|
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
دامه‌زران، رێكخراوبوون، چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه
كردنی

نووسه‌ر: ویلهۆلم
ئایشێف
وه‌رگێڕ له ئینگلیسیه‌وه
بۆ فارسی:
فه‌رهاد به‌شاره‌ت
وه‌رگێڕ: له فارسیه‌وه بۆ كوردی:
فه‌رهاد مورادیان
پێشه‌كی وه‌رگێڕی فارسی:
نووسراوه‌یه‌ك كه
له ژێر ناوی "كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران، دامه‌زران،
ته‌شكیلات، چالاكیه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه كردنی "
ده‌خوێننه‌وه نووسراوه‌ی "ویلهێلم ئایشهێف" كومۆنیستی ئاڵمانیه
كه ئه‌ندامی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م بوو.
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی
"نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م"، بۆ خوێنه‌ره فارس زمانه‌كان و
هه‌ڵسووراوانی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاری له ئێران كه‌متر ناسراوه.
ئاشنابوونی هه‌رچی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه كومۆنیستی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه كرێكارییه بۆ كرێكارانی ئێران ده‌توانێت بایه‌خ
و گرنگیه‌كی زیاتری هه‌بێت.
نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م، ئامانج و شێوازی چالاكیه‌كانی، رۆڵ گێڕان
و به‌شداری له مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی رۆژانه له
ناو كرێكاران و شێوه و نه‌ریته رێكخراوه‌ییه‌كانی، هه‌موویان
به‌شێكی گرینگ له مێژوو و سونه‌ته‌كانی خه‌باتی كومۆنیستی چینی
كرێكاری جیهان ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و ئامانج و سونه‌تانه‌ی كه له
قۆناغه‌كانی دواتری خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له دژی
سه‌رمایه‌داری به‌داخه‌وه كه‌متر و كه‌متر گرینگ‌یان پێدراوه،
زۆربه‌یان به‌ره‌به‌ره له‌بیر كران."ویلهێلم ئایشێف" خۆی ئه‌ندامی
نیونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م بوو و ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی له ژێری
چاو‌ه‌دێری و رێنوێنیه‌كانی راسته‌وخۆی "كارل ماركس" دا نووسیوه.
نووسراوه‌ی "ئایشێف" سه‌باره‌ت به نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م،
به‌شێكی هه‌ره‌گرینگ و پڕبایه‌خ له مێژوو و شێوازی چالاكیه‌كانی،
له ده‌قێكی زیندوو و تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیه‌كان و خه‌باتی كرێكاریی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی
نۆزده‌هوم له ئوروپا، پێشكه‌ش به خوێنه‌ران ده‌كات.یه‌كیه‌تی و
پێوه‌ندی و هاوجۆشی كرێكاری، پێوه‌ندیه‌كی واقیعی و راستوخۆی
له‌گه‌ڵ كێشه و گیروگرفته‌كانی داوێنگیری چینی كرێكار هه‌یه.
دامه‌زرانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م، نموونه‌یه‌ك له شێوه‌ی چالاكی
كرێكارانی كومۆنیستی ئوروپا بۆ پێكهێنانی هاوجۆشی و دۆستایه‌تی،
یه‌كیه‌تی و هاوپشتی كرێكارییه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كێشه
واقیعیه‌كانی داوێنگیری چینی كرێكار.
بنیاتنان و پێكهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م به‌رهه‌می هه‌وڵ و
ته‌قالای كۆمه‌ڵێك له‌و كرێكارانه بوو كه بۆ به‌ره‌نگار
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كرده‌وه رۆژانه‌كانی بورژوایی جیهانی و بۆ
به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له پێناوی دۆز
و ئامانجه به‌رز و به‌نرخه‌كانی كومۆنیزم له ده‌وری یه‌ك
كۆبوونه‌وه، مه‌رجی یه‌كگرتنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م هه‌ر ئه‌و
ئامانجه هاوبه‌شه واتا خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی كومۆنیزم بوو، نه
ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی زانستی تئۆریكی و یان مێژووی چه‌ند گرووپ و
بیرمه‌ندێك سه‌باره‌ت به مێژوو و بارودۆخی جیهان.
له نووسراوه‌ی ئايشێف به‌شه‌كانی پێوه‌ندیدار به پێكهێنانی
نێونه‌ته‌وه‌یی، كێشه‌كانی ده‌وره‌ی یه‌كه‌م، به‌یاننامه‌ی
دامه‌زرێنه‌ر و بناخه‌دانه‌ری "كارل ماركس"، وره و
تایبه‌تمه‌ندیه به‌رزه‌كانی كه‌ش و هه‌وای زاڵ به‌سه‌ر
نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م نیشان ده‌ده‌ن. نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م له
كاتی پێكهاتنیه‌وه له ته‌واوی كێشه‌كانی پێوه‌ندیدار به كار و
ژیان و خه‌باتی كرێكاران به‌شدار بووه و له‌سه‌ر رووداوه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا نیشان و مۆری خۆی كوتاوه، مێژووی مانگرتنی
كرێكارانی كانزاكانی به‌لژیك، كرێكارانی به‌شی بیناسازی سویس و
كرێكارانی بورۆنز كاری فه‌رانسه له ساڵی ١٨٦٤وه به‌ره‌وئه‌ملا
له‌گه‌ڵ چالاكیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م ئاوێته بووه.
له‌و ده‌وره‌یه‌دا پێكهاتنی ئه‌و گۆڕ‌انكارییه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیانه له‌وانه ریفۆرم له په‌رلمانی به‌ریتانیا،
هه‌وڵه‌كانی دژ به شه‌ڕی یه‌كیه‌تی ئاشتی ئوروپا، ئاكامی خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تی و كاریگه‌ری و رۆڵی ئه‌و كرێكارانه بوو كه له
نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م دا یه‌كیان گرتبوو، لایه‌نه‌یه‌كی ئه‌و
گۆڕانكارییانه، كرێكارانی ئوروپا و حیزبی كومۆنیستی ئه‌وان بوو،
به‌شه‌كانی پێوه‌ندیدار به رۆڵ و كاریگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی له
مانگرتن و خه‌باتی كرێكارانی وڵاته جیاجیاكان و هه‌روه‌ها
ده‌رگیرییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئوروپا له
نیشانه و تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره به‌رزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی
یه‌كه‌مه. نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م نیشانی دا كه بابه‌تی هاوجۆشی
و پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران ئه‌و ئارمانخوازیه‌یه كه له
جیهانی ئێستا و له خه‌بات له دژی سه‌رمایه‌داری ده‌توانێت و
ده‌بێ مادی بێته‌وه. حیزبی كومۆنیستی كرێكاران ئه‌و ئه‌ڵقه
پێوه‌ندیه بوو كه توانی پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی كرێكارانی
ئوروپا له خه‌باتی كرێكارانی ئینگلیسی و هه‌روه‌ها پشتیوانی
كاریگه‌ر و به‌ربڵاوی كرێكارانی ئینگلیس له مانگرتنی كرێكارانی
كانزای به‌لژیك بڕه‌خسێنێت. نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م به‌ری به‌وه
ده‌گرت كه كرێكارانی وڵاته جیاجیاكان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دارانی"خودی" بكه‌ونه كێبڕكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر
دا، له ژێر په‌روه‌رده و هه‌وڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م دا
بوو كه كرێكارانی بیانی "خاریجی" كه به ئامانجی بێ ئاكام كردنی
مانگرتنی كرێكارانی به‌شی بینا سازی ژنێڤ له لایه‌ن
سه‌رمایه‌دارانی سۆیسه‌وه هێنرابوونه ئه‌و وڵاته، ده‌ستبه‌جێ
بوونه یار و یاوه‌ری كرێكارانی مانگرتوو. كتێبه‌كانی ئایشێف
نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته و زیندوو له هاوپشتی كرێكاران له
كرده‌وه دا بۆ خوێنه‌ر وێنا ده‌كات، به‌شه‌كانی پێوه‌ندیدار به
كۆنفرانسی له‌نده‌ن و كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكاران له ژنێڤ و لۆزان نیشانى ده‌ده‌ن كه ته‌نانه‌ت له
به‌رزترین ئاستی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه، گرینگ‌ترین
كێشه سیاسیه‌كانی پێوه‌ندیدار به كرێكاران بۆ نموونه پێویستی
خه‌باتی سیاسی كرێكاران یان داگیر كردنی له‌هێستان، كێشه‌كانی
پێوه‌ندی دار به كار و ژیانی رۆژانه، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی
سه‌عاتی كاری ناو رۆژ و كاری منداڵان له كارخانه‌كان ده‌درێته
به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت. داواكاری و
مشت و مڕه‌كانی نێوانی مه‌یله جیاجیاكانی نێونه‌ته‌وه‌یی
یه‌كه‌میش هه‌ر ئه‌و چه‌شنه بابه‌تانه‌ی له‌خۆ ده‌گرت. په‌سه‌ند
كردنی پرسیارنامه‌ی كرێكاری له كۆنگره‌ی ژنێڤ و وتووێژه‌كانی
پێوه‌ندیدار به چالاكیه سیاسیه‌كانی چینی كرێكار له كۆنگره‌ی
لۆزان له زومره‌ی ئه‌و كێشه واقیعی و زیندووانه‌یه كه
نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م سه‌رقاڵی بووه. نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م
شوێنی له‌بار و گونجاو بۆ چالاكی و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی كرێكاران
بوو، ئه‌و رێكخراوه كرێكارییه شوێنی پێكگه‌یشتنه‌وه و
یه‌كگرتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كان، هاو‌كات ئامرازی گشتگیردنی
ده‌سكه‌وته‌كانی تا ئێستایی كرێكاران بووه، هه‌ر بۆیه هه‌ر ئه‌و
هه‌وڵانه‌ی كه بۆ گۆڕینی ئه‌و حیزبه كرێكارییه به رێكخراوێكی
نهێنی و شاراوه و بان سانترالیزمی له لایه‌ن ئانارشیسته‌كانه‌وه
به‌رێوه‌چوو بێ ئاكام بوون. حیزبی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م، هه‌وڵی
دا تا رێكخراوه به‌ربڵاوه چه‌ند هه‌زار كه‌سیه‌كانی كرێكاری
وه‌كوو یه‌كیه‌تیه سێنفیه‌كانی به‌ریتانیا رازی بكات كه پێوه
په‌یوه‌ست بن، له چه‌ند بابه‌تێكیش دا توانی سه‌ركه‌وێت. ته‌واوی
هه‌وڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كرێكاران چ له بواری خه‌باتی
ئابووری و چ له بواری خه‌باتی سیاسی بۆ نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م
گرینگ و پڕبایه‌خ بوون و ئه‌وان به پێویستیان نه‌ده‌زانی كه
وه‌كوو ئه‌مڕۆكه جه‌ماوه‌ری به‌ربڵاوی كرێكاران له
یه‌كیه‌تیه‌كان دا ته‌نیا بۆ سه‌رگه‌رم كردنی كێشه سێنفی و
رۆژانه‌كانی ئابووری رابگرن و حیزبه سیاسیه چه‌په‌كانیش به
شێوه‌ی جیاجیا كاروباره سياسیه‌كان راپه‌ڕێنن. ئه‌و حیزبه
كومۆنیستیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه رێكخراوێكی رێك و پێك و
گونجاو بۆ گه‌شه و هه‌ڵدانی تواناكانی خه‌باتی كرێكاران بێت.
ئه‌ساسنامه "پێڕه‌و" نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م و وتووێژه‌كانی
ئایشێف سه‌باره‌ت به بنه‌ما رێكخراوه‌یه‌كان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
كه له‌و پێناوه دا به‌رێوه‌چووه به ئامانجی راكێشانی
یه‌كیه‌تیه سێنفیه‌كانی به‌ریتانیا له‌م روانگه‌وه سه‌رنج
راكێشن. بۆ وه‌رگێڕانی فارسی ئه‌م نووسراوه‌یه له ده‌قی
وه‌رگێڕاوی ئینگلیسی له به‌رهه‌مه گشتییه‌كانی مارکس و ئێنگڵس
به‌رگی ٢١، بڵاوكراوه‌كانی پرۆگه‌رس، كه‌ڵك وه‌رگیراوه.
وه‌رگێڕانی چه‌ند به‌شێكی ئه‌و به‌رهه‌مه له لایه‌ن "فه‌رهادی
نیكو و مه‌حبووبه‌ی مشكین، ئه‌نجام دراوه، نووسراوه‌ی ئایشێف
ده‌قێكی كۆنه و هه‌وڵ دراوه كه به كورت كردنه‌وه‌ی رسته دوور
ودرێژه‌كان و یان زیاد كردنى وشه و شیكردنه‌وه‌ی كورت و یان تێ
هه‌ڵكێشان و سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ستووری رێزمانی "سیفه‌ت" و
قه‌ید، وه‌رگێڕاوی فارسیه‌كه‌ی تا جێگایه‌ك كه ئیمكانی هه‌یه
هه‌وڵ دراوه ساده و له‌زمانی باوی سه‌رده‌ميانه نزیكتر بێ،
هه‌ندێ له روون كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان كه وه‌رگێڕانی پرۆگه‌رس
له كۆتایی كتێبه‌كه هێناویانه هه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه و هه‌م
به ده‌قه‌كه‌ش زیاد كراون.
فرهاد بشارت
١٩٨٨ پوشپه‌ڕی ١٣٦٧- ژوئیه‌ی ١٩٩٨
WORKING THETHE INTERNATIONAL MENS ASSOCIATION
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ه‌یی كرێكاران، دامه‌زران، رێكخراوبوون،
چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه
كردنی
١-دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵگا
بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكاران دوایین راپه‌ڕینی له‌هێستان بوو. كرێكارانی له‌نده‌ن
لێژنه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تیان بۆ لای "پالمێرستۆن" نارد و داوایان
لێ‌كرد كه پشتیوانی له له‌هێستان بكات. ئه‌وانیش له وڵام دا
داوایان له كرێكارانی پاریس كرد كه حه‌ره‌كه‌تی هاوبه‌ش ئه‌نجام
بده‌ن.
په‌یامی كرێكارانی ئینگلیس بۆ كرێكارارنی فه‌رانسه له رۆژنامه‌ی
BEE-HIVEE
ژماره ١١٢، ٥ی دیسامبری ساڵی ١٨٦٣
بڵاوكرایه‌وه، پاریسیه‌كان له وڵام دانه‌وه به‌و بانگهێشته
چه‌ند نوێنه‌رێكیان ره‌وانه‌ی له‌نده‌ن كرد. بۆ پێشوازی له ئه‌وان
له ٢٨ی سیپتامبری ساڵی ١٨٦٤ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی له تالاری
"سێن مارتین"، "لانگ ئیكرد" (LONG
ACRE
به‌رێوه‌چوو كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی وڵاتانی "به‌ریتانیا، ئاڵمان،
فه‌رانسه، له‌هێستان و ئیتالیا به‌شدار بوون. هه‌ر له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوو كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
پێكهات. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای پێداگری له‌سه‌ر ئامانجه
سیاسیه‌كان، بابه‌تی هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له
ده‌ستوری كاری خۆی دانا. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه روونی كرده‌وه كه
كرێكارانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له هه‌ر وڵاتێك دا وێڕای
ئه‌وه‌یكه سكاڵای هاوشێوه و ئامانجى هاوبه‌شیان هه‌یه، له
ده‌رد و ئازارێكی بنه‌ڕه‌تی له ته‌واوی وڵاته‌كان ره‌نج ده‌به‌ن،
هه‌روه‌ها نیشانی دا كه خاوه‌نی به‌رژه‌وندی هاوبه‌شن،
كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ناوه‌ندی كاتی كه دواتر به شۆرای گشتی
ناسرا، هه‌ڵیبژارد كه مقه‌ڕه‌كه‌ی له شاری له‌نده‌ن
داده‌مه‌زرێنێت و له نه‌ته‌وه جیاجیاكانی وڵاتانی سه‌راسه‌ری
جیهان پێكدێت. به شێوه‌ی كاتی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نته‌رناسیۆنالی داهاتوو، بڵاو
كردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌ی دامه‌زران "جۆری به‌رنامه"و نووسین و
ئاماده كردنی ئه‌ساسنامه‌ی كاتی به شۆرا سپێردرا.
یه‌ك دڵی و خۆشحاڵیه‌كی به‌رفراوان به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای
كۆبوونه‌وه‌كه دا زاڵ بوو. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن
شیاوترین كه‌سانی خۆیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرا، له ئاكام دا
كرێكارانی ئینگلیسی له ساڵی ١٨٢٤ ده‌زگای یاسا دانانی ئه‌و
وڵاته‌یان ناچار كرد مافی پێكهێنانی ته‌شه‌كولیان پێبدات،
سه‌ربه‌خۆ له دژی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان خه‌باتیان كردبوو و له
ژێر كاریگه‌ری بزووتنه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی باقی ئوروپا
دا نه‌بوون، ئێستا بۆ یه‌كه‌م جار له شێوه‌ی تاكه كه‌سی
ده‌رهاتبوون و له‌گه‌ڵ كرێكارانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌سه‌ر
پێویستی پاراستنی یه‌كگرتووانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان
رێكه‌وتبوون. تامه‌زرۆیی له‌وه‌دا بوو كه كرێكاران ده‌یانزانی
كه ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له
كۆبوونه‌وه‌كه دا راده‌گه‌یه‌نرێت.
