|
با خه‌بات بۆ ئازادی زیندانیانی
سیاسی هه‌رچی زیاتر جه‌ماوه‌ری بكه‌ینه‌وه
یه‌كێك له بواره‌كانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئێستا به‌رێوه
بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له به‌رده‌م زیندانه‌كانی رژیم
به تایبه‌ت زیندانی ئێڤین له تارانه. رژیمی كۆماری ئیسلامی و
به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م قه‌تڵگایه هه‌موو شه‌وێك ده‌كه‌ونه به‌ر
نه‌فره‌ت و ناره‌زایه‌تی سه‌دان كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی
سیاسی و خه‌ڵكی ئازادیخواز كه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی
زیندانیانی سیاسین.
كۆبونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌گایه‌ی رژیمی ئسیلامی كه
بووه‌ته ئه‌مرێكی هه‌ررۆژه، رۆژی شه‌ممه 10ی رێبه‌ندان بوو به
كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی شكۆدار.
له‌م رۆژه دا زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی
سیاسی، زیندانیانی تازه ئازاد كرا‌و و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌به‌ر
ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی زیندانی ئێڤین كۆبونه‌وه و له‌دژی ئێعدامی
ئه‌م دواییانه‌ی 2 كه‌س له زیندانیانی سیاسی ناره‌زایه‌تیان
ده‌ربڕی و خوازیاری راگرتنی ئێعدامه‌كان و ئازادی ده‌ست به‌جێی
سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی بوون. دایكانی پرسه‌گێڕ كه
ئازیزه‌كانیان له ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه دا له ده‌ست
داوه له‌بری كۆبونه‌وه‌ی حه‌وتۆانه‌ی خۆیان له پاركی لاله، له‌م
كۆبونه‌وه‌یه دا به‌شداریان كرد و به پشتیوانی خۆیان له
به‌شداربووان شكۆیه‌كی تایبه‌تیان به‌م كۆبونه‌وه‌یه به‌خشی. له
ئاكامی ئه‌م كۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه دا به‌رپرسانی رژیم ناچار
بوون ده‌یان زیندانی سیاسی ئازاد بكه‌ن. زیندانیان به سه‌رفه‌رازی
و له كاتێك دا كه بزه‌ی شادی و سه‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر لێو بوو،
له زیندان هاتنه ده‌رێ و له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم و گوڕ و شادی و
خۆشحاڵی جه‌ماوه‌ر به‌روڕووبوونه‌وه. كۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و خه‌ڵكی ئازادیخواز رۆژی 11ی
رێبه‌ندانیش درێژه‌ی هه‌بوو.
به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌م كۆبونه‌وانه بوونه‌ته نوێنگه‌ی پته‌وتر
بوونی هاوپشتی، پێكهاتنی پێوه‌ندی نوێ، واژۆ كردنی سكاڵا
نامه‌كان، ئاڵ و گۆری بیروڕا و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ته‌نانه‌ت
هێندێك جار بنه‌ماڵه‌كان رێ و ره‌سمی له‌دایك بوونی جگه‌ر گۆشه
سیاسی و به‌ند كراوه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵكه ئازادیخوازه
به‌رێوه ده‌به‌ن. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن
زیندانیانی تازه ئازاد كراوه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م
كۆبونه‌وانه وره‌ی زیندانیانی سیاسی ناو سیاچاڵه‌كانی تا
راده‌یه‌كی زۆر به‌رز كردۆته‌وه و به‌رێوه به‌رانی زیندان و
كاربه‌ده‌ستانی رژیمی له‌گه‌ڵ ترس و نیگه‌رانیه‌كی قووڵ به‌ره‌وڕوو
كردۆته‌وه.
سه‌ركوت، زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، كه له سه‌ره‌تای هاتنه
سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌رده‌وام یه‌كێك بووه له ئامرازه
سه‌ره‌كیه‌كانی درێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م رژیمه، ئه‌مڕۆ زۆر زیاتر
له هه‌میشه ئه‌م جێگا و شوێنه‌ی بۆ رژیم هه‌یه.
