه‌ركوت و خه‌فه‌قان، ئێعدام و
ئه‌شكه‌نجه و زیندان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
په‌ره‌ی سه‌ندوه و ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه.
له ئاوه‌ها هه‌ل و مه‌رجێك دا، له حاڵێكدا كه رژیمی ئیسلامی
له‌گه‌ڵ قه‌یران و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وروه، له
حاڵێكدا كه رژیم زیاتر له جاران ته‌ریك كه‌وتوه‌ته‌وه، جم و جۆڵ
و خه‌باتی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێران زیاتر له رابردو
له ئارادایه. بۆرژوازی وه‌ك چینێك به نوێنه‌رانی سیاسی
جۆراوجۆریه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه روخانی رژیمی ئیسلامی
به كه‌مترین زه‌ره‌ر و زیان بۆ ده‌موده‌زگای حكومه‌تی
سه‌رمایه‌داری له ئێران كۆتایی پێ بهێنێت و له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وه‌گیان هاتو به لارێ
دا به‌رێت و له ناوه‌رۆكی رادیكاڵی ئه‌و خه‌باته كه‌م بكاته‌وه.
به‌ڵام بۆ چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش كه له ساڵانی
رابردودا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هاتونه‌ته مه‌یدان،
مه‌سه‌له‌كه نابێ به‌م شێوه بێت. له چه‌ن ساڵی رابردودا
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی دژه حكومه‌تی
سه‌رمایه‌داری ئیسلامی زیاتر له جاران خۆی ده‌رخستوه. ئێستاش
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و ناره‌زایه‌تیه‌كانی چینی كرێكار و مانگرتنه
كرێكاریه‌كان له سه‌راسه‌ری ئێران وه‌ك یه‌كێك له
هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئه‌ژمێردرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌باتی رۆژانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری و
بزوتنه‌وه‌ی ژنان و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه له دژی
سیسته‌می مه‌وجود خێراییه‌كی زیاتری گرتوه و له‌م
ناره‌زایه‌تیانه به باشی ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌باتی ئه‌م
بزوتنه‌وانه هه‌ر رۆژ روخسارێكی رادیكاڵ تر به خۆی ده‌گرێت و
له‌م ناره‌زایه‌تیانه‌دا به بێ هیچ ته‌وه‌هومێك به‌رانبه‌ر
ده‌سته‌وتاقمه‌كانی ناوخۆی رژیم، هێرش بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م سیسته‌می
مه‌وجودی كردوه‌ته ئامانجی خۆی.
له لایه‌كی دیكه‌وه بوونی چینی كرێكار له هه‌ر هاوسه‌نگیه‌كی
سیاسی داهاتودا به‌سراوه‌ته‌وه به هه‌ڵسورانی نه‌خشه دارێژراو و
خه‌باتی كرێكارانی شۆرشگێر و كومونیست له ئێران و ئه‌بێ هه‌ر
كرێكارێكی پێشڕه‌و و هه‌ر رێبه‌رێكی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئه‌م
راستیه به باشی بزانێت و هه‌وڵ بدات كه ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه
رێبه‌رایه‌تی بكات و به به‌شداری و خه‌باتی رۆژانه‌ی خۆی
رێبه‌رایه‌تی سیاسی خۆی بسه‌لمێنێت.
كۆمه‌ڵه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، هه‌وڵ دان بۆ رێك خستن و
رێنمایی كردنی ناره‌زایه‌تیه‌كانی چینی كرێكار و كردنی به به‌شێك
له ناره‌زایه‌تی كرێكاری به گرینگ‌ترین ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و
له‌م رێگادا هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی چینی كرێكار له دا‌و
بیروبۆچونی میللی گه‌رایی و ناسیۆنالیستی، مه‌زهه‌بی، لیبراڵی و
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا رزگار بكات.
به‌ڵام هه‌وڵ دان بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه ببێت به به‌شێك له
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری به بێ له به‌رچاو گرتنی راستیه‌كانی مه‌وجود
ناتوانێت به‌ره‌و پێش بچێت. هه‌ر بۆیه به‌شداری له خه‌باتی
شۆڕشگێرانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه هه‌ر
كامه‌یان به جۆرێك له سه‌ر ژیان و خه‌باتی چینی كرێكار كارێگه‌ری
هه‌یه، به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین و له‌م خه‌باته‌دا
به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و دوا رۆژی كرێكاران و به‌ش
مه‌ینه‌تان له به‌ر چاو ده‌گرین.
كۆمه‌ڵه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سته‌می میللی، خه‌بات بۆ دابین كردنی
مافی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان، ئازادییه دیموكراتیكه‌كان كه
هه‌ركامه‌یان له سه‌ر ژیان و خه‌باتی كرێكاران كاریگه‌ری هه‌یه،
به‌به‌شێك له ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م زوڵمانه،
سه‌رجه‌م هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گڕ.
له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وی جه‌ماوه‌ری ئێستا له دژی رژیمی
ئیسلامی و سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه دیموكراتیكه‌كان له‌وانه
مه‌سه‌له ژنان، ئازادیه سیاسیه‌كان، رفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی،
لاوان...... یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی
كۆمونیستی ئێران له چه‌ن ساڵی رابردودا، ده‌خاڵه‌ت گه‌ری
هه‌ڵسورانی سیاسی له مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به پێشوازیان
رویشتن بوه.
كۆمه‌ڵه و حیزبی كومونیستی ئێران نه ته‌نیا خۆی به بێ به‌ش و نا
مه‌سئول نازانێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ئه‌دات رێبه‌رایه‌تی ئه‌م
بزوتنه‌وه به ده‌سته‌وه بگرێت و ئیجازه نادات كه حیزبه
بورژوازی و لیبراڵه‌كان بیانكه‌ن به سه‌رمایه سیاسی خۆیان. ئێمه
راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نێن كه ئه‌م كێشانه‌ی جیهانی ئه‌ورۆ
ته‌نیا و ته‌نیا به به‌شداری هه‌ڵسوراوانه و سه‌ربه‌خۆی چینی
كرێكار له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێشره‌وی له رێگای ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌باس كرا، پێویستی به
حیزبێكی یه‌كگرتوی كرێكاری خاوه‌ن بڕوا هه‌یه و كۆمه‌ڵه و حیزبی
كومونیستی ئێران خاوه‌ن ئاوه‌ها زه‌رفییه‌تێكن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
پته‌وتر له جاران له‌م رێگادا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت. به ئاوه‌ها
یه‌كیه‌تییه‌ك و هاوپشتی یه‌ك پێك هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رابه‌ر،
ئازاد و سوسیالیستی ئاسانه و دور له چاوه‌روانی نیه.
وه‌رگیراو له جیهانی ئێمروزی ژماره ٢٤٢
|