٢-كێشه‌كانی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
بزووتنه‌وه نوێیه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ وڵام دانه‌وه به
پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌رده‌میش داوا بكرێن یه‌ك شه‌وه پێك
نایه‌ن. سه‌ره‌تا پێویسته تا له‌و كه‌ندوكۆسپانه‌ی كه ئه‌وه‌نده
له رابردوودا هۆكاری هه‌وڵی رێكخراوه نوێیه‌كان و یان لانیكه‌م
به لاڕێدا چوونی ئه‌وان له ئامانجه سه‌ره‌تايی و راستیه‌كانیان
بوون دووری بكرێ. هه‌ر چه‌ند نوێنه‌رانی شێوازه له حاڵى له
ناوچوووه‌كانیش په‌یوه‌ست به شێوازی نوێ ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى
بیكه‌نه ئامرازێك له خزمه‌ت شێوازه كۆنه‌كان. ئه‌و خاڵه
لێره‌ش دا راستی خۆی نیشان دابوو. ئه‌ندامانی ئیتالیايی شۆرای
ناوه‌ندی كاتی پێڕه‌وانی "مازینی" (MAZZINI)
بوون. ئه‌وان
گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان
بۆ به‌یانیه‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ساسنامه‌ی كاتی راده‌ستی شۆرای
ناوه‌ندی كرد كه له لایه‌ن خودی "مازینى"یه‌وه ئاماده كرابوو.
مازینی له به‌یانیه‌كه‌ی دا، به‌رنامه سیاسیه كۆنه‌كه‌ی خۆی كه
به كه‌مێك وشه‌ی سۆسیالیستی رازاندبووه‌وه دوو پات ده‌كرده‌وه.
ئه‌و له دژی خه‌باتی چینایه‌تی
شير و تيرى ده‌سوو،
"پێڕه‌و" ئه‌ساسنامه‌كه‌ی به شێوه‌ی ته‌واو سانترالسیتی، كه
شیاوی ئه‌نجوومه‌نه سیاسیه نهێنیه‌كانه داڕ‌ێژرابوو، ئه‌وان هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه ده‌یانتوانی بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكاران، كه نه ته‌نیا بۆ پێكهێنانی بزووتنه‌وه‌یه‌ك به‌ڵكوو بۆ
یه‌كگرتن و جۆشدانی بزووتنه‌وه چینایه‌تیه‌كانی حازر و به‌ربڵاوی
وڵاته جیاجیاكان پێك ده‌هات له ناو ببه‌ن.
ناوی مازینی له‌و كاته به تایبه‌ت له كاتی سه‌فه‌ری
سه‌ركه‌وتووانه‌ی "گاریبالدی" بۆ له‌نده‌ن، له ناو كرێكارانی
ئینگلیسی متمانه‌یه‌كی زۆر به‌رزی هه‌بوو هه‌ر بۆیه مازینی كه‌م
تا زۆر دڵنیا بوو كه ده‌توانێت كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
بخاته ژێر كونترۆڵ و ركێفی خۆی، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی بێ
له‌به‌رچاو گرتنی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو."كارل ماركس" كه
له كۆبوونه‌وه‌ی تالاری "سێن مارتین" دا بۆ ئه‌ندامیه‌تی له
شۆرای ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرابوو، گه‌ڵاڵه‌كانی خۆی بۆ به‌یاننامه‌ی
دامه‌زرێنه‌ر و "ئه‌ساسنامه"ی كاتی له دژی گه‌ڵاڵه‌كانی "مازینی"
پێشكه‌ش كرد و هه‌ر دوو گه‌ڵاڵه‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند
و بڵاو كرانه‌وه. "پێڕه‌و" ئه‌ساسنامه‌ی كاتی، له كۆنگره‌ی
"ژنێڤ" له ساڵی ١٨٦٦ دوایین ته‌ئیدیه‌ی خۆی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر
بۆیه ئه‌و ته‌نیا ئاڵمانیه‌ك بوو كه مه‌یلی هه‌میشه‌يی و بنه‌ما
ته‌شكیلاتیه‌كه‌ی خۆی خسته خزمه‌ت كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكاران. هه‌روه‌ها پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه
هه‌وڵه‌كانی شۆرای ناوه‌ندی له‌نده‌ن به‌رده‌وام ته‌ئید كراوه.
٣-به‌یانیه‌ی دامه‌زرێنه‌ری "كارل ماركس"
كرێكاران!
هه‌ژاری و رۆژه‌ڕه‌شی چینی كرێكار له ساڵی ١٨٤٨ه‌وه تا ساڵی ١٨٦٤
كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌وه راستیه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گره،
ئێستا كه ئه‌م قۆناغه له بواری گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌كان و
گه‌شه‌ی تیجاره‌ت به درێژایی مێژوو بێ وێنه‌یه، له ساڵی ١٨٥٠
رێكخراوێكی میانه‌ڕۆی بورژاوايی ئینگلیسی به پێی زانیاریه‌كی
مامناوه‌ندی پێشبینی كردبوو، ئه‌گه‌ر هه‌نارده و هاورده‌كردن له
ئینگلیس تا ئاستی ٥٠ له‌سه‌د به‌رزبێته‌وه هه‌ژاری له‌و وڵاته
ده‌گاته كه‌مترین ئاستی خۆی واتا سفر. به داخه‌وه! له رێكه‌وتی
٧ی ئاوریلی ساڵی ١٨٦٤، ئاغای گلادێستۆن (Gladstone)،
وه‌زیری خه‌زانه داری به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو ئاستی گشتی
هه‌نارده و هاورده‌ی ئینگلیس له ساڵی ١٨٦٣ تا بڕی ٠٠٠/٤٥٥/٤٤٣
پۆند، واتا سێ به‌رامبه‌ری ئاستی تیجاره‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ
ساڵی (١٨٤٣) زیادی كردووه، ئه‌و وێڕای ئاماژه به هه‌ژاری
كۆمه‌ڵایه‌تی، ناچار بوو سه‌باره‌ت به كه‌سانێك كه له سنووری
نێوان برسیه‌تی و مردن دا ده‌ژین و ئه‌و حه‌قده‌ستانه‌ی كه
ته‌نانه‌ت دینارێكێش زیادی نه‌كردووه و له ژیانی مرۆڤه‌كان كه
له ٩ بابه‌ت له ١٠ بابه‌ت شتێك جگه له خه‌باتی رۆژانه بۆ
درێژه‌دان به ژیان نییه، قسه بكات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی ئیرله‌ند، واتا خه‌لكێك كه
به‌ره‌به‌ره جێگاكه‌یان له باكوور دا به ئامێره ماشینی و
پیشه‌یه‌كان و له باشوور دا به له‌وه‌ڕگه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌ده‌ن
هیچ قسه و باسێكی نه‌كرد. هه‌ر چه‌ند كه له‌و وڵاته ماته‌م
لێدراوه دا ته‌نانه‌ت رێژه‌ی مه‌ڕه‌كانیش، ئه‌ڵبه‌ت به خێرایه‌كی
كه‌متر له كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مرۆڤه‌كان، به‌ره‌و كه‌مبوون
ده‌چێت، ناوبراو سه‌باره‌ت به خیانه‌تێك كه له‌م دواییانه‌دا
پایه‌به‌رزترین نوێنه‌رانی توێژی ده هه‌زار كه‌سی ئه‌ریستۆكرات و
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له فه‌زایه‌كی تێكه‌ڵ به تیرۆر تووشی ببوون
هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌كرد. كاتێك كه "بلوای گارۆته‌ی "(٢) به‌ره‌و
خراپی ده‌چوو مه‌جلیسی لورده‌كان مه‌سه‌له‌ی لێكۆڵینه‌وه، ئاماده
كردن وبڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتی "دوورخستنه‌وه و زیندانی له‌گه‌ڵ
كاری دژوار و تاقه‌ت پڕۆكێن"ی له ده‌ستوری كار دانا. ئاكامی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه، راپۆرتی ناوزڕاو و به‌د ناوی ساڵی ١٨٦٣ بوو.
رێژه‌ی ره‌سمی
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه تاوانبارترین مه‌حكوم كراوه‌كان
واتا مه‌حكوم كراوان به جیانیه‌ت له هه‌ر دوو وڵاتی ئینگلستان و
ئیسكاتله‌ند، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كرێكارانی كشتوكاڵی ئه‌و دوو
وڵاته كارێكی كه‌م زه‌حمه‌تتر و گوزه‌رانێكی باشتریان هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی كاره‌كه نه‌بوو كاتێك كه له ئاكامی شه‌ڕی
ناوخۆی ئا‌مریكا، كرێكارانی نه‌ساجی "لانكشایه‌ر" و "چشایه‌ر"
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له لایه‌ن مه‌جلیسی "لورده"كانه‌وه
پزیشكێك ره‌وانه‌ی ناوچه پیشه‌ییه‌كان كرا، ئه‌ركی ئه‌و پزیشكه
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌مترین ئاستی بوونی نیترۆژن و كه‌ربۆن و
هه‌روه‌ها ساده‌ترین و هه‌رزانترین شێوه‌ی دابه‌شكردن ئه‌و
كه‌ره‌ستانه، به مه‌به‌ستی پارێزراو بوون له نه‌خۆشیه‌كانی
سه‌رچاوه گرتوو له برسیه‌تی تا راده‌ی پێویست بوو. به پێی
هه‌ڵسه‌نگاندنی پشكێنه‌رانی پزیشكی مه‌جلیس، دوكتۆر "ئه‌سمیت"
حه‌وتووانه ١٨٢٠ گره‌م كه‌ربۆن و ٤٥ /٨٦ گره‌م نێترۆژنی بۆ هه‌ر
مرۆڤێكی كامڵ و
باڵغ
به
پێویست زانیوه كه له نه‌خۆشیه‌كانی سه‌چاوه گرتوو له برسیه‌تی
پارێزراو بن، هه‌روه‌ها به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوبراو ئه‌و راده
دیاری كراوه كه‌م تا زۆر له‌گه‌ڵ ئاستی خۆراكی كه‌می كرێكارانی
هه‌ژاری نه‌ساجی كه به هۆی گوشاری له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌ست
ته‌نگی و نه‌داری رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه به‌رابه‌ری ده‌كات.
(پێویسته كه خوێنه‌ر ئاگادار بكرێته‌وه كه جگه له ئاو و
هه‌ندێ له مادده غه‌یره كانزاكان"، كه‌ربۆن و نێترۆژن ماده
سه‌ره‌كیه‌كانی خۆراكی مرۆڤ" پێك ده‌هێنن. به هه‌ر حاڵ بۆ خۆراكی
ئینسان، ده‌بێ مادده شیمیایه‌كان به شێوه‌ی سه‌وزیجات و مه‌وادی
خۆراكی ئاژه‌ڵ دابه‌ش بكرێن. بۆ نموونه په‌تاته ته‌نیا كه‌ربۆن
له خۆ ده‌گرێت، له حاڵێك دا نان بڕێكی زۆر له هه‌ر دوو مه‌وادی
كه‌ربۆن و نێترۆژنی تێیدایه."شیكار كارل ماركس".
به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه هه‌روا به ئاسانی كۆتایی پێنه‌هات. هه‌ر ئه‌و
دوكتۆر فازڵه‌ی ئێمه دواتر له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه
ئه‌ركی پێ سپێدرا
كه سه‌باره‌ت به خۆراكی به‌شه‌كانی هه‌ژارتری چینی كرێكار
لێكۆڵینه‌وه بكات، ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه له "راپۆرتی
شه‌شومى دا سه‌باره‌ت به بێهداشت و ته‌ندروستی"
كۆكرابووه‌وه،
هه‌ر له‌و ساڵه دا واتا ساڵی ١٨٦٤ به پێی فه‌رمانی مه‌جلیس
بڵاوكرایه‌وه . جه‌نابی دوكتۆر چ شتێكی دۆزیه‌وه؟ ئه‌وه‌ی كه
كرێكارانی رستنی هه‌ورێشم، كرێكارانی خه‌یاتی ژن، منداڵانی
ده‌ستكێش باف، كرێكارانی گۆره‌وی باف و باقی كرێكارانی دیكه
لانیكه‌م و به شێوه‌ی مامناوه‌ندی، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاسته
كه‌ربۆن و نێترۆژنه‌ی كه "به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له
نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له برسیه‌تی پێویستییان پێیه‌تی
پێیان
نه‌گه‌یشتووه
ده‌قی
راپۆرته‌كه به
مشێوه‌یه‌یه"
جگه له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووانی
ئه‌و گوندانه كراوه، روون بووه‌ته‌وه كه زیاتر له ١ له‌سه‌ر
٥ی ئه‌وان ئیمكانی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به مادده‌ی كاربۆنیان نیه و
بێ به‌شن، زیاتر له ١ له‌سه‌ر ٣ كه‌سیان به ده‌ستی كه‌مبوونی
مه‌وادی نیترۆژن داره‌وه ره‌نج ده‌به‌ن و له ٣ ناوچه‌ی
(بێركشایه‌ر، ئاكسفۆرد شایه‌ر و سامرێست شایه‌ر" كه‌مبوونی مادده
نێترۆژن داره‌كان به به‌شی هه‌میشه‌ی و جیانه‌كراوه‌ی خۆراكی
رۆژانه‌ی دێنه ئه‌ژمار".
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه دا هاتووه:
"ده‌بێ بزانین كه كه‌مبوونی مادده خۆراكیه‌كان به شێوه‌یه‌كی
نه‌خوازراو
دێته كایه‌وه و له بنه‌ڕه‌ت دا كه‌مبوونی له‌راده‌به‌ده‌ری
مه‌وادی خۆراكی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی
كه‌م و كۆڕییه‌كانی
دیكه دێته ئاراوه. ته‌نانه‌ت پاك و خاوێنی زۆر گران ته‌واو
ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دانیشتووان بۆ پاراستنی پاك وخاوێنێكی
ئابڕومه‌ندانه تا ئێستا بوونی هه‌یه، هه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه له
كرده‌وه دا ده‌بێته هۆكاری قه‌بوول كردنی برسیه‌تی زۆرتر. ئه‌و
راستیانه گه‌لێك پڕ ئازار و
خه‌مناكن،
به تایبه‌ت كاتێك كه بزانین ئه‌و هه‌ژاریه، هه‌ژاری كه‌سانێك
كه سرۆشتی
به هۆی بێكار بوون تووشی ده‌بن نییه
به‌ڵكوو هه‌ژارییه‌ك كه به‌شی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشه. به‌راستی
كاتی پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواردنی كه‌م كاتێكی زۆر دوور و
درێژ‌ی پێویسته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد، ئه‌و راپۆرته
سه‌رسووڕهێنه‌ره و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێ بڵێین چاوه‌ڕواننه‌كراوه،
ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له ناو ٤ وڵاتی به‌ریتانیا (ئینگلیس، وێلز،
ئیسكاتله‌ند و ئیرله‌ند) هه‌ل و مه‌رجی خۆراكی گوند نشینه‌كانی
ئینگلیس واتا ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات زۆر خراپتر له باقی وڵاتانی
دیكه‌یه. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ته‌نانه‌ت جووتیارانی
"بێركشایه‌ر، ئاكسفۆرد شایه‌ر و سامێرست شایه‌ر" گوزه‌رانێكی
باشتریان له زۆربه‌ی دانیشتووانی كرێكارة شاره‌زا پیشه‌یه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن هه‌یه. كارل ماركس له دوایین كتێبی خۆی
"سه‌رمایه" چاپی هامبۆرگی ساڵی ١٨٦٧ به دروستی ده‌نووسێ:
"ئاماری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاڵمان و باقی وڵاتانی ئوروپایی رۆژئاوا
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری هه‌نووكه‌یی له ئینگلستان زۆر
كه‌متره، به‌ڵام به راده‌ی پێویست په‌رده له‌سه‌ر راستیه‌كان
لاده‌بات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیسی وڵاتی ئێمه وه‌كوو ئینگلیس
به شێوه‌ی به‌رده‌وام به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ل و
مه‌رجی ئابووری، چه‌ند لێژنه‌یه‌كی
لێكۆڵینه‌وه‌یان
دامه‌زراندبایه و ئه‌گه‌ر ئه‌و پشكێنه‌رانه هه‌ر به‌و راده‌یه
خاوه‌نی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به راستیه‌كان
ببویایه‌ن،
ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره‌ش پێكبهاتبایه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
كه‌سانێك بدۆزرێنه‌وه كه هه‌ر به ئه‌ندازه‌ی پشكێنه‌رانی
كارخانه‌كان، هه‌واڵنێرانی ته‌ندروستی گشتی، پشكێنه‌رانی
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و منداڵان و پشكێنه‌رانی
خۆراك و نیشته‌جێ بوون له ئینگلیس شیاو بن، بێ لایه‌نانه كار
بكه‌ن و رێز له مرۆڤه‌كان بگرن، ئه‌و كات ئێمه له‌و شتانه‌ی كه
له وڵات رووده‌دات سه‌رسام ده‌بین. "پریز زێئوس" كڵاوی جادوويی
به‌سه‌ر دا ده‌كێشا تا ئه‌و بوونه‌وه‌ره خه‌یاڵیانه‌ی كه شكستیان
ده‌دا نه‌توانن بیبینن، ئێمه كڵاوی سیحراوی به‌سه‌ر چاو و گوێمان
داده‌كێشین كه باوه‌ڕ بكه‌ین بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵی له ئارادا
نییه.(روون كردنه‌وه له لایه‌ن ئایشهێف)ه‌وه.