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی به كۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
به‌رده‌وامی خۆیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین و به‌دانی دروشمی
"زیندانی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت"، له راستی دا پێیان له‌سه‌ر
شاده‌ماری درێژه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی داناوه. پێوه‌ندی ئه‌م
بنه‌ماڵه‌نه ئێستا بووه‌ته جۆرێك له ته‌شه‌كول و ژماره‌یه‌كیان
به بۆنه‌ی جۆراوجۆر راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌ن، بۆ نموونه 21مین
راگه‌یاندنیان رۆژی دووشه‌ممه 12ی رێبه‌ندان بڵاو كرایه‌وه. شكڵی
به‌یان و هێندێك له هه‌ڵوێسته‌كان ده‌بێت له كاتی خۆی دا و له
چوارچێوه‌ی گشت خه‌باته‌كه دا لێك بدرێته‌وه و ره‌خنه‌ی لێ
بگیردرێت. لێره دا پێویسته هه‌ر ئه‌ونده بوترێت كه ئه‌و
ناره‌زایه‌تیانه‌ی كه له به‌یانییه‌كاندا له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداران
به‌یان كراون، ڕه‌وان و داخوازیه‌كانی وه‌ك ئازادی بێ شه‌رت و
مه‌رجی زیندانیانی سیاسی، له‌به‌رچاو گرتنی مافی سیاسی
شارۆمه‌ندان، راگرتنی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، له لایه‌ن سه‌رجه‌م
ئازادیخوازان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شه‌رافه‌تمه‌نده‌وه پشتیوانی
لێده‌كرێت و هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بواره‌كانی عه‌ینی بۆ پێوه‌ست
بوونی جه‌ماوه‌رێكی هه‌رچی زیاتر به بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی
و باقی ئینسانه ئازادیخوازه‌كان پێك هێناوه.
زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به تایبه‌ت قه‌تلگای ئێڤین شوێنی
ئه‌شكه‌نجه و سوكایه‌تی كردن به سه‌دان هه‌زار ئینسانی
ئازادیخواز و ئێعدامی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌وان بووه. له‌م
زیندانانه دا پۆل پۆل كچانی كه‌م ته‌مه‌نیان ته‌نیا به تاوانی
بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن به حوكمی شه‌رع ئه‌شكه‌نجه كردووه،
ده‌ست درێژیان كردۆته سه‌ریان و كوشتویانن. دوای شكستی سه‌ر
شۆڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی ئێران و عێراق، زیاتر له 4
هه‌زار زیندانی سیاسی به فه‌رمانی خومینی و له ماوه‌ی 2 مانگ دا
ئێعدام كران تا كه‌سێك نه‌توانێت له لاوازی رژیم كه‌ڵك وه‌ربگرێت
و بیر له رووخانی كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه. ئه‌م رۆژانه له
كوردستانیش هه‌ر وه‌ك باقی شوێنه‌كانی ئێران، رۆڵه‌كانی خه‌ڵك
ئێعدام ده‌كه‌ن و یان له ریزی ئێعدام دا رایانده‌گرن بۆ ئه‌ه‌ی
كه به‌ر به به‌هێز بوونی ریزی خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م
ده‌وره‌یه بگرن. جێگای خۆیه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه له‌م
رۆژانه دا له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆده‌بنه‌وه، ئه‌م
راستیانه وه‌بیر خۆیان بێنه‌وه و بۆ یه‌كتری باس بكه‌ن تا
ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ك ته‌وهوم له سه‌ر ده‌سه‌ڵات داران و
دوورخراوه‌كان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه، له‌ناو بچێت. هه‌ر چه‌شنه
ته‌وهوم و خۆشباوه‌ڕییه‌ك به‌مانه ده‌بێته هۆی لاواز بوونی
خه‌بات و هه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌یدان بۆ كوشتار له لایه‌ن رژیمه‌وه
ئاواڵه تر ده‌كات. ته‌نیا له رێگای كردنه ئامانجی ته‌واوه‌تی
رژیم و رادیكاڵتر كردنه‌وه‌ی خه‌بات ده‌كرێت ده‌ستی كۆماری ئیسلامی
له سه‌ركوت و كوشتاری زیاتر كورت بكرێت و سه‌ره‌نجام به رووخانی
هه‌رچی خێراتری ئه‌م رژیمه‌یه كه راده‌ی زه‌ره و زیان و
هه‌زینه‌كان ده‌بێته‌وه.