ئه‌مانه ئه‌و راپۆرته ره‌سمیانه‌ن كه به ده‌ستووری په‌رلمان
له ساڵی ١٨٦٤، واتا له لووتكه‌ی گه‌شه‌ی تیجاره‌تی ئازاد، بڵاو
كرانه‌وه. له كاتێك دا كه وه‌زیری خه‌زانه‌داری له مه‌جلیسی
عه‌وام رایگه‌یاندبوو" مامناوه‌ندی ئاستی ژیانی كرێكارانی
به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و باشتربوون چووه كه به
به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووی هه‌ر وڵاتێك و هه‌ر سه‌رده‌مێكی
دیكهسه‌رسووڕهێنه‌ر
و بێ هاوتا تره.
ئه‌و پێرۆزبایه ره‌سمیانه به‌رامبه‌ر به روونكرنه‌وه‌ی وشكی
"راپۆرتی ره‌سمی وه‌زاره‌تی بێهداشتی گشتی" تا چ راده‌یه‌ك
ناسازگار و نه‌شیاو دێته به‌رچاو، بێهداشتی گشتی وڵاتێك واتا
بێهداشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ته‌ندروستی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی
به دژواری دێته كایه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه لانیكه‌م باشتر
بوونێكی رێژه‌يی له باری ژیان و گوزه‌رانیان بڕه‌خسێت"
وه‌زیری خه‌زانه‌داری سه‌رمه‌ست له ئاماری "پێشكه‌وتنی وڵات"
به‌مشێوه‌یه ده‌دوێت، له ساڵی ١٨٤٢ه‌وه تا ساڵی ١٨٥٢ ماڵیاتی
وڵات تا ئاستی ٦ له‌سه‌د زیادی كردووه و له ماوه‌ی ٨ ساڵ دا واتا
له ساڵی ١٨٥٣ه‌وه تا ساڵی ١٨٦١ ئه‌و رێژه‌یه زیاتر له ٢٠
له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه، به راستی ئه‌و شێوه
سه‌رسووڕهێنه‌ره و زۆره‌ی سه‌رمایه به‌راده‌یه‌ك سه‌رسوڕهێنه‌رن
كه ده‌توانین بڵێین جێگای متمانه نین، درێژه‌ی قسه‌كانی جه‌نابی
"گلاوستۆن" ته‌نیا چینه ده‌ره‌به‌گ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی له خۆ
ده‌گرت.
ئه‌گه‌ر خوازیارن كه بزانن كه چینه‌كانی زه‌حمه‌تكێش به دانی چ
رێژه‌یه‌ك قوربانی جه‌سته‌یی، رۆحی و ده‌روونی له‌سه‌ر "زیاد
بوونی به‌رهه‌می سه‌رسوورهێنه‌ری سه‌رمایه و هێز و ده‌سه‌ڵاتی
چینی ده‌وڵه‌ند و ده‌ره‌به‌گ" رۆڵیان بووه و هه‌یه پێویسته
چاوێك به وێنه‌یه‌ك كه دوایین "راپۆرتی بێهداشتی گشتی" له
كارگه‌كانی خه‌یاتی، وێنه‌كێشان و به‌رگ دووره‌كان به‌ده‌ستيه‌وه
ده‌دات، بخشێنین! ئیزن بده‌ن پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر راپۆرتی
"كۆمیسیونی تایبه‌ت به دامه‌زرانی منداڵان. ساڵی ١٨٦٣ كه ده‌ڵێت
كرێكارانی كوزه‌گه‌ر وه‌ك چینێك كه بریتین له پیاوان و ژنان له
بواری جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه به تو‌ندی له‌به‌رده‌م مه‌ترسی
له ناو چوون دان، منداڵانی ناته‌ندروست
به‌نۆبه‌ی
خۆیان ده‌بنه باوك و دایكی ناته‌ندروست و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه
كه له داهاتوو دا شایه‌تی له ناوچوو‌نی به‌ره‌به‌ره‌ی ئه‌و
تویژه بین، ئه‌گه‌ر به هۆی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی له وڵاتانی
ده‌وروبه‌ر و هاوسه‌ر گیری له گه‌ڵ كه‌سانی ته‌ندروست نه‌بووایه،
بێ گومان دانیشتووانی "ستا فۆرد شاییه‌ر" له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجێكی
خراپتر به‌ره‌وروو ده‌بوونه‌وه.
چاو
خشاندنێك به سه‌ر راپۆرتی په‌رلمانی جه‌نابی "تورمه‌ن هێیه‌ر"(TREMENHEERE)
سه‌باره‌ت به "سكاڵای كرێكارانى نانه‌وخانه‌كان"! چ كه‌سێك
ده‌توانێت راپۆرته‌كانی به رواڵه‌ت دژ به یه‌كی پشكێنه‌رانی
كارخانه‌كان كه له لایه‌ن ئیداره‌وه تۆمار و روون و ئاماده
كراون بخوێنێته‌وه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كرێكارانی "لانكاشاییه‌ر"
كاتێك كه ئه‌م كرێكارانه به هۆی گرانی په‌مۆ به شێوه‌ی كاتی
له كارخانه‌كانی په‌مۆ ده‌ركرابوون و پاروه نانێكی باشتر
ده‌گه‌یشته ئه‌وان كه له كرده‌وه‌دا باری جه‌سته‌ییان به‌ره‌و
باشتر بوون بڕوات بێزار نه‌بێ و یان له‌و كاته‌وه كه سه‌رئه‌نجام
دایكان توانیان به منداڵه‌كانیان به جێگای "شه‌ربه‌تی گاد
فره‌یز" شیری خۆیان بده‌ن، رێژه‌ی مه‌ردنی منداڵان كه‌م بووه‌وه،
ته‌ز به
له‌شیا نه‌یه‌ت.
جارێكی دیكه
لاپه‌ڕه‌كه‌مان هه‌ڵدایه‌وه!
به پێی راپۆرتی " ماڵیاتی له‌سه‌ر داهات و سه‌رمایه" كه له
ژوئیه‌ی ساڵی ١٨٦٤ راده‌ستی مه‌جلیسی عه‌وام كرا،
رێژه‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه
داهاتی ساڵانه‌یان به‌رامبه‌ر به ٠٠٠/٥٠ پوند یان له‌وه
زیاتره، له ٥ی ئاوریلی ساڵی ١٨٦٢ تا ٥ی ئاوریلی ساڵی ١٨٦٣، "١٣"
كه‌سی پێ زیادی بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرته ئه‌و راستیه‌شی
ئاشكرا كردووه كه داهاتی ساڵانه‌ی ٢٥ ملیۆن پۆندی ته‌نیا بۆ
نزیكه‌ی ٣٠٠٠ كه‌س ته‌رخان كراوه، واتا كه‌مێك زیاتر
له‌و داهاته
گشتیه‌ی كه ساڵانه ده‌گاته
كرێكارانی
كشت وكاڵی ئینگلیس و وێلز.
ئه‌گه‌ر چاو له ئاماری ساڵی ١٨٦١ بكه‌ین ده‌بینین كه رێژه‌ی
خاوه‌نانی زه‌وی له ئینگلیس و وێلز له ١٦٩٣٤ له ساڵی ١٨٥١ به
١٥٠٦٦ كه‌س له ساڵی ١٨٦١ كه‌م بووته‌وه. به واتایه‌ك دیكه،
رێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زه‌وی له ماوه‌ی ١٠ ساڵ دا، ١١ له‌سه‌د به‌رز
بووه‌ته‌وه یان ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی زه‌وی له لایه‌ن
كه‌مایه‌تیه‌كی چكۆله‌ه‌وه هه‌ر به‌و رێژه‌یه به‌رزبێته‌وه،
مه‌سه‌له‌كه زۆر ئاسانتر ده‌بێت، دروست هه‌ر وه‌كوو سه‌ردمی
ئیمپراتۆریه‌تی "رۆم" كاتێك كه "نێرۆ" (NERO)
بیستی نیوه‌ی ناوچه‌ی ئافریقا سه‌ر به ٦ كه‌سه، لێوه‌كانی به
زررده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌یه‌كتر كرایه‌وه. تا ئێره به شیكردنه‌وه‌ی
ئه‌و فاكتانه كه "ئه‌وه‌نده سه‌رسوڕهێنه‌رن و باوه‌ڕ كردنیان
كه‌م تا زۆر ئه‌سته‌مه " بینیمان كه چۆن ئینگلیس له بواری پیشه
و تیجاره‌ت له پێشه‌وه‌ی ته‌واوی ئوروپایه، هیچ كه‌س ئه‌وه له
بیر ناكات كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له كوڕه‌كانی
په‌نابه‌ری "لوویی فیلیپ" په‌یامی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی
كرێكارانی كشت و كاڵی ئینگلیس كرد به هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان
چاره‌نووسێكی باشتریان له هاوچینه هه‌ژاره‌كانی خۆیان له‌و دیوی
كاناڵی "مانش"دا هه‌یه، به‌راستی ئه‌گه‌ر ناوی شوێنه‌كان
بگۆڕدرێن، له پێوه‌رێكی چكۆله‌تردا فاكته‌كانی پێوه‌ندی دار به
ئینگلیس له ته‌واوی وڵاتانی پیشه‌یی و له حاڵی گه‌شه‌ی ئوروپا
راستن. به‌راستی له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه له ساڵی ١٨٤٨ه‌وه تا
ئێستا گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ی هاورده و هه‌نارده
كردن به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه و چاوه‌ڕواننه‌كراو په‌ره‌ی
سه‌ندووه، له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه به شێوه‌یه‌كی
سه‌رسوورهێنه‌ر سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چینه‌كانی
ده‌وڵه‌مه‌ند روو له هه‌ڵكشانه، له هه‌موویان دا به تایبه‌ت
له ئینگلیس به‌شێكی كه‌م له كرێكاران توانیوانه حه‌قده‌ستی
راسته‌قینه‌ی خۆیان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام زۆرجار به سه‌رنجدان به
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی گشتی قیمه‌ته‌كان، زیادبوونی حه‌قده‌ست،
نموونه‌یه‌ك له پێناوی باشتر بوونی باری بژیوی ژیان و گوزه‌ران
نایه‌ته ئه‌ژمار، بۆ نموونه یارمه‌تیه‌كی ٧ پوند و ٧ "شیلینگ"ی
كه له ساڵی ١٨٥٢ دانیشتووانی ماڵه هه‌ژاره‌كان یان شوێنی
راگرتنی بێ سه‌رپه‌رستان وه‌ریان ده‌گرت له ساڵی ١٨٦٤ به ٩ پوند
و ١٥ شیلینگ زیادی كرد، ، لانیكه‌م به‌و راده‌یه‌ی كه چینه‌كانی
ده‌وڵه‌مه‌ند بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌ره‌و باشتر بوون چووه و
به‌رزتر بووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه له هه‌موو شوێنه‌كان دا
جه‌ماوه‌ری به‌ربڵاوی چینی زه‌حمه‌كێش رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر
به‌ره‌و هه‌ژاری ده‌چن. ئێستا له ته‌واوی وڵاتانی ئوروپایی دا
ئه‌و راستیه كه نه ته‌نیا باشتر بوونی ئامرازه پیشه‌یه‌كان،
نه به‌كارهێنانی زانست له به‌رهه‌مه پیشه‌یی و كشت و كاڵیه‌كان،
نه یارمه‌تیه‌كان و رێگا نوێیه په‌یوه‌ندیه‌كان، نه كۆڵۆنیا
نوێیه‌كان، نه كۆچبه‌ری، نه ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به بازاڕه
نوێیه‌كان، نه تیجاره‌تی ئازاد، نه هیچ كام له‌مانه و نه
هه‌مووی ئه‌مانه پێكه‌وه، بتوانن كه هه‌ژاری و رۆژه‌ڕه‌شی
جه‌ماوه‌ری كرێكاری بنبڕ بكه‌ن راستیه‌كی شیاوی بینینه، واتا
راستییه‌ك كه ته‌نیا له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه نكۆڵیان لێ ده‌كرێت
كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌و ده‌خوازێ كه خه‌ڵك له به‌هه‌شتی
ساویلكه‌كان دا بهێڵنه‌وه. به پێچه‌وانه راستی ئه‌وه‌یه كه
ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌ما به‌ره‌واژووه‌كانی هه‌نووكه‌یی، هه‌ر
پێشكه‌وتنێكی نوێ له ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كار ده‌بێته
هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی دژایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. له
ده‌وره‌یه‌كی ئه‌وتۆی سه‌رسووڕهێنه‌ر دا كه ئابووری تا ئاستێكی
به‌رز پێشكه‌وتووه، له پێته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا ئیتر
مردن له برسیه‌تی وه‌ك بابه‌تێكی رووتین و ئاسایی كۆمه‌ڵایه‌تی
پێهاتووه.
ئه‌و قۆناغه له مێژوودا وه‌ك ده‌وره‌یه‌ك له په‌ره‌سه‌ندنی
كۆكردنه‌وه‌ی سوود، به‌ربڵاوی بواره‌كان و كاریگه‌رییه
كوشه‌نده‌كانی نه‌خۆشیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه به قه‌یرانی
تیجاری و پیشه‌یی پێناسه كراون تۆمار ده‌كرێت.
پاش
شكستی شۆڕشی ١٨٤٨، سه‌رجه‌م ناوه‌ند و رێكخراو و چاپه‌مه‌نیه
كرێكاریه‌كان له سه‌راسه‌ری ئوروپا له لایه‌ن
سه‌رمایه‌دارانه‌وه سه‌ركوت كران، پێشڕه‌وترین رۆڵه‌كانی كار له
بێ هیوایی روویان كرده ئه‌ودیوی ئه‌قیانوسی ئه‌تڵه‌س "ئا‌مریكا" و
ئاره‌زووی رابووراوی رزگاری، له به‌رامبه‌ر ده‌وره‌یه‌ك له تاو
وله‌رزی پیشه‌یی، دابه‌زینی وره و كۆنه په‌رستی سیاسی،
سڕایه‌وه. شكستی چینی كرێكار له ئوروپا به خێرایی كاریگه‌ری خۆی
له‌سه‌ر له ئه‌و دیوی كاناڵی "مانش" دانا، له حاڵێك دا ناكامی
له ئوروپا، بوێری و باوه‌ڕی به مه‌سه‌له‌ی رزگاریی له ناو
كرێكارانی لاواز ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به خاوه‌نكاران و
سه‌رمایه‌دارانی هێزی ده‌دا كه سه‌ر له نوێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر
جه‌وهه‌ر و نه‌فسی له ناوچووی خۆیان. ئه‌وان سه‌رشۆڕانه مافه
تایبه‌ته دراوه‌كانیان له كرێكاران وه‌رگرته‌وه.
له
لایه‌كی دیكه‌وه دۆزینه‌وه‌ی
وڵاته
نوێیه‌كان و كۆچی به‌ربڵاو بۆ ئه‌و وڵاته تازه دۆزراوانه بووه
هۆی بۆشاییه‌كی قه‌ره‌بوونه‌كراو له ریزه‌كانی كرێكارانی
به‌ریتانیا. ژماره‌یه‌كی دیكه له هاوچینه‌كانیان له كۆت وبه‌ندی
به‌رتیلی كار و حه‌قده‌ستی زیاتر، ببوونه پێڕه‌وانی ئه‌مه‌گداری
ئه‌وان، سه‌رئه‌نجام ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ پاراستن یان
زیندوو كردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چارتیستی له ئارادا بوو به
سه‌ختی له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وروو بووه‌وه. گۆڤار و بڵاوكراوه
كرێكارییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك به هۆی بی عیلاقه بوونی
جه‌ماوه‌ر داخران. هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆی ناخۆش له
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسی له ناو چینی كرێكاری ئینگلیس تا ئه‌و
كات بێ وێنه بوو. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر له نێوانی چینی كرێكاری
ئینگلیس و ئوروپا هاوپشتی له خه‌بات له ئارادا نه‌بوو به‌ڵام
هاوپشتی له شكست له ئارادا بوو. هه‌ر بۆیه ئه‌و قۆناغه چه‌ند
دژ كرده‌وه‌یه‌كی لێكه‌وته‌وه كه به دوو فاكتی ئاماژه
ده‌كه‌ین، پاش ٣٠ ساڵ خه‌بات، چینی كرێكاری ئینگلیس له
به‌دواداچوونێكی ستایشگه‌رانه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بۆشاییه‌ك
كه كه‌وتبووه نێوانی خاوه‌نكاران و سه‌رمایه‌داران، توانیان ١٠
سه‌عاتی كاری رۆژانه یاسایی بكه‌نه‌وه، ئێستا هه‌موو ئه‌و
قازانجانه به‌ربڵاوه جه‌سته‌یی، ره‌وانی و فیكریانه‌ی كه به
پێی ئه‌و یاسایه بۆ كرێكارانی كارخانه‌كان ده‌سته‌به‌ر كرابوو،
له ته‌واوی راپۆرته‌كانی ٦ مانگه‌ی جاری یه‌كه‌می پشكێنه‌رانی
كارخانه‌كان تۆمار كرابوو دان پێنراون، زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپا
ناچار بوون كه یاسای كاری ئینگلیس كه‌م تا زۆر قبووڵ بكه‌ن و
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه خودی پارلمانی ئینگلیسیش ئه‌ركی پێ سپێدراوی
بوو كه هه‌موو ساڵێك حه‌وزه‌ی كاركردی ئه‌و یاسایه په‌ره
پێبدات. به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی ئه‌و هه‌وڵه
كرێكارییه، جگه له بواری كرده‌وه دا، لایه‌نێكی گرینگی
دیكه‌یشی هه‌یه. بورژوازی ئینگلیس به خێری به ناوبانگ ترین
زانایان و بیرمه‌ندانی خۆی ، وه‌كوو دوكتور "یوره، پرۆفیسۆر
سنیوه‌ر و فازلینی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ئه‌و گروپه پێش بینی و
به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی سه‌لماندبووی كه هه‌ر چه‌شنه سنووردار
كردنێكی یاسایی له‌سه‌ر سه‌عاتی كار ده‌توانێت زه‌نگی مردن و له
ناوچوو‌نی پیشه‌كانی ئوروپا كه وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی خوێنمژ
ئه‌ویش مه‌گه‌ر له رێگای خوێنمژینی منداڵان، ناتوانێت درێژه به
ژیانی خۆی بدات و زیندوو بمێنێته‌وه، لێ بدات. له سه‌رده‌مه‌كانی
كۆن دا قوربانی كردنی منداڵان یه‌كێك له رێوره‌سمه مه‌زهه‌بیه
شاراوه‌كانی، ئایینی "مولوچ" (MOLOCH)
بووه. به‌ڵام ئه‌و كاره به شێوه‌ی سروشتی رووداوێكی
به‌ده‌گمه‌نه و له‌وانه‌یه ساڵێك یه‌كجار به‌رێوه بچووبایه و
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش "مولوچ" هۆگرییه‌كی ئه‌وتۆی به منداڵانی هه‌ژار
نه‌بوو. خه‌بات له پێناوی سنوور دار كردنی یاسای سه‌عاتی
كار جگه له
زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره و ترس له سه‌ر دڵی سه‌رمایه‌داران
و چاوچنۆكان، شایه‌تی ململانێیه‌كی عه‌زیمیش بوو كه له نێوانی
ده‌سه‌ڵاتی كوێری یاسای به‌رهه‌مهێنان و داواكاری، كه ئابووری
سیاسی بورژوایی به‌و پشت ئه‌ستووره و به‌رهه‌مه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له رێگای پێداویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه
كونترۆڵ ده‌كرێت، واتا ئه‌وه‌یكه ئابووری سیاسی چینی كرێكار پێك
ده‌هێنێت له ئارادا بوو، هه‌ر بۆیه یاسای ١٠ سه‌عات كار نه
ته‌نیا له بواری كرده‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو به‌ڵكوو
وه‌ك سه‌ركه‌وتن له بنه‌ماكانیش دا دێته ئه‌ژمار، بۆ یه‌كه‌مجار
له رۆژی رووناك دا، ئابووری سیاسی بورژوایی له لایه‌ن ئابووری
سیاسی چینی كرێكاره‌وه شكستی خوارد به‌ڵام ده‌بێ له
سه‌ركه‌وتنێكی پڕبایه‌خی دیكه‌ی ئابووری سیاسی كار به‌سه‌ر ئابووری
سیاسی خاوه‌نداریه‌تی ناو ببرێت، ئامانج بزووتنه‌وه‌ی
"كێئوپراتیوه"كان، به تایبه‌ت "كێئوپراتیوی كارخانه‌كان كه به
هه‌وڵ و ته‌قه‌لای گروپێكی كرێكاری لێهاتوو سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌و
ئه‌زموونه گه‌وره كۆمه‌ڵایه‌تیانه خاوه‌نی ئه‌رزشێكی بێ سنورن.
ئه‌وان به كرده‌وه و نه له رووی تیۆریه‌وه سه‌لماندیان كه
ئایا به‌رهه‌مهنێانی گه‌وره له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ
رێنوێنیه‌كانی زانستی مودێڕن به‌بێ بوونی چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
كه چینی كرێكار بخه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه ده‌توانێت به‌ره‌و
پێش‌بچێت؟ نیشانی دا كه بۆ به‌رهه‌مهێنان پێویست نییه ئامرازی
كار وه‌ك ئامرازێك بۆ خاوه‌نكار و باجگرتن له خودی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك، كرێكار له پاوانی كه‌سانێكی
دیكه دا بێ. و
سه‌ر ئه‌نجام نیشانیان دا كه، كاری
كرێ گرته وه‌كوو كاری كۆیله‌تی و كاری سێرواژ شتێك نییه جگه
له شێوازی نزم و له حاڵ تێپه‌ڕبووی كار كه به‌رامبه‌ر به كاری
هاوبه‌ش له ناو ده‌چێت، واتا به‌رامبه‌ر به كارێك كه به قۆڵی
هه‌ڵماڵدراو، زه‌ینی ئاماده كرا‌و و ده‌روونێكی شاد به‌رێوه
ده‌چێت. له ئینگلیس نه‌مامی سیستمی كێئوپراتیو له لایه‌ن "رابێرت
ئۆئه‌ن"ه‌وه بنیات نرا، كرده‌وه وێكچووه‌كانی كرێكاران له
ئوروپا، له راستی دا ئاكامی كرده‌وه‌ی ئه‌و تیۆریانه بوو كه له
ساڵی ١٨٤٨ دا نه به شێوازی ده‌ستكرد به‌ڵكوو له جه‌ریانی كار و
كرده‌وه‌دا سه‌لمێندران و راگه‌یه‌نران.
$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$
ئه‌زموونه‌كانی ساڵانی ١٨٤٨ تا ١٨٦٤، به بێ هیچ گومانێك
ده‌یسه‌لمێنێت كه كاری كێئوپراتیو، هه‌ر چه‌ند له بواری بنه‌ما
پته‌و و له بواری كرده‌وه دا سوودمه‌ند بێت، ئه‌گه‌ر له بازنه‌ی
به‌رته‌سكی هه‌وڵه وه‌ختاوه‌خته‌كانی تاكه كه‌سیه‌كانی كرێكاران
بمێنێته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رزگار بكات و یان
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له گوشاری هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیه‌كانی
داوێنگیری كرێكاران كه‌م بكاته‌وه.
له‌وانه‌یه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بێت كه ئه‌ریستۆكرات و پیاو
مه‌زنان، وته بێژانی خێرخوازی بورژوایی و ته‌نانه‌ت ئابووری ناسان
و سیاسه‌تواناتی مێهره‌بان، هه‌موویان یه‌كجاره‌كی به شێوه‌ی
هێڵنج دانه‌وه ستایش گه‌ری سیستمی كێئوپراتیو بوون. واتا ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه پێشتر كاری كێئوپراتویان وه‌ك "ئوتۆپیای خه‌یاڵ
په‌روه‌ره‌كان" به گاڵته ده‌گرت و ئه‌ویان له لایه‌ن
سۆسیالیسته‌كانه‌وه وه‌ك "سووكایه‌تی به شته پیرۆزه‌كان " به
خوانه‌ناس و بێ دین له قه‌ڵه‌م ده‌دا سه‌رشۆرانه هه‌وڵیان ده‌دا
كه به‌ر به په‌ره‌سه‌ندنی بگرن. بۆ رزگاری جه‌ماوه‌ری به‌رینی
كرێكاران، كاری كێئوپراتیو ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه
له وڵات په‌ره‌بستێنێ و یارمه‌تی بدرێ. به‌ڵام به‌ڵام زه‌وی
داران و خاوه‌نانی سه‌رمایه بۆ به‌رگری و پارێزگاری له
پاوانكردنی ئابووریه‌كه‌یان به‌رده‌وام له مافی تایبه‌تی خۆیان
كه‌ڵك وه‌رگرن. ئه‌وان نه ته‌نیا هیچ یارمه‌تیه‌ك به مه‌سه‌له‌ی
رزگاری ناده‌ن، به‌ڵكوو هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك
كه بۆیان ده‌كرێ له سه‌ر رێگای رزگاریش دا كه‌ندوكۆسپ دروست
بكه‌ن. پێویسته ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه "لورد پالمێرستۆن"
به چ گاڵته‌جاڕییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه له
په‌رلمانی برگریكارانی گه‌ڵاڵه‌ی "حه‌قده‌ستی كرێ نشینانی
ئیرله‌ند"ی بێ ده‌نگ كرد، نابراو رایگه‌یاند كه مه‌جلیسی عه‌وام،
مه‌جلیسی خاوه‌نكاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه.
هه‌ر بۆیه به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه‌ته ئه‌ركی
سه‌ره‌كی چینی كرێكار. پێده‌چێت كه چینی كرێكار له‌و مه‌سه‌له‌یه
تێگه‌یشتبێتن، چونكه له وڵاتانی ئینگلیس، ئاڵمان، و ئیتالیا
دووباره شایه‌تی هه‌وڵه هاوكاته‌كانین بۆ زیندوو كردنه‌وه و
رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی سیاسی حیزبه كرێكاریه‌كان. یه‌كێك
له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كرێكاران كه سوودی لێ
وه‌رده‌گرن، رێژه‌ی ئه‌وانه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌وان ته‌نیا كاتێك
له هاوسه‌نگی هێز ده‌بێته وه‌زنه كه له یه‌كگرتنێك دا كه
به‌ره‌و ئامانجێكی دیاریكراو رێبه‌ری ده‌كات په‌یوه‌ست بن.
ئه‌زموونه‌كان نیشانی داوه كه گرینگی نه‌دان به یه‌كگرتنی
ئه‌وتۆی هاورێیانه كه ده‌بێت له نێوان كرێكارانی وڵاته
جیاجیاكان پێك بێت، یه‌كگرتنێك كه ببێبێته هۆكارێك كه كرێكاران
له ته‌واوی قۆناغه‌كانی خه‌بات دا بۆ رزگاری لێبڕاوانه شان به
شانی یك خه‌بات بكه‌ن، ئاكامه‌كه‌ی به فێڕو دانی هه‌وڵه
به‌ربڵاوه‌كانی ئه‌وانی لێده‌كه‌وێته‌وه. تێگه‌یشتنێكی ئه‌وتۆ
له رێكه‌وتی ٢٨ی سیپتامبری ١٨٦٤، كرێكارانی وڵاته جیاجیاكانی له
تالاری "سن مارتین" له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی كۆكرده‌وه بۆ
ئه‌وه‌یكه "كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران دامه‌زرێنن.
بیروبۆچوونێكی دیكه‌ش كه به‌سه‌ر فه‌زای كۆبوونه‌وه‌كه زاڵ بوو
بریتی بوو له:
ئه‌گه‌ر رزگاری كرێكاران پێویستی به هاوپشتی هاورێیانه‌ی
ئه‌وانه، له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه
جینایه‌تكاره‌كانیان، یاری به ده‌مارگرژیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و
به فێڕۆدانی گیان و ماڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له شه‌ڕه
به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌كان ده‌كه‌ن، چۆن كرێكاران ده‌توانن له
ئامانجێكی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن؟ به‌راستی
ئه‌وه نه زانست و ئاگایی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌ڵكوو
خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانه‌ی چینی كرێكاری ئینگلیس
بوو كه به‌شی رۆژئاوای ئوروپای له داوی شه‌ڕی ناوزڕاو و به‌دناوی
خاچ په‌رستی بۆ پاراستن وپه‌ره‌پێدانی كۆیله‌داری له ئه‌و دیوی
ئه‌قیانوسی ئه‌تڵه‌س رزگار كرد. پشت راست كردنه‌وه‌ی بێ شه‌رمانه،
هاوده‌ردی گاڵته‌جاڕانه و یان بێ خه‌یاڵ بوونی ساویلكانه‌یه‌ك كه
چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئوروپا به داگیر كردنی بنگه وباره‌گا
كوێستانیه‌كانی قه‌فقاز و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی
له‌هێستانی قاره‌مان و خۆراگر له لایه‌ن روسیه‌وه له خۆیان
نیشان دا، و خۆراگری نه‌كردن به‌رامبه‌ر به دستدرێژیه یه‌ك له
دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێن‌ڕێژ و بێ به‌زه‌یه‌ی كه
سه‌ری له "سن پێترزبۆرگ" و ده‌سته‌كانی له كابینه‌ی ئوروپا
سه‌رقاڵه، چینی كرێكاری فێر كردووه كه ده‌بێت خۆی له سه‌ر
كاروباره پڕ ره‌مز و رازه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی رێبه‌ری و
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بكات، ئاگای له جموجۆڵه دیپلۆماتیه‌كانی
ده‌وڵه‌ته‌كان بێت و به ته‌واوی هێزه‌وه پوچه‌ڵیان بكاته‌وه و
له كاتێك دا كه هێزی پێویستی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه نه‌بوو
به هاوپشتی و یه‌كگرتووی مه‌حكومیان بكات و له به‌رامبه‌ر دا
بنه‌مای ساده‌ی گه‌وره‌یی و پایه‌به‌رزی و دادپه‌روه‌ری واتا ئه‌و
بنه‌مایانه كه ده‌بێ له سه‌ر پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان زاڵ
بێت، وه‌كوو بنه‌مایه‌كی چاوه‌دێر له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كان دامه‌زرێنێت.
خه‌بات بۆ سیاسه‌تێكی ئه‌وتۆی ده‌ره‌كی، به‌شێك له خه‌باتی گشتی
له پێناوی رزگاری چینی كرێكار پێك ده‌هێنێ.
كرێكارانی جیهان یه‌ك بگرن.
٤-ئه‌ساسنامه" پێڕه‌و" ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
ئه‌و خاڵانه‌ی كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه، له
بنه‌ڕه‌تدا به پێی ده‌قی كۆتاییه كه له كۆنگره‌ی "ژنێڤ" له
ساڵی ١٨٦٦ دا په‌سه‌ند كراوه: به سه‌رنج دان به:
-ئه‌وه‌یكه رزگاری چینی كرێكار ده‌بێ به ده‌ستی چینی كرێكار
ده‌ستبه‌ر ده‌بێت
-ئه‌وه‌یكه خه‌بات بۆ رزگاری چینی كرێكار، خه‌بات بۆ مافه
تایبه‌تیه‌كان و پاوانكردنی مافه‌كان نه‌بووه ، به‌ڵكوو
خه‌باتێكه له پێناوی مافه‌كان و ئه‌ركه به‌رابه‌ره‌كان و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی چینایه‌تی،
-ئه‌وه‌یكه مل كه‌چ بوونی ئابووری كرێكاران به پاوانگه‌رانی
ئامرازی كار واتا سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، ته‌واوی شێوازه‌كانی
كۆیله‌داری، هه‌ژاری كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌ست بوونی مه‌عنه‌وی و
وابه‌سته‌بوونی سیاسیه،
-
ئه‌وه‌یكه به هۆیه‌وه، رزگاری ئابووری چینی كرێكار ئامانجێكی
گه‌وره‌یه كه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیش وه‌كوو ئامرازێك
ده‌بێ پێڕه‌وی لێ بكات،
-ئه‌وه‌یكه هه‌وڵه‌كانی تا ئێستا گرێ‌دراو به‌و ئامانجه
گه‌وره‌یه به هۆی لاواز بوونی هاوپشتی له نێوان به‌شه
جیاجیاكانی كرێكاران له هه‌ر وڵاتێك دا و نه‌بوونی پێوه‌ندیه‌كانی
یه‌كگرتووی برایانه‌ی نێوان چینی كرێكاری وڵاته جیاجیاكانی جیهان
به‌ره‌ورووی شكست بۆته‌وه،
- ئه‌وه‌یه‌كه رزگاری كار نه مه‌سه‌له‌یه‌كی محه‌للی یان
نه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه ته‌واوی
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌واندا كۆمه‌ڵگای مودێڕن پێكهاتووه له خۆ
ده‌گرێت و چاره‌سه‌ریشی له گره‌وی كرده‌وه و تیۆریكی سه‌رجه‌م
وڵاتانی پێشكه‌وتووه،
-ئه‌وه‌یكه هوشیاری ئێستایی چینی كرێكار له پیشه‌سازیترین
وڵاتانی ئوروپا، له هه‌مات حاڵ دا كه هیوایه‌كی نوێ دروست
ده‌كات، له دژی هه‌ڵه دوپات كراوه‌كان به‌رده‌وام هۆشدار ده‌دات
و ته‌واوی بزووتنه‌وه پرژ و بڵاوه‌كانی ئێستا بانگهێشت به
هاوپشتی ده‌ستبه‌جێ و خێرا ده‌كات
به سه‌رنج دان به وهۆكارانه:
كۆنگره‌ی ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وی كرێكاران راده‌گه‌یه‌نێت
كه، ئه‌و كۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه و ته‌واوی ئه‌نجومه‌ن و
كه‌سانی سه‌ربه‌و، راستگۆی، دادپه‌روه‌ری و راستی وه‌ك بنه‌مای
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ ته‌واوی مرۆڤه‌كان، به بێ
جیاوازی ره‌نگ، ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌كان به
ره‌سمی ده‌ناسێنن.