كۆماری ئیسلامی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌رشكست بووه. ئه‌م رژیمه به‌هۆی
جینایه‌ته‌كانی 30 ساڵی خۆی، به‌هۆی بێ مافیه‌ك كه به‌سه‌ر خه‌ڵك
و به تایبه‌ت ژنان دا سه‌پاندوویه‌تی، به‌هۆی هه‌وڵ دان بۆ
به‌ره‌و له‌ناو بردنی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتووی ئێران و قووڵ
كردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له‌وانه:
بێكاری، هه‌ژاری، ئیعتیاد و هیتر كه‌وتۆته به‌ر نه‌فره‌ت و بێزاری
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. رژیمێكی ئه‌وتۆ به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و
سیاسیه‌ی كه‌داوێنگیری بووه، جگه له په‌نا بردنه‌به‌ر فریوكاری،
سه‌ركوت و كوشتار، ناتوانێت درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات.
لیبراڵه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م راستیانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له
چاوی خه‌ڵك بشارنه‌وه. جێگای خۆیه‌تی دایكانی پرسه‌گێڕ، دایكانی
ئاشتی، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و ئه‌و دایكانه‌ی كه جگه‌ر
گۆشه‌كانیان له چاوه‌ڕوانی ئێعدام دان، له لیبراڵه‌كان دوور
بكه‌ونه‌وه و خه‌باتی خۆیان بكه‌ن به به‌شێك له خه‌بات بۆ
رووخانی كۆماری ئیسلامی. ئه‌ركانی ئه‌م رژیمه سه‌رتاپا
گه‌نده‌ڵه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره سه‌ركوتگه‌ره‌كان،
سپاییه جینایه‌تكار و ئاخونده كۆنه‌په‌رسته‌كانی هاتووته
له‌رزه و درێژه‌ی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه لیبراڵه‌كان بۆ پاراستنی رژیم و ئاڵ و گۆر پێك
هێنان له ناوخۆی رژیم دا ده‌یده‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه‌داران و ئیمریالیسته‌كان دایه. ئه‌وان به درێژ
كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی له‌ژێر ناوی دابین كردنی ئه‌و
ئازادیانه كه له یاسای بنه‌ره‌تی دا هاتووه، له راستی دا له
درێژی راگرتنی هه‌ل و مه‌رجی چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوت پشتیوانی
ده‌كه‌ن و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵك په‌ره پێده‌ده‌ن. ئه‌م
به‌ندانه‌ی كه به قازانجی خه‌ڵك و له پێناو له‌به‌رچاو گرتنی
هێندیك له ئازادیه‌كان له یاسای بنه‌ڕه‌تی دا هاتووه، حاسڵی
سه‌رده‌می شوڕش و فریوكاری خومه‌ینی و باقی خزمه‌تگوزاره‌كانی
سه‌رمایه‌یه. ئه‌م به‌ندانه هاو شێوه‌ی ئه‌و به‌ڵێنیانه‌یه كه
خومه‌ینی له "نۆفل لۆشاتۆ" بۆ له به‌رچاو گرتنی ئازادی سیاسی و
به خورایی كردنی ئاو و به‌رق و هیتر به خه‌ڵكی دا و پاش هاتنه
رسه‌ركار، ئه‌وانی نایه ژێرپێ. ئه‌م به‌ندانه له كۆماری
ئیسلامی و سه‌رمایه‌داری لاواز و داماوی كۆمه‌ڵێك رانت خۆر و
ئه‌وباشی سپایی دا به‌رێوه ناچن. لیبراڵه‌كان و دوورخراوه‌كان له
ده‌سه‌ڵات، به ته‌بلیغاتێكی ئه‌وتۆ بێ ئاسۆی و بێ به‌رنامه‌یی
خۆیان ده‌شارنه‌وه و ده‌یانهه‌وێت خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵكه‌وه.
ده‌بێت به په‌راوێز خستن و رسوا كردنی لیبراڵه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ
تێك شكاندنی دام و ده‌زگای كۆماری ئیسلامی و رژیمی سه‌رمایه‌داری
ئێران، ئێڤین و سه‌رجه‌م ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی تر بكه‌ینه
مۆزه‌خانه. ده‌بێت كارێك بكرێت كه چیتر شتێك به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی
زیندانیانی سیاسی و دایكانی پرسه‌گێڕ له ژیانی خه‌ڵك دا نه‌مێنێت
و ئێڤین و ئێڤینه‌كان ببنه شوێنی سه‌ردان له جینایه‌ته‌كانی
كۆماری ئیسلامی و حكومه‌تی محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
13
رێبه‌ندان
1388
02
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|