هه‌روه‌هات كۆنگره راده‌گه‌ینێت كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر
كه‌سێكه مافه‌كانی مرۆڤ و شارۆمه‌ندی نه ته‌نیا بۆ خۆی به‌ڵكوو
بۆ هه‌ر مرۆڤێك كه ئه‌ركی خۆی به‌رێوه‌ده‌بات داوابكات، هیچ مافێك
به بێ ئه‌رك و هیچ ئه‌ركێكیش نابێت بێ ماف بێت. به‌و رۆحیه‌وه‌یه
كه كۆنگره، "پێڕه‌و" ئه‌ساسنامه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكارانی به شێوه‌ی خواره‌وه داڕشتووه:
١-ئه‌و كۆمه‌گایه‌ی كه له‌و رووه‌وه دامه‌زراوه، تا
ناوبژیوانكه‌ری ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی و هاوكاری نێوان
ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكاری كه وڵاته جیاجیا كان و رزگاری
یه‌كجاره‌كی چینی كرێكار كه ئامانجی هاوبه‌شیانه دابین بكات.
٢-ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه "كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانه.
٣-شۆرای گشتی كه له لایه‌ن كرێكارانی وڵاته جیاجیاكانی
جیهانه‌وه له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن و
پێك دێن، ئه‌و شۆرایه له نێوان ئه‌ندامانی خۆی به‌رپرسانی پێویست
بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كاروباره‌كانی له‌وانه: دیاری كردنی
سه‌رۆك، خه‌زانه‌دار، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی، به‌رێوه‌به‌رانی
په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته جیاجیاكان و هتد . . . په‌سه‌ند
ده‌كات. كۆنگره هه‌موو ساڵێك مقه‌ڕی شۆرای گشتی دیاری ده‌كات،
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی شۆرا هه‌ڵده‌بژێرێت، كه ئه‌و
ئه‌ندامانه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژماره‌ی خۆیان زیاتر بكه‌ن و
كات و شوێنی كۆنگره‌كانی دیكه دیاری بكه‌ن، نوێنه‌ران به بێ هیچ
بانگه‌شه‌یه‌كی تایبه‌ت له كات وشوێنی دیاریكراو دا كۆ
ده‌بنه‌وه، شۆرای گشتی له كاتی پێویست ده‌توانێت شوێنی
به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌كه بگۆڕێت، به‌ڵام مافی وه‌دواخستنی
كۆبوونه‌وه‌كانی نییه.
-كۆنگره‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه ساڵانه‌كانی راپۆرتێكی ئاشكرا له
كار و چالاكی و كرده‌وه‌كانی شۆرای گشتی وه‌رده‌گرێت، له هه‌ل و
مه‌رجی نائاسایی دا ده‌توانێت بانگه‌شه بۆ كۆنگره‌ی گشتی به‌رله
كاتی دیاری كراوی ساڵانه بكات.
٥- شۆرای گشتی به ئامانجی ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی
كرێكارانی هه‌ر وڵاتێك له بزووتنه‌وه هاوچینه‌كانیان له وڵاتانی
دیكه ناوه‌ندێكی نێونه‌ته‌ویی به به‌شداری سه‌رجه‌م
ئه‌نجومه‌نه‌كانی وابه‌سته پێك دێنێت. ئه‌و ناوه‌نده به شێوه‌ی
هاو‌كات و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ل ومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته
جیاجیاكان تاوتوێ ده‌كات و هه‌روه‌ها ئیمكانی تاوتوێ كردنی
هاوبه‌شی بابه‌ته گه‌ڵاڵه كراوه‌كان له هه‌ر وڵاتێك دا له
لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه ئاماده ده‌كات و له هه‌ر كاتێك دا
پێویست به كرده‌وه‌ی خێرا و به په‌له بێت بۆ نموونه، له
كێشه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان ئه‌ركی ئه‌و ناوه‌نده بریتییه له
هاوئاهه‌نگ و یه‌كگرتوو كردنی كرده‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه هاوبه‌شه‌كان
له پێناوی ئامانجی دیاری كرا‌و و له كاتی پێویستیش دا، شۆرای
گشتی له پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان به ئه‌نجومه‌نه جیاجیا
نێوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی ده‌بینێت و هه‌ر
وه‌ها بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كان، شۆرای گشتی راپۆرته
ده‌وه‌ره‌یه‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
٦-به هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌ر
وڵاتێك به بێ هێزی یه‌كگرتوو و هاوپشتی ئه‌وان ناتوانێت
به‌رده‌وام بێت و له لایه‌كی دیكه‌وه كارتێكه‌ریه‌كانی شۆرای
گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له بنه‌ڕه‌ت دا پێوه‌ندی به‌و هه‌ل
و مه‌رجه‌یه كه ئایا باشتره كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوه‌ندێكی
كشوه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكاری په‌یوه‌ندی هه‌بێت یان له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌نجومه‌نه چكۆله و په‌رته‌وازه‌كان دا،
به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ته‌واوی
هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێكه‌ڵاوكردنی رێكخراوێكی كشوه‌ری كه له لایه‌ن
ناوه‌نده سه‌راسه‌ریه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێ كه‌ڵك وه‌رگرن،
به هه‌رحاڵ نه‌گوتراویش دیاره كه به‌كارهێنانی ئه‌و رێوشوێنانه
پێوه‌ندی به یاسایی تایبه‌تی هه‌ر وڵاتێكه و هه‌روه‌ها جگه له
له‌مپه‌ره یاساییه‌كان، هیچ ئه‌نجومه‌نێكی محه‌للی سه‌ربه‌خۆ نابێ
له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شۆرای گشتی بێ به‌ش بكرێت.
٧-ناوه‌ند و لقه جۆراوجۆره نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان له شوێنی
هه‌ڵسوورانیان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر كونتڕۆڵیان دایه، نه
ته‌نیا له ته‌واوی كاروباره‌كانی پێوه‌ندیدار به گۆڕانكاریه
گشتیه‌كانی پێشڕه‌وی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكوو له پێكهێنانی
رێكخراوه‌كانی كاریگه‌ر و ناوه‌نده سوودمه‌نده‌كان بۆ چینی كرێكار
پێشه‌نگ ده‌بن. شۆرای گشتی ته‌واوی لایه‌نه جۆراوجۆره
كرێكارییه‌كان به هه‌ر شێوازێكی ره‌خساو له‌و رێگایه‌دا هان
ده‌دات.
٨-هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگای نێونه‌وته‌وه‌یی له ئه‌گه‌ری
گواستنه‌وه‌ی شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی
دیكه، له پشتیوانی برایانه‌ی كۆمه‌ڵگای كرێكاران به‌هره‌مه‌ند
ده‌بێت.
٩-هه‌ر كه‌س كه بنه‌مای كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی كرێكاران قه‌بوڵ
بكات و به‌رگری لێ بكات، خاوه‌نی مه‌رجی ئه‌ندامیه‌تی له‌و
كۆمه‌ڵگایه دا هه‌یه. هه‌ر شانه‌یه‌ك به‌رپرسی جێ به جێ كردنی
كاری ئه‌و ئه‌ندامانه‌یه كه خۆی وه‌ریده‌گرێت.
١٠-هه‌ر شوعبه یان لقێك مافی هه‌ڵبژاردنی ده‌بیری خۆی هه‌یه.
١١-ئه‌و ئه‌نجومونه كرێكاریانه‌ی كه په‌یوه‌ست به ریزی
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بن، وێڕای ئه‌وه‌یكه به
پێوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام و هاوكاری برایانه یه‌كده‌گرن، پێوه‌ندی
كاری رێكخراوه‌ی خۆیان بۆ هه‌میشه ده‌پارێزن.
١٢-ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌م ئه‌ساسنامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێ
نه‌كراوه، پێوه‌ندییان به یاسا و ڕێسا تایبه‌تیه‌كان هه‌یه كه
له كۆنگره ده‌گۆڕدرێن.
٥-
كۆنفڕانسی پێشه‌كی له‌نده‌ن، سپتامبری ١٨٦٥ (٣)
شۆرای ناوه‌ندی، كه دواتر به ناوی شۆرای گشتی ناسرا،
هه‌ڵبژێردراوی كۆبوونه‌وه‌ی تالاری "سێنت مارتین"، بڕیاری دابوو
كه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌توه‌یی كرێكاران له
"برۆكسێل" له سه‌ره‌تاكانی سێپتامبری ١٨٦٥ به‌رێوه‌ببات. دواتر
شۆرای ناوه‌ندی به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنێك ئه‌و بڕیاره‌ی گۆڕی، له
لایه‌كه‌وه به هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌رفه‌تی پێویست بۆ پته‌بوون و
ریشه داكوتانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تا ئه‌و كات نه‌ره‌خسا
بوو و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی بێلژیك به‌و فه‌رمانه‌ی
كه له پاریسه‌وه پێ‌درابوو له بواری سیاسه‌تی نێوخۆیی ناچار
كرابوو به پێی یاسایه‌ك كه ئیزنی ده‌ركردنی خارجیه‌كان به
دڵخواز ده‌دات سه‌ر له‌نوێ بووژاندنه‌وه. شۆرای مه‌ركه‌زی به
جێگای كۆنگره‌ی گشتی له "برۆكسێل" بانگهێشتی كۆنفرانسێكی به‌رایی
له له‌نده‌ن كرد كه ته‌نیا نوێنه‌رانی چه‌ندین كومیته‌ی رێبه‌ری
له ئوروپا ده‌یانتوانی له كۆنفرانسه‌كه به‌شداری بكه‌ن.
كۆنفرانسی له‌نده‌ن ئه‌و كێشانه‌ی كه قه‌راربوو له كۆنگره‌ی گشتی
دواتر، له سێپتامبری ١٨٦٦ بكه‌وێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه
دیاری كرد و سه‌رئه‌نجام "ژنێڤ" وه‌ك شوێنی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره
دیاریكرا.
٦-كۆنگره‌ی "ژنێڤ" سێهه‌م تا هه‌شتومی سێپتامبری "١٨٦٦" (٤)
شه‌ست نوێنه‌ر له كۆنگره به‌شدار بوون و له نێوانیان دا ٤٥
كه‌سیان ئه‌ندامانی ٢٥ لقی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران و ١٥
كه‌سی دیكه‌شیان له ئه‌ندامانی ١١ ئه‌نجوومه‌نی دیكه‌ی ئه‌و
رێكخراوه كرێكارییه بوون.
له
سه‌ره‌تای قسه و باسه‌كان دا، وتووێژێكی گه‌رم و گوڕ سه‌باره‌ت
به ماف و مه‌رجی به‌شداربوون له كۆنگره‌كه هاته ئاراوه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كه به
شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی له فه‌رانسه‌وه هاتبوون و هه‌ر چه‌ند
نه‌یانده‌توانی بڕوانامه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هیچ شوعبه‌یه‌ك
پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ڵام داوایان ده‌كرد وه‌كوو نوێنه‌رانی شوعبه‌كانی
فه‌رانسه وه‌ربگیرێن و له قسه و باسه‌كانی كۆنگره به‌شداری
بكه‌ن. ئه‌وان به یاساكانی فه‌رانسه كه رێكخراوێكی هه‌میشه‌یی
قه‌ده‌غه بوو ئاماژه‌یان ده‌كرد. هه‌ندێك له ئه‌ندامان
پشتیوانیان له داواكاریه‌كه‌ی ئه‌وان كرد، به بۆچوونی ئه‌وان
رێكخستنی كۆنگره نه كامڵ بوو و نه ئاكام دار و هه‌ر بۆیه
ئه‌وان (ئه‌ندامانی به‌شداربوو له كۆنفرانسی-م) نه‌ده‌بووایه زۆر
سه‌ختگیر یان دردۆنگ بن و باشتره هه‌ر ئه‌ندامێكی تاك كه
بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌بووڵ كردووه ئیزن بدرێت
له جه‌ریانی قسه وباسه‌كان دا به‌شداری بكات. به‌ڵام نوێنه‌رانی
به‌ریتانیا كه به هۆی ئه‌وه‌یكه وه‌كوو نوێنه‌رانی ئه‌و شوعبه
و لقانه‌ی كه هه‌ر كامیان هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه هاتبوون
ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه سیستمی نوێنه‌رایه‌تی له كۆنگره
به‌كار بهێنرێ.
ئه‌وان ده‌یان وت كه قه‌بووڵ كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
نوێنه‌رایه‌تی هیچ ته‌شكیلاتێكی رێكخراوه‌یی ناكه‌ن، زیانیان له
یاسایی به‌رابه‌ری له ده‌نگ دان داوه و مافه‌كانی نوێنه‌رانی
به‌ریتانیا پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه كۆنگره بڕیاری دا كه مافی
به‌شداری له قسه وباسه‌كان و ده‌نگ دان ده‌بێ تایبه‌ت ته‌رخان
به نوێنه‌رانێك بكرێ كه توانایی پێشكه‌ش كردنی ئێعتبارنامه‌ی
ره‌سمیان هه‌یه. پاش كۆنترۆڵی ئێعتبارنامه‌كان، كۆنگره كاری خۆی
بۆ هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئیجرایی درێژه پێدا و
"یونگ"ی سه‌عات ساز، وه‌كوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی شۆرای گشتی
له‌نده‌ن، بۆ سه‌رۆكی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و به شاره‌زاییه‌كی
ته‌واو جه‌ریانی قسه وباسه‌كانی كۆنگره‌ی ئیداره كرد.
فه‌رانسه‌وه‌یه‌كانی پڕ جۆش و خرۆشه‌كان ته‌نیا ده‌یانویست خۆیان
قسه بكه‌ن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه هۆی ئاسته‌نگ نانه‌وه له
به‌ره‌و پێشبردنی قسه وباسه‌كان به‌ڵام شاره‌زایی، له‌خۆبردووی و
قورسایی سه‌رۆكی كۆنگره كه له لایه‌ن كرێكارانی ئینگلیس و
ئاڵمانه‌وه لێبڕاوانه و مه‌عقولانه پشتیوانی لێكرا توانی به‌ر
هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك بگرێت و سه‌ر بكه‌وێت. پێشكه‌ش كردنی ته‌نانه‌ت
كورته باسێك له قسه و باسه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سه‌بر و
حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌و نووسراوه‌یه. راپۆرته به‌ربڵاوه‌كانی
پێوه‌ندیدار به قسه و باسه‌كانی ته‌واوی كۆنگره‌كانی كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له گۆڤاری "DER
VORBOTE; POLITISCHE UND SOCIALE ZEITSCHRIFT"
كه له ساڵی ١٨٦٦ وه‌كوو ئۆرگانی ناوه‌ندی شوعبه‌ی ئاڵمانی زمانی
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران به‌سه‌رنووسه‌ری"
DER"
بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه. زۆربه‌ی قسه و باسه‌كان كه
سه‌باره‌ت به " بڕیارنامه‌كان بۆ نوێنه‌رانی شۆرای گشتی كاتی"
بوو و ناوه‌ڕۆكه بایه‌خداره‌كه‌ی له لایه‌ن كۆنگره‌وه
په‌سه‌ند كرا. گرینگ‌ترین خاڵه‌كانی بریتی بوو له،
به‌ندی یه‌كه‌می بڕیارنامه‌كان پێوه‌ندی به ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌و یاسا و رێسا ئاماژه پێكراوانه كه له
ماوه‌ی ٢ ساڵی به‌كرده‌وه تاقی كرابووه‌وه بۆ په‌سه‌ند كردنی
كۆتایی بڕیاریان له‌سه‌ر درا، له‌نده‌ن وه‌ك مقه‌ڕی شۆرای گشتی له
ساڵی داهاتوو پێشنیار كرا و پێشنیاری هه‌ڵبژاردنی شۆرای گشتی و
ده‌بیری گشتی، به حه‌قده‌ستی حه‌وتووانه‌ی ٢ پۆندی، وه‌ك ته‌نیا
كارمه‌ندی حه‌قده‌ست پێدراوی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌ش به
كۆنگره كرا.
كۆنگره ئه‌ساسنامه "پێڕه‌و"ی كاتی ته‌ئید كرد و هاو‌كات بڕیاری
دا كه له‌نده‌ن وه‌كوو مقه‌ڕی شۆرای گشتی بمێنێته‌وه و شۆرای
گشتی كاتی له‌نده‌ن چالاكی خۆی له ساڵی ئیداری ١٨٦٧-١٨٦٦ درێژه
پێ بدات. هه‌روه‌ها كۆنگره رێكه‌وتی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی
دووهه‌می له لۆزان و له یه‌كه‌م دووشه‌مه‌ی مانگی سێپتامبری ساڵی
١٨٦٧ دیاری كرد، به‌ندی دووهه‌می بڕیارنامه‌كان سه‌باره‌ت به
یارمه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه كه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م
ده‌توانێت به كرێكارانی ته‌واوی وڵاتان له پێناوی خه‌بات له دژی
سه‌رمایه‌دارانی بدات، ئه‌و بڕیارنامانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌واوی چالاكی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، كه
ئامانجی یه‌كگرتن و سه‌راسه‌ری كردنی هه‌وڵه پرش و بڵاوه‌كانی تا
ئێستای چینی كرێكار بۆ رزگاری له وڵاته جیاجیاكانه له خۆ
ده‌گرێت. تا ئێره كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌یتوانی شانازی
به‌وه‌ش بكات كه له بابه‌تێك دا سه‌ركه‌وتنی پیلانگێڕانه‌ی
سه‌رمایه‌داران كه، هه‌میشه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ له
كرێكارانی ده‌ره‌كی وه‌ك ئامرازێك له دژی كرێكارانی محه‌للی له
حاڵی مانگرتن ئاماده‌یان ده‌كرد پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانه، تا كرێكارانی وڵاته جیاجیاكانی هان
بدات كه نه ته‌نیا هه‌ستی برایه‌تی و هاوڕێیه‌تی له ئه‌رته‌شی
رزگاری خو‌ازانه‌یان هه‌بێ به‌ڵكوو هه‌ر به‌و شێوازه‌ش كار بكه‌ن.
پێشنیار كرا وه‌كوو هه‌و‌ڵێكی هاوبه‌شی دیكه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
لێكۆڵینه‌وه ئامارییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی چینی
كرێكاری ته‌واوی وڵاته‌كان له لایه‌ن خودی كرێكارانه‌وه" ئه‌نجام
بدرێت. بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه، په‌یوه‌ندیدارترین
پرسیاره‌كان له گه‌ڵاڵه‌یه‌ك ئاماده كرا كه به شێوه‌ی
خواره‌وه‌یه:
كرێكاران به ده‌ست بردن بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌وتۆ، هێز و توانایی
خۆیان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان
نیشان دا. هه‌ر بۆیه پێشنیار كرا كه ته‌واوی لق و شوعبه
جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به خێرا و له زووترین كات
كاره‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن و كۆنگره سه‌رجه‌م كرێكارانی ئوروپا و
ئامریكای بۆ هاوكاری له كۆكردنه‌وه‌ی به‌شه ئاماریه‌كانی
پێوه‌ندی دار به چینی كرێكار بانگهێشت بكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه
بڕیار درا كه ته‌واوی راپۆرت و به‌ڵگه‌كان ره‌وانه‌ی شۆرای گشتی
بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی شۆراكان به شێوه‌ی راپۆرتێكی كامڵ بینووسنه‌وه
و به‌ڵگه‌كان وه‌ك پاشكۆ په‌یوه‌ست بكرێن و راپۆرت و پاشكۆ‌كه‌ی
دوابه‌دوای په‌سه‌ند كردنی كۆنگره بڵاوبكرێته‌وه.
گه‌ڵاڵه‌ی گشتی پێشنیار كرا‌و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و بابه‌تانه‌یه
كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه و هه‌ڵبه‌ت به‌سه‌رنج دان به
هه‌ل و مه‌رجی محه‌للی ده‌توانن ئاڵ‌وگۆڕیان به سه‌ردا بێت:
١-ناوی پیشه
٢-ته‌مه‌ن و جنسی كرێكاران
٣-رێژه‌ی كرێكاران
٤-رێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كان: ئه‌لف: راهێنه‌ران بێ: حه‌قده‌سته‌كان
به پێی كاری رۆژانه یان دابه‌ش كردنی كار جێ: ئاستی درانی
حه‌قده‌ست له لایه‌ن واسیته‌كان، مامناوه‌ندی هه‌فتانه، ساڵانه
٥-ئا:سه‌عاتی كار له كارخانه‌كان، بێ: سه‌عاتی كار سه‌باره‌ت به
خاوه‌نكارانی ورد و كاری ناو ماڵ، شێوازی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كان،
جێ: كاری شه‌وانه و كاری رۆژانه
٦-كاتی نان خواردن وپشوودان
٧-جۆری كارگه‌كان و كار: ئاپۆڕه و قه‌ره‌باڵغی كرێكاران،
هه‌واگۆڕینی ناته‌واو، پێویستی به تیشكی هه‌تاو، كه‌ڵك وه‌رگرتن
له رووناكی، پاك و خاوێنی و هتد . . .
٨-جۆری كار
٩-كاریگه‌ری كار له‌سه‌ر باری جه‌سته‌یی
١٠-باری ره‌وانی، فێركاری
١١-دۆخی كار : ئایا كاره‌كه وه‌رزیه یان كه‌م و زۆر به
شێوه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر له درێژه‌ی ساڵ دا دابه‌ش ده‌كرێت، ئایا
كاڵاكان به تو‌ندی له ژێری كاریگه‌ری هه‌ڵكشان و داكشانی نرخه‌كان
دان، ئایا بۆ مه‌سره‌فی نێوخۆیی به‌رهه‌مهێنراون یان بۆ هه‌نارده
كردن و . . .
ئه‌و پێشنیارانه‌ی شۆرای گشتی له كۆنگره دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ
په‌سه‌ند كران و له‌و كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه ئامارییه‌كانی
كرێكاران له بابه‌ت تاوتوێ كردنی هه‌ل و مه‌رجی خۆیان به‌رداوام
به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
به‌ندی ٣ی به‌رنامه و رێسا كارییه‌كان پێوه‌ندی به كه‌م
كردنه‌وه‌ی كاری ناو رۆژه، كه راگه‌یه‌ندرا ئه‌و بابه‌ته
مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه و به بێ ئه‌وانه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی دیكه
بۆ باشتر كردنی هه‌ل و مه‌رج له پێناوی رزگاری به‌ره‌ورووی شكست و
ناكامی ده‌بێته‌وه. كه‌م كردنه‌وه‌ی كاری رۆژ بۆ دابین كردنی
ته‌ندروستی و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی وزه‌ی له ده‌ست
چووی جه‌سته‌یی چینی كرێكار، كه گه‌وره‌ترین به‌شی
هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك دێنێ، و هه‌ر وه‌ها بۆ دابین كردنی
ئیمكاناتی گه‌شه‌ی فكری، پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكیه
سیاسیه و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پێویستن، هه‌ر بۆیه كۆنگره ده‌بێ
رابگه‌یه‌نێت كه خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی یاسایی كاری رۆژ تا
ئاستی ٨ سه‌عاته. ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگره، كه‌م كردنه‌وه‌ی كاری
رۆژ كه به گشتی له لایه‌ن كرێكارانی ئامریكاوه داوا ده‌كرێت،
به پلاتفۆرمی هاوبه‌شی چینی كرێكار له سه‌راسه‌ری جیهان به‌رز
ده‌كرێته‌وه.
كاری شه‌وانه‌ش كه ته‌نیا به شێوه‌ی هه‌ڵكه‌وت و ده‌گمه‌ن به
پێی كار و پیشه‌كان له لایه‌ن یاسایه‌وه دیاری ده‌كرێ و ئیزنی
پێدراوه، هه‌ڵوێستمان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت كه كاری
شه‌وانه‌ش به‌ره‌به‌ره هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه ته‌نیا ئاماژه به ژن و
پیاوانێك ده‌كات كه ته‌مه‌نیان زیاتر له ١٨ ساڵه بێگومان ده‌بێ
ژنان له هه‌ر چه‌شنه كاری شه‌وانه و هه‌ر كارێك كه زیان به
ته‌ندروستی جینسیان ده‌گه‌یه‌نێت و یان ئه‌وان به‌ره‌ورووی مادده
سه‌می و یان هه‌ر زیانێكی تر ده‌كاته‌وه مه‌عاف بكرێن.
كۆنگره به زۆرینه‌ی ٥٠ ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر به ١٠ ده‌نگی
نه‌یار، ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌سه‌ند كرد و نوێنه‌رانی كه‌مینه‌ی
فه‌رانسه ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی یاسایی ١٠
سه‌عاتی كاری رۆژانه ده‌ربڕیبوو. به‌ندی ٤ی به‌رنامه و رێسا
كارییه‌كان به تو‌ندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ریشه و بنه‌مای به‌ڵای
كۆمه‌ڵایه‌تی واتا" كاری منداڵان و تازه لاوان" له هه‌ر دوو
ره‌گه‌زی ژن وپیاو دا. ویست و مه‌یلی پیشه‌یی مودێڕن بۆ ئه‌وه‌یكه
منداڵان و تازه لاوان له هه‌ر دوو ره‌گه‌زی ژن و پیاو له كاری
عه‌زیمی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌شداری بكه‌ن، وه‌كوو
مه‌یلێكی پێشكه‌وتوو پشت راست كرایه‌وه. هه‌ر چه‌ند له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه ئه‌و دیارده‌یه وه‌كوو كرده‌وه‌یه‌كی بێزار
و قێزه‌ونی لێهاتبوو له هه‌ل و مه‌رجێكی لۆژیكی كۆمه‌ڵایه‌تی دا،
هه‌ر منداڵێكی ٩ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌بێ وه‌ك كرێكارێك له پرۆسه‌ی
به‌هه‌مهێنان دا به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌یكه كه‌سێكی باڵغ و
پێگه‌یشتوو، توانایی نه‌بێت له‌و یاسا گشتیه‌ی سروشت مه‌عاف
بكرێت هه‌ر بۆیه ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌یكه بتوانی بخۆی كار بكه، نه
ته‌نیا كاری فكری به‌ڵكوو كاری ده‌ستیش. ئێستا له هه‌ر
روویه‌كه‌وه، كۆنگره ته‌نیا بابه‌تی كرێكاران له‌به‌ر چاو
ده‌گرێت، كۆنگره لێره دا منداڵان و تازه لاوانی هه‌ر دوو
ره‌گه‌زی ژن وپیاو به ٣ گروپ كه هه‌ر كامیان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
جیاوازیان هه‌یه، دابه‌ش ده‌كات.
گروپی یه‌كه‌م، منداڵانی ٩ تا ١٢ ساڵ ته‌مه‌ن، گروپی دووهه‌م: ١٣
تا ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن، گروپی سێهه‌م:١٦ تا ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن، پێشنیاركرا
كه كاری گروپی یه‌كه‌م له هه‌ر كارگایه‌گ یان كاری ناو ماڵ
ده‌بێ به پێی یاسا ٢ ته‌نیا سه‌عات دیاری بكرێ.
بۆ
گروپی دووهه‌م ٤ سه‌عات و بۆ گروپی سێهه‌م تا ٦ سه‌عات له‌به‌رچاو
گیرا و لانیكه‌م كاتی پشوودان به‌رامبه‌ر به كاتژمێرێك بۆ نان
خواردن و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی وزه‌ی له ده‌ست چوو
دیاری كرا.
بڕیارنامه‌كه به‌مشێوه‌یه دیاری كرا كه پێویسته راهێنان له
قو‌تابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان پێش له ته‌مه‌نی ٩ ساڵی ده‌ست پێبكات.
به‌ڵام كۆنگره لێره‌دا ته‌نیا رێگاچاره‌كانی پێویستی بۆ پێش‌گرتن
له مه‌یله‌كانی ئه‌و نیزامه كۆمه‌ڵایه‌تیه دایه به‌ر باس و
لێكۆڵینه‌وه، كه كرێكاران هه‌ر چی زیاتر ته‌نیا وه‌كوو ئامرازێك
بۆ كۆكردنه‌وه و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه نزم ده‌كاته‌وه و
باوك و دایكان ناچار ده‌كه‌ن كه بۆ دابین كردنی بژیوی ژیان و
گوزه‌رانیان منداڵه‌كانیان بفرۆشن، ده‌بێ مافه‌كانی منداڵان و
تازه لاوان پشتیوانی و به‌رگرییان لێ بكرێت. ئه‌وان توانایی ئه‌و
كاره‌یان نییه و هه‌ر له‌م رووه‌وه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگایه كه به
فكری خوشگوزه‌رانی و ئاسووده‌ی ئه‌وان دا بێت. ئه‌گه‌ر بورژوایی و
ئه‌ریستۆكراته‌كان ئه‌ركه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر به منداڵانی خۆیان
له‌بیر ده‌كه‌ن ئه‌وه تاوانی خۆیانه و ئه‌و منداڵانه وێڕای
به‌هره‌مه‌ند بوون له ئیمكانات و مافی تایبه‌ت، مه‌حكوم به‌وه
بوون كه له ده‌مارگرژییه‌كانی باوك و دایكان زیان ببینن.
مه‌سه‌له‌ی چینی كرێكار به ته‌واوه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌كی جیاواز بوو،
كرێكاران جسمێكی ساده‌ی ئازاد نه‌بوون، به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌وان
ناتێگه‌یشتووتر له‌وه بوون كه بتوانن به‌رژه‌وه‌ندی
راسته‌قینه‌ی منداڵه‌كانیان، یان هه‌ل و مه‌رجی ناسراوی گه‌شه‌ی
مرۆڤ بناسن. به‌ڵام به‌شی هوشیارتری چینی كرێكار به ته‌واوی
تێگه‌یشتبوون كه داهاتووی چینیایه‌تی خۆیان له‌و رووه‌وه كه
مرۆڤایه‌تی به ته‌واوی به شكڵ گرتنی نه‌وه‌ی روو له گه‌شه‌ی
كرێكاران پێوه‌ندی هه‌یه، كرێكاران به باشی ده‌یانزانی كه
به‌رله هه‌ر شتێك منداڵان و كرێكارانی تازه لاو ده‌بێ له
كاریگه‌رییه رووخێنه‌ره‌كانی نیزامی ئێستای كار پارێزراو بن، و
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا ده‌یتوانی له رێگای كردنی عه‌قڵیه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی به هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌ربخات و له ژێری هیچ
هه‌ل و مه‌رجێكی هه‌نووكه‌ی چ رێگایه‌كی دیكه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و
بابه‌ته له ئارادا نییه، مه‌گه‌ر له رێگای یاسایی گشتی كه له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تهكانه‌وه به كار ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر
چینی كرێكار بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌و چه‌شنه یاسایانیه
پشتیوانی له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، ئه‌و كاره به هیچ شێوه‌یه‌ك به
هێز بوونی ده‌وڵه‌تی لێ ناكه‌وێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته كه ئێستا له دژی چینی كرێكار به‌كارده‌هێنرێت
ده‌یانكرده هۆكاری ئیجرایی خۆیان. ئه‌وان به یاسایه‌كی گشتی
شتێكیان به‌ده‌ست ده‌هێنا كه له رێگای كرده‌وه‌كانی بێ ئاكام له
شێوازی هه‌وڵه په‌رته‌وازه‌كان ئیمكانی نه‌بوو. كۆنگره به
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رایگه‌یاند كه، هیچ باوك
و دایك و خاوه‌ن كارێك ئیزنی ئه‌وه‌یان نییه هێزی كاری تازه
لاوان به‌كار بهێنن مه‌گه‌ر كاتێك كه كار و راهێنان پێكه‌وه
هاوئاهه‌نگ بن. ئامانج له راهێنان سێ بابه‌ت بوو، یه‌كه‌م:
راهێنانی فیكری دووهه‌م: راهێنانی فیزیكی "جه‌سته‌یی" وه‌كوو
راهێنان له قو‌تابخانه وه‌رزشیه‌كان و راهێنانی نیزامی سێهه‌م:
راهێنانی تێكنیكی كه، بنه‌مای گشتی ته‌واوی قۆناغه‌كانی
به‌رهه‌مهێنان فێر ده‌كات و هه‌روه‌ها كاتی منداڵ و تازه لاوانیش
به كڵك وه‌رگرتنی زانستی و به‌كار هێنانی ئامرازی سه‌ره‌تایی به
ته‌واوی پیشه‌كان ئاشنا ده‌كات.
ده‌وره‌یه‌كی راهێنانی به‌شێنه‌یی و گه‌شه‌ی فیكری، وه‌رزشی و
تێكنیكی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سته به‌ندی كرێكارانی تازه لاو
هاوئاهه‌نگی هه‌بێ. و خه‌رج و تێچووه‌كانی قو‌تابخانه
ته‌كنیكیه‌كان به‌شێكیان له رێگای فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌وانه‌وه دابین بكرێت. پێكهاته‌یه‌ك له كاری به‌رهه‌مهێنان
له‌گه‌ڵ داهات، راهێنانی فیکرى، راهێنانی جه‌سته‌یی و تێكنیكی
هوشیاری چینی كرێكار، به به‌راورد له‌گه‌ڵ چینه‌كانی مامناوه‌ند و
ده‌وڵه‌نه‌ند به‌رز ده‌كاته‌وه، نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بكرێ كه
دامه‌زراندنی كه‌سانی تا ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن له كاری شه‌وانه و باقی
پیشه‌كانی تر كه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێ
ده‌سبه‌جێ له لایه‌ن یاساوه پێشی پێ بگیردرێت، كۆنگره به
زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاماژه پێكراوانه
ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان دا و بڕیارنامه‌یه‌كی پێی زیاد كرد كه،
راهێنانی تێكنیكی منداڵان سه‌ره‌ڕای لایه‌نی تیۆریكی، ده‌بێ
ناوه‌ڕۆكی كرداریش له خۆ بگرێت و نه ته‌نیا سه‌رپه‌رستان و
خاوه‌نكاران و سه‌ركارگه‌ری كارخانه‌كان، به‌ڵكوو خودی كرێكارانیش
ده‌بێ له‌و قوتابخانانه خه‌ریكی راهێنان بن.
٧-كۆنگره‌ی لۆزان (LAUSANNE)
دووهه‌م تا هه‌شتومی سێپتامبری "١٨٦٧" (٥)
٦٤ نوینه‌ر به‌شداری كۆنگره‌كه بوون كه له نێوانیان دا
ئاڵمانیه‌كان له لایه‌ن ٢٥ ئه‌ندامه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كران.
رێوره‌سمی كرانه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌رێوه‌نه‌چوو و كاره‌كانی خۆی
راسته‌وخۆ به هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی وئیجرایی ده‌ست
پێكرد، "ئۆژن دۆپێن"
Eugene
Dupont)"
"(ئه‌ندامی شۆرای گشتی و نوێنه‌ری شوعبه‌ی فه‌رانسه له له‌نده‌ن
بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا و به لێهاتوویه‌وه توانی
كاروبار و ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌ندی دار به كۆنگره‌كه راپه‌رێنی.
كه‌ش و هه‌وای هاوڕێیانه و گه‌رم و گوڕی كۆبونه‌وه‌كه ناوبراوی
له به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌ركه‌كانی دا به هێزتر كرد. نه قسه و
باسێكی نه‌شیاو و نادۆستانه روویدا كه پێویستی به چاككردنه‌وه
هه‌بێ نه پێویستیش كرا كه قسه و باسێكی نه‌شیاویش وه‌درۆ
بخرێته‌وه و نه هه‌ڵسووكه‌وتێكی نه‌شایست هاته ئاراوه، ئه‌م
جاره‌ش هه‌ر وه‌كوو كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كیشه‌ی قسه‌كردن به زمانی "
ئینگلیسی، ئاڵمانی و فه‌رانسه‌و‌ی" له كۆنگره‌كه دا به باشی
چاره‌سه‌ر كرا.
گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره، راپۆرتی هه‌ر كام له به‌ش و
ئه‌نجومه‌نه جیاجیاكانی سه‌ر به كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن و گه‌شه و په‌رسه‌ندنی
نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م بوو، ته‌نانه‌ت دووباره خوێندنه‌وه‌ی
هێڵه گشتیه‌كانی ئه‌و راپۆرته سه‌رنج راكێشانه ئێمه له
ته‌وه‌ر و درێژه‌ی باسه‌كه‌مان دوور ده‌كاته‌وه هه‌ربۆیه
ناچارین چاوپۆشیان لێ بكه‌ین، به تایبه‌ت ئه‌وه‌یكه كه ئێمه
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه، گه‌شه‌ی ئێستای كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران تاوتوێ ده‌كه‌ین. قسه
"
وباسه فه‌رمیه‌كانی كۆنگره‌ی ساڵی ١٨٦٧ له لایه‌ن
Chaux
de fonds,
Imprimerie de la Voix de L Ivenir
بڵاو كراوه‌ته‌وه.
"گاسپاره ئێستامپا"(Gasspare
Stampa)
له میلان، نوێنه‌ری شۆرای ناوه‌ندی كۆموڵگای كرێكارانی ئیتالیا
كه ٦٠٠ ئه‌نجومه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت و مقه‌ره‌كه‌شی له "ناپێل"ه،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ٤ی سێپتا‌مبر دا رایگه‌یاند كه، "گاریبالدی"
له كاتی گه‌ڕانه‌وه دا له كۆنگره‌ی ئاشتی ژنێڤ له لۆزانه‌وه
تێده‌په‌ڕێ، هه‌ر بۆیه پێشنیاری كرد كه كۆنگره لێژنه‌یه‌كی
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێرێت كه بچێت بۆ "ویله نیو" و له لایه‌ن
كۆنگره‌وه به خێر هاتنی گاریبالدی بكات و داوای لێبكه‌ن كه
وه‌كوو سه‌رۆكی ئیفتخاری كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی
ئیتالیا بانگهێشتی كۆنگره بكرێت. باقی نوێنه‌رانی دیكه
دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره كرد و رایانگه‌یاند به‌هه‌ر
راده‌یه‌ك كه گاریباڵدی ناسراو وخۆشه‌ویستیش بێت، كۆنگره‌یه‌ك كه
نوێنه‌رایه‌تی چینی كرێكار ده‌كات نابێت ستایشگه‌ری هیچ
كه‌سایه‌تیه‌كی تاك بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گاریبالدی خۆی بیهه‌وێت
كه وه‌كوو سه‌رۆكی ئیفتخاری كۆمه‌ڵگای كرێكاران ئیتالیایی
به‌شداری بكات هه‌ر وه‌كوو نوێنه‌رێكی دیكه به گه‌رمی قبووڵ
ده‌كرێت. كۆنگره پاش بڕیار دان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی "ئێستامپا"
برنامه‌ی كاری خۆی ده‌ستپێكرده‌وه. به‌رێوه‌چونی تاراده‌یه‌ك
هاوكاتی كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌ویی ئاشتی له " ژنێڤ" (٩ تا ١٢)ی
سێپتا‌مبر كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی ده‌یانهه‌ویست
تێیدا به‌شداری بكه‌ن، كۆنگره‌ی كۆمه‌گای نێونه‌ته‌وه‌یی ناچار كرد
تا هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی یه‌كیه‌تی ئاشتی له
ژنێڤ روون بكاته‌وه ئه‌و كاره به‌پێی بڕیارنامه‌یه‌ك كه له
خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین و به گه‌رم و گوڕی پێشوازی لێكرا
به‌مشێوه‌یه بوو: به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه گوشاری شه‌ڕ زیاتر
له چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا قورسایی له‌سه‌ر چینی كرێكار
ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه شه‌ڕ نه ته‌نیا ژیان و گوزه‌ران
له‌ناو ده‌بات، به‌ڵكوو چینی كرێكاریش ناچار به خوێن دانی زیاتر
ده‌كات، به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه گوشاری به ناو ئاشتی چه‌كداری
له رێگای به فێڕۆ دانی باشترین وزه‌ی خه‌ڵك له كاری غه‌یر
به‌رهه‌مهێنان و رۆخێنه‌ر، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش له‌سه‌ر شانی چینی
كرێكار قورسایی ده‌كات و سه‌رئه‌نجام به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه
كه هه‌ر رێگا چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و به‌ڵا لێدراوه‌یه‌ی
گۆڕینی هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستایی له سه‌ر
چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌شێك له كۆمه‌ڵگا له لایه‌ن به‌شێكی
دیكه‌وه پێوه‌ندی ده‌دات، پێویسته كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكاران، لایه‌نگری بێ ئه‌ملا و ئه‌و لای خۆی له یه‌كیه‌تی ئاشتی
كه ٧ی سێپتا‌مبر له ژنێڤ دامه‌زراوه و هه‌وڵه‌كانی له خزمه‌تی
ئاشتییه، راده‌گه‌یه‌نێت و خوازیاری ئه‌وه‌یه كه نه ته‌نیا
شه‌ڕ به‌ڵكوو ئه‌رته‌شه هه‌میشه‌ییه‌كانیش هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و به
جێگه‌ی ئه‌و یه‌كیه‌تی ئازاد و سه‌راسه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و هاوپشتی و پێك بێت. به‌ڵام به
مه‌رجێك كه چینی كرێكار له دۆخی ژێرده‌سته‌یی و سته‌م لێكراوی و
هه‌ڵاواردنی كۆمه‌ڵایه‌تی رزگاری بێت و به خه‌باتی دوولایه‌نه‌ی
چینه‌كان له ڕێگای چاكسازی دژایه‌تیه باوه‌كان كۆتای پێبێت.
كۆنگره‌ی ژنێڤ، كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له ساڵی ١٨٨٦
بابه‌تی زیندووی قسه و باسی چاپه‌مه‌نیه‌كانی فه‌رانسه به
تایبه‌ت چاپه‌مه‌نیه‌كانی پاریس و میلان بوو. به‌ڵام رۆژنامه
گه‌وره‌كانی له‌نده‌ن له ئاستی ئه‌و بابه‌ته به گشتی بێ ده‌نگ
بوون، به‌ڵام ساڵی دواتر سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی لۆزان دۆخه‌كه
به‌و شێوه‌یه نه‌بوو و گۆڕدرا. رۆژمانه‌ی "تایمز" به هۆی
ئه‌وه‌كه هه‌واڵنێره‌كه‌ی له‌وه‌ێ بوو، جگه له‌وه چه‌ندین
سه‌روتاری سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بڵاو
كرده‌وه و ئه‌م كاره بووه نموونه و پاڕایدامی ته‌واوی
رۆژنامه و حه‌فته‌نامه‌كانی ئینگلیس.
پاش
ئه‌و نوێگه‌ریه‌ی رۆژنامه‌ی تایمز، بڵاوكراوه‌كانی دیكه‌ش نه
ته‌نیا چه‌ند یاداشتێك، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت چه‌ندین وتاری دوور
ودرێژیان ته‌رخان به بابه‌ت و كێشه كرێكارییه‌كان كرد. هه‌موویان
كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌میان دایه به‌ر باس و لێكدانه‌وه،
ئه‌وه زۆر سروشتی بوو كه زۆربه‌ی رۆژنامه‌كان له ئاستی ئه‌و
مه‌سه‌له گرینگه به حاڵه‌تی تانه و ته‌شه‌ر له‌سه‌ره‌وه هه‌ڵس
و كه‌وت بكه‌ن. هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له پاڵی لایه‌نه
ده‌سبه‌جێیه‌كان، لایه‌نی خۆش و بامه‌زه‌یشی هه‌یه، چۆ مومكین
بوو كه كۆنگره‌ی كرێكاران له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رانسه
زۆربێژه‌كانیه‌وه له ئاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ته‌واوی
بێگه‌رد و بێ قسه و باس بێت؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه،
چاپه‌مه‌نیه‌كانی ئینگلیس به گشتی هه‌ڵس و كه‌وتێكی
دادپه‌روه‌رانه‌یان له گه‌ڵ كۆنگره نیشان دا. ته‌نانه‌ت
رۆژنامه‌یTTThe
Manchester Examiner
كه له راستی دا ئورگانی جان برايت (John
Bright)
و مه‌كته‌بی جان مه‌نچێسته‌ره له سه‌ر وتارێكی شیاو كۆنگره‌ی
وه‌كوو رووداوێكی گرینگ و ده‌وران ساز ناو لێبرد. هه‌ر چه‌ند ئه‌و
كۆنگره له گه‌ڵ نابرادریه‌كه‌ی "كۆنگره‌ی ئاشتی"
هه‌ڵسه‌نگێندرابوو ئه‌و ئاسته هه‌میشه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
برای گه‌وره‌تر واتا "كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران-م" بوو.
ئه‌وان له كۆنگره‌ی كرێكاران، تراژێدیایه‌كی ترسناكی پڕ له
رووداویان ده‌بینی، له حاڵێك دا كه له كۆنگره‌ی "ئاشتی –م" شتێك
جگه له شانۆگه‌رێكی بێ ئاكام شتێكی تر نه‌ده‌بینرا.
٨-كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران، یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كان و
مانگرتنه‌كان
هاو‌كات له گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران،
سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ یه‌كیه‌تیه سێنفیه‌كانی ئینگلیس هاته
ئاراوه، زۆربه‌یان ته‌نیا سه‌رقاڵی خه‌بات بۆ حه‌قده‌ست و كاتی
كار بوون و چاچنۆكی نیزامی پیشه‌وه‌ری سه‌ده‌كانی ناوڕاست
سنووردار و به‌رته‌سكیانی ده‌كرده‌وه.
یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كان، نه‌ته‌نیا ناوه‌ندگه‌لێكی ته‌واو یاسایی
به‌ڵكوو به فه‌رمی ناسراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ئیزن پێدراوی
یاسایی په‌رلمانی ١٨٢٥ بوون و ئاكامی بیروبۆچوون و گرفتارییه‌كانی
رۆژانه‌ی نێوان كار و سه‌رماییه پێویست هاتنه‌ئارای ئه‌وان بوو و
ئامانجیان به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران به‌رامبه‌ر به
خاوه‌ن موڵكان و سه‌رمایه‌دارانه. دوایین چه‌كی به‌رگری ئه‌وان
مانگرتنه كه یاسایی بوونی له لایه‌ن پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه
به فه‌رمی ناسراوه، به مه‌رجێك كه له هه‌ر چه‌شنه
كرده‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ئارامی و
ناسه‌قامگیری خۆ بپارێزن و هیچ چه‌شنه هه‌وڵدانێك بۆ به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ی كه‌سب و كار به شێوه‌ی زۆره ملی به‌ڕێوه نه‌چێت.
یه‌كیه‌تیه سێنفیه‌كان به هۆی پشتیوانی له لایه‌ن یاسایه‌وه
له ناوچه پیشه‌یه‌كانی ئینگلیس گه‌شه‌یه‌كی به‌ر چاویان كردووه
و به پشت بستن به رێژه‌ی ئه‌ندامان، ته‌شكیلات و
پاشكه‌وته‌كانیان بوونه‌ته ناوه‌ندێكی به‌هێز كه بۆ به‌رامبه‌ركێ
له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاران راپه‌ڕیون، رێزی ئه‌وانیان بۆ لای خۆیان
راكێشاوه و نفوزیان له رێگا جۆراوجۆره هه‌ست پێده‌كرێت ئه‌وان
له ته‌واوی ده‌وره‌كانی كۆنه په‌رستی سیاسی، له به‌رامبه‌ر
هه‌موو گه‌ڵاڵه‌كانی دژایه‌تی ئامێزی خاوه‌ن موڵكان و
سه‌رمایه‌داران، ته‌واوی قاتوقڕی و قه‌یرانه تیجاریه‌كانی چه‌ند
ده‌یه‌ی رابردوو ده‌وامیان هێناوه و بۆ رێكخستنه‌وه‌ی چینی كرێكار
ئه‌و گرنگی و بایه‌خه‌یان هه‌یه كه سه‌رهه‌ڵدانی كمۆنه‌كان له
سه‌ده‌كانی ناوه‌راست بۆ چینه مامناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای بورژوای
هه‌یانبوو له راستی دا ئه‌و بابه‌ته چه‌ند ساڵی رابردوو كارل
ماركس له ساڵی ١٨٤٧ له نوسراوه‌كه‌ی دا له دژی "پرودۆن" له ژێر
ناوی" "هه‌ژاری فه‌لسه‌فه، وڵامدانه‌وه‌یه‌ك به فه‌لسه‌فه‌ی
هه‌ژاری ئاغای پرودۆن" پاریس – ١٨٤٧ دا نیشانی داوه. ئێستا بۆ
یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كان ئاشكرا بووه كه له لایه‌ك به بێ
ئه‌وه‌یكه خۆیان بزانن بوونه ئامرازێك بۆ رێكخستنی چینی كرێكار،
ئامانجه خێرا و هه‌نووكه‌یه‌كانیان نابێ ئامانجی گشتی
به‌دستهێنانی رزگاری ته‌واوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار له
بیر بكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر به‌و راده‌یه بۆ ئه‌وان
ئاشكرا بووه كه هیچ چه‌شنه سه‌ركه‌وتنێكی كۆتایی به بێ
یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیمكانی نییه و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، و
ئه‌وه‌یكه به هاته‌ریبی به راستی به پێی ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ری
خۆی، سنووره نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌به‌زێنێ. هه‌ر
به‌و هۆیه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕیارنامه‌ی خواره‌وه له كۆنفرانسی
گه‌وره‌ی نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تیه سێنفیه‌كانی ئیمپراتۆری
به‌ریتانیا ساڵی ١٨٦٦ له "شفیلد" گه‌ڵاڵه و په‌سه‌ند كرا.(٦)
ئه‌و كۆنفرانسه به سوپاس و پێزانینی زۆر له هه‌وڵه‌كانی
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له پێناو یه‌كگرتنی كرێكارانی ته‌واوی
وڵاتانی جیهان بۆ پێوه‌ندیه‌كی برایه‌تی، جیا له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی
كه لێره نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن، مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی
په‌یوه‌ست بوون به‌و كۆمه‌ڵگایه راده‌سپێرێ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه
كه بۆ پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی گشتی كۆمه‌ڵگای كرێكاری، ئه‌وه
بابه‌ته زۆر پێویسته. شۆرای سنفیه‌كانی له‌نده‌ن (٧) كه
رێكخراوی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كانی ئینگلیسه تا ئه‌و
كاته له‌گه‌ڵ شۆرای گشتی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له
له‌نده‌ن به رێكه‌وتنێك گه‌یشتبوو، ده‌بیری شۆرا سنففیه‌كان
"ئه‌دگار(Edgar)"
له هه‌مان حاڵ دا كه ئه‌ندامی شۆرای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی
كرێكاران بوو و ئێستاش هه‌یه، هه‌ر ئه‌و كاته بوو كه چالاكی
یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كانی ئینگلیس تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گشتی به ده‌ست
هێنا
ئه‌و بابه‌ته خێرا، كاتێك كه ئه‌وان بۆ یه‌كه‌مجار له
بزووتنه‌وه سیاسیه‌كان رۆڵی راسته‌وخۆیان گێڕا ناوبانگی ده‌ركرد.
هه‌مووان ده‌زانن ئاستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌وان تا چ راده‌یه‌ك
بوو، پاش شكستی كابینه‌ی "راسێل گلادێستۆن" له ژوئه‌نی ساڵی ١٨٦٦
وادیار بوو، كه چاكسازی و رێفورمی په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی
نادیار وه‌دوا ده‌خرێت. رێبه‌رانی حیزبی موحافیزه‌كار و خۆپارێز
له ناو هه‌لهه‌له‌ی خۆشحاڵی و ده‌نگی شادی زۆربه‌ی "نوێنه‌رانی
په‌رله‌مانی_م" رایانگه‌یاند كه هیچ چاكسازی و ریفۆرمێك پێویست
نییه، له‌و قۆناغه زه‌مه‌نیه‌دا كرێكاران چاره‌نوسی
بزووتنه‌وه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه گرت. كۆبوونه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له "له‌نده‌ن،
بیرمه‌نگام، مه‌نچێستێر، گلاسكۆ، بریستۆل و باقی شاره‌كان بانگهێشت
كران كه له نێوانیان دا یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كان به توانایی خۆیان
به‌شداریان كرد، شۆرای سنفه‌كان پشتیوانی خۆی له یه‌كیه‌تی ریفۆرم
كه رێ نیشانده‌ری بزووتنه‌وه‌كه بوو راگه‌یاند. سه‌ركه‌وتنه‌كه
له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دا به‌ده‌ست هات و ده‌وڵه‌تی موحافیزه‌كار
و خۆپارێز ناچار كرا كه ریفۆرمی په‌رله‌مانی ده‌ست پێبكات.
ساڵه‌كانی ١٨٦٦ تا ١٨٦٨ له ئینگلیس وه‌كوو باقی وڵاتانی قاره‌ی
ئوروپا، شایه‌تی مانگرتنی به‌ربڵاو و به‌رده‌وامی كرێكاران و
داخستنی كاتی كارخانه‌كان له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه بوو،
هۆكاری گشتی ئه‌و دۆخه قه‌یرانی ساڵی ١٨٦٦ و ئاكامه‌كانی بوو،
قه‌یران به‌ڵگه بازی فه‌له‌ج كرد، شیركه‌ته گه‌وره‌كان به
شێوه‌ی نیوه داخراو مانه‌وه و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه به
هۆی دۆخی ئاڵ و گۆڕ به‌سه‌ر هاتووی بازاڕی پووڵ نه‌یانده‌توانی به
به‌ڵێنه ماڵییه‌كانیان كه له كاتی په‌ره‌سه‌ندنی سفته بازی
كردبوویان شكستیان خواردبوو پێبه‌ند بن، وه‌رشكست بوون. قه‌یرانی
ئابووری له ناوه‌نده تیجارییه‌كان گه‌یشتبووه ئاستێك كه ته‌نیا
كه‌ڵكه‌بوونی نائاسایی زێڕ له بانكه‌كانی ئینگلیس و فه‌رانسه
زۆرتر ده‌بووه‌وه. ئه‌و زێڕانه كه له بانكه‌كان دا كه‌ڵه‌كه
كرابوو بۆ ئامانجه تیجاریه‌كان هیچ چه‌شنه مه‌سه‌ره‌فێكیان
نه‌بوو ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه بووه هۆی راگرتنی گشتی تیجاره‌ت و
دابه‌زینی نرخه‌كان. ته‌نیا نرخی دانه‌وێڵه به تایبه‌ت نان واتا
سه‌ره‌كیترین پێداویستی كرێكاران به هۆی زه‌رعات و چاندنی
ناسه‌ركه‌وتوانه‌ی ساڵه‌كانی ١٨٦٦ و ١٨٦٧٧ په‌ره‌ی سه‌ندبوو و له
راستیدا ئه‌و كاته به قاتوقڕیه‌كی گشتی ئه‌ژمار ده‌كرا. به‌ڵای
قه‌یرانی جیهانی، كه كرێكاران بوونییان له رێگای كه‌مكردنه‌وه‌ی
سه‌عاتی كرێكار و كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن
خاوه‌نكارانه‌وه هه‌ست پێكردبوو، هاته خواره‌وه. هۆكاری
مانگرتنه‌كان و داخستنی یه‌ك له دوای یه‌كی كارخانه‌كان هه‌ر
ئه‌وه بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و گیروگرفتانه به هه‌ڵكه‌وت یاساكانی
دژ به هاوكاری كرێكاران له فه‌رانسه و باقی وڵاتانی ئوروپا
له‌م دواییانه‌دا هه‌ڵوه‌شێنرا بوونه‌وه. هه‌ر وه‌ها بێ گومان
بڕیارنامه‌كانی كۆنگره كرێكارییه‌كانی ژنێڤ و لۆزان ئه‌و دوو
كۆنگره "نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه به ترتیب له ساڵه‌كانی ١٨٦٦
و١٨٦٧ به‌رێوه‌چوون-م" كاریگه‌رییه‌كی ره‌وانی هه‌بوو، له وڵاته
جیاجیاكان كرێكاران به ئاگاداربوون له‌وه‌یكه ده‌توانن به
پشتیوانی به هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م پشت ببه‌ستن، زیاتریش
به هێز ده‌بوون به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی له چاپه‌مه‌نیه‌كان بورژوایی
ئه‌روپا كه كۆمه‌ڵگای نێونوته‌وه‌یی كرێكارانی به هۆكاری
په‌ره‌پێدانی ناسه‌قامگیری و گرفته‌كان مه‌حكوم ده‌كرد له
هه‌ڵه‌دا بوون چونكه هیچ كاتێك نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م مانگرتنی
ده‌ست پێنه‌كرد و ته‌نیا كاتێك هاته مه‌یدان كه چه‌ند بابه‌تێك
له ناوه‌رۆكی ده‌رگیرییه محه‌للیه‌كان پێویستی ده‌كرد كه له
لایه‌ن نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌مه‌وه دژ كرده‌وه نیشان بدرێت.
به
تایبه‌ت نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م له ٣ بابه‌تی زۆر گرینگ رۆڵی گێڕا
و له‌و بابه‌تانه‌ش بۆ بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنی بنه‌ماكانی خۆی
كه‌ڵكی وه‌رگرت. سه‌ره‌تا پێویسته چه‌ند تێبینیه‌كی گشتی
سه‌باره‌ت به تاكتیكه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م له درێژه‌ی
مانگرتنه‌كانی كرێكارانی ئینگلیس كه داوای هاوكارییان لێ كردبوو
ئاماژه بكه‌ین، هه‌ندێك له‌وانه كه شۆرای گشتی له‌نده‌ن له
"سێهه‌مین راپۆرتی ساڵیانه"ی پێشكه‌شی كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
كرد هاتووه: ئه‌و تاكتیكه ناسراوه‌ی سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیا
نه ته‌نیا له له‌نده‌ن به‌ڵكوو له ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش بوو
له كاتێك دا كه كرێكاران به ئارامی و هێمنانه ته‌سلیمی
سیاسه‌تی زۆره‌ملی و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌وان نه‌ده‌بوون، ئه‌وان به
هێنانی خاریجیه‌كان، كرێكارانی ئینگلیسیان بێكار ده‌كرد. هه‌وڵی
ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به هاورده كردنی كرێكارنی بیانی، كرێكارانی
بریتانیایی له پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز
بكه‌نه‌وه. چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن شۆرای گشتیه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌بووه كه به گه‌ڵاڵه‌ی
عه‌له‌نی بوونی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه كۆتای بێنێ، له هه‌ر شوێنك
دا سه‌رمایه‌دران كه بیانهه‌وێ كرده‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه‌به‌رن
ده‌بێ شاراوه جێ به جێ بكه‌ن چونكه له ئه‌گه‌ری ئاگادار بوونی
كرێكاران، پیلانی سه‌رمایه‌داران پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. هه‌ر كاتێك
مانگرتنێك یان داخرانی كارخانه‌یه‌ك له یه‌كێك له سێنفه‌كانی
سه‌ر به نێونه‌ته‌وه‌یی رووده‌دات، وه‌كوو یاسا و رێسای باو به
به‌شه پێوه‌ندیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له قاڕه‌ی ئوروپا
ده‌سبه‌جێ بڕیار ده‌درێ كه به كرێكارانی ناوچه
پێوه‌نداره‌كانیان له‌و شوێنانه كه كێشه‌ی له‌سه‌ره هوشدار
بده‌ن له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاران و سه‌رمایه‌داران
خۆبپارێزن. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و كرده‌وه‌یه ته‌نیا سێنفه‌كانی
سه‌ربه یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له خۆ ناگرێت. له ئه‌گه‌ری
هه‌ر داواكارییه‌ك یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی
خۆی ده‌خاته گه‌ڕ. له راستیدا به‌م شێوه‌ی بوو كه مانۆری و
نومایشی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی سه‌رمایه‌داران ئینگلیسی له درێژه
مانگرتنه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له داخرانی كارگه و كارخانه‌كان،
كرێكارانی هێڵی ئاسن، مه‌ئموورانی بلیت و شۆفێری
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، كرێكارانی كانزاكانی روی، كرێكارانی سیم كێش،
داربڕه‌كان و هتد. . . پووچه‌ڵ كرایه‌وه، بۆ نموونه له چه‌ند
بابه‌تێكی دیكه له مانگرتنی سه‌به‌د سازانی له‌نده‌ن، ئه‌و
سه‌رمایه‌دارانه كرێكارانیان به نهێنی له وڵاتانی بێلژیك و
هوله‌نده‌وه بۆ ئینگلیس قاچاخ كردبوو. به‌ڵام پاش بانگه‌وازی
شۆرای گشتی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران، ئه‌وان پشتیوانی
خۆیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئینگلیسی راگه‌یاند و په‌یوه‌ست به ریزی
مانگرتووان بوون. ته‌نانه‌ت له لایه‌ن كومیته‌ی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه له پاریس خزمه‌ت
گوزاریه‌كی زیاتر بۆ گروپێك له كرێكاران ته‌رخان كرا، له
"رۆباكس(Roubaix)"
خاوه‌نانی كارخانه‌ی "رۆبان" سه‌ره‌ڕۆیانه رێوشوێنی سزادانیان له
ناو كارخانه‌كان به‌رێوه برد كه وه‌كوو هه‌میشه كه‌م كردنی
حه‌قده‌سته‌كانی لێكه‌وته‌وه ئاكامی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای ئه‌و
سیستمه سزادانه، له‌سه‌ر كار ده‌ركردنی كرێكارانی ناڕازی،
داخرانی كارخانه‌كان و شۆرشی كرێكاران و ده‌ستێوه‌ردانی چه‌كداری
له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه لێكه‌وته‌وه. به‌ه‌ڵام لێره دا
شۆرای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له پاریس دووباره هاته
مه‌یدان و سه‌لماندی كه خاوه‌نانی كارخانه‌كان بێ ئه‌وه گرنگیه‌ك
به یاسادانه‌ر و قازی و پۆلیس بده‌ن، به سزادان و جه‌ریمه كردنی
كرێكاران خۆیان یاسایان پێشێل كردووه و سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی
فه‌رانسه ناچار كرا كه رابگه‌یه‌نێت هه‌ر چه‌شنه یاسا و
رێسایه‌كی تایبه‌تی له كارخانه‌كان تا راده‌یه‌ك كه ته‌نیا
لایه‌نی ئیداری نه‌بێت، هه‌ر چه‌شنه سزادان و جه‌ریمه‌یه‌ك،
نایاسایه و به باجگرتنی ره‌ها دێته ئه‌ژمار.
به‌ڵام گرینگ‌ترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌ویی كرێكارانه‌وه دیاری كرا ئه‌و ٣ خاڵه‌ی خواره‌وه
بوون. ١-داخرانی كارخانه‌كانی بورۆنزی پاریس له مانگی فوریه‌ی
١٨٦٧
بایه‌خی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌رگیریه به‌م شێوه‌یه بوو:
یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كان ته‌نیا ئه‌م دواییانه له فه‌رانسه له
لایه‌ن یاساوه ناسراو و ئیزن پێدراو بوون، كرێكارانی كارگه‌كانی
بورۆنز، كه نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كه‌س بوون یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون كه
كه‌ڵكییان له‌و دۆخه وه‌رگرت و یه‌كیه‌تیه‌كیان به شێوه‌ی
ئینگلیسی له سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٨٦٦ دامه‌زراند. هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه و وه‌كوو هه‌میشه ئه‌و رێكخراوه‌یه وه‌ك دڕكێك له
چاوی سه‌رمایه‌داران و خاون موڵكه‌كان بوو و ئه‌وان به‌رده‌وام
بڕیاریان دا تا له یه‌كه‌م ده‌رفه‌ت دا ئه‌و یه‌كیه‌تیه له ناو
ببه‌ن، له فوریه‌ی ساڵی ١٨٦٧ كاتێك ئه‌و یه‌كیه‌تیه ناچار بوو
كه به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ئه‌ندامانیه‌وه پێش هه‌نگاو بێت
و داوا له ٥ كه‌س له سه‌رمایه‌داران بكات كه یاسا و رێساكانیان
له‌به‌رچاو بگرن ئه‌و هه‌له بۆ سه‌رمایه‌دان ره‌خسا و له
زووترین كات دا هاوپه‌یمانیه‌كیان له ناو خۆیان دا دروست كرد كه
داوای له كرێكاران ده‌كرد یان له ئه‌ندامیه‌تی ده‌ست هه‌ڵگرن و
یان كارگا و كارخانه‌كان به جێبهێڵن، ئه‌و كرده‌ویه به له‌سه‌ر
كار ده‌ركردنی ١٥٠٠ كرێكاری كارخانه‌كانی بورۆنز له لایه‌ن ٨٧
خاوه‌نكاره‌وه گه‌یشته لووتكه‌ی خۆی، به‌مشێوه‌یه له‌م
بابه‌ته، پێویستی ئه‌و هۆكاره گرینگه‌ی بزووتنه‌وه له
فه‌رانسه واتا "یه‌كیه‌تیه كرێكاریه‌كان-وه‌رگێڕ" قسه و باسی
لێده‌كرا و مشت و مڕی له‌سه‌ر بوو. له سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكی
له‌سه‌ر كار ده‌ركردنه‌كان، یه‌كیه‌تی كرێكارانی بورۆنزكار ٣٥
هه‌زار فه‌رانك سه‌رمایه‌ی هه‌بوو، یه‌كیه‌تی بڕیاری دا كه به
هه‌ر كام له كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراو حه‌فتانه ٢٠ فه‌رانك
یارمه‌تی بدات و به‌مشێوه‌یه له كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناوبژیوانی
گه‌رم و گوڕی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م له یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كانی
ئینگلیس قه‌رزێك به مه‌رجی دانه‌وه‌ی مانگانه‌ی ٥ هه‌زار فه‌رانك
وه‌ربگرێت. به هیمه‌تی یارمه‌تیه ماڵی و مه‌عنه‌وییه‌كانی شۆرای
گشتی له‌نده‌ن یارمه‌تی داواكراویان له یه‌كیه‌تیه سنفیه‌كانی
ئینگلیس وه‌رگرت و هه‌ر وه‌ها به هیمه‌تی رۆڵگێڕانی شۆرای
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران له پاریس كه باقی
یه‌كیه‌ته سنفیه‌كانی دیكه‌ی رازی كرد كه كرێكارانی بورونزكار
هه‌ر چی زیاتر یارمه‌تی بده‌ن كرێكاران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست
هێنا، سه‌ره‌ڕای گرینگی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی
فه‌رانسه به یارمه‌تی و پشتیوانی برا ئینگلیسیه‌كانیان، ئه‌و
رووداوه گرینگیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه رۆژنامه‌ی "CourrierFrancais"
رێكه‌وتی ٢٤ی مارس له ئاستی ئه‌و سه‌ركه‌تنه ده‌نووسێت:
"م.تیرز وتی هیچ سیاسه‌تێكی نوێ له پێوه‌ندیه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان چاوه‌ڕوان ناكرێت، به‌ڵام رووداوێكی سه‌رنج
راكێش كه به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وت نییه، رووی داوه و به هۆی
ئه‌وه‌یكه سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، باس له شتێك ده‌كات
كه به راستی رووداوێكی تازه‌یه".
نابێ بوترێت كه ئایا بێزاری و نه‌فره‌تی چه‌ندین ساڵه و كه‌م و
زۆری نامرۆڤانه‌ی نێوان ئینگلیسی و فه‌رانسه‌وه‌یه‌كان هێشتا له
دڵی هه‌ر دوو نه‌ته‌وه ریشه‌ی هه‌یه یان نا، به‌ڵام ئه‌و
راستیه‌ی كه پرۆڵتاریای ئینگلیس له مه‌سه‌له‌یه‌كی پێوه‌ندی دار
به كار و حه‌قده‌ستی كرێكارانی بورۆنز كاری پاریس پشتیوانی ده‌كات
و هاوكاری و یارمه‌تی ماڵیان ئه‌وان ده‌دات، نیشانه‌ی سیاسه‌تێكی
تازه‌یه كه حیزبه قه‌دیمی |